١٦\٥\٢٠١١
نزیکه‌ی
(٢٥٠) ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان ده‌کرێ.
که‌مووکوڕییه‌کانی کۆنگره‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ئاشکرا ده‌کرێ.

راپۆرتی: شوان سدیق
چالاکوانێکی پرسی ئه‌نفال:
(ئه‌له‌ند جۆنسن) له که‌نه‌داوه ده‌عوه‌تکراوه، بۆ کوردستان
(5000) دۆلار خه‌رجی ته‌یاره‌که‌ی بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌حسی هه‌بێت،
ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ده‌عوه‌تێکی خواردووه.
عه‌دنان کۆچه‌ر:
که‌سێکیان بانهێشتکردوه بۆ کۆنگره‌که
له به‌ریتانیا موچه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی وه‌رده‌گرێ و بردوویانه
بۆ لای سه‌رۆکی هه‌رێمیش.
چاودێرێکی کۆنگره‌که:
هه‌ر
یه‌که له پرۆفیسۆر (ئه‌لیکسێنتن) و (مایکل
گێلی) له زانکۆی روچێسته‌ر و جێگری سه‌رۆکی رێکخراوی (ئینته‌رناشناڵ
ئه‌سۆسیه‌شین)م هێنا له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌عوه‌تکران،
به‌ڵام دوو رۆژ پاش ئه‌وه‌ی ده‌عوه‌ته‌که‌یان به‌ده‌ست گه‌یشت، ئیمێلیک
هات وتیان ببورن ده‌عوه‌ته‌که‌ی ئێوه راوه‌ستاوه.
به‌ڕێوه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان:
کۆنگره‌ی هه‌ولێر له کۆنگره‌کانی
له‌نده‌ن و نه‌جه‌ف سه‌رکه‌وتووترده‌بێت.
چاودێرێکی به‌شداربوو له کۆنگره‌ی سێیه‌می گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان، که‌مووکوڕی
و که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و کۆنگره‌یه که وه‌زاره‌تی
شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانه بۆ (سڤیل)ی راشکرا ده‌کات، چه‌ند
چالاکوانێکی بواری ئه‌نفالیش، کۆنگره‌که به کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌توو
وه‌سف ناکه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رێکی گشتی له‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار هه‌موو
ئه‌و قسانه ره‌ت ده‌کاته‌وه و پێیوایه کۆنگره هه‌ولێر له کۆنگره‌کانی
"له‌نده‌ن و نه‌جه‌ف" سه‌رکه‌وتووتربووه.
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی (17 - 19)ی مانگی رابردوو سێیه‌مین کۆنگره‌ی
گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان له شاری هه‌ولێر سازکرا، که سێ رۆژی خایاند له‌و
باره‌وه چاودێرێکی به‌شدار بوو له کۆنگره‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان، چه‌ند
زانیارییه‌ک ده‌خاته‌ڕوو ئه‌و چاودێره، سه‌ره‌تا رایگه‌یاند "گۆنگره‌ی
سێیه‌می گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان کۆنگره‌یه‌ک بووه هێنده بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی
که‌موکوڕیییه‌کانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بووه، بۆ ئه‌وه نه‌بووه که
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامی ورد و دروستیان بۆ ئاشکرابێت سه‌باره‌ت به‌گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان
که له (%70) ئه‌و گۆرانه له عێراقدا گۆڕی خه‌ڵکی کوردستانن".
ئه‌و چاودێره جه‌ختی له‌سه‌ر قسه‌کانی کرده‌وه و ئاشکرایشکرد "ئه‌و
کۆنگره‌یه (230) ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجکراوه، به‌ڵام پێموایه خه‌رجی
مه‌سره‌فی ئه‌وچه‌ند رۆژه‌ی کۆنگره‌که ئه‌وه‌ی نه‌ده‌هێنا که ئه‌و مه‌بله‌غه
زۆری بۆ خه‌رج بکرێت"، چاودێره‌که‌ی به‌شدار بوو له‌کۆنگره‌ی سێیه‌می
گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان که له هه‌ولێر سازکرابوو، به‌ڵگه بۆ
پشتڕاستکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی دێنێته‌وه و گوتی "من له‌خۆمه‌وه قسه‌ناکه‌م
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی کۆنگره‌که به ئینسافه‌وه قسه بکه‌ن، له
خۆیان ده‌پرسم ئه‌و به‌حس و توێژینه‌وانه‌ی که پێشکه‌شکران له کۆنگره‌که‌دا،
تاچه‌ند زانستی بوون؟ یان ئه‌و که‌سانه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم خه‌رجی
هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌یانی گرتبووه ئه‌ستۆ، من ده‌پرسم چه‌ند که‌سیان
شاره‌زاو لێهاتووبوون، با وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وه‌ڵام بداته‌وه".
یه‌که‌م کۆنگره گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام
حوسێن له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا سازکرا، سازکردنی دووه‌م
کۆنفرانس پێشتر له مانگی (13/10/ 2008) له شاری نه‌جه‌ف به‌سترا، له
(17/4/2011) سێیه‌م کۆنگره‌ی تر له هۆڵی پێشه‌وای له شاری هه‌ولێر
سازکرا. سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی سێیه‌م که له شاری هه‌ولێر سازکرا.
عه‌دنان کۆچه‌ر چاو‌دێر و چالاکوانی پرسی ئه‌نفال له لێدوانێکدا به (سڤیل)ی
رایگه‌یاند "من ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵابووم و بیرۆکه‌ی کۆنگره‌که‌شم
دانا به‌ڵام به‌داخه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقمێک هه‌یه له‌وه‌زاره‌تی
شه‌هیدان، که‌خه‌ریکه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان هاتوون گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان
ده‌فرۆشێته چه‌ند لایه‌نێک یاخوود چه‌ند سه‌ردانێک بۆ ناوچه شیعه‌کان،
بۆیه پێموایه ئه‌و کۆنگره‌یه نه‌ک کۆنگره نه‌بوو به‌ڵکو ئاهه‌نگی
له‌دایک بوون بوو، به‌ومانایه‌ی که‌له رۆژی سێیه‌مدا هه‌ر که‌سه‌و خه‌ڵاتیان
به‌سه‌ر یه‌کتردا دابه‌ش ده‌کرد. من ده‌پرسم رێز لێنان له‌پای چی؟ له
کۆنگره‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا".
عه‌دنان کۆچه‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسوڕاوانی کاروباری حکومی هه‌یه
که پێیوایه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که له حکومه‌تی هه‌رێم کار ده‌که‌ن،
رێز له حکومه‌ته‌ی خۆیان ناگرن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێک به‌شداری
پێده‌که‌ن له کۆنگره‌کاندا شایه‌نی ئه‌وه‌نییه به‌شداریان پێبکرێت، (عه‌دنان
کۆچه‌ر) نموونه‌یه‌کی زیندووی هێنایه‌وه و گوتی "که‌سێکیان هێناوه
ناوی (............)ه، خه‌ڵکی له‌نده‌نه من ده‌یناسم که‌لای حکومه‌تی
به‌ریتانیا واخۆی نیشانداوه که"شێته" ئێستاش موچه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی
وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له کوردستان، شه‌ش جار له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه
بانگهێشتکراوه، دوو ساڵ به‌رله ئیستا هێناویانه له‌ته‌نیشت سه‌رۆکی
هه‌رێم دایاناوه، به‌داخه‌وه فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم زۆرجار
ئه‌وه‌نده بێرێزی به‌رانبه‌ر به حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن، له‌هێنانی
خه‌ڵکانێک که له‌و ئاسته‌دانین له‌ته‌نیشت سه‌رۆکی هه‌رێم که‌سێکی وا
دابنێن".
سێیه‌مین کۆنگره‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان که له (17/4/2001) له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
و سه‌نته‌ری عێراق بۆ راگه‌یاندن و لێکۆڵینه‌وه و ده‌زگای شه‌هیدی
میحراب و ده‌سته‌ی داد و لێپرسینه‌وه و دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی عێراق
به‌به‌شداری نزیکه‌ی 100که‌سایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، گۆنگره‌که‌ش که سێ
رۆژی خایاند به سێ ته‌وه‌ری جیاواز له‌ماوه‌ی ئه‌و رۆژانه‌دا له‌بواره‌کانی
یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی و هونه‌ری له‌خۆ گرتبوو، که به‌هه‌رسێ زمانه‌کانی
کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی 12 لێکۆڵینه‌وه پێشکه‌شکران.
عه‌لی مه‌حمود چاودێری کاروباری ئه‌نفال، ئه‌ویش پێیوایه ئه‌و کۆنگره‌یه،
سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کی زۆری ماددی بۆ ته‌رخانکرابوو. به‌ڵام
ئه‌و خه‌رجییه زۆره له‌ئاستی گه‌وره‌ی تاوانه‌کاندا نه‌بوو، ئه‌و
گوتی "دیاره ناتوانین به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کۆنفرانسه‌که ره‌فز بکه‌ین،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای منه‌وه که‌موکوڕییه‌کانی ئه‌و کۆنگریه
ئه‌ویش یه‌که‌م ئه‌و به‌حسانه‌ی که پێشکه‌شده‌کرا ده‌توانم بڵێم به‌شێکی
زۆری په‌یوه‌ندی به‌بابه‌ته‌که‌وه نه‌بوو واته لاواز بوو، هه‌روه‌ها
به‌ڕێوه‌بردنی چۆنێتی سیمیناره‌کان سارد‌و سڕیی و که‌موکوڕیی زۆری تیدا
بوو"، (عه‌لی مه‌حمود) گوتیشی "هه‌ندێک ئه‌و میوانانه‌ی که هێنرابوون
به‌شداریانپێکرابوو دیاره خه‌رجییه‌کی زۆریان بۆ کرابوو، به‌ڵام هیچ
مه‌وقیعێتێکیان، له‌و کۆنگره‌یه‌دا نه‌بوو بۆیه هه‌ندێکیان به به‌لاش
هاتبوون، که به‌داخه‌وه ده‌یڵێم ئه‌مڕۆ به ئاسانی خه‌ڵک ده‌هێنرێت،
بۆ کوردستان ئه‌وه‌ش وه‌ک جۆرێک له بازرگانی لێهاتووه".
له‌لای خۆیه‌وه (په‌روین نوری عه‌زیز) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی
شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان، هه‌موو ئه‌و قسانه ره‌تده‌کاته‌وه و
رایده‌گه‌یه‌نێت، "هێشتا ده‌رئه‌نجامی کۆتایی ئه‌و کۆنفرانسه ده‌رنه‌که‌وتووه،
تا که‌سانێک بۆچوونی خۆیانی له‌سه‌ر بخه‌نه‌ڕوو، چونکه تا ئێستا ته‌وسیاتمان
ته‌سلیم نه‌کردووه و به‌دواداچوونمان نه‌کردووه، بۆ ته‌وسیاته‌کان.
بۆیه کاتێک هه‌ڵسه‌نگاندان بۆ ده‌رئه‌نجامی کۆنفرانس ده‌کرێت، که
چاودێری کرا و ته‌وسیاته‌کان ته‌سلیم کرا".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان که
سه‌رپه‌ره‌شتی کۆنگره‌ی سێیه‌می گۆڕه به‌کۆمه‌ڵکانی کردووه، به‌دوریشی
ده‌زانێت چاو‌دێر هه‌بووبێت له کۆگره‌که، گوتیشی "پێم سه‌یره خه‌ڵکانێک
رایان له‌سه‌ر پێشکه‌شکردنی ئه‌و به‌حسانه‌بێت؟ ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌حسه‌کانیان
پێشکه‌شکردووه، به‌حسه‌کانیان زۆرباش و سه‌رکه‌وتوو بووه، بۆیه پێم
سه‌یره هێشتا به‌حسه‌کان بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه، خه‌ڵک ره‌ئی خۆیان له‌سه‌ری
بده‌ن، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم له‌و کۆنفرانسه چاودێریش نه‌بووه هه‌تاوه‌کو
چاودێره‌کان ره‌ئی خۆیان بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی کۆنگره‌ش ره‌ئی دابێت
به‌رله هه‌مووشتێک خۆی ده‌گرێته‌وه چونکه ئه‌ویش به‌شدار بووه له‌کاره‌کاندا".
له‌به‌رامبه‌ر قسه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، (عه‌دنان
کۆچه‌ر) ده‌ڵێت "حه‌زده‌که‌ین بزانین سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کۆنگره و به‌حسه‌کانی
له‌کوێدا بووه؟ کۆنگره‌یه‌ک به‌حسه‌کانی له‌جێی قوربانییه‌کاندا نه‌بێت،
یان کۆنگره‌نییه له دونیادا به‌یانی کۆتایی نه‌بێت؟ بۆیه پێموایه
ئه‌و قسانه قسه‌ی سه‌رجاده‌یه و ئێستاش له سه‌رده‌می رابردوودا
ناژێن، پێویسته به به‌ڵگه‌و دۆکیومێنت قسه بکرێت".
عه‌دنان کۆچه‌ر وه‌ک چالاکوانێکی پرسی ئه‌نفال و جینۆساید جه‌ختی له
قسه‌کانی خۆی کرده‌وه و گوتی "کۆنگره‌یه‌ک (230) ملیۆن دیناری
تێچووبێت، نه‌توانرێت دووباحیسی باش بانگهێشت بکرێت، من هه‌ریه‌که‌له
پرۆفیسۆر (ئه‌لیکسێنتن) و (مایکل گێلی) له زانکۆی روچێسته‌ر و جێگری
سه‌رۆکی رێکخراوی (ئینته‌رناشناڵ ئه‌سۆسیه‌شین)م هێنا له‌لایه‌ن به‌رهه‌م
ساڵح وه‌کو سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌عوه‌تکران، به‌ڵام دوو رۆژ پاش ئه‌وه‌ی
ده‌عوه‌ته‌که‌یان به‌ده‌ست گه‌یشت ئیمێلیک هات وتیان ببورن ده‌عوه‌ته‌که‌ی
ئێوه راوه‌ستاوه"، هه‌روه‌ها عه‌دنان کۆچه‌ر ئه‌و چاودێره گوتیشی "وه‌زاره‌تی
شه‌هیدان رۆیشتوون کۆمه‌ڵێک عه‌ره‌بی عونسوری شیعه‌یان هێناوه که
باوه‌ڕی به‌وه‌نییه سونه هه‌بێت باوه‌ری به‌وه‌نییه که له‌پاش
(2003) ده‌یان گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که‌هاتوون
براده‌رێکی کرواتی تێدایه له به‌حسه‌که‌یدا ئینکاری له‌وه ده‌کات که
کرواتییه‌کان خه‌ڵکی سربیایان جینۆساید کردبێت".
عه‌دنان کۆچه‌ر براده‌رێک له‌که‌نه‌داوه ده‌عوه‌تکراوه، بۆ کوردستان
(5000) دۆلار خه‌رجی ته‌یاره‌که‌ی بووه، ئه‌و هاتووه (ئه‌له‌ند جۆنسن)
به‌حسی نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت ده‌عوه‌تێکی خواردووه، که‌سێکی
تر که ئێمه ده‌عوه‌تمان کردبوو (6) ملیۆن دۆکیۆمێنتی پێ‌بوو ده‌رباره‌ی
گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان، که‌س نه‌هاتووه بڵیت ئه‌و دۆکیۆمێنتانه له‌کوێن
یان چۆنن؟ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان راست ده‌کات
با ئه‌وان بێن به به‌ڵگه خاڵه ئیجابییه‌کانی کۆنگره بخه‌نه‌ڕوو".
ئه‌و چاودێره‌ی که‌به‌شداربووه له‌و چه‌ند رۆژه‌ی کۆنگره‌که‌ا، له
درێژه‌ی قسه‌کانیدا زانیاری تری خسته‌روو رایگه‌یاند "به‌پێی زانیارییه‌کان
که ئێمه ده‌یزانین بڕی (250) ملیۆن دینار خه‌رجکراوه بۆ کۆنگره
سێیه‌می گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان". له‌به‌رانبه‌ر لێدوانی ئه‌و چاودێره و
قسه‌کانی (عه‌دنان کۆچه‌ر) (په‌روین نوری عه‌زیز) به‌رێوه‌به‌ری گشتی
له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان، ده‌ڵێت "ئه‌و پاره‌یه‌ی
که‌باس ده‌کرێت، ئه‌وه بودجه‌که‌یه‌تی به‌ڵام هێشتا سه‌رف نه‌کراوه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا به‌حسه‌کان چاپنه‌کراون و بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه،
بۆیه کاتێک ئێمه ده‌توانن بڵێین (250) ملیۆن جه‌رجکراوه، ئه‌گه‌ر
بێت به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو ئیشوکاره‌کانی کۆنفرانس ته‌واو بووبێت، به‌ڵام
بودجه‌ی ته‌رخانکراو نابێت بڵێین بودجه‌ی بۆ سه‌رفکراوه، هه‌ر که‌سێکیش
ئه‌و لێدوانه‌ی داوه با دۆکیومێنته‌که بڵاوی بکاته‌وه".
ئه‌و چاودێره‌ی که به‌شداری له‌و کۆنفرانسه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا
کردبوو، خاڵێکی لاوازی تری کۆفرانسه‌که‌ی له‌وێدا ده‌بینێت "که سه‌رۆکی
حکومه‌تی هه‌رێم به‌شداری له‌و کۆنفرانسه‌دا نه‌کردووه"، به گوته‌ی
ئه‌و ئاماده‌نه‌بوونی دکتۆر (به‌رهه‌م ساڵح) به‌خاڵێکی پۆزه‌تێڤ
نازانرێت، چونکه ئه‌و کۆنفرانسه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بووه به
گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان و له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، کۆنفرانسه‌که
به‌ستراوه "بۆیه ده‌بوایه سه‌رۆکی حکومه‌ت ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که
بووایه". له‌و باره‌وه (په‌روین نوری عه‌زیز) ده‌ڵێت "کاک دکتۆر به‌رهه‌م
زۆربه‌دڵنیاییه‌وه زۆری پێ‌خۆش‌بوو به‌شداری له‌و کۆنگره‌یه‌دا بکات، به‌ڵام
له‌و کاته دیدارێکی پرۆتۆکۆلی بۆ ئیمزاکردنی چه‌ند گرێبه‌ستێک بۆ
دروست بوو بۆیه ناچار بوو که سه‌ردانی به‌غدا بکات".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاودێرانی کۆنگره‌که پێیانوایه ئه‌و کۆنگره‌ی هه‌ولێر
کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌توونه‌بووه، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شدارییان
تێدا کردووه، به‌حسه‌کانیان وه‌ک پێویست زانستیانه نه‌بوون، به‌ڵام (په‌روین
نوری) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆچوونی ئه‌و که‌سانه
ره‌تده‌کاته‌وه، گوتی "کۆنگره‌ی هه‌ولێر له کۆنفرانسه‌کانی نه‌جه‌ف و
به‌ریتانیا زۆر سه‌رکه‌وتووتر بووه، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی براده‌رانی
ئۆپۆزسیۆن درکیان به‌وه‌کردووه که ئه‌و کۆنفرانسه‌ی ئێمه به پێی
پێویست بووه و توانراوه هه‌موولایه‌نه‌کانی تێدا کۆبکه‌ینه‌وه".
به‌ڵام (ئارام ره‌ئوف) چالاکوان له بواری ئه‌نفال، ئه‌و کۆنگره گۆڕه
به‌کۆمه‌ڵه‌کان به‌وشێوه‌یه نابینێت که ره‌هه‌ندێکی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتبێت
به‌گوته‌ی ئارام که دانیشتووی ناوچه‌ی گه‌ریمانه گوتی "کۆنگره‌که له‌و
ئاسته‌دا نه‌بوو که بڵێین ئه‌مه کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی
ده‌رباره‌ی توێژیننه‌وه و به‌حسه‌کان، هه‌رچه‌نده هه‌ندێکیان باشبوون
به‌ڵام ده‌کرا به‌حسه‌کان له وۆرگ شوپێکدا پێشکه‌ش بکرێت نه‌ک کۆنگره،
چونکه زۆربه‌ی میوانه‌کان عه‌ره‌ب بوون، ئه‌و بیانیانه‌ی تریش ته‌نیا
زانیاری‌یان له بواری هه‌ڵکه‌ندن و دۆکۆمێَنتکردن هه‌بوو".
هه‌رله‌و باره‌وه، ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان
له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و کارباری ئه‌نفالکراوه‌کان. گوتی "بێگومان هه‌موو
گۆنگره‌یه‌ک بێ که‌موکوڕیی نابێت، به‌ڵام به‌حوکمی گه‌وره‌ی ئه‌و گۆڕه
به‌کۆمه‌ڵانه که (%80) ده‌کرێت ئیشی زیاتری له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌و
کۆنگره‌یه‌ش بۆ کۆمه‌ڵێک ئامانج سازکرا یه‌کێک له‌وانه کارکردنی رۆڵی
هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌کان بوو، ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌کرد ئه‌و کۆنگره‌یه
زیاتر رۆڵی هه‌بوایه و کۆنگره‌که له ئاستێکی باڵاتر بوایه له به‌شداریپێکردنی
خه‌ڵکێکی باش و قیاده‌کانی کورد له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی
حکومه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌حسانه‌ی که‌له کۆنگره‌که‌دا پێشکه‌شکران
به‌حسی باشی تێدابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌حسی زۆر بێ هێزی تێدابوو ده‌کرا
باشتر بێت".
هه‌روه‌ها ناوبراو زیاتر گوتی "بێگومان ده‌کرا ئێمه بمانتوانیبایه
فشارێکمان بخستبایه‌ته سه‌ر حکومه‌تی عێراق چونکه وه‌زاره‌تی مافی
مرۆڤ که‌مته‌رخه‌مه له هه‌ڵدانه‌وه و پرسی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان،
بۆیه ئومێد ده‌که‌ین له‌داهاتوودا ئه‌و فشارانه دروست بێ و ئه‌و
راسپاردانه‌ی کۆنگره‌ش ببنه بنه‌مایه بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخرێنه
سه‌ر ئاشکرابوون و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان".
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|