١٣\٩\٢٠١٠
نالیا ئیبراهیم
و ئامینه کاکه‌باوه و تارا توانا
سێ پاڵێوراوی
(هاوپه‌یمانیی (که‌سک و سۆر)ن.
ده‌نگێکی سه‌وز بۆ
نالیا ئیبراهیم ده‌نگێکه دژ بە هه‌موو جیاوازییه‌کی چینایه‌تی!!
ده‌نگ بده‌ن به‌ژماره 11له ئه‌نجومە‌نی
شاره‌وانی موێندال له سەر لیستی miljöpartiet de gröna.
نالیا ئیبراهیم.
• لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٩ی باشووری کوردستانە. ماوه‌ی دە ساڵە لە باژاری
موێندال لە وڵاتی سوید ده‌ژیت.
• ئەندامێکی چالاکی پارتیی ژینگەی سەوزی سویدە و ئێستاش بۆ نوێنەرایەتی
لە سه‌ر لیستی ئه‌و پارته ژماره 11 بۆ ئەنجومەنی شارەوانیی
پاڵێوراوه.
• نالیا ئیبراهیم، نوێنه‌رایه‌تی پارته‌که‌ی خۆی ده‌کات له لێژنه‌ی
چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌ڕیوبه‌رایه‌تی خێزانی له کۆمیونی
موێنداڵ.
• یه‌کێکه له شاره‌زایان و فرە ئەزمون لە بواره‌کانی کۆمه‌ڵایەتی‌و
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان له ولاتی سوید، هاوکات
یه‌کێکیشه له چالاکوانه‌کانی ژنان و وروژاندن و چاره‌سه‌ری کێشه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
• ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژینگه دۆستانی کوردستانه له وڵاتی سوید.
• هه‌میشه هاوکارو پشتگیریی گه‌نجانه و ئامانجی پێشخستنی
تواناکانیانه، وه هاوکاریکردنیان وئاسانکاری له پلانه
جیاوازیەکانیان.
• نالیا ئیبراهیم ئه‌ندامی چه‌ندین کۆمەڵە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە لە
سوید و دەرەوەی ووڵاتی سوید، له‌چه‌ندین ڕێکخراوی دیکه پێشه‌نگە و
هەمیشە شوێن ده‌ستی خۆی دیاری دەکات.
• په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌ی فراوانی هەیە له‌گه‌ڵ ڕێکخراو و لایه‌ن و
ده‌زگا سویدی و کوردییه‌کان.
ئامانجه‌کانی:
1. هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی جیاوازی دەستەڵاتی چینایه‌تی بە گشت
لایەنیەکانییەوە .
2. هه‌وڵدان بۆ ژینگه‌یه‌کی ئارامبەخش و سه‌وز له باژاری موێنداڵ وه
هاوکاری کردنی کۆمه‌ڵه لۆکاڵییه‌کان که ببێته پێگەی ناساندن و
پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌کان تا له چالاکییه هاوبه‌شه‌کاندا ڕه‌نگ
بداته‌وه.
3. کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕێکخراو کۆمه‌ڵانه له یه‌ک یانه‌ی
هاوبه‌شدا که هه‌وڵبدرێت ببنه ئه‌ندام بۆ سود وه‌رگرتن له یه‌کتر
ناسینیان و ئاڵوگۆڕکردن لە کار‌و چالاکییه کلتوورییه‌کان بۆ دروستبوونی
سروشتی خۆشه‌ویستی له نیوان کلتووره جیاوازه‌کاندا .
4. هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌کی گه‌وره له شاری موێندال،
بۆ هاریکاری و ئاسانکردنی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆئه‌و بیانیان
وخەڵکانەی که پێویستیان به هاوکارییه بۆ په‌یوه‌ندیکردن به ده‌زگا
ڕه‌سمییه‌کانەوە لە سوید.
__________________________________
تێبینی:
پارتی ژینگه‌ی سه‌وزی سویدی و پارتی سۆسیالدیموکرات لەگەڵ پارتی چه‌پ
هاوپه‌یمانن و یه‌کێتیی-ه‌کی سوور و سه‌وزیان پێکهێناوه .
naliya.ibrahim@mp.se
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له هه‌ڵبژاردنی
سوێددا، ده‌نگ به کچه پێشمه‌رگه‌که بده‌ن.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
بڕیار وایه هه‌فته‌ی داهاتوو له سوید هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان ئه‌نجام
بدرێت ،به پێی سه‌رچاوه‌کان نزیک 25 کورد خۆیان کاندید کردووه ،
به‌شێکی چاکیان که‌سانی ئیشکه‌رن و کاری باشیان به تایبه‌ت بۆ دۆزی
جینۆساید کردووه ،چه‌ندێکیان ده‌ربچن بۆ کورد سه‌رکه‌وتنێکی
گه‌وره‌یه .
وێڕای ئه‌وه‌ی من داخوازم کوردستانیان به چڕی به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و به گیانی لێپرسرایه‌تییه‌وه ده‌نگ بۆ یه‌کێک
له کاندیده کورده‌کان بده‌ن ، له‌ناو ئه‌وانیشا ده‌نگ به کاندیده
کورده‌کانی ناو پارته چه‌په‌کان (( پارتی چه‌پ، سه‌وز ،سۆسیال
دیموکرات)) بده‌ن ،چونکه هه‌ر ئه‌وانن پشت و په‌نای زۆرلێکراوان ،هه‌ر
ئه‌وانن به‌رده‌وام به ده‌نگمانه‌وه دێن ،له ناو ئه‌و پارتانه‌ش
پارتی چه‌پی سویدی تا هه‌نووکه له هه‌مووان به هه‌ڵوێستتر و بوێر تر
بووه بۆ پرسه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، له هه‌موو کێشه‌کانی کورددا قسه و
هه‌ڵوێستی لایه‌نگیرانه‌ی هه‌بووه .
له ناو ئه‌و کاندیدانه‌ش ئامینه‌ی کاکه باوه ،که له خولی ڕابردوو
ئه‌ندامی پارله‌مان بووه له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پی سوئیدی ، ئه‌وه‌ی
پێی کرا له خولی ڕابردوو درێغی نه‌کرد و کردی ، نه مناڵانی
چه‌مچه‌ماڵی له یاد کرد ، نه له دیاربه‌کر غایب بوو ، نه کاکه
فه‌رزاد و هه‌ڤاڵه‌کانی بۆ یه‌ک چرکه‌ش به ته‌نیا جێهێشت، قامیشلووش
هه‌میشه له ویژدانیا بوو .
ئه‌و نه له کچێنی، نه له شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی ، نه له
حیزبایه‌تی و سه‌ر کورسی پارله‌مان وچانی بۆ خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی و
هه‌ژارانی نه‌دا.
بۆیه جێی خۆیه‌تی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا بێ دودڵی ده‌نگێک بۆ کچه
پێشمه‌رگه‌که ، ئامینه‌ی کاکه باوه بده‌ن له لیستی پارتی چه‌پی
سویدی.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تارا توانا
کاندیدى سۆسیالدیموکرات بۆ ئەنجوومەنى شارەوانى ستکهۆلم.
کوردستانیانی ئازیز..
هەر وەک ئاگادارین بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا و
شارەوانییەکان لە وڵاتی سوید دەستی پێکردووە و رۆژی 19 سیپتەمبەر
دەنگدەران دەنگی خۆیان دەدەن، ئەم هەڵبژاردنەش گرینگیەکی زۆر هەیە
لەسەر هەموو تاکێکی دانیشتووی سوید بە تایبەتی خەڵکی بێگانە کە لە
وڵاتێکی‌تر کۆچیان کردووە بۆ وەڵاتی سوید وەک ئێمەی کوردانی سوید.
گرینگی ئەم هەڵبژاردنە لە گۆڕینی حکومەت و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی
چوار ساڵی رابووردووی حزبە راست و بۆرجواکان، کە تەواوی کایەکانی ژیان
و هەلی کاریان گران و کەمکردەوە و ئاراستەی کۆمەڵگا بەرەوە ئارستەیەکی
سەرمایەداری دەبنە کە کە تەنیا لەو کۆمەڵگایانەشدا خۆشگوزەرانی و
رەفاهیەتی ژیان بۆ ئەوانەیە کە خاوەنی سەرماییەکی زۆرن کە ئەمانیش
کەمینەی کۆمەڵگان، گرینگەیکی تر ئەم هەڵبژاردنەبەرنگار بوونەوەی
ئەوانەیە کە سیاسەتەکانیان دژی خەڵکی بێگانە و بەردەوام سیاسەتەکانیان
بە ئاراستەی گەشەدان بە جیاوازی رەگەزی و ئیتنیکی بەرێوە دەبەن، بۆیە
گرینگە لەم هەڵبژاردنە بەشدارن بۆ دەنگی خۆتان بە سۆسیالدیموکراتەکان
بدەن وەک حزبی پێشەنگی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی یەکسانی نێوان تاکەکان و
رەخسێنەری دەرفەتی ژیان و کار بۆ گشت لایەک.
بەرێزان هەر لەو ڕوانگەیەوە منیش وەک ئەندامێکی چالاکی
سۆسیالدیموکراتەکانی سوید و کاندیدیان بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی شاری
ستۆکهۆڵم خۆم کاندیدکردووە، تا بتواننم کارەکتەرێک بم لەو گۆڕانکاریانە
و جارێکی‌تر ئارستەی کۆمەڵگای سوید بەرەو کۆمەڵگایەک بەرین کە تێدا
دەرفەتی ژیان و گوزەران بۆ هەموو تاکێک برەخسێت بەبێ جیاوازی رەگەزی،
ئاینی، ئێتنیکی و کۆمەڵایەتی. بێگومان ئەمەش بە بەشداری ئێوە لەو
پرۆسەیە دەکرێت و دەنگ بدەن بە سۆسیال دیموکراتەکەن و کاندیدی خۆتان لە
ئەنجومەنی شاروانی شاری ستۆکهوڵم کە هەمیشە هەوڵی بەدەردەوامم دەبێت بۆ
کەمکردنەوەی جیوازیەکانی نێو کۆمەڵگا و پشتیوانێکی بەهێزیش دەبم لە
کێشەی رەوای گەلەکم.
بۆیە هیوادارم ئەم هەڵبژرادنە بە هێند بگرن و بەشداری بکەن و منی
کاندیدی خۆتان لە بیر نەکەن بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی ستۆکهۆڵـم. تارا
توانا.
|