په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٣\٢٠١٤

    نۆشکردنی زەقنەبووت.

 

هۆگر موحسین

 

هەر چیکو، رەوتا ژینێ وە نشیڤ و ئەڤرازەوە..
بێزراو و سۆڵ بێ..
ئەوەنگەی دووریی و چاوەڕوانیی
هەراسان نین!
وژمە و دووریی؛
هێند ئۆگرین، هێند هۆگرین!
وە هیچ کڵۆجێ بێ یەکتر چەشت ناکەین.
ئاسمان و هەرد..
جەهانێک دوورن، دژ وە هەمێزی یەکترن
ئاوەژووی ئەز و هەردوو ژەقنەکەن
خۆ ئەمن بێزارم لە هۆردووکیان
دوانەی سفت یەخەم بەرنادەن، رموودەم بوونە
دووریی بێ ویژدان، و چاوەڕوانی بێ چاوەڕوو
لە زاڕۆڵەوە تێکڵهەڤم بوونە
هەنگاڤ و ئاگایان کەشەنگ کردووم
رووەو مەملەکەتی بەرەواژی
بژاری ژینگارم، خەرامانەی دووریی.. بوو بۆ من
لە دەمی بوونمەوە وێمی بەخشی..
ئەمن و مندارانی تاخ، لە هەر ئێوارەیەک؛
لە دەربوونە بێ نازەکانی شاردا، چاوەڕوان بووین
لە پڕڕا:
باڤۆ هاتەوە، بابە هاتەوە......
هەنگینێ هەر زارۆکە و سا وە دوای سا
وە خاردانەوە خۆی ئەکرد وە تەلیکی بابۆی خۆی
وە ماچ و سۆزی پڕ خەندەوە یەکتریان ئەکوشی
وەلێ ئەز نە سۆز و نە خەندە و هامێزی وە سۆزم نەدی
ئەمە شوڵ و چاوەڕوانیی هەر ئێوارەیەکم بوو
دەجا وە ناچاری و وە تەنیایی رووەو ماڵێ خشکەم دەکرد.
ئەوە ئەو دەم..
وە بێ پچڕان
تا ئیسەش دوورم لە یارۆم..
چاوەڕێ، دووربوون ئەمن و وی کەشەنگ کرد
دەسا نازانم کەنگێ مۆژەی ئەز و یارۆ قشتیلەکەم بەردەدەن؟
نازانم..
کەی
   کەیی
       کەییییی.....؟؟؟؟؟
 

ماڵپەڕی هۆگر موحسین

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک