١٨\٥\٢٠١٩
نمەی ئەشک شنەی گوڵە.

ستار ئه‌حمه‌د
له چرۆیه‌كا شه‌ونمه
عه‌شقێك
ئه‌شكه وشه‌ی بارانه
نیگاكان تارمایی گه‌ردو
سروه‌ی به‌یانی كاڵبوونه‌وه‌ن
شتنه‌وه له‌نازی چڵ‌و
شۆڕبوونه‌وه بۆ ناخی به‌رواره‌كان
به‌ره‌و بناری سه‌هه‌ندی ژوانگه
رامان له په‌یوه‌ستی سنووره‌كان
گه‌ردیله‌یه‌كی وه‌فا بووم له هه‌ناسه‌ت هه‌ڵزنام
له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانتانا مه‌زن ده‌بم‌و ده‌بمه بولبولێ
سینه‌ی په‌ڕه , ته‌لبه‌ندی شه‌وانه‌ی غوربه‌تییه
له ده‌روازه‌ی سۆزێكه‌وه چون پرشنگێ
گلینه‌كات ماچ ده‌كه‌م‌و
ئاوێزانی عومرت ده‌بم
ساڵانێك له توانه‌وه‌ی شه‌كره به‌فرو
به‌هارێك له بارینی په‌پووله‌ی شیعر
ته‌مه‌نێك له بیماری باڵداره‌كان
شه‌وانێك له فڕینی هێلانه‌ی بابرده
هاوسزای گه‌ردانه‌ی دڵێكی دێوانه‌ن
حه‌ز به تروسكه‌ی چیاكانا هه‌ڵده‌واسن
له وشه سۆزاویه‌كان وه‌ڕس ده‌بێ , نزا ده‌چنێ
بڕواكان له خه‌ناوكه‌ی ده‌روونا ده‌سووتێن
یه‌كه‌م ژوانه توانه‌وه له خوێنما ده‌توێته‌وه
روحم بارمته‌ی په‌یوه‌سته‌كانه‌و
به‌ره‌و جه‌سته‌ی سووتێنراوم هه‌ڵده‌فڕێ
له‌گڕا نێڵه‌م دێ
شه‌ونمێك ماچی زارم ناكا
توێشووی جوانیم له شانما لاسه‌نگه
نامه‌یه‌كی شیعراوی ژوانگه‌یه‌ك به باڵام نادوورێ
ترس خه‌ریكه له‌گه‌ڵ وشه زاخاویه‌كاندا
دورگه‌ی خه‌ونه‌كانم ده‌گرێته‌وه
هه‌ڵاتن له به‌یانی
دواكه‌وتنی وه‌ڵامه شه‌كراویه‌كان
له‌بیر چوونه‌وه‌و له ئامێز نه‌گرتنی گوڵه په‌یڤی هۆنراوه‌كانم
بێئاگایی له په‌پووله باڵژاكاوه‌كانی نه‌مامی دڵسۆزیم
بێهووده‌یی له رێگه به ته‌فره چنراوه‌كان‌و
خۆزگه تاڵه‌كانی نێو شیله‌ی دوارۆژه مردوه‌كان
له نیگایه‌كی گۆشه‌ی تێڕوانینم ورد به‌ره‌وه
بزانه خوناوی زاری پێنووسه‌كه‌م
هه‌نسكی كچێنی چۆن كردوه به كفن‌و
له سایه‌ی سێبه‌ری عومری شادی ده‌چنێته‌وه
ده‌ترسم ئه‌و دڵه‌ت شێتانه به‌ردباران كراوه
له رووما دابخرێ‌و به ئاواره‌یی سه‌ر بنێمه‌وه.
ده‌رگا.
چرای ژووره‌كه‌ت كز كز ده‌سووتێ
بۆچی حه‌زناكه‌ی بێمه ماڵه‌كه‌ت
ده‌زانی تینووی جوانی روومه‌تتم
كوێر بووم بۆ جوانی لێوه ئاڵه‌كه‌ت
حه‌یفه وامنت پشت گوێ خستووه
ده‌رگای ده‌روونت بۆم ناكه‌یته‌وه
له‌م عومری سۆز‌و ئه‌وینداریا
كۆرپه‌ی ئه‌وینم زوو ده‌به‌یته‌وه
گیانه شه‌وانه ژوانگه‌ی عه‌شقه
كۆڕی عاشقان ئاوێزان ده‌بن
هه‌رچی هۆنراوه‌و وشه‌ی نازدارمه
هه‌ر له‌ناسكی دڵی تۆ ده‌چن
نه‌كه‌ی شیعرێكم بێ‌ناز سه‌ر بڕی
پێ بنێی به‌سه‌ر هه‌ناوو جه‌رگا
وێنه‌ی نه‌شمیلت له‌رۆح جێگیره
بۆ قومێك جوانیت هاتوومه ده‌رگا.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|
       |