٥\٧\٢٠٢٠
نوقمبوونی بەلەمێک
لە دەری ئێجە و ناردنەوەی پەنابەران.
بەلەمێك لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو کەوت.
هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "ڕێکەوتی ٢٩/٦/٢٠٢٠
لە ناوچەی ئایڤالیك سەر بەشاری بالیکیسیر بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاو
دەکەوێت و٤٠ پەنابەر سەرنشینی بووە".
هیوا ئەوەشی گوت" بە پێ لیدوانی پۆلیسی ئیشکگری دەریایی تورکیا
ڕایگەیاند: پەنابەراکان گەیشتبونە سنوری دەریای یۆنان بەڵام لەلایەن
پۆلیسی ئیشکگری دەریایی یۆنانەوە ڕاستەوخۆ دیپۆرتی سنوری دەریایی
تورکیایان دەکەنەوە، پۆلیس لە دریژەی لێدوانەکانیدا گوتیان: دوای ئەوەی
ئاگادارکراینەوە ڕاستەوخۆ گەیشتینە لای پەنابەرەکان بەڵام نیوەی
بەلەمەکە زیاتر ژیر ئاو کەوتبوو توانیمان (٣٦) پەنابەر ڕزگار بکەین وە
پەنابەریکیش لە نیو دەریاکەدا گیانی لەدەستدابوو..".
هەروەها لە دریژەی لیدوانەکانیدا پۆلیس گوتیان "بەپێی لیدوانی
پەنابەرەکان ژمارەیان ٤٠ پەنابەر بووە لەسەر بەلەمەکە (٣) پەنابەریان
نادیارەو گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە".
هەروەها ڕێکەوتی ١/٧/٢٠٢٠ لە ناوچەی فەتحیەی سەر باشاری مۆغەڵا لە ناو
دارستانێکدا (٥٤) پەنابەری پاکستانی دەستگیرکران وە ڕێکەوتی ٢/٧/٢٠٢٠
یش لە نزیک دوورگەی یوزبورون لە ناوچەی مارماریس سەر بەشاری مۆغەڵا لە
ناو دەریایی ئیجەدا (١٧) پەنابەر لە خنکان ڕزگار کران.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
---------------------------------------------------------------------------------------------------
ناردنەوەی پەنابەران
لە لایەن حکومەتی یۆنانەوە درێژەی هەیە.
هیوا خدر بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی راگەیاند"ئەمڕۆ ڕێکەوتی
٣٠/٦/٢٠٢٠ لە ناوچەی (دیکلیلی) سەر بە شاری ئەزمیر لە ناو دەریای
ئیجەدا (٢٤) پەنابەر لە خنکان ڕزگارکران لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری
دەریاوانی تورکیاوە پۆلیسی ئێشکگری ئەو ناوچە سنورییە دەریاییەی تورکیا
ڕایگەیاند: ئەو پەنابەرانە بەبەلەمێکی چوپ گەیشتبونە سنوری یۆنان بەڵام
ڕاستەوخۆ لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانیەوە دیپۆرتی سنوری
دەریایی تورکیا کرابونەوە".
پۆلیسی دەریاوانی تورکیا ئەوەشیان ووتوە" ئێمەش دوای دیاریکردنی
شوێنەکەیان بە هانایانەوە چوین و ڕزگارمان کردن و ژیانی دوو پەنابەریان
لە مەترسیدا و ناجێگیرە".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
|