٢۴\٥\٢٠١٠
نیشتمان، کوێراییم دایێ!..

هه‌ردی ئه‌حمه‌د
کات: دوو
چرکه‌ی ده‌وێت بۆ مردن!.
شوێن: گۆڕستانی قه‌ڵه‌م؟
سه‌رده‌م: توانه‌وه‌ی ئازادی!..
وه‌رز: خنکاندنی ئاو..
سه‌رده‌می به که‌لاوه بوونی ڕوحی من(هه‌ردی
ئه‌حمه‌د)!!...
ئه‌ی کوێرایم داێی، بۆ ئه‌و نیشتمانه‌ی له شه‌وه زه‌نگدا له دایک بوو،
هه‌تا ئێستاش رۆژی نه‌بینی!
ده‌ستی شکاوم، بۆ ئه‌و زه‌مینه‌ی، که له‌و دیو بۆشاییه‌کانی ژیانه‌وه،
هه‌تا ئێستا ئاسمانی نه‌گه‌یشتۆتێ!..
ڕه‌شبینم، وه‌ک ئه‌و جه‌للاده‌ی که هه‌رگیز بیر له بێتوانایی ژیان
ناکاته‌وه
ڕه‌شبینم، وه‌ک ئه‌و سه‌رکردانه‌ی، دوێنێی خۆیان سڕیه‌وه!
ڕه‌شبینم له سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی، ڕه‌شبینم، وه‌ک ناخی قهلاقی
له‌م ژیانه‌دا، مرۆڤ ئه‌سوتێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژمێره‌کان نه‌وه‌ستن
له‌م نیشتمانه‌دا، دڵۆپه خوێنه‌کان ئه‌ڕژن، بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت بکرێت
له‌م نیشتمانه‌دا، ئێمه بێ دهماغترین زینده‌وه‌رین،
که خۆمان ئه‌هێڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر بکرێین
ژیان چی داوه به سه‌ر غهزهبهکانی نیشتمانه‌وه،
ژیان بۆ به‌رۆکی شڕی نیشتمان تا دامێن داده‌دڕێت؟
ژیان، هه‌ندێ جار به گومانم!،
له وه‌ی که تۆ هاوڕێی سه‌رکرده جه‌للاده‌کانی سه‌ر زه‌مین نه‌بیت!
ژیان، تف له دواهه‌مین مه‌وقیفی تیرۆر بکه
لێره هه‌مومان پیاده ده‌ڕۆین
رووناکی رۆژ و ئه‌ستێره‌کانی
ئاسمان به سووری بۆ ئێوه
تاڤگه و چیمه‌ن و به‌هه‌شته‌کان بۆ ئێوه
کانی و نه‌سیم و سپێده بۆ ئێوه
ئێمه، ته‌نها، ئازادی و شیعر‌و گۆرانی و ده‌نگی زوڵاڵمان خۆش ئه‌وێت
ئێمه، به‌خته‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و دیو بێ ده‌سه‌ڵاتی کوشتنمان ئه‌وێ
کوشتن، ده‌سه‌ڵاتی نیه، بۆ مردنی ژیان له‌م نیشتمانه‌دا!.
لێ،ئه‌وه‌تا.. ژیان هه‌مومان ئه‌کوژێت بۆجهللادهکانی هاوڕێی
کوێرایم داێێ بۆ دوێنێی نیشتمان، بۆ ووشکه‌ساڵی مهراقهکانت،
ئه‌ی نیشتمان؛ سه‌وزایی لێببڕێت هه‌ست و ده‌ماغم
له‌م باخچه‌ی ڕه‌شبینیه‌وه، کێژهلوکهیهک هه‌ڕه‌شه‌ی وهراندنمان لێ
ده‌کات
له‌م سهرابی وێرانه‌یه‌دا، قه‌له ڕه‌شه‌کانی نه‌هامه‌تی،
له‌م بێده‌نگیه‌ی ئێمه بێز ده‌که‌نه‌وه!.
ئه‌وه‌تا، زریان و ڕه‌هێڵه، له به‌فراوی ڕوحی ئاسمانه‌وه
مانگرتنی (تکا) ده‌ست پێده‌که‌ن!
هه‌مو ژیان، سه‌رقاڵی شاردنه‌وه‌ی بێده‌نگیه،
له روحیانه‌تی زینده‌وه‌ره‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه،
تاوانی بێوه‌ڵامی ده‌خوێنمه‌وه
به روخساریانه‌وه ژڵه‌ژاوی ده‌خوێنمه‌وه!
چ حهشامهتێکن، ئه‌م مه‌خلوقه؟!..
ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن کائینات..
پێتوانیه، کاتی شکانی بێده‌نگی و
ده‌نگی به‌رزی وه‌ڵام بدرێته‌وه؟!!
پێتوانییه، ده‌روازه‌کانی شار
به‌شی تابووتی حه‌قیقه‌تێکی سستی ئه‌م مهملهکهتا
ناکات!
چ سه‌یرێکه، ئه‌ی هاوڕێ
هاوڕێ، ورد به‌وه، بڕوانه، نیگا بکه، نیگـا..
شار له‌و جه‌هه‌نده‌مه ده‌چێت، که باوکم هه‌میشه باسی
لێوه ده‌کرد و
لێ تۆقیبوو!
به راست، دروست
وابوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی باوکم باسی ده‌کرد
جه‌هه‌نده‌م، جێگای تاوانبارانه،
لێ له هیچ زه‌مینێکدا سزای وه‌ک جه‌هه‌نده‌م قورسم نه‌دیووه
له ژیانمدا
له هیچ جێگه‌یه‌کی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌دا،
هیچ تاوانێک له تاوانه‌کانی ناو جه‌هه‌نده‌م پڕ خۆفانتر نییه!
ده‌ترسم هاوڕێ،.. ده‌ترسم زۆر ده‌ترسم..
به شێوه‌یه‌ک بمرین، وه‌ک ئه‌و مردنه نه‌بێت
که ده‌مانه‌وێت جه‌نگی جوانی له گه‌ڵدا به‌رپا بکه‌ین
پێی بڵێن، له‌م شاردا، پێش ئه‌وه‌ی واده‌ی مردنی ڕوحمان بێت
فیکرمان تیرۆر ده‌که‌ن
ئازادیمان لێزه‌وت ده‌که‌ن
چراکانمان بێ نه‌وت ده‌که‌ن و
رووناکی ده‌کوژێننه‌وه و
پێنووسه‌کانمان له سێداره‌یه‌کی بێ ته‌ناف
ده‌ده‌ن!.
هه‌ر کاتێکیش بمانه‌وێت بزانین (کاتژمـێر چه‌نده)؟
به بێ ده‌نگی لێمان ههڵدهتۆقێنهوه
و
له چرکه‌ژمێری (سفر)دا
وه‌ک نه‌سیمێکی سوبح
ساردمان ده‌که‌نه‌وه !..
له شاره‌که‌ی خۆشمان‌دا، دوا هه‌ناسه نابه‌خشینه‌وه به نیشتمان
ئه‌و جا تێده‌گه‌ین، که نیشتمان بۆ ئێمه‌ومانان هه‌رگیز شتێک نه‌بووه
به ناوی سه‌ر زه‌مینه‌وه!..
به‌ڵکو ده‌رکه‌وت، که ئێمه هه‌مومان نۆکه‌ری شاکانی ئه‌م مهملهکهتهین
کات دره‌نگه هاوڕێ،. بم به‌خشه.. نازانم تۆ بڵێی سوبح ببینین
تۆ بڵێیت، له چاوه‌ڕوانی هه‌ناسه‌ی سپێده‌دا
مه‌رگ نهمانجوێت!
نا، نا، هاوڕێ، من دڵنیام، ئه‌م شه‌و درێژه،
درێژه؛ وه‌ک ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی له تاریکییدا
سوتاندمان!..
کات: دوو چرکه‌ی ده‌وێت بۆ مردن
شوێن: گۆڕستانی قه‌ڵه‌م
سه‌رده‌م: توانه‌وه‌ی ئازادی
وه‌رز: خنکاندنی ئاو
ڕۆژمێری ئه‌م په‌خشانه: سه‌رده‌می به کهلاوهبوونی
ڕوحی هه‌ردی ئه‌حمه‌د!...
19\5\2010
ماڵپه‌ڕی هه‌ردی
ئه‌حمه‌د
|