په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١١\٢٠٢١

نوێترین زانیاریی پەنابەریی لە

تورکیا و دەریای ئیجە و سنوورەکانی بیلاڕووسیا و پۆلەندا و لیتوانیا.

 


نوێترین زانیاریی لەسەر ئەو ژنە پەنابەرە کوردەی لە دەریای ئیجە ژیانی لەدەستدا.

 

هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ئەو ژنە پەنابەرە کوردە بەمەبەستی رزگاردکردنی کچەکەی ژیانی لەدەست داوە لە دەریایی ئیجە.

وێنەی کچ و هاوسەری ئەو ژنە پەنابەرە کوردەی لە دەریای ئیجە

لە سنووری تورکیا لە پێناو رزگارکردنی گیانی کچکەی گیانی خۆی لەدەستدا.


هیوا گوتی ئەو ژنە کوردە کاتێک کچەکەی دەکەوێتە نێو دەریاوە هەوڵی ڕزگارکردنی دەدات و خۆی دەخاتە نێودەریاکەوە کچەکەی ژیانی ڕزگاردەکرێت و خۆی دەخنکیت و ژیان لەدەست دەدات.


دوای ڕووداوەکە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ٩ پەنابەری نێو بەلەمەکە ڕزگاردەکەن و تەرمی ئەو ژنە کوردەش دەردەهینن و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ناوچەکە دەکرێت لەشاری ئایدن، پەنابەرەکانیش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە دەکرێن، پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا وێنەی کچ و هاوسەری ژنە پەنابەرە ژیان لەدەستوەکەشی بڵاوکردەوە.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرخۆشی لەهاوسەرو کەس و کاری ئەو ژنە پەنابەرەدەکات و ئامادەی هاوکاریکردنیانە بۆ تەواوکردنی مامەڵەیاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ناوبراو.
 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------
 

 

 

گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا بەردەوامە و

لە ئاکامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەرانیشدا سێ پەنابەر ژیانیان لەدەستدا.


مۆغەڵا:
لە ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠٢١ لە ناوچەی بۆدرۆم سەربەشاری مۆغەڵا بەلەمێکی چوپ بە ١٠ پەنابەرەوە ژێرئاوکەوت لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕاستەوخۆ گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە توانرا ٧ پەنابەریان ڕزگاربکەن و بیانگەیەنە نەخۆشخانە بۆ چارەنووسی ٣ پەنابەرەکەی تر پۆلیسی ئێشکگری دەریایی بە بەلەم و هەلیکۆپتەر گەڕان و پشکنینان بۆ ٣ پەنابەرەکەی تر کرد بەڵام نەدۆزرانەوە، بەڵام دوای دوو ڕۆژ لەڕێکەوتی ٧/١١/٢٠٢١ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا توانیان تەرمی یەکێک لەو سێ پەنابەرە بێ سەرو شوێنە بدۆزنەوە کە پەنابەرێکی گەنجی فەڵەستینی ٢١ ساڵ بوو تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کرا.


هەر سەبارەت بەم ڕووداوە لەڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢١ پۆلیسی شاری مۆغەڵا دوو کەسی دەستگیرکرد بەتۆمەتی هۆکاری ژێرئاوکەوتنی ئەو بەلەمەو ڕەوانەی دادگا کران

هەر لە شاری مۆغەڵا لەڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس دوو بەلەمی پەنابەران ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن بوونەوە بەڵام خۆشبەختانە چەند ڕاوچیەکی ماسی لە ناوچەکە دەیانبینن و پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ئاگادار سەرجەمیان ڕزگاردەکرێن کە ژمارەیان ٥٠ پەنابەر بوون پێک هاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ،بۆرما)، هەمان ڕێکەوت هەر لە شاری مۆغەڵا لەناوچەی داتچا ٢٣ پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران.


لە ناوچەی نۆدرۆم یش هەر سەر بەشاری مۆغەڵا هەمان ڕێکەوت ٩/١١/٢٠٢ ٧٩ پەنابەر ڕزگارکران کە بەدەیان ژن و منداڵ لەنێوانیاندا بوو.

چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ٧/١١/٢٠٢١ لەسەر ڕێگای سەرەکی شاری چەنەکاڵێ ٣ پەنابەر بۆ گەیشتنیان بۆ ئیستەنبوڵ لەنێو بارهەڵگرێکدا خۆیان شاردۆوە بەڵام لەکۆنتڕۆڵێکی پۆلیسدا دەستگیرکران.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٨/١١/٢٠٢١ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر ٦٤ پەنابەر لە چەند بەلەمێکدا ڕزگارکران کە یەکێک لەبەلەمەکان کە چوار پەنابەری لەسەر بوو ژێرئاوکەوت بەس خۆسبەختانە پەنابەرەکان سەرجەمیان ڕزگارکران.
وان:
ڕێکەوتی ٨/١١/٢٠٢١ لەشاری وان ٩ قاچاخچی دەستگیرکران وە بڕی ٣١٢ هەزارو ٨٢ لیرەش سزای دارایی ئەو خاوەن شوقەو هۆتێلانە دران کە پەنابەران لە خۆ دەگرن.
ئایدن:
ڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢١ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ١٣ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە
لەهەمان ناوچە لەشاری ئایدن لەڕێکەوتی ١٠/١١/٢٠٢١ ٥٢ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

 


هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

 

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------

 

 


پەنابەران دژ بە خراپیی ژیانیان لە کەمپی رۆکڵە نارەزایەتیان رێکخست.

پەنابەران لە کەمپی رۆکلەوە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنیان ئاگادارکردوە کە "دژبەخراپی ژیانمان لەم کەمپەداخراوە نارەزایەتمان ڕێك خست وداوای ئازادکردن دەکەین"

ئەوەشیان گوت "لەم کەمپەدا باری ژایان گوزەرانمان زۆر خراپە تەنانەت ڕیگەمان نادەن بچینە دەرەوە بۆ کرینی پیداویستیەکانمان کەسی نەخۆشمان لەگەلە بی چارەسەر ماوەتەوە وبەشێکی زۆرمان داوای مافی پەنابەریمانکردوە کەیسمانداوە بەلام داوای مافی پەنابەریشمان رەتکراوەتەوەوچارەنوسمان نادیارە".

هەروەها گوتیشیان "لەلایەن پۆلیسی لیتوانیاوە ئەوپەڕی دڕندانە مامەلەمان لەگەل دەکەرێت بەکێبلودارو بەکارهێنانی سەگ وەلامیان بەداواکاریەکانمان داوەتەوە". داوادەکەن "دەنگمان بگەیەنن بەناوەندە جیهانیەکان ورێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران تا بەهانامانەوە بێین".

سەبارەت بەژیان وگوزەران ومامەڵەی کاربەدەستانی حکومەت بەرامبەربە پەنابەران، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی ڕاگەیاندوەونامەی ناڕەزایەتی ئاراستەی حکومەتی لیتوانیاکراوە داویکردوە" ئەو زەختو زۆرەی سەر پەنابەران هەڵگیرن ووەلام بەداواکاری پەنابەریان بدرێتەوە وئازادبکرێن وهاوکاری بکرێن بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاساییان" هاوکات هەر لەدرێژەی ئەوکەمپینەدا فیدراسیۆن دەیان ڕێکخراوی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران ،ئەمنستی ئەنتەرناسیونال ،هیومەن رایت وەج،یەکیتی کریکاریی،دادگای ئەوروپای بۆمافەکانی مرۆڤ،چەندین پەرلەمانتارو حزبی سیاسی لە ئاستی ئەوروپا... لەسەر ژیانی ئەوپەنابەرانە ئاگادارکردۆتەوە داوای هاوکاری لێیانکردوە.

ماوەی چەند مانگێکە دەیان پەنابەر کە ژمارەیان ٤هەزارو پینسەد دەبێت لە چوارگرتووخانەی دەستبەسەری لیتوانیا بە ناوەکانی "رۆکڵە، میدینیینکا، پەپڕادە، ڤیلنس) ڕاگیراون لە سەرەتایترین خزمەتگوزاری ژیان بی بەش کراون و لەگەڵ هەرەشەی دیپۆرتکردنەوە وزەختو زۆریك بەرەو ڕوون کە ئەوانی ناچار بە نائومێدی کردوە.

 

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------


 

 

یەکێتیی ئەوروپا بەرپرسە لە پاراستنی ژیان و چارەنووسی پەنابەران،

نابێ ساتوسەودا بە ژیانی پەنابەرانەوە بکرێ.


پاش ئەوەی دوێنی ٨-١١-٢٠٢١ بەسەدان پەنابەر بەڕێپوان و پاش ماندوبوونێکی سەخت وبڕینی چەندین ڕێگای سەخت هەوڵیاندا لە ووڵاتی بیلاڕووسیاوە بەرەو پۆلەندا بەڕێبکەون ، بەڵام لەوێدا ‌ لەلایەن هێزەکانی ئاسایش وسنوری پۆلەندا ڕووبەڕوبوونەوەتەوە و ئەم هێزانە زۆر نامرۆڤانە ودڕندانە ڕێگری لە دەرچوون و تێپەرینی پەنابەران دەکەن بەرەو ووڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا. بۆ ئەم مەبەستەش بە لێدان و بەردانی سەگی پۆلیسی بۆسەر پەنابەران و بەکارهێنانی ئامرازەکانی ترس وتۆقاندن ڕێگری دەکەن لە دەرچوونی ئەم پەنابەرانە، بە دەیان خێزان و منداڵ و کەسانی نەخۆش هەن لەنێو ڕێزەکانی پەنابەراندا، هاوکات ووڵاتی بیلاڕوسیا ئەوپەری نامرۆڤانە کەوتۆتە ئازاردانی پەنابەران ولیدان و بەهەمان شێوە ڕێگری لە گەڕاوانەوە و چوونی پەنابەران دەکات وبەرەو جێگاو شوێنیکی پارێزراو.


ئەم مامەڵە نامرۆڤانەی دەوڵەتانی بیلاڕووسیا و پۆلەندا و لیتوانیا و یەکیتی ئەوروپا، لە ئەنجامی سیاسەتی سات وسەودای ئەم حکومەتانەو و دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپایە بەژیان وچارەنوسی پەنابەرانەوە، لەلایەك حکومەتی بیلاڕوسیا دەیەوێت کەیسی پەنابەران وەک کارتێکی سیاسی بۆ سەر یەکێتی ئەوروپا بەکار بهێنێت ، هاوشێوەی ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەی حکومەتەکەی ئۆردوغان کاتێك سنورەکانی بەرووی پەنابەراندا کردەوە بەرەو یۆنان ، بەهەمان شێوە حکومەتی بیلاڕوسیا دەیەوێت ئەم مامەڵەیە دووبارە بکاتەوە، لەلایەکی دیکەوە یەکیتی ئەوروپا بە سەرپەرشتی حکومەتی ئەڵمانیا فشارێکی زۆریان بۆ حکومەتی پۆلەندا هێناوە بە ئامانجی داخستنی سنورەکانی خۆی و بەرگرتن بەهاتنە ناوەوەی شەپۆلی پەنابەران و چوونیان بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا.دەرئەنجامی ئەم سیاسەتی سات وسەودا ومامەڵەی سیاسی وئابوری بەژیانی پەنابەرانەوە لە چەند مانگی ڕابوردودا بەسەدان پەنابەر دووچاری زیندانی وگرتن وبێ سەروشوێن بونەتەوە لە ووڵاتەکانی لیتوانیا و بیلاڕوسیا و پۆلەنداو چەندین پەنابەر لە ئەنجامی بارودۆخی سەختی ڕێگاو بان گیانیان لەدەستداوە وەیان لەگرتووخانە دەستبەسەرەکانی ئەم ووڵاتانەدا لەگەل ژیانی مەمرەومەژی بەرەوڕووکراونەتەوە وزەخت و زۆری دەرونیان بۆ دەهێنریت تا ناچاریان بکەن بە گەڕانەوە بۆ وولاتی خۆیان.

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەتوندی ئیدانەی مامەلەی نامرۆڤانەی پۆلیسی سنوری حکومەتی بیلاڕووسیا وپۆڵندا بەرامبەر پەنابەران دەکەین ، وە یەکێتی ئەوروپا بە بە بەرپرسی سەرەکی دەزانین لە پاراستنی ژیان و سەلامەتی تەندروستی و دابینکردنی ئەمنیەت و چارەنوسی پەنابەران، هاوکات داوا لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکەین کە بەهانای ئەو پەنابەرانەوە بچن لەسەر سنورەکانی بیلاڕسیا وپۆلەندا و هاوکاریان بن و ژیانیان لەمەترسی مەرگ رزگار بکەن . ئەم پەنابەرانە دەرئەنجانی زاڵبوونی دەسەڵاتێکی سەرکوتگەری سیاسی و میلیشیایی لە کوردستان وعێراقدا بەناچاری ڕێگای کۆچ و سەفەریان هەڵبژاردووە و پێویستە ڕێز لەژیان و گوزەرانیان بگیرێت. هاوکات داوا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وڕێکخراوەکانی داکۆیکار لە مافەکانی پەنابەران دەکەین فشار بهێنن بۆ ئەو حکومەتانەو رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران کە:


١- ‌ده‌ستبه‌جێ کۆتایی بهێنرێت به‌سیاسه‌تی ڕاگرتنی په‌نابه‌ران لەسەر سنورەکان ولێدان ئازاردانی پەنابەران وڕزگاکردنیان لە مەترسی تیاچوون.
٢- ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەستبەجێ بەهانای ئەو پەنابەرانەوە بچێت.
٣- کۆتایهێنان بەزەخت وزۆری سەر پەنابەران لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی لیتوانیا وپۆڵندا و ده‌ستبه‌جێ ئەو په‌نابه‌ران له‌گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌‌ره‌ کان کە لەدۆخێکی نەشیاودا ڕاگیراون وەڵام بەداوای پەنابەراییان بدرێتەوە وئازاد بکرێن.
٤- به‌ڕه‌سمیه‌ت ناسینی مافی په‌نابه‌ری بۆ ئەو پەنابەرانە و دابەشکردنیان بەیەکسان لەنێو ووڵاتانی ئەوروپا وهاوکاریکرنیان بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٩\١١\٢٠٢١

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک