نزای
من و وه‌فای بایه‌ک.

باکۆ جه‌لال
وه‌ره‌و ئه‌ی با
ئیمشه‌و له‌گه‌ل شنه‌ی رووحتا منیش ببه بمخه‌ره نێو
پێخه‌فه‌که‌ی
که‌رکوکه‌وه و به ئاگره‌که‌ی دامبپۆشه
به‌ڵێن ده‌ده‌م
گه‌ر تینی به ڕووحم بگات ورته نه‌که‌م
له سه‌رما وشک هه‌ڵهاتم له‌م وڵاته
وه‌ره‌و ئه‌ی با
ده‌زانم له خه‌مم ناگه‌یت!
چونکه بۆ تۆ سنوور نییه
ڕۆژ بێت یان شه‌و
دونیا ساماڵ بێت یان باران
دونیا شه‌ڕ بێت یاخود تۆفان
تۆ ئازادیت کوێت ئاره‌زوو بێت بۆی ده‌چیت
ئاخر خۆ تۆ وه‌کو من نیت!
من جێ زه‌ده‌م تۆ کۆچه‌ریت
بیرت نه‌چێت
سڵاوی من بگه‌یه‌نه هاوڕێکانم
پێیان بڵێ
دووریی ئه‌وان ڕوحی ته‌ڕی وشک کردووم
وه‌ره و ئه‌ی با
تۆ و چاوه گه‌شه‌که‌ی خۆره‌تاو
ته‌نها ئه‌مشه‌و
چاوم به‌ره و به نووری دایکم ئاشنایکه
خۆ ده‌زانم خۆ ده‌زانم
نه‌خه‌وتووه و چاوه‌ڕێمه
چاوه‌ڕوانیی سۆزی برسی و ترپه‌ی پێمه
ته‌نها ده‌ستم
ده‌ستم به‌ره و
بیخه‌ره ناو ده‌ستی گه‌رمیی کیژۆڵه‌یه‌کی وڵاته‌که‌م
نه‌با له گۆ که‌ون لێره
وه‌ره و ئه‌ی با
به‌هه‌شتی ساردی ئه‌م وڵاته به من ناشێت
پڕم له گوناه
من دۆزه‌خییم
به ئاگره‌که‌ی باباگوڕگوڕه‌م بسپێره
وه‌ره و ئه‌ی با
ئاخر نه‌با عومری باقیم
هێنده نه‌بێت زۆر ده‌ترسم بمرم لێره
به‌لێن ده‌ده‌م
له‌لای هیچکه‌س نایگێڕمه‌وه و باست ناکه‌م
ڕووحم بکه به کۆلاره و ده‌زووی به‌ختم بده‌ره ده‌ست
منداڵێکیی ڕومه‌ت خۆڵاویی شاره‌که‌م
به‌ڵام ئه‌ی با
که ده‌زووکه‌ت دایه ده‌ستیی
پێیی بڵێ بۆخۆت سه‌ربه‌ستییت
تا به دڵی خۆی ڕاموه‌شێنێت
سه‌ریی کاسم به به‌ردا دات
ده‌زووی عومرم بپسێنیت
له که‌رکووکا کوێیی ئاره‌زوو بوو با بمبات
به‌س به مه‌رجێک که له‌و شاره ده‌رم نه‌کات.
تورکیا
5/6/2009
ئه‌ی
ناسکه مێ.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌سپی مه‌راقم بگاته جێ و داسراکێ
هاکا ڕۆژێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه
چۆن له ناکاو به‌جێم هێشتییت هه‌رواش له ناکاو دێمه‌وه
ئه‌ی شه‌کره ژن ئه‌ی ناسکه مێ
که هاتمه‌وه من وه‌ک ئێستام شیعر بۆ باڵات ده‌نووسم
هه‌موو سات و هه‌موو کات و هه‌موو ده‌مێ
من شیعرێکی لێو ته‌ڕ لێو ئاڵ له چه‌شنیی خۆت ده‌ده‌م به تۆ و
تۆیش ماچێکیی ده‌متم به‌رێ
چۆن خۆشمه‌وێییت خۆشت بوێم ، له بیرتبم وه‌ک له بیرمییت
هه‌موو سات و
هه‌موو کات و
هه‌موو ده‌مێ
ئه‌ی شه‌کره ژن ئه‌ی ناسکه مێ
بیرت نه‌چێت که من شیعرێکم دا به‌تۆ تۆیش ماچێکیی ده‌متم به‌رێ.
تورکیا
20/5/2009
bako.jalal@yahoo.com |