| 
			 
			٣\٨\٢٠١٧ 
			
			ناوەندی سەربەخۆیی 
			کوردستان 
			
			سەردانی کۆمیسیۆنی 
			ئەوروپای لە لەندەن کرد. 
			
			  
			
			 
			 ڕۆژی 
			٤ شەممە٢/٨/٢٠١٧ سەعات ١٠:٣٠ لە شاری لەندەن لە بەریتانیا وەفدێکی 
			ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان کە پێکھاتبوو لە (سوسن سلیم،دەشتی جمال و 
			ئاسۆکمال) سەردانی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کرد و نامەیەکیان گەیاندە 
			دەستیان. ناوەرۆکی ئەم نامەیە سەبارەت بە مەسەلەی رفراندۆم و سەربەخۆیی 
			کوردستان و داوای پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتوەکان لەم 
			مافەی خەڵکی کوردستان و ھەروەھا خستنەڕوی سەرنج بو سەبارەت بە بەیانی 
			وەفدی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق سەبارەت بە رفراندۆم لە کوردستان. دواتر 
			بەشی سیاسی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایانگەیاند کە نامەکە دەگەیەنن بە 
			سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و داوای کۆبونەوەیەک لە سەرۆکایەتی دەکەن لە 
			بروکسل تا وەفدی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان بچێت و خواستەکانی خەڵکی 
			کوردستان بۆ سەربەخۆیی و رفراندۆم لەگەڵیان تاوتوێ بکا و پشتیوانی 
			یەکێتی ئەوروپای بۆ ڕاکێشێ. 
			
			 
			ئەم سەردانەی ئەم وەفدە بەپێی ئامانج و بەرنامەیەکە کە ناوەندی 
			سەربەخۆیی کوردستان بۆ سەرخستنی خواستی سەربەخۆیی کوردستان و 
			بەرپاکردنی رفراندۆمێکی ئازاد و ڕەسمی ئەنجامی دەدا و لە وڵاتەکانی 
			تریش بەردەوام دەبێ. ئەم ھەنگاوانە بەمەبەستی بەدەستھێنانی پشتیوانی 
			نێودەوڵەتی و ئامادەیی دەربڕینی نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و 
			پەرلەمان و حکومەتەکانە لە سەلماندنی مافی رفراندۆم و سەربەخۆیی خەڵکی 
			کوردستان و سەرپەرشتی کردن و چاودێری رفراندۆم و دانپێدانان بە 
			ئەنجامەکەیدا.  
			
			 
			شایەنی باسە پەیامنێری کەناڵی ئێن ئار تی گرنگی دا بەم کارە و ڕوماڵی 
			کرد.  
			
			  
			
			 
			ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان 
  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |