١٢\٧\٢٠١١
نۆبڵی ئاشتی بۆ
مستەشارێک داوادەکرێ.
عەلی مەحموود محەمەد
لەم رۆژانە لە ماڵپەڕی سبەی هەواڵێکم خوێندەوە بە ناوی (فیلمی
دیکۆمێنتاری"من به کرێگیراوی سپیم"، پرۆسه‌ی ئه‌نفال سه‌رله‌نوێ
نمایشده‌کاته‌وه) ،گوایە هونەرمەند تەها کەریمی فلیمێکی دیکۆمێنتاری
بەناوی من بەکرێگیراوی سپیم دەرکردووە،دیارە هەوڵەکەی هونەرمەند جێگای
دەستخۆشیە و بە مانای دڵسۆزی دێت بۆ دۆزی ئەنفال ، بەڵام پێی دەچێت
زانیاری تەواوی لەبەردەستتا نەبێت سەبارەت بە ئەم جاشە سپییە کە بەڕێزی
کردوییەتیەتە قارەمانی فلیمە بەڵگەنامەییەکەی هەروەها کولی دۆسییەکە ،
کاکی هونەرمەند نەک بەوەندەوە ناوەستێت بێتاوانی دەکات لە تاوان و
دەیکاتیش بە قارەمانی رزگار کەری هەزاران ئەنفالکراو ، لەمەش زیاتر
دەشی کات بە پاڵەوانی ئاشتی و دەستبژێری کوردان و بە شایستەی دەزانێت
بە وەرگرتنی پاداشتێک کە مرۆڤە مەزنەکانی مێژووی وەک ماندیلا شایستەی
وەرگرتنی بوونە، سەیر کەن بەرێزی چی دەڵێت:
(رۆڵی سه‌ره‌کی له فیلمه
نوێکه‌یدا دراوه به سه‌عید جاف، که موسته‌شاری فه‌وجێکی رژێمی به‌عسه‌و
ئه‌و کاره‌کته‌ره بۆچونی وایه ده‌بێ خه‌ڵاتی نوبڵی ئاشتی پێ بدرێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا چه‌ند هه‌زار که‌سی له مه‌رگ
رزگار کردوه.).
من بە پێویستی دەزانم چەند زانیارییەک بخەمە بەردەست کاکی دەرهێنەر
سەبارەت بە پشکداری ئەو لە پرۆسەی ئەنفالەکان.
ناوبراو وەک زۆربەی تۆمەتبارانی دیکەی ئەنفال کە ئیدعا دەکەن خەڵکیان
رزگار کردووە دەشێت ئەمیش رۆڵێکی وای بینیبیت و چەند کەسێکی رزگار
کردبێت وەک زۆر لە تۆمەتبارانی دیکە ، بەڵام خەڵکانێکیش هەن ئیدعایان
لەسەریان هەیە ، ناوبراو ئەگەر خۆی بەو پاکە دەبینێت، با بزانین
لێکۆڵەرەوان و نووسەرانی ئەو پرسە و رۆژنامەکانی بەعس چی‌یان لەسەر
ناوبراو نووسیووە ، کاک دەرسیم دیبەگەیی دەربارەی ئەم تۆمەتبارە
دەنووسێت: ((251-سه‌رۆک
جاشی فه‌وج، سه‌عید محه‌مه‌د غه‌ریب جاف. فه‌وجی ناوبراو به‌شداری ئه‌نفاله‌کانی
(1+2+3)ی کردووه. سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی ئه‌و فه‌وجه له هه‌ریه‌ک
له شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالی یه‌ک و دوودا - سه‌رچاوه: (ئه‌لسه‌وره،
ژماره (6536)ی رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (17.4.1988). سه‌عید محه‌مه‌د
غه‌ریب جاف، به‌شداری ئه‌نفالکردنی دانیشتوانی ناوچه‌کانی سه‌رقه‌ڵا،
کفری، قه‌ره‌حه‌سه‌ن، له‌یلان، دووزو تیله‌کۆی کردووه، واته ئه‌نفالی
(3) - سه‌رچاوه: (زیاد عه‌بدولڕه‌حمان، تونی مه‌رگ، ل237). )).
هاوکات بە بەڵگە لە بەردەستدایە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە دادگای
باڵای تاوانەکان سکاڵایان لەسەر تۆمەتبار سەعید جاف هەبووە بە تایبەت
لە قوربانیانی ئەنفالی 3 ، دەتوانن ئێوەش بە دۆسییەکەدا بچنەوە
((کوردۆساید - عەلی مەحمود))، ئەگەریش ناوی نەهاتبێتەوە لە ریز بەندی
تۆمەتبارانی ئەنفال لە دادگای باڵای تاوانەکان ، ئەوا ئەوە یەکێکە لە
کەلێنە گەورەکان کە هەندێکی دیکەش لەوانەی قوربانیان راستەوخۆ سکاڵایان
لەسەریان تۆمار کردووە ناویان نەهاتۆتەوە ، بە پێچەوانەوە کە هەندێک
دیکە ناویان لە لیستەکەدا هاتۆتەوە بەڵام قوربانیان سکاڵایان لەسەریان
نەبووە لە دادگا.
دیارە هەموو تۆمەتبارەکان کە تا ئێستا راگەیاندنەکان چاوپێکەوتنیان
لەگەڵدا ئەنجامداوە خۆیان بە پاک و رزگار کەری ئەنفالکراوان زانیوە،
دەشێتیش خەڵکیان رزگار کردبێت بە تایبەت کەسوکاری خۆیان، بەڵام ماڵی
زۆریشیان وێران کرد و زۆر خێزانیان لە بنەچەوە پاک کردەوە کە ئێستا
کەسیان نەماوە سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن ، هەندێکیش بەهۆی
دەستڕۆیشتووی ئەم تۆمەتبارانە لە هەموو کات و ساتەکاندا دیسان نەیان
وێراوە سکاڵا تۆمار بکەن.
ناوبراو بە پێی بەڵگەنامەکانی بەعس بەشداربووی 3 پرۆسەی یەکەمی ئەنفالە
،بۆی هاوبەشە لە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید ،باشترین رێگا بۆ
پاکبوونەوەی ئامادە بوونییەتی لە بەردەم دادگا.
ماڵپه‌ڕی عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
|