په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١١\٢٠٢٠

نرخی کورسی لە ئیمپراتۆریەتی جیهان''ئەمەریکا''.


عەلی مەحمود محەمەد  


ھەرە دەوڵەمەندەکان لە ٠،٠٠١٪ی کۆمەڵگای ئەمەریکی، ئەوانەی چەکی بەخششەکانیان لە ٨ ژمارە کەمتر نانووسێت، بەشی زۆریان لەو دیو پەردەوە کار دەکەن وەک لۆبی فشاری بەھێز بۆ دەرچوونی کاندیدە خواستراوەکەیان، ئەوان بەھۆی کاری بزنس و سەرقاڵییانەوە نایانەوێت راستەوخۆ دەربکەون، کەمایەتیکیشیان بەناوی گەلەوە حوکمە کەن یان رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەگێڕن، روڵەکان لە نێوان خۆیان، بە پێی بەرژەوەندیەکانیان دابەش دەکەن، بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان بسەپێنن و پارێزگاریش لە ھەبووەکانیان بکەن، تا دەزگا حکومیەکان لاواز بن، دەوڵەمەندەکان باشتر دەتوانن پارەکانیان بۆ ئاراستەکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکان بەکار بھێنن، بۆ ئەوەی بڕیارەکان لە بەرژەوەندیان دەربچێت، ئاخر بڕیارەکان لە پۆستەکان بۆ ئەوان گرنگترن.


برایانی کوک " دیڤید و تشارلز ، دیڤید ئەمساڵ مرد" کە خاوەند ١٠٨ ملیار دۆلار سەرمایەن، دەیان ساڵە کار بۆ ئەوە دەکەن دەست بەسەر سستەمی سیاسی ئەمەریکادا بگرن بە ھاوکاری خاوەند کۆمپانیا راستگەراکان "الدیمقراگیە المعگلە فی ڕمیرکا- Jeffrey D. Sachs ". تەنانەت کارکردن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئۆباما کیر لەسەر خواستی برایانی کوک و بەخششەکەرەکانی کۆماریەکانە "الێمود ڕمام انھیار ڕمریکا السیاسی- Jeffrey D. Sachs"، بە تایبەتیش کۆمپانیاکانی بیمە، دەرچوون لە پەیماننامەی پاریسیش لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی وزەیە، ھاوکات ئەوان کاریان دەکرد لەسەر کەمکردنەوەی باج ، کاندیدە کۆمارییەکان شەڕیانە لەسەر بەدەست ھێنانی متمانەیان، لەبەر زیرەکی و خۆشەویستیان ن، بەڵکە لەبەر قورسایی گیرفانیان" النموژج اڵامیرکی»..ھل بدڕ فی التێدع؟-تشارلز بلو ".


ترامپ کاتی خۆی بەخششی جیمی کارتەر و ریگانی ھاوکات پێکەوە دەکرد، ئەمە تایبەتمەندی زۆرێک لە دەوڵەمەندەکانە، لای ئەو کێ بیباتەوە تا لە گەڵی رێک بکەوێت، لە رابردوودا ٦ جار بەخششی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی ھیلاری کلنتۆنی کردووە، دوایی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی رابردوو ھێرشی توندی دەکردە سەری، چونکە لای ئەو سیاسەت کاسبییە،ئەخلاق و رابردوو بە عانەیەک، وەک مینبەری مەزادکردن، ترامپ کە دەستیکرد بە پیتاک کۆکردنەوە، راچێتەی نان خوادنی ئێوارە لە میوانخانەکەی گەیشتە ٣٥ ھەزار دۆلار، ئەوشی ١٠٠ھەزار دۆلار پیتاک بدات دەبێتە بەخشەری شایستە، دواتر بە سانایی دەیبینێت. دوای گەیشتنی بە دەسەڵات، یانەی ترەمپ نرخی ئابونمێنتی گۆڵفی کردە ٢٠٠ ھەزار دۆلار" الشعبویە والفساد- روبی میلی "، بە ھەموو پێوەرێک رونە کە ئەوەی ترامپ دەیکات لە بڕی دیموکراسی کلێپتۆکراسییە، واتە دەسەڵاتی سیاسی بەکار دەھێنێت بۆ بەدەست ھێنانی سەروەت و سامان.


والتەر شوب بەڕێوەبەری بیرۆی رەوشتی حکومەتی ئەمەریکی لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٧ دەستی لەکار کێشایەوە وەک ناڕەزایەتیەک لە ھەمبەر ترامپ کە بەرژەوەندی کەسی و حکومەتی تێکەڵ کردوو پێشتر ئۆباماش سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا جاین ھارتلی کردە سەفیری وڵاتەکەی لە فەرەنسا وەک پاداشتێک کە خۆی و پیاوەکەی نیوملیۆن دۆلار کۆمەکیان بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکەی کۆکردبوەوە، ھیچ ناڕونیەک نەماوە لەوەی دەسەڵاتی سیاسی نوێنەرایەتی تەواوی کۆمپانیا گەورەکان دەکەن لە ئەمەریک، یاسای کەمکردنەەی باج لەو روانگەیەوەیە، کە ساڵ لە دوای ساڵ ھەڵبژاردن دوای ھەڵبژاردن روو لە نشێو لە داکشاندایە، تا ترامپ لە ٣٥٪ ەوە دایگرت بۆ ٢١٪، ملیاردێرەکان دافوس ترەمپیان لە ھەنگاوە ئابووریەکانی خۆشە وێت ، بەڵام گەمژەیی و راگوڕینی و سیاسەتی ئابووری نەتەوەیی ئەویان بە دڵ نییە.


زانای سیاسەت مارتن جیلنز لە زانکۆی برینستۆن و بنیامین بیجج لە زانکۆی نۆرس وینسترن پێیان وایە دیموکراسیەتی ئەمەریکی لە پێناو ١٪ی ھەرە دەوڵەمەندەکانی کۆمەڵگا کاردەکات ، لەبەر ئەوە دیموکراتی ئەمەریکی ئەوەی پەسەندە "عدم المساواە فی ڕمیرکا-تاریخ النشر: الجمعە ١٦ دیسمبر ٢٠١٦ -مات ڕوبراین: محرر الشۆون الاقتێادیە فی مدونە «وونکبلوج» "، واتا لە بری دیموکراسی بلۆتۆکراسییە.


٢٢ پەرلەمانتاری پارتی کۆماری داوایان کرد ئەمەریکا لە پەیماننامەی پاریس ی ژینگە بکشێنەوە، کە ھەموویان بەخششیان بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە پیشەسازی نەوت و غازەوە وەرگرتبوو، بە تایبەتیش لە براکانی کوکشەوە، یاخود ناڕاستەوخۆ لە رێکخراوە سێبەرەکانیانەوە، لە ھەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمەریکا ٨٨٪ی بەخششەکانی پیشەسازی نەوت و گاز بۆ کۆمارییەکان رۆیشت، پارتی کۆماری بۆتە پارتی وێرانکردنی ژینگە، کۆمارییەکان ٩٧٪ی کۆمەکی پیشەسازی خەڵوزیان بۆ دەچێت ، ٨٨٪ ی پیشەسازی نەوت و گاز، کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزی ترامپ ھاوکار بوو بۆ رێکەوتنی ئۆپۆێک، چونکە پەیوەندی بە کارتێلەکانی نەوتەوە ھەیە، بە تایبەتیش ئەوانەی تکساس کە ولایەتەکەیان ٣٨ نوێنەری لە ٥٣٨ نوێنەرەکەی ھەڵبژێرەری سەرۆک کۆماردا ھەیە.


ترامپ گوایە بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ ھاووڵاتیان پشتیوانی کەرتی نەوت دە، کە کەرتی بەرھەم ھێنانی نەوت تەنھا ١٥٠ ھەزار کارمەندی ھەیە، کە ٠،١٪ی کۆی ھێزی کاری ئەمەریکایە،بەڵام ھۆکار ئەوەیە ئەم کەرتە ٨٨٪یان وەک ئاماژەمان پێدا بەخشش و پشتیوانی دارایی دەدەنە کۆمارییەکان، وە چاویشی لە کورسیەکانی تەکساس و ناوچەی بەرھەم ھێنانی نەوتی بەردینە.


بەرامبەر بەو پشتیوانیانە لە پارتەکەی، ترامپ وایکرد کۆمپانیاکانی خەڵوز و نەوت و گاز بەرپرس بن لە دانانی سیاسەتی ژینگەی وڵات، کۆمپانیاکانی دەرمان کەرتی تەندروستی و دانانی نرخ لەسەر دەرمانەکان، و گروپی کۆمپانیاکانی چەک لە وەزارەتی بەرگری و ، وە بانکە وەبەرھێنەکان باڵادەست بن لە وڵ ستریت ، وە کارتێلەکانی کشتوکاڵ ھژمۆنیایان ھەبێت بەسەر زەوی کشتوکاڵییەکانی وڵاتەوە، واتا بەرخی سپارت بە گورگ.


کۆمەڵەی نیشتمانی چەک، کە کۆمپانیاکانی چەکسازی و بازرگانانی چەک دایان مەزراندووە، تەموینی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکەکان و سیاسیەکان بە سەخاوەتەوە دەکات، لەوانە ترامپ،ھەڕەشەیان لەوانە کرد، کە داوای قەدەغەکردنی ھەڵگرتنی چەک دەکەن، بەوەی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو تۆڵەی خۆیانیان لێ دەکەنەوە، لە رێگای بەخشینی بەخشش بە نەیارەکانیان.


لە ساڵی ١٧٩١ ەوە بە پێی مادەی دووەمی دەستوری ئەمەریکی رێگای دراوە بە ھەڵگرتنی ئازادانەی چەک، بەھۆی ئەوەی میلشیا چەکدارەکان رۆڵی گرنگیان گێڕا دژ بەریتانیا لە جەنگد،کۆمپاتیاکانی چەکی ئەمەریکیش بەخششی زۆری سیاسییەکانی ئەمەریکا دەکەن بە تایبەت کۆماریەکان، بۆ ئەوەی ئەو بەندە دەستکاری نەکرێت، وڵات ھەر تیکساسەکەی فلیمە کابۆییەکان بێت .


لە ماوەی ٦ ساڵی نێوان ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٣ ، رێکخراوەکانی پشتیوانی لە ھەڵگرتنی چەک ٦ جار زیاتری دژبەرانیان پارەیان خەرجکردووە، بۆ رێگا گرتن لە ئەگەری ھەر گۆڕانکارییەک، بە تایبەت دوای ھەر کارەساتێکی دڵ تەزێن ململانێکان توندترەوە دەبن، نیوەی چەکی تاکە کەسی جیھان لە ئەمەریکایە، دوانزە جار زیاتر لە رێژەی جیھانی، ساڵانە زیاتر لە ٣٣٠٠٠ کەسی سڤیل قوربانی چەک ھەڵگرتنن لەم وڵاتە ، بەڵام بەھۆی پارەوە ناتوانرێت وڵات لەم کارەساتە دەرباز بکرێت، لە رێگای ھەڵبژاردنەوە لغاوی گۆڕانکاری کراوە.


ترەمپ لە بەر ئەوەی پشتیوانی کۆمپانیای ئەمازۆنە، بۆیە پشتگیری دارایی رزگارکردنی بیرۆی پۆستی ئەمەریکی ناکات کە خاوەندی ٦٠٠ھەزار کارمەندە .


جیف بیزۆس خاوەنی ئەمازۆن دوای ئەوەی واشنتۆن پۆستی کڕی، ئێستا لە ھەوڵی کڕینی سی ئێن ئێن یشدایە، چونکە پێ بە پێی سەرکەوتنی سەرمایەکەی کە لە ٢٠٠ ملیار دۆلار لە سەرکەوتن و دابەزیندایە پێویستی بە کەناڵی راگەیاندیش ھەیە وەک پارێزەری سامانەکەی، کەواتە دەبێت لە داھاتوودا زیاتر ملکەچی خواستەکانی ببن.


پارتی کۆماری پارتێکی ئاینی و یانەی گەورە دەوڵەمەندو ملیاردێرەکانە، بەھۆی کۆمەکی دەوڵەمەندەکانەوە لە کامپینی ھەڵبژاردنی ترەمپ حکومەتی ترامپ دەوڵەمەندترین کابینەیە لە مێژوود، ترامپ رایگەیاند بۆ پۆستە ئابووریەکان کەسی دەوڵەمەندم دەوێت.


تەنانەت دادگای باڵای ئەمەریکاش کاندیدەکانی لە لایەن کۆمەڵەی فیدراڵییەوە ھەڵدەسەنگێنرێن ، ئەویش لە ژێر چاودێری کۆمپانیاکاندایە، ئەمی کونی باریتی زوو دانا ، چونکە پەیوەندی بە ھەڵبژاردن و ژینگەو بیمەی تەندروستییەوە ھەیە، ئەوانیش سەرێکیان ھەیەو ھەزار سەود، وەک ھەزار سەرە، ھەر یەکەی بەرژەوەندیەکیان بە جۆرێک لە کارتلەکانەوە بەستراوەتەوە، ئەو لوغمەیان بۆ رێگا گرتن لە گۆڕانکاری چاند.


دیموکراتەکانیش لە روی پشتیوانی ملیاردێرەکانەوە باخەڵ گەرمن، بە وتەی بێرنەر ساندەرز بایدن ٤٤ ملیاردێر و بوتینجادج ٣٩ ملیاردێر پشتیوانیان لێیان دەکرد ، لە ھەڵمەتی بەرایی ھەڵبژاردن لەناو دیموکراتەکان، ھاوکات ٣٠ کاندیدی دەزگای ھەواڵگری و ١٥ ملیۆنێر لە لیستی دیموکراتەکان ھەیە بۆ کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران.


بەو ھۆیانەوەو کۆمەڵێکی دیش کە لێرە ئاماژەیان پێ دەدەین، ٤٤٪ی ھاووڵاتیان پێیان وایە گەندەڵی لە کۆشی سپیدایە، ٨٪ زیاتر لە ئەنجومەنی پیران، واتا ٣٦٪ی ھاوڵاتیان پێیان وایە ئەنجومەنی پیران گەندەڵەو بڕیارەکانی لە خزمەت ۆڵ ستریتە، ئەمەو بە پێی راپرسی دەزگای بێوی ئەمەریکی کە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامدراوە ٨٠٪ی ھاووڵاتیان متمانەیان بە حکومەتی فیدراڵی نییە، ھەر ئەمەشە وا دەکات دەسەڵاتە سیاسییەکان لە ٢٠ وڵاتە بەھێزەکەی جیھان بەرەو ناسەقامگیری بچێت.

تێچووی ھەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا.

جۆن کەنەدی تەنھا ٧٢ ھەزار دۆلاری لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی خۆی لە ساڵی ١٩٦٠ خەرج کرد، کە بە نرخی ئێستا ٥٧٥ ھەزار دۆلاری دەکرد،کەچی رکابەرەکەی ھۆبرت ھامفەری ھاواری لێ ھەڵستاو وتی "ئەمە زۆرترین خەرجییە لە مێژووی ھەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا"، بەڵام کەنەدی وەڵامی دایەوە کە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی ئێزینھاوەر لە ساڵی ١٩٥٢دا بڕی ٢،٥ ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە، کە بە نرخی ئێستا دەیکردە ٢٠ ملیۆن دۆلار.


تێچووی ھەڵبژاردنەکان ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠٠٤ تەنھا ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ بووە ملیارێک دۆلار ، لە ساڵی ٢٠١٢ گەیشتە ٢ ملیار دۆلار ، لە ٢٠١٦ گەیشتە ٦،٦ ملیار دۆلار بووە ، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بەرز بۆتەوە بۆ ١٤ ملیار دۆلار ، ٣ ملیار دۆلار زیاتر لە تێچووی ھەڵبژاردنەکانی ھیندستان، ھەڵبژاردنی ھیندستان لە دوای ئەمەریکا دووەم تێچووی ھەیە لە جیھاند، بەھۆی شەڕی کارتلەکان بۆ بەدەستھێنانی کورسی، تێچوی نزیک ٥ ملیار دۆلار بوو، ٣ جار زیاتر لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ ی ھەمان وڵات، لێ دوا ھەڵبژاردنی ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٦ ، ٧ ملیاردۆلاری تێچوو کە تیایدا ترەمپ بوو بە سەرۆک کۆمار.


تەنھا کورسی سەرۆک کۆماری لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ ەد، بڕی ٢،٤ ملیار دۆلاری تێچوو، ھەڵبژاردنی کۆنگرێس و سێیەکی ئەنجومەنی پیرانیش ٤،٢ ملیار دۆلار تێچویان بووە لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٦ د، بەڵام لەم خولە نرخی بۆ ٦،٦ ملیار دۆلار بەرز بۆتەوە، دووەکەی تریش بۆ زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار، رێگای کۆشکی سپی لە جیاتی فەرشی سوور بە دۆلار راخراوە، تا مانگی پێشوو بایدن ٩٣٨ ملیۆن دۆلار و ، ترامپیش ٥٩٦ ملیۆن دۆلار کۆمەکی سپیان کۆکردبوەوە، رەشەکانیش وەک لەناوەکەی دیارە سەرچاوەو بڕەکەی لە تاریکیدا ونە.


تا ئێستاش لە کۆی ھەڵبژاردنەکانی خولەکە، بە سەرۆک و جێگرەکانیان و ٤٣٥ کورسی کۆنگرێس و ٣٣ی ئەنجومەنی پیران دیموکراتەکان ٥،٥ ملیار دۆلار و کۆمارییەکانیش ٣،٨ ملیار دۆلاریان خەرج کردووە.


تا ١٠ی مانگی سەپتەمبەر کۆی گشتی ٥ ملیار دۆلار کۆمەک کۆکراوەتەوە ، لە ساڵی ٢٠٠٢ تەنھا ٢ ملیار بووە لە ساڵی ٢٠١٤ بەرز بۆتەوە بۆ ٣،٦٧ ملیار دۆلار .
ساڵ لە دوای ساڵ نرخی کورسییە زێڕینەکان زیاد دەکات، دەبێت بۆ خولی داھاتوو، نرخی ئەم کورسییە چۆن بچێت بە ئاسمانا؟.

بەخشش و پارە تاریکەکان.


وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێد، پەیوەندییەکی ئۆرگانی لە نێوان کورسی سەرۆک و ئۆلیگارشیەکاندا ھەیە، تەواو کەری یەکترن، دەوڵەت لە بەرژەوەندی ئەوان بە نانۆمیتەریش دور ناکەوێتەوە.


بەرامبەر بە بەخششەکانیان، پۆست، لێبوردن لە باج و گومرگ، گۆمرگ خستنە سەر کاڵای رکابەرەکانیان، یاساغکردنی ھاوردە کردنی کاڵای رکابەر، وەرگرتنی کۆنتراکت لەناو خۆو دەرەوە ... ھتد، پاداشتیانە، ئەمە وایکردووە بوترێت دیموکراسی ئەمەریکی مەزادخانەی ۆڵ ستریتە.


بۆ کەمکردنەوەی رۆڵی دەوڵەمەندەکان لە دیاریکردنی سەرۆک، کە وەک بوکە شوشەی دەستی بەخششەکانی وایە ، سەرۆکی ئەمەریکا تیۆدۆر رۆزفڵد لە ساڵی ١٩٠٧ داوای کرد بودجە بۆ ھەڵبژاردنەکان لە لایەن حکومەتەوە دیاری بکرێت تا کۆتایی بەم پارە زۆر کۆکردنەوەیە بھێنریت، ھاوکات رۆزفۆڵت داوای کرد بەخششی کۆمپانیاکان قەدەغە بکرێت"الانتخابات وترشید التمویل-تاریخ النشر: الپلاپا‌و ٣١ مارس ٢٠١٥". ئەمەریکا نەک دوای ١١٣ ساڵ ویستی رۆزفێڵدی جێبەجێ نەکرد، بگرە دادگای باڵای ئەمەریکی لە ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری ھاووڵاتیان یەکگرتووین ید، کە لانی زۆری بەخششی ھەڵگرت و بێسنوری کرد لە بەردەم ملیاردێرەکان بۆ ئەوەی ئازادانە دەستبخەنە ناو ھەڵبژاردنەکان، ئەمەش لە خزمەت دوبراکەی کۆکش بوو" david-h-koch، charles-d-koch"،کە ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریان بەخشش دا بۆ ئەوەی ئۆباما دەرنەچێتەوە لە ساڵی ٢٠١٢، برایانی کۆکش بڕیاریان داوە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو ١ ملیار دۆلار خەرج بکەن .


ھەرچەندە یەکێک لە خواستەکانی باڵی پێشکەوتنخوازو لیبراڵی ناو دیموکراتەکان شۆرشی سیاسییە لە وڵات، یەکێک لە خاڵە زەق لە پێشینەکانی ئەم شۆڕشە ھەڵبژاردن و پارەی ھەڵبژاردنەکان و سەرچاوەی داھاتی پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردنە، وەلێ پێی ناچێت لەبەرامبەر کارتلەکانی پارە سەرکەوتوو بن، لە کاتێکدا خودی دیموکراتەکانیش سودمەنێکی پرۆسەکەن.


کە ھەڵبژاردن دێتە پێشەوە ،کۆمپانیاکانی راگەیاندن و ریکلام جەژنیانە ، کەناڵە ناخۆییەکان زۆرترین پارە دەبەنەوە، نزیک ٤٧٪ پارەی بانگەشەی ھەڵبژاردنیان بەردەکەوێت ، ١٦،٥٪یش بۆ ریکلامی ھەمان ئەو کەناڵانەیە، ٢١٪یش بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی، ١٢٪بۆ کەناڵی سەرانسەری کابڵەکان ، ٥٪یش بۆ رادیۆکان دەڕوات، ئەم پارانە ٤٠٪یان خەڵکانی نەناسراو و بێ تارمایی دەیدەن، سەرچاوەیان دیار نییە.


یاسای ئەمەریکی یاساغی کردووە کاندیدانی پلە گشتیەکان کۆمەک لە لایەن و کەسی بیانی وەربگرن، بێگانەکە تەنانەت دانیشتووی ئەمەریکاش بێت و مافی مانەوەیان ھەبێت، ئەوانەی ناسنامەی ئەمەریکایان نییە ناتوانن بەخشش بکەن بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرتاسەری و ھەرێمی، ٩ دادوەری باڵای وڵات مافی بەخششی بۆ دو کرێکاری بێگانە کەمافی مانەوەی کاتیان ھەبوو رەتکردەوە.


کەچی بە پێی OpenSecrets.org لە ساڵی ٢٠١٦ دا ١٧٨ ملیۆن دۆلار پارەی بیانی ھاتۆتە ناو ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەوە ، وەک ئەوەی زانرا بێت ، کەچی ئەمەریکا ئەم یاسایەی دەرکردووە، خۆی یەکەم وڵاتە کۆمەکی نۆکەرانی دەکات لە جیھاند، ئەمەریکاو یەکێتی سۆڤیەت و روسیای ئێستا گلاونەتە ١١٧ ھەڵبژاردنی وڵاتانەوە، ٦٩٪ی ئەمەریکا ئەنجامی داون، ھەڵبژاردنی ئیتاڵیا لە ساڵی ١٩٤٨، یەکەم چالاکی سیای ئەمەریکا بوو لەو بوارەد، ملیۆنان دۆلاری خەرجکرد بۆ ئەوەی شیوعیەکان نەگەنە دەسەڵات کە حیزبی یەکەمی وڵات بوون، لە ساڵی ٢٠٠٥ جۆرج بۆش لە یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دواتریش ئۆباما لە ھەڵبژاردنەکانی دواتری عێراق ویستیان ھەبوو، دەست لە ھەڵبژاردنەکان وەردەن، گوایە دواتر ئەنجامیان نەداوە، دوارۆژ دەردەکەوێت.


ھەرچەندە لە ٢٢ ولایەتی ئەمەریکا یاساغ کراوە کۆمپانیاکان بەشداری لە بەخششی ھەڵبژاردنەکان بکەن، وە لە ٣٩ولایەتی ئەمەریکا ئاستێک دیاریکراوە بۆ پیتاکی تاک، بەڵام قازانجی پشکیان بۆ دەچێت لە لایەن کۆمپانیاکانەوە بێ ئەوەی خاوەن پشکیش بن، سنوریشی دیارینەکراوە، وەک فێڵێک" ڕپریا‌و المشھد السیاسی اڵامیرکی- تشیسون لی ودانییل وینر"، ئەمە وێڕای ئەوەی کاتێک خاوەند کۆمپانیاکان دێنە ناو ھەڵمەتەکەوە، لەبەر ئەوەی لانی زۆری خەرجی دیارینەکراوە، بە کەیفی خۆیان ترۆمپای پارەکانیان دەڕێژنە ناو ھەڵمەتەکەوە، لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی دیموکراتەکان مایکل بلۆمبێرگ لەماوەی سێ مانگدا ملیارێک و تۆم ستێر ٢٧٠ ملیۆن دۆلاریان خەرج کرد، ھەرچەندیشە زوو دۆڕان لە کاندیکردنیان بۆ پۆستی سەرەک کۆماری لەسەر پارتی دیموکرات.


لە ٥ ساڵی رابردوو لیژنەی سۆپەر باکس ٥ ملیار دۆلاری کۆکردۆتەوە، بەشێکی سەرچاوەکەی دیار نییە، پارەی تاریکییە " ڕپریا‌و المشھد السیاسی اڵامیرکی- تشیسون لی ودانییل وینر" ، بەشێک لەو پارانە لە بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکار دەھێنرێن، پارەی نھێنی و پارەی رەشن ، تەنانەت داوای سەرچاوەی پارەی بەخششەکان لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ناکرێت ، سەیر کەن تەنھا رێکخراوی " Center for Responsive Politics" لە نێوان نۆڤەمبەری ٢٠١١ بۆ دیسەمبەری ٢٠١٤ بڕی ٣٢٣،٩٣٦،٥٠٠ دۆلاری رەشیان خستۆتە ناو ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەوە، کە سەرچاوەکەی بێ دایک و باوک بووە، تەنھا لەم ھەڵبژاردنە ٢١٥ ملیۆن دۆلاری رەش تا چەند مانگێک لەمەوپیًش ئەوەی زانراوە خراوەتە ناو ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەوە، پارەی رەشی بێ دایک و باوک ھەموو ئەگەرەکانی لە بەردەمدایە، لە پارەی رەش ، پارەی ۆڵ ستریت، پارەی بیانی .


نەک تەنھا دەرەوەی نوێنەری دوو پارتەکە، ئەستەمە بگەنە ئەم ٥٣٧ کورسییە کە شەڕی لەسەرە، بگرە ژنانی ناو دوو پارتەکەش، رێژەیان زۆر لە خوارە، زۆر کەمتر لە وڵاتانی ئەفریقاو ئەمەریکای لاتین و تەنانەت عێراق و کوردستانیش ، ژنانی ئەمەریکا ١٩،٣٢٠٣٪ کۆنگرێس ، ١٠٣ کەس وە ئەنجومەنی پیرانیش ٢٣ ٪پێ دەھێنن، بەھۆی ئەوەی کێشەی کۆمەک و پیتاکیان ھەیە، بەخششەرەکان کەمتر پیتاکیان پێ دەدەن.


بم شێوەیە بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەمەریک، بە گیرفانی بەتاڵەوەو لە دەرەوەی کەرو فیلەکە، وەک خۆ ھەڵدانە لە کێوێکی ھەزار بە ھەزارەوە بۆ قوڵایی.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک