نیوه‌ی گه‌نجان ده‌ڵێن: به بێ (ئێم ئێس ئێن) ژیان مانای نییه.
وه‌رگیڕانی له هۆڵه‌ندیه‌وه: گه‌شاوه جاف
ئه‌م سه‌رده‌ری هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ته‌لی گرافی هۆله‌ندی بوو كه باس له چینی گه‌نجان ده‌كات وه سه‌ره‌نجیان به‌رامبه‌ر( ئێم ئێس ئێن). سخیپۆڵ- ڕایك له‌ده‌وری ٥٥٪ گه‌نجان ده‌ڵین ناتوانن پێش بینی ژیان بكه‌ن به‌بێ( ئێم ئێس ئێن- مه‌سنجه‌ر) ئه‌م هه‌واڵه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژی سی شه‌مه ده‌ركه‌وت كه پیشكه‌ش به ٢٨٠٠ كه‌سی گه‌نجی به‌كارهێنه‌ری خزمه‌ت گوزاری چات كرابوو بۆ وه‌رگرتنی زانیاری بۆ چوونیان وه رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌شه. له ڕیگه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وت كه گه‌نجان كۆمپیووته‌ر به گرنگ ترین ده‌زگا ده‌زانن له ژیانیان دا ، وه به ڕێژه‌ی دوو به‌رامبه‌ر به‌گرنگ تریان زانی له ته‌له‌فۆن هه‌روه‌ها پێنج به‌رامبه‌رله ته‌له‌فزیۆن. كه‌متر له ڕێژه‌ی ٧٠٪ له وانه‌ی كه پرسیاریان ئاراسته كرابوو ووتیان كه ئه‌نته‌رنێت سه رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ هه‌وال..... وه هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه یه ده‌ر كه‌وت كه نیوه‌ی گه‌نجان له ڕێگه‌ی ( ویندۆ لایڤ مه‌سنجه‌ره) وه خۆشه‌ویستی ژیانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و بۆته هۆی پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌ری. له هۆڵه‌ندا هه‌موو مانگێك دوو ملیارد و نیو قسه‌كردن له رێگه‌ی مه‌سنجه‌ره‌وه ڕوو ئه‌دات له‌لایه‌ن شه‌ش ملیۆن كه‌س كه ئه‌كاونتیان هه‌یه وه ڕێژه‌ی ما مناوه‌نی كۆنتاكت پێرسۆنه‌كان بریتی یه له هه‌شتا و سێ كه‌س. به بۆ چوونی مایكرۆ سۆفت ئێم ئێس ئێن گه‌نجان ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر ئه‌م به‌شه به‌كاری ده‌هێنن هه‌فتانه، هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی تری ئه‌نته‌رنێت له رێگه‌ی مایكرۆسۆفته‌وه ئه‌توانن زۆر سوود وه‌ربگرن له‌م به‌كارهێنانه.هه‌روه‌ك به‌شی ئیمایل كه شه‌ش ملیۆن و نیو ئه‌كاونتی هه‌یه ، مایكرۆ سۆفت رێژه‌ی دوو ملیۆن و سی سه‌د هه‌زار جیگای هه‌یه بۆ( وێنه گۆڕینه‌وه و خزمه‌ت گوزاری بلۆگ له ویندۆ لایڤ) دا.وه ئێم ئێس ئێن ی هۆله‌ندی مانگانه سی ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه هه‌ر بۆی ئه‌م هه‌واڵه له كۆمپانیای ویندۆ لایڤ به‌شی ( ژیان هیج نیه به بێ تۆ)به‌هۆله‌ندیه‌كان كه به‌كارهێنه‌ری ویندۆ لایڤ و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی به‌شی ئێم ئیس ئێن ده‌كه‌ن به دریژایی رۆژێك كه ١٢ دیسه‌مبه‌ر بوو هه‌موو هۆڵه‌ندیه‌ك ئه‌توانێ له و رۆژه‌دا نامه بنێرێت كه له لایه‌ن ملیۆنێ كه‌س كه سه‌ردانی ئه‌م به‌شانه‌ده‌كه‌ن بینرێت ئه‌مه‌ش وه‌ك دیاریه‌ك وه‌هابوو له لایه‌ن كۆمپانیای ویندۆ لایڤ مه‌سنجه‌ر بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی.
له‌نده‌ن / ٢٠٠٧ gashawa@chra.tv
|