٣٠\٨\٢٠١٧
ناوەندی سەربەخۆیی
کوردستان
سەردانی سەفارەتی
ڕوسیای لە بەریتانیا کرد.
ناوەندی
سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٩ ئابی ٢٠١٧ سەردانی سەفارەتی ڕوسیای لە
بەریتانیا کرد. شاندی ناوەند پێکھاتبوو لە (ئاسۆکمال، سەوسون سەلیم و
سعید ئارمان) لەلایەن بەرپرسی سەفارەتی ڕوسیا بۆ سیاسەتی دەرەوە بۆ
ماوەی ٤٥ دەقیقە کۆبونەوە.
شاندەکە دوو داواکاری ھەبوو کە یەکەمیان بەدواداچونی حکومەتی ڕوسیا بۆ
جێبەجێکردنی ئەو ڕاگەیاندنەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ، سێرگی لاڤرۆڤ کە
وتویەتی "رفراندوم لە چوارچیوەی یاسای نێودەوڵەتیدا جێبەجێ بکرێ". ئێمە
دەمانەوێ کە ڕوسیا ئەم لێدوانە بکاتە داوایەکی ڕەسمی ڕوو بە
نەتەوەیەکگرتوەکان کە رفراندوم و سەربەخۆیی کوردستان بە پێی یاسا
نێودەوڵەتیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان ،کە لە مادەی ١ چارتەری
نەتەوەیەکگرتوەکاندا مافی دیاریکردنی چارەنوسی ڕاگەیاندوە ، بسەلمێنێ و
ڕایگەیەنێ کە خەڵکی کوردستان بەپێی ئەم یاسایە مافی رفراندوم و
دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیان ھەیە. بەم پێیەش نەتەوەیەکگرتوەکان
بەرپرسیاریەتی لە چاودێری و بەڕەسمی ناسینی رفراندوم و سەربەخۆیی
کوردستاندا بنوێنێ.
دووەم داواشمان ئەوەیە کە دەوڵەتی ڕوسیا داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان
بکا کە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی ببەستێ بۆ بەڕەسمی ناسینی ئەم مافەی
خەڵکی کوردستان لە رفراندوم و سەربەخۆیی . کۆنگرەیەک بەبەشداری
نوێنەرانی خەڵکی کوردستان و حکومەتی عێراق و دەوڵەتانی ناوچەو وڵاتانی
ئەنجومەنی ئاسایش. لەچەشنی کۆنگرەی مەدرید بۆ چارەسەری کێشەی فەلەستین
کە مەسەلەی دەوڵەتی فەلەستینی کردە بڕیار و ئەجیندایەکی
نەتەوەیەکگرتوەکان.
شاندەکە بە دورودرێژەی لەسەر پیویستی و مافی خەڵکی کوردستان بۆ
رفراندوم و سەربەخۆیی لە ئێستادا کرد وھەروەھا لەسەر شکستی ڕێگاچارەی
فیدرالی و شکستی ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و ھەڕەشەی ئێران و
تورکیا ڕونکردنەوەیدا و پێویستی گواستنەوەی مەسەلەی رفراندوم لەم ئاستە
ناوخۆیانەوە بۆ ئاستی نێودەوڵەتی وەک ڕێگاچارەی گونجاو بۆ سەلماندنی
رفراندوم و سەربەخۆیی و ڕێگاگرتن لەھەڕەشەکانی سەر خەڵکی کوردستان
خستەڕوو.
نوێنەری سەفارەتی ڕوسیا لەسەر بۆچونەکانی حکومەتەکەی لەسەر رفراندوم و
مافی چارەنوس و وەزعی عێراق وناوچەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بۆچون و
داواکانی ناوەندی سەربەخۆی کوردستان بە حکومەتەکەی دەگەیەنێ و گفتوگۆی
لەسەر داواکاری و پێشنیارەکانی بە وردەکاریەوە کرد.
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان ئەم سەردانەی لە درێژەی سەردانی
نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمیسیۆنی ئەوروپایە و چەند دیداری تری دەبێ لەگەڵ
دەوڵەتانی تری ئەنجومەنی ئاسایش و ناوەندە حکومی و پەرلەمانی و سەندیکا
و کەسایەتیەکاندا بۆ ڕاکێشانی پشتیوانیان لە خواستی خەڵکی کوردستان بۆ
بەرپاکردنی رفراندوم و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە کوردستان.
asokamal@yahoo.com
|