٢٢\٥\٢٠١٠
نوێژەکان.

تەیب قادر
-1-
دەنگی رووناکی لە
چاوەکانت
گاسی میهری سەحەرێکی پڕ لە نوور دەکەن.
-2-
لە سەر فەرشی سەبووریی،
گەنمی دڵنیایى کۆکەرەوە و بۆ رۆح بینێرە.
-3-
جەستەت بکە بە رووناکی تیژڕەو،
تا لە گرتنی سێبەری هەور دوانەکەوى.
-4-
منداڵ سروودی پشووی منداڵییه،
بۆ باڵای دارێک تک تک سێبەری لێ دەتکێ.
-5-
فانۆسێک داگیرسێنە لە پشت سەری خەوتدا
تا چیرۆکی ئارامییت بۆ بنووسێتەوە.
2008
taibeqadir@gmail.com
|