نیقاب یان جلی مۆده! ئافره‌تی کورد له نێوان دوو کلتوری له ڕوخساردا دژ به‌یه‌ک و له ناوه‌رۆکدا یه‌کسان!
هیوا به‌کر
وێنه‌کان هه‌موی له گوگڵه‌وه وه‌رگیراون و مه‌به‌ست لێیان ته‌نها گه‌یاندنی بیرۆکه‌ی ئه‌م وتاره‌یه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا و به تایبه‌تیش له دوای ده‌نگ دانی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر پرسی فره ژنی ، لێشاوێک له بیر و ڕا و بۆچونی جیاواز له باره‌ی ئه‌و پرسه و پرسی ئافره‌تی کورد به گشتی له میدیای کوردی‌دا به‌دی ده‌کرێت و زۆرترینی بیر و ڕاکانیش له دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌کدا خۆیان ده‌بیننه‌وه، به‌ره‌یه‌ک که خۆی به سێکولار و ئازایدی خواز ناوده‌نێت و خۆی به پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی مافه‌کانی ئافره‌تی کورد ده‌زانێت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌ره‌ی کۆنسێرڤاتیڤه‌کان و ئیسلامییه‌کانن که کلتور و داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا و ده‌قه ئایینیه‌کان به سه‌رچاوه‌ی ڕه‌های پاراستن و په‌ره‌پێدانی مافه‌کانی ئافره‌تی کورد ده‌زانن!
به‌ر له‌وه‌ی بڕیار له‌وه بده‌ین کێ ڕاست ده‌کات و ئارگیومێنتی کامیان زۆرترین ماف بۆ ئافره‌تی کورد دابین ده‌کات! من حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه به هه‌ندێک لایه‌ن و سه‌رچاوه‌ی هه‌ر یه‌ک له بیروبۆچوونی ئه‌و دوو به‌ره‌یه بده‌م و له‌پاشدا گه‌ر بڕیاریش نه‌ده‌ین دڵنیام به‌رچاومان ڕۆشنتر ده‌بێت له هه‌ڵسانگاندنێکی ڕه‌وایانه‌ی هه‌ریه‌ک له‌و بۆچونانه!
گه‌ر له به‌ره‌ی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م وه‌ک له وێنه‌که‌دا ده‌یبینن سه‌راپای لایه‌نگران و دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌وانه‌ش که بانگه‌شه بۆ ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌که‌ن زۆرینه‌ی مافه‌کانی ئافره‌ت له جه‌سته‌ی ئافره‌ت و ڕوخساریدا کۆده‌که‌نه‌وه و پێیان وایه گه‌ر ئافره‌ت جوانی و ڕوخسار و په‌نهانیه‌کانی له‌شی له چاوی خه‌ڵکی شارده‌وه ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت که ئه‌و ئافره‌ته له مافه‌کانی خۆی گه‌یشتوه و ده‌شێت خۆی به مرۆڤێکی ئازاد له قه‌ڵه‌م بدات و له نرخ و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا (social statues) چیتر خۆی له پیاو که‌متر نه‌زانێت!
ئه‌گه‌رچی په‌نابردن بۆ ده‌قه ئایینیه‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کلتوری هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م بیروبۆچونه ده‌زانرێت به‌ڵام ناکرێت له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که ده‌رهاویشته ئاڵۆزه‌کانی گڵۆباڵیزم و شه‌ڕی دژه تیرۆر و پێکدادانی شارستانیه‌کان ڕه‌نگه کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌تری هه‌بێت له تۆخ کردنه‌وه و چه‌سپاندنی ئه‌م کلتوره‌دا و ئێستاکه ئافره‌تانی گه‌لێک له نه‌ته‌وه‌کانی عاره‌ب و فارس و تورک و پاکستانی و ته‌نانه‌ت کورد و هه‌مو نه‌ته‌وه موسڵمانه‌کانی تریش وه‌ک سیمبوڵێک په‌نا بۆ باڵاپۆش و حیجاب ده‌بن له پێناوی پاراستنی کلتور و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌کانیان له به‌رامبه‌ر هێرشی به‌رده‌وامی میدیا و کلتوری ڕۆژئاوایی وه یان ئه‌و به‌ره‌یه‌ی تر که به‌ناو ئازادیخواز و پارێزه‌ری ڕه‌های مافی ئافره‌تانه.
به هه‌مان شێوه و له‌به‌ر هه‌مان مه‌به‌ست لایه‌نگران و بانگه‌شه‌کارانی به‌ره‌ی دژیش واته سێکولاره‌کان و ئازادی خوازه‌کان وه‌ک له وێنه‌که‌دا ده‌یبینن پێیان وایه وه یان چاوپۆشی له‌وه ده‌که‌ن که ڕاده‌ی به‌رزی ئاستی ڕۆشنبیری ئافره‌ت به‌نده به ژماره‌ی کێرڤه‌کانی له‌شی ! وا پێ ده‌چێت ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگا به ناو سێکولاره‌کان و دیموکراتیه‌کاندا هه‌تا زیاتر گرنگی بدات به ڕوخسار و جوانی له‌ش و لاری ئه‌وا زیاتر ڕێزی لێ ده‌نرێت و به کورتی و به کوردی ئه‌مانیش وه‌ک به‌ره‌که‌ی تر مافه‌کانی ئافره‌ت له جه‌سته‌ی ئافره‌تدا ده‌بیننه‌وه. پیاسیه‌یه‌ک به شه‌قامه‌کانی زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ی که خۆیان به قه‌ڵای پاراستنی مافی ئافره‌تان ده‌زانن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجێکی گشتیت لا دروست ببێت که وه‌ک چۆن له ئێران و سه‌عودییه و گه‌لێک وڵاتانی ئیسلامی تردا زۆرینه‌ی ئافره‌ت باڵاپۆش وه یان لانی که‌م سه‌رپۆشی هه‌ڵبژاردووه وه یان کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه، ئاواش له هه‌مو کۆمه‌ڵگه ئه‌وروپی و به‌ناو دیموکراتی و ئازادیخوازه‌کاندا زۆرینه‌ی ئافره‌تان و کچان چاو له (پاریس هڵتن) و (مادۆنا) و (که‌یتی موس) ده‌که‌ن و پێشبڕکێی ئه‌وه‌یانه کێ زیاتر کێرڤه‌کانی له‌شی جوانتر و ڕازاوه‌تر ده‌کات. دیاره لێره‌ش به هه‌مان شێوه ڕه‌وایه گه‌ر بڵێین کۆمه‌ڵگه ڕێگه‌ی به‌و کلتوره داوه وه یان سه‌پاندویه‌تی.
ئافره‌تێکی کورد که به سه‌ربه‌رزییه‌وه جلی پیاوانه‌ی له‌به‌رکردووه بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ڕوخساری.
ببورن ئه‌گه‌ر وشه‌ی توند یان هه‌ستیار له‌م نوسراوه‌دا هه‌بێت به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا سارکۆزی به ئاشکرا داوای ڕێگه‌گرتنی کرد له نیقاب ئێستاکه له میدیاکانی ڕۆژائاوا و جیهاندا ئه‌م بابه‌ته زۆر گه‌رمه و ڕۆژانه به ده‌یان که‌سایه‌تی و ڕۆشنبیر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دوێن و مانشێته‌کانی زۆرێک له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان به دوو وشه‌ی (Niqab or Bikini) ده‌ست پێ ده‌کات، واته نیقاب یان ( ده‌رپێی ژێره‌وه )، که ئه‌وه خۆی له خۆیدا ئاماژه‌یه‌که بۆ که‌م و کوڕی له هه‌ردوو کلتوره‌که‌دا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ئافره‌ت له هه‌ردوو کلتوره‌که‌دا به‌داخه‌وه بۆته دیلی ده‌ستی له‌ش و لار و ڕوخسار و جوانییه‌کانی. له لایه‌ک ده‌وڵه‌ت و میدیا و پاره و تواناکان ته‌رخان ده‌کرێت بۆ باڵاپۆش کردنی ئافره‌تان و له به‌ره‌ی ئه‌وبه‌ریشدا میدیاکان و کلتوری ناو خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌ی حکومه‌ته‌کانیش له‌و پێناوه‌دایه که ئافره‌ت بکاته شمه‌کێکی (commodity) وروژاندن و ڕووپه‌ڕی کاڵاکان و ته‌له‌فیزۆنه‌کان و ڕۆژنامه‌کانی پێ بڕازێننه‌وه.
لێره‌دا و له بارودۆخێکی ئه‌وهادا ده‌بێت ئافره‌تی کورد کامیان به مۆدێل بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت! کامیان نزیکتره بۆ گه‌یشتن به یه‌کسانی ئافره‌ت و پیاو؟ شاردنه‌وه‌ی سه‌راپای جه‌سته‌ی ئافره‌ت وه‌ک له کلتوره داخراوه‌کاندا باوه وه یان ده‌رخستنی زۆرترینی به‌ش له جه‌سته وه‌ک له کلتوری ڕۆژئاوایی و به‌ناو مۆدێرندا ده‌یبینین؟! هه‌رچۆنێک بێت جل و ڕوخسار تایبه‌تمه‌ندیه‌کی مرۆڤه‌کانه و هه‌ریه‌ک ئازادین چۆن بڕیار له‌و مافه ده‌ده‌ین به‌ڵام من بۆخۆم ئافره‌تانی په‌که‌که به سیمبۆڵ و مۆدیلی ئافره‌تی کوردی ئازادی بیرفراوان و یه‌کسان به پیاو ده‌زانم! چونکه ئه‌وان سه‌رکه‌وتوانه توانیان ئافره‌تی کورد بهێننه ڕیزی پیاوی کورده‌وه چ له ڕوخسار و له کرده‌وه و له ناوه‌رۆکیشدا!
خۆزگه ئافره‌تانی کوردیش وه‌کو پیاوان خۆیان له کۆت و به‌ندی له‌ش و لار و ڕوخسار ڕزگار بکه‌ن و چیتر جوانی و ڕوخسار ته‌نها فاکته‌ری قبوڵ کردن وه یان ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی کاره‌کته‌ر وه یان که‌سایه‌تی ئافره‌ت نه‌بێت؟! ئایا هۆکار چییه که به درێژایی مێژوو سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی ژنان له سه‌راپای جیهاندا داوای مافی یه‌کسانی ده‌که‌ن و به‌ڵام خۆیان له نێو خۆیاندا له ڕوخساردا جیاوازن؟! ئه‌گه‌ر پیاوان له زۆربه‌ی کلتوره‌کاندا له ڕوخسار و جل و به‌رگیاندا تا ڕاده‌یه‌ک یه‌کسان بن هۆکار چییه که ئافره‌ت ناتوانێت خۆی له کۆتی جل و پۆشاک و جوانکاری ڕزگار بکات!
به بڕوای من کاتی ئه‌وه‌یه ئافره‌ت پێش ئه‌وه‌ی داوای یه‌کسانی بکات له‌گه‌ڵ پیاو با خۆیان له ناو خۆیاندا بگه‌نه کۆمپرۆمایزێک!
هه‌ر دوو کلتوره‌که ئه‌گه‌رچی له ڕوخساردا دژ به‌یه‌کن به‌ڵام له مانا و ناوه‌رۆکدا یه‌کسانن! هه‌ردوکیان زۆرینه‌ی مافه‌کانی ئافره‌تیان له جه‌سته‌ی ئافره‌تدا کورت کردۆته‌وه و ڕه‌نگه ئافره‌تانی کورد له‌و نێوانه‌دا بگه‌نه کۆمپرۆمایزێک نه ئه‌وه‌ی به نیقاب ڕازی ببن و نه ته‌نوره‌ی کورتیش بکه‌نه چاره‌سه‌ر!
hiwa_mahmmud@yahoo.com
|