په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٦\٢٠٢٢

نووکەنووکی ''ناز خان'' دادی هیچ نادا!*


دارا خونچە


دەرکەوتنی کۆنە دادوەر ''ناز میرزا'' بەو شێوەیە زۆر جێی گومان و زۆر جێی خەم و پەژارەشە! لە پاش ئەو هەموو بێدەنگیی و ئەو گشتە ساڵە کە وەک خۆی لە دیدارێکی دیکەیدا دەڵێ لەسەر ئەوە لە ساڵی ٢٠١٤ وازی لە پیشەی سەرۆکی داوکاری گشتیی هێناوە چونکێ ئەو وڵاتە پڕ لە دادوەریی نەبووە! دەستت خۆش بێ کە وازت لە دادگە و دادوەریی دز و جەردەکانی بنەماڵەکان هێناوە، بەڵام تۆ بە هۆی ئەو مێژووەت کە پێگەیەکی گەورەی کۆمەڵت داگیرکردبوو و میللەت مافی بەسەرتەوە هەیە.. دەبووایە ئێستا لە ژیانی ئازادانەت لە دەروەی دادوەریی سەرمەشقی هێزی گوشار بی دژ بەو هەموو تاوان و نادادوەرییەی کە لە لایەن پارتییە جۆراجۆرەکان و دەسەڵادارانەوە دەگوزەرێ.. نەك تەنیا یەک کێشەی کۆنی منداڵێکی بێ تاوان بورژێنی و بتەوێ خۆتی پێدەربخەی و هاوکاتیش لە دەزگەیەکی وەک ''شار پرێس'' کە دەرباری کۆمپانیایەکان و بەرپرسە گەندەڵکارەکانە وەک ژنێکی دەستەمۆی ژێر سایەی نێرسالاریی بە گریان و نووکەنووکەوە تێکۆشانی ژنانی ئازادییخواز و یەکسانییخواز سووک و لەکەدار بکەی!


تکایە ''ناز خان'' هەموو منداڵان جوانن و پێویستیان بە نازە.. نابێ و ناکرێ لەسەر ''پاشبازیی'' و هەر شتێکی دیکە جیاوازییان لە نێوانادا بکرێ یان بەند بکرێن، تکایە بوەستە.. ناشێ لەبەرئەوەی شێوەی ئەو منداڵەت پێ جوانە بە نازەوە جیاوازیی بخەیە نێوایان تا سەرنجی بینەران رابکێشی.. ئاخر جوانیی تەنیا بە شێوە نییە.. ئەوان وەک تۆ نین هەموویان ناخیان پاکە با روو و شێوەشیان جودا بن! دەک ئافەرین کۆنە سەرۆکی داواکاری گشتیی!


تکایە بە ناوی دانی پارەی سزادانی منداڵێک هیچ بە خەڵک مەفرۆشەوە، چونکێ کەسانی مرۆڤپەروەر رۆژانە هەزار هێندە دەکەن و ئاماژەشی پێنادەن، دواییش تۆ سەردەمێک داواکاری گشتیی بووی و بە دەیان و هەزاران هێندەت بە ناوی فەرمانبەریی دادگە نادادپەروەرەکان لە بژێویی خەڵک قاچاندۆتەوە و ژیانێکی شاهانەت پێی دروستکردوە!


ئەوە سیستەمی سەرمایەداریی دژ بە چەپ و یەکسانییخوازییە ''ناز خان'' کە مرۆڤ دەهاڕێ، تەنیا و تەنیا بە تێكۆشانی تاک لە رێی وێژە و هونەر و کاری زانستیی و تەکنەلۆژیی و... تد و بە دابراویی لە گەل لەنێوناچێ، هەر کەسێک نهێنییە خراپەکان دەزانێ و توانایەکی هەیە ئەگەر بێدەنگیی لێبکا و نەتوانێ لە رێی کاری بەکۆمەڵ و هەرەوەزیی دژیان بوەستێتەوە ئەوە لەو کەسانە سووچبارترە کە سیستەمەکە لە بێ ئاگایی نغرۆی کردوون توانستی لەبەربڕیون.
____________________________________________
بەستەری نووکەنووکەکەی ''ناز خان'':
https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=205875

* لە لاپەڕەی ''ئازادیی دەربڕین'' وەرگیراوە:

https://www.facebook.com/photo/?fbid=448312383964501&set=a.128484632613946

 

ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک