په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٠\٢٠١٩

نرخی رازییکردنی ترامپ بە ھێرشەکەی تورکیا

بۆ داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان، بۆندێکی ١٠٠ ملیار دۆلاریی بوو.

 


لە" واشنتۆن پۆست"ەوە:
ترامپ:" لەبیرتان نەچێت، پێش ھەموو شتێک؛ تورکیا ئەندامی ناتۆیە."

بۆ کارکردنە سەر تورکیا، ترامپ بە تویتەر دار و گێزەری پێشانی تورکیا دا.

گفتوگۆی تەلەفۆنی "ترامپ و ئەردۆغان" بەھەواڵێکی خۆش دەستیپێکرد. بەگوێرەی وتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکیی کە مەرجیان ھەبوو ناویان نەبرێت، کورتەی پێوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترامپ و ئەردۆغانیان ئاشکرا کرد. کە لەم ھەفتانەی دواییشدا باسی لێوەکراوە چۆن پەیوەندیی ھەردوولا باشتر بکرێت. ئەویش بە بۆندێکی بازرگانیی ١٠٠ملیار دۆلاریی و لابردنی گەمارۆی بەشداریی تورکیا لەپەرەپێدانی فڕۆکەی F-٣٥ و، ھەروەھا سەردانی ئەردۆغانیش بۆ ئەمەریکا؛ ھەردوولا گفتوگۆیان لەسەر رێککەوتنی نێوانیان بۆ بەڕێوەبردنی کۆمیتەی گەڕۆکی ناوچەی ئارام لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا و بەدرێژایی سنووری تورکیا کرد. تورکیا دەیەوێت بەدرێژایی سنوورەکەی، ئەو ناوچانە لە چەکدارە کوردەکان پاکبکاتەوە، ئەو شەڕڤانانەی لەجەنگی دەوڵەتی ئیسلامییدا زۆر پێوست بوون. بەلای تورکیاوە ئەوانە ھاوپەیمانی کوردە تێرۆریستەکانی تورکیان کە ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی ئۆتۆنۆمیی دەدەن. ئەردۆگان گوتوویەتی ئەو چەندین مانگە ھێزەکانی ئامادەکردووە و دەجووڵێت. کاردانەوەی کۆشکی سپیی روون نەبوو. کارتژمێرێک پێش نیوەشەو؛ رایگەیاند: تورکیا ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام دەدات کە لەمێژە پلانی بۆ داناوە، ئەمەریکا پشتیوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە ناکات و بەشداریی تێدا ناکات و، لەناوچەکە دەکشێتەوە." سەرکردەکانی پارتی کۆماریی کاتێک بەھەواڵی کشانەوەی ھێزەکانیان بەئاگا ھاتن، بەتوندی سەرکۆنەیان کرد کە بۆچی ترامپ بۆ تورکیا پشتی کردووەتە کوردەکان. بەرپرسانی پەنتاگۆن کەوتنە پینەکردنی دۆخەکە و، لەبواری مرۆییانەوە ھۆشدارییان دەدا کە زیانی گیانی بەر دانیشتووان نەکەوێت. فەرماندە کوردەکانیش دەیانگوت ئەوان پاراستن لەسەر ئەو ھۆردوگایانە ھەڵدەگرن کە ھەزاران شەڕکەری دەوڵەتی ئیسلامیی تێدا دیلکراون و ھێزەکانیان دەبەنە بەرەی پێشەوە لەگەڵ تورکیا. ترامپ بە زریانێک لە جووکەی تویتەر بەرگریی لەبڕیارەکەی کرد و گوتی:"لەم جەنگە سەخیفە بێ کۆتاییە بێینە دەرەوە." یاریدەدەرەکانی ئاسایشی نەتەوەیی کە وتەکانی شەوی پێشوویان نەبینیبوو، بەپەلە کەوتنە چاککردنەوەی زیانەکانی و گۆڕینی تۆنی دەنگی ترامپ. بۆیە لە کاتژمێر ١٠:٣٨ ی بەیانی رۆژی دووشەممە، لە تویتێکی دیکەدا ترامپ رایگەیاند:"ئەگەر تورکیا کارێک بکات و بەدڵی نەبێت، ئەوا ئابووری تورکیا لەناو دەبات." بەڵام بەیانی رۆژی سێشەممە ئەو تویتەی کشاندەوە! تویتی گێزەرەکەی گۆڕیی بۆ تویتی دار(کوتەک)کەکە. ھەروەھا لیستێکی درێژیی لەگازاندە دژ بەتورکیا خستەڕوو لە گەمارۆی ئابووری و باجی گومرگیی ئەمریکا و پێوەندیی تورکیا بە ئیران و فەنزێللا و گوتی ئەردۆغان کێشەی ئابووریی و سیاسیی ھەیە و ھەندێکیش لەوانە ھۆکارەکەی ئەمەریکایە. تورکیا وڵاتێکی ئەندامی ناتۆیە و لەھەڵوێستی ئەمریکا و ئەوروپا نیگەرانە بەھۆی ئەو ھەڕەشانەی لە ئەنجامی جەنگی ناوخۆیی سووریاوە تووشیھاتوون و ناچاری کردووە، سیستەمی بەرگریی ھەوایی رووسیی S-٤٠٠ بکڕێت. ئەمەش پێشێلکردنی یاسای ئەمریکیی و پرتۆکۆڵەکانی ھاوپەیمانێتییە. بەرامبەر ئەمەش بەڕێوەبرایەتی ئەمریکا تورکیای لەبەرنامەی پەرەپێدانی فڕۆکەی F-٣٥ دەرکرد. ھەروەھا ئەمەریکا بڕیاری فرۆشتنی ١٠٠ فڕۆکەی جۆری F-٣٥ راگرت. ترامپ سێشەممە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دەکرێت ھەموو کێشەکان لەگەڵ تورکیا چارەسەر ببن. لە تویتێکی دیکەدا گوتی:"خەڵکانێکی زۆر ئەوەیان بیردەچێت کە تورکیا ھاوبەشێکی گەورەی بازرگانیی وڵاتە یەکگرتووەکانە. لەراستییدا ئەوان ئاسنی پێویستی قاڵبی فڕۆکەی F-٣٥ دابین دەکەن، لەبیرتان نەچێت، پێش ھەموو شتێک؛ تورکیا ئەندامی ناتۆیە.".

ئەردۆغان لە ١٣ی نۆڤێمبەردا سەردانی ئەمەریکا دەکات. کەمێک دوای ئەوە جارێکی دیکە و لە تویتێکی دیکەدا ترامپ باسی کوردەکانی کردەوە گوتی:"لەھەموو حاڵێکدا کوردەکانمان جێنەھێشتووە، ئەوانە خەڵکانێکی دیارن و جەنگاوەری ئازان". بەرامبەر ئەوەش پێوەندییمان لەگەڵ تورکیا کە ھاوبەشی ناتۆ و بازرگانییە زۆر باشە". دوای چەند چرکەیەک دووبارە ھۆشداریی دایەوە بە تورکیا لەبارەی وێرانکردنی ئابوورییەکەی. ئەم ھەڵوێستە پچڕپچڕانە رەخنەیەکی زۆری بەدوای خۆید ھێنا لەبارەی تورکیاوە، چونکە ئەمە گەڕەلاوێژەی خوڵقاندووە. بەرپرسێکی باڵای ئەمریکیی دەڵێت؛"سەرۆک بەشێوازی خۆی کارێکی باش دەکات، لە پێوەندییە تەلەفۆنیەکەشدا ئەوەی کرد کە لێی چاوەڕوان دەکرا. ئەو بەرپرسە گوتی، ئەوەی کە دەیبینن و ئێمە دەیکەین، بەشێوازی کێویانەی رۆژئاوایی بە تویتەکانی؛ زۆر زیاتر یان کەمترە لەوەی بەشێوەیەکی ئاقڵانە رۆژی یەکشەممە لەسەر مێزەکەی دادەنرێت. ئێمە ھەوڵدەدەین دوو کار بکەین. یەکەم بۆ چاککردنەوەی پێوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا ھەنگاو دەنێین و ھانی دەدەین. دووەم نامانەوێت لەباکووری سووریا کارەسات ببینین. لەمبارەیەوە رۆژی سێشەممە وەزیری بەرگریی تورکیا تویتێکی کردو نووسیی:"ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە تەواوبوون". بەرپرسانی ئەمریکیش گوتیان:"کەمتر لە ٥٠ کەسی ھێزەکانی ئەمەریکا کە لەھێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتن، لەدەرەوەی ناوچەی ئارام جێگیربوونەتەوە و، چاوەڕوانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا دەکەن تا بیبینن و حوکمی لەسەر بدەن کە چۆن بووە و، تەواوی پرۆسەکە لگەڵ کشانەوەی ئەماندا چۆن بەرێوەچووە. شارەزایان ھۆشدارییان داوە کە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی تورکیا دەبێتە ھۆی تێکچوونی باری ئارامیی لە ھۆردوگای دیلەکانی داعشدا. ئازادبوونیان دەبێتە ھۆی کشانەوەی زیاتری ئەمەریکا لە سووریا، ئەمەریکا نزیکی ١٠٠٠ سەربازی لە باکووری خۆرھەڵاتی سووریا ھەیە. کە بە مەفرەزەی بچووک بەسەر خاڵی چاودێری زۆردا دابەشیکردبوون.

مەزڵوم کۆبانی عەبدی کە فەرماندەیەکی ھێزەکانی سوریای دێمۆکراتییە، پەیامێکی بۆ ھێزەکانی ئەمەریکا ناردووە و، گوتوێتی:"ئێمە دەزانین کە ئەم کشانەوەیە بڕیاری ئێوە نییە، ئێمە وئێوە براین و بە برایەتیی دەمێنینەوە". بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمەریکا دەڵێن دڵنیا نین کە تورکیا ھێرشێکی سنووردار دەکات و رێ بە ھێزەکانی ئەمەریکا دەدات بەگەڕانەوە و چالاککردنەوەی ناوچەی ئارام، یان ناچاری دەکات بەرەو قووڵایی سووریا بڕۆن. ھەروەھا لەبەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە داعش ھەوڵی دا سەرنج بۆلای خۆی رابکێشێ و، بەکەمێک پێش کاتژمێر دوو، سێ خۆکوژی چوونە ناو ھێزەکانی سوریای دێمۆکراتییەوە لە ڕەققە و خۆیان تەقاندەوە. لەگەڵ ئەوانیشدا کۆمەڵێک چەکداری دیکە کەوتنە شەڕەوە. لەو کاتەی ھاوپەیمانەکان و لایەنە پێوەندیدارەکان لەھەوڵی ئەوەدان کۆدی تویتەکانی ترامپ بکەنەوە، تورکیا سوورە لەسەر داگیرکاریی و ئەوە بە دروست دەزانێت و ئامانجیشیێتی، ئامانجەکەش ھێزەکانی سوریا دێمۆکراتییە کە ھەرەشەیە بۆ سەر ئاسایاشی نەتەوەیی تورکیا. رۆژنامەی "سەباح"ی تورکیی نزیک لە ئەردۆغان رۆژی سێشەممە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە ونووسیویە:"ھێزەکانی تورکیا چاوەڕوانی کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، پێشئەوەی ھێزی تورکیی ھێرش بکەن. سەرەتا فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپەکانمان شوێنەکانی دوژمن دەکوتن، ئنجا ھێزەکانی تورکیا لەچەند خاڵێکی سنوورییەوە لە رۆژھەڵاتی "فورات"ەوە دەچنە ناوەوە. ڕاپۆرتەکە لەدرێژەیدا دەڵێت:"سوپای تورک بە قووڵاتیی ١٨ میل دەچێتە ناو خاکی سووریاوە(ناوی سەرچاوەی سەربازییشی نەبردووە) و، تورکیا لە کاری مرۆڤانەی خۆی بۆ گێڕانەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەردەوام دەبێت".


واشنتۆن پۆست

فەھیم لە ئەستانبوڵ، سارا دادوش لە بەیروت، میسی رییان لە واشنگتۆن، لە ئامادەکردنی ئەم راپۆرتەدا بەشداربوون.

وەرگێڕانی: مستەفا
٩\١٠\٢٠١٩

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک