٦\٨\٢٠١٩
نیاز .*

نادری
نادرپوور و: نەژاد عەزیز سورمێ
له ئامێزی تۆدا ده‌مرم..
له ئامێزی سپی پڕ به‌هاری تۆدا
له ئامێزێ كه ماته‌مینی لێ دووره
له ئامێزێ، مه‌مكی پاكی چاوگه‌ی نووره.
تۆ له‌گه‌ڵ من به، له به‌ڵایان دڵنیابه!
له‌گه‌ڵ من به!
من تۆم وه‌ك
پیاڵه‌یه‌كی تژیی تینوویه‌تی ده‌وێ..
له هه‌ر هه‌ناسه‌یێ، هه‌ر هه‌وه‌سێ
هه‌ر ده‌سله‌ملانه‌یێكدا ..
وه‌ك چاوی پڕ له نیگای
زۆنگاوه دووره‌كان
شه‌وانه بێدارن و
له بۆسه‌ی با ی ڕاگوزه‌ردان
تۆم ده‌وێ..
تۆش وه‌ك من به ، له‌گه‌ڵ من به!
پڕ به له كیینه بۆ دژمن
نوقمم كه له ویژدان
بمخه‌ره ناو ئاگری هاواره كپه‌كان..
به وێنه‌ی ئه‌ندامی سپیت ئاشنام كه!
به ترووسكه‌ی چاوی ڕه‌شت
ڕوناهیم به‌سه‌ردا ببارێنه .
تۆم به هه‌موو خه‌می پاكمه‌وه خۆش ده‌وێ..
لێم گه‌ڕێ با لێو له‌سه‌ر لێو
مه‌ستیی تۆ تۆختركه‌م.
ئه‌ی خۆری گه‌رم و ژیانبه‌خش!
له ئامێزی تۆدا ده‌مرم
له ئامێزی سپی پڕ به‌هاری تۆدا
له ئامێزێ كه ماته‌مینی لێ دووره
له ئامێزێ مه‌مكی پاكی چاوگه‌ی نووره.
_____________________________________
*
له (برگزیده
شعرهای نادر نادر پور)ە‌وه.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|