٧\١٢\٢٠١٣
نورجه‌هان.*

ته‌سلیمه نه‌سرین.
و. لە فارسییەوە: ھەژێن
نورجههانیان ناچارکرد، بوه‌ستێ له چاڵێکا، له نێوەندی مه‌یدان
له‌وێنه وه‌ستا، سه‌ری خوار، تا نێوقه‌د له نێو چاڵ
ئه‌وان نورجه‌هان بهردباراندهکهن،
به‌ر جه‌سته‌ی من ده‌که‌ون، به‌رده‌کان.
به‌رده‌کان به‌ر سه‌رم ، نێوچه‌وانم، سنگم و پشتم ده‌که‌ون
ئه‌وان به‌رد ده‌گرن و قاقا پێده‌که‌نن
پێده‌که‌نن و به هه‌راوه سووکایه‌تی ده‌که‌ن.
له نێوچه‌وانی لۆچاوی نورجه‌هان خوێن ده‌چۆڕێ، له نێوچه‌وانی منیش.
چاوانی نورجه‌هان ههڵقڵیشاون، چاوانی منیش
که‌پووی نورجه‌هان پڵیشاوه، که‌پووی منیش
له سنگی پارچه پارچه‌کراوی نورجههانا دڵێ برینداره، دڵی منیش
ئه‌ی به‌ر تۆ ناکه‌ون، ئه‌و به‌ردانه؟
ئه‌وان قاقا پێده‌که‌نین،
پێده‌که‌نن و پێکه‌نین ڕدێنهکانیان ده‌له‌رێنێ.
ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانیان له‌تاو پێکه‌نین ده‌بزوێ.
ئه‌وان پێده‌که‌نن و کوتهکهکانی ده‌ستیان هه‌ڵده‌بڕن.
له نیگای بێبه‌زه‌ییانه‌ی چاوانیانیا، تیره‌کان تیژ ده‌رده‌په‌ڕن،
بۆ بریندارکردنی جه‌سته‌ی نورجه‌هان و جه‌سته‌ی من
ئه‌ی ئه‌و تیرانه به‌رتۆ ناکه‌ون؟
_____________________________
*
نورجه‌هان کچه جوتیارێکی هه‌ژاری ناوچه‌ی سیلهێت
Sylhet بوو، که دەکه‌وێته باکووری خۆرهه‌ڵاتی به‌نگلادش.
نورجەھان له هاوسه‌ری یه‌که‌می جیاده‌بێته‌وه و له جێنیوه‌ری ١٩٩٣دا
دووباره هاوسهرییدهکاتهوه، که ڕوداوێکی ساده و دانپێدانراوی
نێوان موسوڵمانانه. مه‌لای گه‌ڕه‌ک، هاوسه‌رگیریی دووه‌می نورجه‌هان
به ناڕەوا ( ناشه‌رعی ) دادەنێت. چه‌ند ڕۆژ دواتر له به‌ره‌به‌یاندا،
نورجه‌هان ده‌به‌نه شوێنێک و تا نێوقه‌د دهینێننه چاڵێک و
موریدانی مه‌لا به تاوانی زینا بهردبارانیدهکهن.
•
ئه‌م هۆنراوه له پێگەی
ئینتەرنێتی کۆمەڵەی ژنانی ئەفگانستان
www.rawa.org
وه‌رگیراوه و له‌سه‌ر
دهقە فارسییەکەی وه‌رگێڕدراوه.
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|