٢٣\٣\٢٠١١
نوێنه‌رێتی
سلێمانی له په‌رله‌مانی عێراق،
له عه‌لی که‌ماله‌وه بۆ میلله‌تفرۆشان.

تابلۆ حه‌سه‌ن
له نێوانی په‌رله‌مانی زه‌مانی پاشایه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی خۆمالی
کوردستان هه‌فتا ساڵ کات هه‌یه، ئه‌گه‌ر تا ئێستاش بیژمێری زه‌مه‌نه‌که
ده‌بێته سه‌ده‌یه‌ک و ده ساڵ، له‌م ناوه‌نده‌دا گه‌لێ که‌س نمانده‌یی
خه‌ڵکی کوردستانیان کردووه ، به‌ڵام له زه‌مانی پاشایه‌تیدا (1921 -
1958) گه‌لێ که‌سی ناودار له بواره جیاجیاکاندا نماینده‌یی
کوردستانیان کردووه، پارێزگای سلێمانیش وه‌کو پارێزگاکانی دیکه‌ی
کوردستان (موسڵ ، هه‌ولێر، که‌رکوک و دیالا) که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی
له به‌غدا چالاکی به‌رچاویان هه‌بووه ، بێ گومان ئه‌م باسه شوێنی
خۆفرۆشانی تێدا نابێته‌وه که له زه‌مانی حوکمی ڕه‌شی به‌عسدا له مه‌جلیسه
کارتۆنیه‌که‌ی به‌ناو وه‌ته‌نی ( ێم بکم لایفقهون) ملی میلله‌تفرۆشیان
شۆڕ کردبوو ، له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا چاومان ده‌که‌وێته کۆمه‌ڵێ
ناوی گه‌وره‌ی وه‌ک مێژوونووسی به‌ناوبانگ مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ،
تۆفیق وه‌هبی به‌گ ، سه‌عید به‌گ قه‌زاز، سه‌یفوڵای خه‌ندان ، کۆمه‌ڵێک
له به‌گزاده‌کانی جاف له هه‌ڵه‌بجه،حه‌مه ئاغای ئه‌وره‌حمان پاشا،
عه‌لی که‌مال ، ئه‌حمه‌د موختاری وه‌سمان پاشای بابان، سه‌بری عه‌لی
ئاغا، جه‌میل به‌گی مه‌جید پاشای بابان، سه‌عید حه‌قی به‌گ، شیخ جه‌لالی
حه‌فید، میرزا تۆفیق قه‌زاز. عێززه‌ت پاشای بابان. ئه‌مین زه‌کی ( ئه‌مه‌یان
ئه‌مین زه‌کی مێژوونووس نیه به‌ڵکو عه‌سکه‌ری بوو به روتبه‌ی فه‌ریق
روکن ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق بوو )، شێخ ره‌ئوفی شێخ
مه‌حمود، شیخ خالید نه‌قشبه‌ندی ( دواتر بوو به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی
عێراق له سه‌رده‌می کۆماری قاسمدا ) ئه‌حمه‌د تۆفیق، جه‌مال بابان، به‌ها
نوری، بابا عه‌لی حه‌فید، ماجد مسته‌فا( خاڵی فوئاد عارف) و چه‌ندین
ناوی تر که له ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا که‌سانی دیار و دڵسۆز بوون
و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که سیسته‌می حوکمی ئه‌و سه‌رده‌مه سیسته‌مێکی
پاشایاتی عه‌ره‌بی بوو به‌ڵام هه‌میشه له هه‌وڵدان بوون بۆ
دابینکردنی داواکارییه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که نماینده‌ییان ده‌کرد، ده‌توانی
بڵێین که ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سایه‌تیانه له سه‌رده‌مێکدا هاتنه مه‌یدان
که ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا له به‌رده‌ستدایه ئه‌وسا نه‌بوو ، ئه‌گینا
شوێن ده‌ستیان تا ئێستاش دیار ده‌بوو به‌ڵام ئه‌مانه‌ی ئێستا بێ ئاره‌ق
چونه‌ته سه‌ر کورسی نیابه‌ت له هه‌لو مه‌رجێکدان که که‌سانی دڵسۆزی
نه‌ته‌وه‌که‌مان دوای نیو سه‌ده له خه‌باتی بێوچانی دڵسۆزانی گه‌ل
هێناویانه به‌رهه‌م به‌ڵام داخه‌که‌م به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبیبوون
و که‌فوکۆڵی حه‌قدی سیاسی وای لێکردوون که کاری شۆڤێنیزم و دوژمنانی
کورد زۆر ئاسان بکه‌نه‌وه .
له ناو ئه‌و ناوه گه‌شانه‌ی دیاریمان کرد ده‌کرێت لێره‌دا ئاماژه بۆ
یه‌کێکیان بکه‌ین که خوالێخۆشبوو عه‌لی که‌ماله، ئه‌م زاته جگه له
ئه‌رکی خۆی له په‌رله‌ماندا خاوه‌نی سه‌روه‌تێکی به به‌ره‌که‌ت بوو
له شاری سلێمانی و شاری به‌غدا، ئه‌و گه‌ره‌که گه‌وره‌یه‌ی له به‌غدا
پێی ده‌ڵێن که‌مالییه که له بازگه‌ی به‌نی سه‌عده‌وه ده‌ست پێده‌کات
تا ده‌وروبه‌ری به‌غداد جه‌دیده هه‌موو مڵکی خۆی بوو به تاپۆی ڕه‌شی
عوسمانی، یه‌کێک له کاره‌کانی ئه‌وه بوو که مه‌سره‌فی زۆربه‌ی زۆری
قوتابیانی کوردی ده‌کرد ، ئه‌وانه‌ی بۆ ته‌واوکردنی کۆلێژه‌کانیان
رویان ده‌کرده شاری به‌غدا که له‌و سه‌رده‌مه‌دا عێراق تاقه زانکۆیه‌کی
هه‌بوو ئه‌ویش له پایته‌ختدا بوو، هه‌میشه ده‌رگای مالی کراوه بوو
بۆ هه‌موو کوردێک که بۆ هه‌ر کارێکی ره‌سمی رووی ده‌کرده شاری به‌غدا،
مه‌رجیش نه‌بوو ئه‌و کورده خه‌ڵکی شاری سلێمانی بێت، ئاخر خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی
سلێمانی هه‌میشه وابوون ، نه‌ک وه‌ک ئێستا که کۆمه‌ڵێک بازرگانی
سیاسه‌ت ده‌یانه‌وێ له سه‌ر وه‌ته‌ری شارچێتی سلێمانیان بێننه سۆزوسه‌ما
، عه‌لی که‌مال تا له ژیانیدا بوو رێگه‌ی خێرخوازی به‌رنه‌دا ئه‌مه‌شیان
ته‌بعێکی کۆنی سلێمانیه له گه‌ڵ دانانی به‌ردی بناخه‌ی شار له لایه‌ن
برایم پاشای بابانه‌وه، ئه‌وه‌تا خواجه که‌ریمی عه‌له‌که و رۆڵه له
بیر نه‌چووه‌که‌ی له جه‌نگی جیهانی گه‌وره دا که له کورده‌واری
خۆماندا به ساڵانی گرانیه‌که ناوبانگی ده‌رکردووه کاتێک ده‌رگای
ژێرزه‌مینه‌کانی خۆی کردووه‌ته‌وه بۆ برسیه‌کانی شاری سلێمانی له
مردن رزگاری کردن بۆیه وه‌ک فه‌له‌یه‌کی کورستانی ڕه‌سه‌ن به فه‌خره‌وه
کورسی وه‌زاره‌تی دارایی حکوومه‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حموی مه‌لیکی پێسپێدرا.
عه‌لی که‌مالی نائیبی سلێمانی ئه‌وه‌ی له بیر نه‌چوو که له دوای
مردنی خۆی ماڵ‌و سامانی خۆی بۆ هه‌ژارانی میلله‌ت ته‌رخان بکات بۆیه وه‌سیه‌تی
کرد که له دوای خۆی لێژنه‌یه‌ک بێته دامه‌زراندن به ئه‌ندامێتی
کۆمه‌ڵیک له ده‌ستپاکه‌کانی شاری سلێمانی بۆ رێکخستنی دابه‌شکردنی
سامانه‌که‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا ، بۆ ئاگاداری تاوه‌کوو رۆژی ئه‌مرۆش ئه‌و
لێژنه‌یه ده‌ستبه‌کاره و هه‌ر کاتێک یه‌کێکیان کۆچی دوایی بکات که‌سێکیکه
جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
ئێستا ، له به‌غدا ، له سه‌ر هه‌مان ئه‌و کورسییه‌ی عه‌لی که‌مال و
هاورێکانی له سه‌ری داده‌نیشتن ، یان ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستووری
عێراقیان نووسیه‌وه که تێێدا دان به فیدڕالیه‌ت و مافی چاره‌ی
خۆنووسین و بوونی زمانی کوردی به زمانی ڕه‌وسمی له ئێراق و دونیاش
بێگومان ، جۆره که‌سێک هاتوونه‌ته په‌رله‌مان و نمایینده‌یی سلێمانی
ده‌که‌ن زه‌میان هه‌یه له سه‌ر هه‌موو ئه‌و شۆڤینیانه‌ی له رۆژێکدا
ده‌جار ئه‌نفالی کورد بکرێت هێشتا ده‌ڵێن که‌مه ، بێشه‌رمانه هه‌موو
هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردیان له ژێر پێناوه، بێئه‌وه‌ی نوجه‌یفی و
مو‌تڵه‌ق بتوانن نقه بکه‌ن، ئه‌مان به ده‌نگێکی جه‌هۆری به‌یانی
ژماره یه‌ک ده‌خوێننه‌وه بۆ سووکایه‌تی کردن به وته‌و زاراوه‌ی
پێشمه‌رگه و خه‌بات و کوردایه‌تی ، له پێشی هه‌موویانه‌وه که‌سێک که
هه‌موو شانازی ژیانی به وته‌ی خۆی سه‌ربازیی بوه بۆ قادسییه‌ی سه‌دام
و جه‌یشی عرووبه.
چیتان هێشته‌وه ئیتر بۆ دوژمنانی گه‌له‌که‌مان .. ئه‌ی میلله‌تفرۆشان،
هه‌رزه وه‌کیلی شاری خامۆشان.
ماڵپه‌ڕی
تابلۆ حه‌سه‌ن
|