٨\٧\٢٠١٦
نووسەری قورئان
کێیە؟

جەمال عەزیز
سەرچاوەیەکی فەرمی نیە دەست نیشانی بکات فڵان کەس نووسەری قورئانی
مسوڵمانانە، بەڵام دیارە قورئان وەرگیراوە لەمێژووی پێش سەرهەڵدانی
ئیسلام، ناتوانین گەواهیدەری زیرەکی نووسەرو چیرۆک بێژەکانی ئەوسەردەمە
نەبین، لەوانەیە لیژنەیەک بن قورئانیان نووسیبێ، بەڵام ئەوەی کەئاشکراو
ڕوونە قورئان لە٧٠٪ی لەتەورات و سەرچاوەی جوولەکە وەرگیراوە، لە
١٠٪ی لەئنجیل وکریستیانەکان وەرگیراوە، ئەوەی دی کەدەمێنێتەوە لەئاینەکانی
دی و ئەفسانەکانی پێش ئیسلام وەرگیراوە، هەروەها لەقورئاندا چەندین جار
وشەی اساطیر ناوی هاتووە، ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ وشەیەکی ئەغریقی کۆن،
بەزمانی ئینگلیزیش مانای چیرۆک کەئەمانیش لە یۆنانیە کۆنەکان
وەریانگرتووە، بەهەرحاڵ قورئان کەلەپوورەو پێویستی بەپاراستن هەیە وەک
هەرکەلەپوورێکی مرۆڤایەتی، سوتاندنی قورئان وەک سوتاندنی هەرکتێبێکی دی
جێگەی دەستخۆشی نیە هەرکەس ئەوکردارە بکات، چونکە سوتاندنی کتێبێک وەک
سووتاندنی مرۆڤێکە.
زۆرن ئەوکەسانەی لەمێژوودا ناویان هاتووە وەک نووسەری قورئان، کەسێک
کەزۆر گوومانی نووسینەوەی قورئانی لێدەکرێت یان ئەتوانین بڵێین
سکرتێرەکەی پەیامبەر(زەید)ە چونکە هەرچیرۆکێک کەلەمحمد و هاوەڵەکانی
دەبیست ئەینووسیەوە، ابن مسعود ئەڵێ زەید پێش ئەوەی ببێ بەئیسلام
جوولەکە بوو دوو پرچی هەبوو شۆڕی ئەکردەوە وەک جوولەکە ئیماندارەکان
یان وەک ئەو جوولەکەکانەی ئەمڕۆ ئەیانبینین، (خەڵکانێک هەیە ئەڵێن یان
گومانیان وەهایە کەقورئان لەنووسینی محمد)ە ئەم بۆچوونانە زۆر جێگەی
باوەڕنیە، چونکە جێگەی گومانە پەیامبەری ئیسلام ئەو ڕۆشنبیریەی هەبووبێ
تاکو بتوانێ قورئان یان کتێبی قورئان بنووسێ، لەبەر ئەوەی ئەگەر
بەدەمارگیری لەقورئان نەڕوانین دەبینین قورئان زانیاری تێدایەو زانیاری
زۆریش، بەڵام ئەم زانیاریانە بەشێوەی پەرش وبڵاو ڕێکنەخراو، هەروەها
جێگەی باوەڕیش نیە محمد ئەم زانیاریانەی تەنها بەگوێبیستن وەرگرتبێ
لەفڵان وفڵان، چونکە ئەو زانیاریانەی لەقورئاندا هەیە گەواهیدەری
ئەوڕاستیەن کەخاوەنەکەی یان خاوەنەکانی خوێندەوارێکی باش بووە، هەروەها
دەست ڕۆیشتووش بووە ئەوسا ئەتوانێ ئەو زانستە بەباشی تێبگات کەواتە
نووسەر لەچینێکی دیاریکراوی کۆمەڵایەتی وخوێندەوارو ڕۆشنبیریەکی بەرزی
هەبووە، مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە لەوسەردەمەدا زانست وزانیاری تەنها لای
چینی دەست ڕۆیشتوو ویان لای پیاوانی ئاینی بەگشتی وئاینی جوولەکە
بەتایبەتی هەبووە، هەروەها پیاوانی دەوڵەمەندی جوولەکە ئەوزانستانەیان
لای خۆیان کۆدەکردەوە بۆئەوەی لەناوخەڵکدا وەک ڕۆشنبیر دەربکەون
وبناسرێن.
خاڵێکی دی گرنگەو جێگەی سەرنج وتێڕامانە خودی (محمد) لەوانەیە خۆی
جوولەکە بووبێ یان یەکێک بووبێ لەبانگخوازانی جوولەکە، زۆر بەڕوونی وبێ
سڵکردنەوە دەتوانین بڵێین محمد خوێندەوار بووە نەک نەخوێندەوار،
هەروەها زیرەکی نووسەری قورئان لێرەدا دەستنیشان دەکرێت کەخودی تەوراتی
نەکردووە بەسەرچاوە، بەڵکو لق وبەشەکانی وەک تەلموود یان قسەی پیاوانی
جوولەکەو زۆر شتگەلی تریش، هەربۆیە چیرۆکەکانی ناو قورئان وەک
چیرۆکەکانی ناو تەورات نیە، بۆنموونە چیرۆکی (هد هد سلمان) یان سلمان
قەلەڕەش(سلمان والغراب) ئەم چیرۆکانە لەتەورات هەیە بەڵام بەهەمان
شێوەی ناو قورئان نیە!، ئەتوانین بڵێین ئەوکەسەی قورئانی نووسیوە
ڕۆشنبیرێکی بەرزوباشی هەبووە، چۆن؟ نووسەر چیرۆکەکانی ناوقورئانی
بەداپژاوی بەجێهێشتووە یان کاتی تەواوی نەبووە تاکو ڕێکیان بخات، یان
ئەشێ ئەو نووسەرە مردبێ پێش تەواوکردن وڕێکخستنی قورئان یان کوژرابێ
بۆئەوەی ئاشکرانەبێ کەئەم چیرۆکانە لەخوداوە نیە بەڵکو فڵان کەس
نووسەرەکەیە! ناکرێ وگونجاو نیە لەنیوەی ڕێگەدا کەسێک پەیدابێ وبڵێ من
نووسەری قورئانم لەبەرئەوەی هەموومان ئەوڕاستیە دەزانین کەمحمد هەر
لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە بۆباسی ئیسلام وتی من لەلایەن خوداوە
ڕاسپێردراوم وپەیامم بۆ هاتووە کەواتە ناتوانێ پاشگەزبێتەوە لەقسەکانی
پێشووی لەبەر ئەوە دەبێت تاکۆتایی بەشێوەی نهێنی لەچۆنێتی نووسینەوەی
قورئان بەردەوام بێت، بەڵام بەبێ گومان هەرکەسێک لەهەرپلەیەکدا بێت
لەهەر کات وسەردەمێکدا بێت ئەگەر وتی قورئان فەرموودەو نێردراوی خودایە
ئەوە هیچ شک وگومانی ناوێ کەئەوکەسە نەخۆشە.
چەند ناوێک هەن کەگومانی نووسینی قورئانیان لێدەکرێ وەک(ورق بن نوفل)
ئامۆزای خەدیجەی ژنی محمد بوو کەسێکی دوو ڕوو بوو، دەوڵەمەند بوو،
لەیەک کاتدا خۆی بەمەسیحی وجوولەکەش دەزانی، زانیاری باشی هەبوو لەسەر
ئاینەکان، خەدیجەی لەسەر شەریعەتی مەسیحی لە محمد مارەکرد هەربۆیە
تامردنی خەدیجە محمد نەیتوانی ژنی تربهێنێ، هەروەها ورق بن نوفل پێش
مردنی محمد کۆچی دوایکرد ئەمەش ئەو گومانە زیاد دەکات کەنووسەری قورئان
پێش کۆتایهاتنی لەنووسینی کتێبەکەی مردبێ.( زید) وەک سکرتێری پەیامبەر
دێتە ناساندن جوولەکە بوو خوێندەوار بوو شارەزای ئاینی جوولەکە و
توانای لێکدانەوەی چیرۆکەکانی ناو تەوراتی هەبوو، بوو بەئیسلام بەڵام
پرچی جوولەکەیی هەرمابوو.(سلمان فارسی) کەسێکی زۆر زیرەکی هەڵهاتووی
ناو وڵاتی فارس بوو، شارەزایی تەواوی لەئاینی پارسەکان و خوداکانیان
وئاینی زەردەشتی هەبوو، بەڵام برسی بوو لەبەر ئەوەی لەوڵاتی خۆی
دەرکرابوو وەک دەڵێن بۆ نانێک دەچووە ئاسمان.( بحیری) کابرایەکی
جوولەکە بوو پاشان بوو بەئیسلام بحیری نازناوی بوو مانای دەریای زانست
لەئاینەکاندا، بەتەنها خۆی قوتابخانەیەک بوو مەلەوانی لەدەریایی
زانستدا دەکرد، ئەتوانین بڵێین وەک ئەزهەری ئەم سەردەمە بوو، سەرەڕای
ئەم ناوانە بەڵام بەڵگەی تەواو باوەڕپێکراو نیە کەبیسەلمێنێ ئەم ناوانە
یان هەرنووسەرێکی دیکە قورئانیان نووسیبێ، بەهەرحاڵ ئەشێ نووسەر یان
نووسەرەکان سودمەند بووبێتن لەبێدەنگ بوونیان بەرامبەر بەنووسینەوەی
قورئان لەڕووی مادی ومعنەویەوە، یان ئەشێ ترسابێتن لەئاشکراکردنی ناوی
خۆیان، یان ئەشێ کابرای نووسەر نەتوانێ خۆی بەدرۆ بخاتەوەو بڵێ قورئان
لەنووسینی منە نەک خودا، چونکە لەسەرەتاوە ئەڵێت یان ئەڵێن لەلایەن
خوداوە نێردراوە، ئەوەی گومانی تێدا نیە زیرەکی ئەو نووسەرە یان ئەو
نووسەرانەیە ، هەروەها گومانیشی تێدا نیە هێندەی زیرەکیان درۆزن بوون
لەبەر ئەوەی وتوویانە ئەو چیرۆکانە لەلایەن خوداوەیە، گرنگ نیە لەترسا
بێت یان بەرژەوەندی بێت گرنگ ئەوەیە ئەو نووسەرە، یان ئەو نووسەرانە
ئەو درۆگەورەیان کردووە و تاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆشمان هەزاران خەڵکیان
گرفتارکردوە، هەرچەندە زیرەک بوون بەڵام نەیانتوانیووە لەهەڵە بەدوور
بن، ئەم هەڵە گەورانەش گومان زیاد دەکات کەقورئان لەلایەن خوداوە
نێردرابێت، ئاخر نابێت خودا خاوەنی ئەو هەموو زانیاریانە بێت بەڵام
لەناو قورئانێکی بچووکدا ئەو هەموو هەڵە دیارانەی تێدابێت ، مرۆڤ
هەستیان پێدەکات ئەدی خودا چۆن هەستی نەکرد.
ماڵپهڕی جهمال عهزیز
|