٦\١١\٢٠١٤
نووچ
بدەن بۆ ژنیەتییم!

دڵکەش قادر
ئابڕووی
بێدەنگییمت برد و
منیشت سپاردە ئەندێشەکان و
جیهانت پڕ کرد
له ته‌م و
منیشت کرده دیلی بێدەنگییم.
له سه‌رزه‌مینی ئەفسانەکان
جگه له پێخه‌فی مه‌رگ
هیچیترم به‌دینه‌کرد.
هێزه‌کان پڕن له تاریکیی و
تارای سەراسیمەیی ده‌ئافرێنن و
تاریکیی ده‌که‌ن به باڵای رووناکییمدا،
چوارده وه‌رزه
من به‌ده‌م دۆزه‌وه ده‌ناڵێنم
تا شانازیی تۆ و شکۆی خۆم
بگێڕمه‌وه،
که‌چی له
پێکه‌نین ئاسای درۆزنانه‌تدا
ونت کردم.
ده‌نگی ئەو هاوارکردنه‌م
حه‌ڤده وه‌رزه ناگا به گوێی خۆم و
ساویلکانە ده‌خه‌وم.
من ئه‌وه‌تام
له‌سه‌ر سه‌ری
گوڵه مۆره
عه‌رعه‌رییه‌کان.
شاژنییم
له‌وێ ده‌که‌م به خه‌ونی خه‌ونی سوورباوی
ئەو کیژانه‌ی هه‌مان خه‌ونی من و
ئاوازی من ده‌ژه‌نن.
ده‌چمه‌وه سه‌ر رێگای نەبوونەوە و
له‌وێ تراویلکان لار ده‌که‌مه‌وه
تا نووچ بده‌ن بۆ ژنیەتییم!
ماڵپه‌ڕی
دڵکەش قادر
|