١٧\٢\٢٠١١
نۆره‌ی سته‌مکاره‌که‌ی
شام هاتووه.

وه‌گێڕانی: ره‌زا شـوان
زۆرداره‌که‌ی میسر تیاچوو ، که‌ی سته‌مکاره‌که‌ی شام یش ده‌که‌وێت..؟
کاتی شۆڕشی لاوان هاتووه. پارتییه چاولێکه‌رییه‌کان سواون و شکستیان
هێناوه، سه‌رکردایه‌تییه چاولێکه‌رییه‌کانیش ڕۆڵیان نه‌ماوه و بۆگه‌ن
بوون و له‌به‌رچاوکه‌توون. ئایدۆلۆجیه‌تی تۆلیتاریه‌تیی گشتیش کاریگه‌رییان
نییه و که‌سیان له ده‌ور نه‌ماوه و، بیرۆکه‌کانیشیان کۆڵبوونه. گه‌نجانێک
هاتوونه‌ته کایه‌وه خه‌ون ده‌بینن و هیوا ده‌چێنن. سوورن له‌سه‌ر به
ده‌یهێنانی ئازادی و ژیان له ژیر هه‌تاو دا، به شکۆداری و سه‌ربه‌رزی..
له ئه‌شکه‌نجه و مردنیش سڵناکه‌نه‌وه. هێزێکی ئه‌فسووناوی ته‌وژم و
ته‌کانیان پێ ده‌دا. زۆڵم و زۆرداری و ، نه‌بوونی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
دیکتاتۆریی سته‌مکاردا ، ناچاری کردوون که ڕاپه‌ڕن. ئه‌م لاوانه سه‌رکرده
و ڕابه‌ری شۆڕشه تازه‌کانن ( شۆڕشی هیوا ).
له سوریا دا، گه‌لی سوریا له ئه‌وپه‌ڕی نه‌بوونی و هه‌ژاری دا ده‌ژین..سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌یه ، سته‌مکاری ، دزی گه‌وره
، بوونی ده‌زگاکانی دڕنده‌ی سه‌رکوتکه‌ر ، که به‌رده‌وام خه‌ریکی
تۆقاندن و ترس خستنه دڵی ئازادیخوازانی گه‌لن. سوپایه‌کی بێشوماری
سیخوڕ و هه‌واڵگه‌یه‌نه‌ران و، چه‌کداریان هه‌یه ، زیندانی و گرتووه‌خانه‌کانیان
نایه‌نه ژماردن.. تازه‌ترین ئامێری ئه‌شکه‌نجه‌دانیان هه‌یه و، به‌کاری
دێنن.. جه‌لادی دڵڕه‌قی ئه‌وتۆیان هه‌یه، که داماڵینی چه‌رمی له‌شی
بێتاوانانیان ، وه‌ک ئاو خوادنه‌وه وایه به لایانه‌وه..هه‌روه‌ها
ڕژێمی سوریا ده‌زگایه‌کی گه‌وره و زۆری میدیا و ڕاگه‌یاندنیان هه‌یه،
که له لایه‌ن پارتێکی بیروقراتیی شۆڤێنییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، که
هه‌موو کاربه‌ده‌سته‌کانی له گه‌نده‌ڵی دا نوقبوونه. هه‌ر هه‌مووشیان
سیخوڕی ڕژێمن.
له سوریا دا ته‌نها خێزانێک ده‌سه‌ڵاتداره و ، ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست
،ئه‌ویش خێزانـی « ئه‌سه‌د»ه ، له دزیی سامانی وڵاتیش دا ، خێزانی «
مه‌خلوف»ی خاڵوانی سه‌رکۆمار به‌شدارن.. سه‌رمایه‌ی ئه‌م خێزانه له
پاره‌دا ژماره‌یه‌کی خه‌یاڵییه.. زۆر له هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌یه
زیاتره ، که سه‌رمایه‌ی خه‌زینه‌ی وڵاتی سوریای پێکهاتووه.
هاوڵاتیی ساکاری سوریا ده‌پرسێت ، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م پاره زۆر و زه‌به‌نه‌یان
له‌کۆوه‌یه ؟ که پێشتر خۆیان و خێزانه‌که‌یان ، له چیای عه‌له‌وی
نشینه‌کان دا، جووتیار بوون و خه‌ریکی کشتوکاڵ بوون..؟ که‌واته له
سوریا دا، چه‌ند دزێک هه‌یه ، که ده‌ستیان به‌سه‌ر ئابووری وڵات دا
گرتووه..به ملیۆنه‌هاش هه‌ژار و چه‌وساوه هه‌ن، که له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری
دا، به کوێره‌وه‌ری ده‌ژین ، له سایه‌ی حوکمڕانیی پۆلیسی ، کۆماری ،
مه‌لیکی ی ڕه‌چه‌ڵه‌کایه‌تی ، که بڕوایان به دیموکراتی و شه‌فافییه‌ت
نییه .. بڕوایان به گۆڕینی ده‌سه‌ڵات نییه.. بڕوایان به ئازادی و
مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕاده‌ربڕین نییه..ڕژیمێکی تایفه‌گه‌ری ، که له
لایه‌ن ده‌زگاکانی موخابه‌راته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت ، که لقه‌کانی وه‌کو
قارچک له گیانی وڵات دا بڵاوبوونه‌ته‌ه.
فه‌یسبووک و عه‌شقی ئازادی لاوانی یه‌کخست.. ڕۆشنبیران و قوتابیان و
بێکار و سوپایه‌کی هه‌ژاری چه‌وساوه، به‌ندکراوه په‌راوێزکراو و له
بیرکراوه‌کانیش، که ساڵانێکی دوور و درێژه به‌ندکراون له زیندان و
گرتووخانه‌کاندان و، لێیان ناپرسنه‌وه ، که‌سانێکیش که له دنیادا
هێچ شک نابه‌ن ، ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ له ژێر هه‌تاودا
شوێنێکیان ده‌ست بکه‌وێت..ئه‌وانه‌ی که شه‌یدای ئازادی و خه‌ونن .. ئه‌مانه
به ڕاپه‌ڕین و به شه‌قامه ورووژاوه‌که‌ی میسر سه‌رسام ده‌بن و ده‌بێته
هانده‌ر و ئێلهامیان ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانیش « لاوانی سوریا » ڕاپه‌ڕن و
بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کان و شاره‌کانی سوریا ، بۆ گه‌ماروودانی
سه‌رانی ڕژێم و ناچارکردنی دیکتاتۆر ( به‌شار ئه‌سه‌د ) و ده‌ستوپێوه‌ن
و ده‌ساڵاته‌داره‌کانی.. تا خویان بگه‌یه‌نن به سته‌مکاره‌کانی
هاوشێوه‌ی پێش خۆیان.. که ملیان شکاند و، تا هه‌تایه گه‌ڕانه‌وه‌یان
نییه.. نه‌فره‌تی گه‌له‌کانیشیان لێنابێته‌وه.
___________________________________________
*
ئه‌م بابه‌ته له نووسینی نووسه‌ری عه‌ره‌بی
عێراقی «عه‌لوان حوسێن»ه له‌عه‌ره‌بییه‌وه ۆه‌ڕمگێڕاوه‌ته سه‌ر
زمانی کوردی ــ ره‌زا شوان.
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|