٢٣\٧\٢٠١٠
نووسەران و
رۆژنامەنووسان
رۆبۆت، یا رانەمەڕن؟

کامیل ژیر
نە کامیرەى شاردراوە، نە چیرۆکیکی
کۆمیدى، نە نوکتەیەکى ئاسایی
بوو. کەچی تەماشاکەرەکەرى تەلەفیزیۆنەکە
دایە پڕمەى پێکهنین.
- ئەوە بە چی دەخەنیت ؟
+ بە بێژەرەکە.
- لۆ ؟
+ ئەلێ هەردوو دەسەلاتدارەکە بەڕێکهوتن
{توافق } پێکهاتن کە سەرۆکى یەکێتی
نووسەران بۆ ئەمیان و جێگرەکەى بۆ ئەویان.
- لەپاى چی ؟
+ لەپاى ئەوەى پێشتر سەرۆکی
سەندیکاى رۆژنامەنووسان بۆ ئەویان و
جێگرەکەى بۆ ئەمیان بووە.
- کوو دەبیتن ؟ لۆ نووسەران و رۆژنامەنووسان
، رۆبۆت ، یا رانە مەڕن ؟ کوو قبووریانکرد ؟
+ نابێ رۆبۆت و رانەمەڕبن
. خۆ نە کارگەى دەسەڵات دروستیکردوون ، نە
لەچاخەکانی کۆیلایەتى و سەردەمى
سولتانەکاندا ئەژین.
- ئەدى کوو ؟ ئەى ئەنجام ؟
+ ئەنجام کەوتنە ناو تەڵەى لیستی داخراوەوە. ئەندامەکانیشیان وەک رۆبۆتەمرۆڤ
و مەڕەگێژە لەنێو خۆیاندا دابەشکرد و بڕۆ و
بەخێرهاتى.
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|