١٩\٢\٢٠١١
نووسین سه‌رئێشه‌یه
مێرده‌گه‌وره.

غه‌مگین بۆڵی
مۆڵه‌تم له خۆم وه‌رگرتووه بنووسم،ئه‌وه‌ی لای من شیاوی نووسین بێ
ددانپیانانه به گومانه‌کانی ئه‌و جنۆکه‌ی ناخمی داگیرکردووه،له‌ئێستاوه
به‌یانی ئه‌وه ده‌که‌م، که‌وا من به کوتکی گومانه‌کانم ئاسنی ئه‌ندێشه‌ساردوسڕه‌کانم
ده‌کوتمه‌وه.
+ ده‌ست له نووسین هه‌ڵده‌گرم،تابلۆی تابووتێک ده‌کێشم وخۆمی ده‌خه‌مه
ناوییه‌وه.
ده‌ست به نووسین ده‌که‌مه‌وه تابزانم ده‌توانم دژی مه‌رگ زیاتر
بژیم،بۆئه‌وه‌ی بژیم یان ده‌بێ ملکه‌چ بم،یان ده‌بێ بجه‌نگم!،که‌وایه
ئه‌ستوکوردم بشکێ که‌له پێناوی ژینبوونم بنووسم،ئاخرئه‌وانه‌ی که‌وا
له رێی نووسینه‌وه خۆشبه‌ختی ژین به‌ده‌ست دهێنن ناشێ نووسه‌ربن،من
نه‌نووسه‌رم ونه‌شاعیرونه تڕه ماشیش،وه‌لێ نووسین نووسین هه‌میشه سه‌رئێشه‌بووه
بۆم،هه‌م له کاتی نووسین و هه‌میش له پرۆسه‌ی نووسیندا،نووسین هه‌میشه
به سه‌رئێشه‌یی من کۆتایی هاتووه،وه‌لێ هێنده‌ش به‌نووسینه‌وه په‌یوه‌ستم
ئێستا (هه‌ورین)ی خێزانم به‌ته‌نیا له جێگاکه‌یدا به‌جێهێشتووه.تۆبڵێی
ئه‌ویش په‌یی به‌وه نه‌بردبێت که‌نووسینم له ئه‌و خۆشتر ده‌وێ؟،سه‌یره!،ئاخرمن
خۆم به چییه‌وه سه‌رقاڵ کردووه؟،مومکین نییه‌ئه‌م نووسینم بڵاوببێته‌وه،هه‌رده‌نووسم
وده‌ست له نووسن هه‌ڵناگرم،ئه‌گه‌رچی نووسینه‌کانم له هه‌ندێ
بڵاوکراوه‌دا چه‌شنی پۆمبێک سه‌یرده‌کرێت،ئاخرمن نه‌که‌سییان ده‌ناسم
ونه به ستایشه کوفره کان سه‌ری داهێنانیانم(که‌نییانه)بردۆته بن
هه‌وره‌وه.من نه‌چاوه‌رێی ئه‌وه ده‌که‌م نووسینه‌کانم به‌و شێوه‌یه
بڵاو بکرێنه‌وه،نه منه‌تم به‌وه‌یه لێره‌و له‌وێ بڵێن:(ئه‌و غه‌مگینه
تڕه ماشێکی وه‌هاو وه‌هایه)،حۆئه‌گه‌ربریاربێ تڕه‌ماشێکی خراپ بم به‌هه‌رچی
قونکه شاعیر‌و کۆلکه نووسه‌ر کوردیی هه‌یه ناتوانن بمکه‌نه ئه‌وه‌ی
که خۆم نیمه،ئیدی ئه‌و هه‌راو هۆسه‌شی ناوێ،چۆن که‌ری ئاقڵ به
ئارامی ده‌زه‌ڕێ ،ئه‌گه‌رچی له و په‌ڕی دووره په‌رێزیش بێت.
سه‌رم به قه‌بری بابم،که نه‌شمردووه،من هه‌رده‌مه‌وێ سه‌ربهێشێنم،تۆبڵێی
من به‌م نیوه شه‌وه چیم داوه له نووسین،به‌هه‌رحاڵ.
+ له خواره‌وه ده‌نگی شووڕه‌ی ئاوی به لوعه دێ،ڕه‌نگه باوکم بێ
کڵاوێکی تری دووریبێ وهاتبێت له حه‌وشه‌خۆی بسمیل بکات.
- په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌که لاده‌ده‌م،ئه‌ها خۆیه‌تی ئاو به گه‌ڵوگونی
داده‌کا.
+ دوای نیو خوله‌ک.
سێبه‌رێک بۆپێشه‌وه ده‌ڕوات،نازانم کێیه؟ته‌نیا باوکم دیاره‌چه‌شنی
دارێکی پایزیی ڕووت به گه‌ڵا،ڕه‌ق و لاواز،دۆڵه درێژ،له‌به‌رئه‌و
تارماییه‌ی که‌و تۆته سه‌رجه‌سته‌ی له پیاوێکی ئه‌ڤگانستانی ده‌چێ.
په‌رده‌که داده ده‌مه‌وه‌وده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر سه‌رئێشییه‌که‌م،که‌ده‌شێ
مه‌رگی منی پێوه په‌یوه‌ست بێ،ده‌ترسم نووسین سه‌رمه‌رگم بخوات،چۆن
جارێ ترسی مردنم نییه،پێڵاوه‌کانم هێشتان به که‌ڵکی پیاسه دێن،گومان
له مردن ناکه‌م،هه‌رکه‌مردیشم پێڵاوه‌کانم بخه‌نه گۆڕمه‌وه،له‌وێ
پیاسه ده‌که‌م ،سه‌فه‌رده‌که‌م،گووده‌که‌م ،سێکس ده‌که‌م،دیسان له‌وێشدا
ده‌نووسم،(ئای مێرده‌گه‌ووره‌ی ناخم له‌وێشدا وازم لێناهێنی)،نووسینه‌کانم
به ته‌ته‌ری تراویلکه‌یه‌کی زه‌غه‌ل ده‌نێرمه‌وه،له‌وێشدا ره‌خنه ده‌گرم
وده‌م و چاوو قه پۆزم به بێ ویستی خۆم ناشیرین نه‌بێ،ناوه‌که‌شم
پیس،بۆیه ناشێ گۆره‌که‌م ته‌سک بێ،هه‌ی گووبه گۆڕم ،خۆمن هێشتا
بڕیارنییه بمرم،ناترسم له ژیان ،چۆن هه‌موو گرفتێک چاره‌ی خۆی هه‌یه،وه‌لێ
مردن تاکه گرفته چاره‌ی نییه،با چیتر درێژدادڕی نه‌که‌م ،زۆرگوتن له
نووسینداجۆره مه‌رگێکیتری نووسه‌ره،ئای مردن مێرده‌گه‌ووره‌ی مرۆ.
به‌یانی دره‌نگ له خه‌و خه‌به‌رم بۆوه،لاملێکم ڕه‌قبوو بوو،پێم وابێ
دوو ده‌ماری فێره قوونم چووبوونه سه‌ریه‌ک،به‌هه‌رحاڵ زۆرگوتن حه‌یران
خۆشه،ئه‌مرۆکاتژمێر سفڕ،بڕیاره کیسه‌ڵێکی بێتاقه‌ت ده‌فته‌ری ڕۆژی
قیامه‌تی بداته من،ده‌شی ئه‌ویش تاقه‌تی نه‌بێ بژی!.ئه‌م دیمه‌نه
داڵغه‌کانم ده‌تاسێنێت،ئاخرکیسه‌ڵێکی بێتاقه‌ت ،بۆده‌بێ تاقه‌تی
ژیانبوونی نه‌بێ؟،ده‌شێ زۆر ژیابێ،ده‌بێ ته‌مه‌نی چه‌ندبێ و چه‌ندی
مابێ؟ئاخۆده‌بێ بۆچی وه‌ک من خۆی به ژیان شۆڕ ناکاته‌وه؟،که‌یفی خۆیه‌تی:مردنی
که‌س به که‌س یاساغ ناکرێت،خۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دایه نه که‌س ده‌ناسێ،نه‌که‌س
واسته‌ی پێ ده‌کرێ.به‌م به‌یانییه دره‌نگه کۆخه‌کۆخمه،دڵنیام قسه‌یه‌کی
قۆڕ به ربۆڕی هه‌ناسه‌می گرتووه،وریابن قسه‌یه‌کی قۆڕ له گوڕگم ده‌رده
په‌ڕێنم،نازانم چییه؟من ددانپیاده‌نێم که‌هه‌موو نووسینێک سه‌رئێشه‌یه‌کی
به دواوه‌یه،وه‌لێ که(تا)ی نووسین ده‌مگرێ ئاوه‌زم بێ سه‌رو شوێن ده‌بێ،ئیدی
مه‌گیرانییه‌کانم به وشه ده‌ست پێ ده‌که‌ن،ئه‌گه‌رچی سگپڕیش نییمه،کێ
ده‌ڵێ سگپڕنیم ،به قه‌بری باوکم سگپڕم،ئه‌و مێرده‌گه‌ووره‌ی ناو ناخم
سگی پڕکردووم،من ژنی ئه‌وم و مێردی هه‌و رینیشم،سگم پڕه له وشه،ئه‌و
شه‌یتانه شینکه‌یه‌ی ناخم ناهێڵێتبحه‌سێمه‌وه،ئه‌وه‌ته ناهێڵێت
رۆژان کارێک بکه‌م و شه‌وانیش بنووم،هه‌میشه کاته‌کانی هه‌ورین و
هێوری کورم لێ ده‌دزێت،ئه‌و مێر ده‌گه‌وره‌یه شه‌وان تا به‌ره‌به‌ری
به‌یانی له گه‌ڵم جووت ده‌بێت،ورۆژانیش گه‌مه به قه‌ده‌ره‌کانم ده‌کات،به
کۆنتڕۆڵی حه‌زی خۆی ده‌مگۆڕێت،ئه‌و مله ستووره‌ی ناخمقه‌د ناخه‌وێت،ناچێته
سه فه‌ر،ئاو ناخواته‌وه،ناچێته ئه‌ده‌بخانه،.چه‌ند جاردوعام لێی
کردووه وه‌ک که‌ربتۆپێت،ئاخر ئه‌وه که‌ی وه‌زعه؟من نه هاوسه‌رێکی
باشم بۆخێزانه‌که‌م،نه باو کێکی باش بۆکوره‌که‌م،ده‌بێ هه‌میشه له
ناخه‌وه به قووڵی له گه‌ڵ ژووان بکه‌م،هه‌میشه پایته‌ختی بیره‌وه‌رم
له‌لای ئه‌وه‌وه داگیرکراوه،هێنده په‌یوه‌ستی کردووم به م جیهانه‌وه،ئه‌م
جیهانه‌م بیرچۆته‌وه،ته‌نانه‌ت چه‌ند رۆژێک له مه‌و به‌رچوومه ئه‌ده‌بخانه
له بڕی قایشی کابۆکه‌م بکه‌مه‌وه،سێ قۆپچه‌ی قه‌میسه‌که‌م کرده‌وه،من
هه‌میشه له ناخمدا له جه‌نگێکی سه‌خت دام و هه‌میشه‌ش دۆڕاوم،ئا ئه‌وه‌یه
وه‌زعه‌که‌م،که‌ی ئوه وه‌زعه،نه‌توانم له گه‌ڵ مرۆبوونی خۆشم هه‌ڵنه‌که‌م،وه‌لێ
خه‌تای خۆشمه سێ به‌رده له‌و مێره گه‌وره‌یه‌ی ناخم وه‌رناگرم،هه‌مووقه‌ڵه‌مه‌کانم
فڕێ بده‌م و کتێبه‌کانم ببه‌خشم،وکۆمپیوته‌ره‌که‌م بفرۆشمه‌وه‌و ژماره
ته‌له فۆن وئیمێڵه‌کانی نووسه‌رانیش ڕه‌شکه‌مه‌وه،ئاخرزه‌نده‌قم چووه،سیاسه‌ت
له بڕی ئه‌ده‌ب ماره‌م بکاته‌وه،تۆبڵێی منیش وه‌ک ئه‌و کۆلکه نووسه‌رو
قونکه شاعیرانه بتوانم له په‌نای حیزبێکه‌وه،نانی له‌ڕۆنی هه‌ڵێنم
وبڵێم:(وه‌ی چه‌ند خۆش و عه‌یبه)،ده‌شێ هه‌نگینێ وه‌هابێت،که((گا))ی
به‌گوونانیش نه‌ناسمه‌وه ،دایمه واهه‌ست ده‌که‌م بیرله شتێک ده‌که‌مه‌وه
،به‌خۆیه‌وه خه‌ریکی کردووم.
ئه‌وه‌یه وه‌زعه‌که‌م مێرده‌گه‌وره،تڕحێو له‌خۆم،تڕحێو له‌تۆ،تڕحێو
له باوکم و دایکم که‌منیان بۆخۆشی خۆیان هێنایه دنیاوه،ئاخرتۆبڵێی
من بۆچی هه‌بم؟به‌ڕاستی من به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌م به ملی دنیاوه‌م،هێنده
ده‌ست وپێ سپیم تاقه‌تم نییه بژیم،هیلاکبووم هێنده‌ی بحه‌سێمه‌وه ،تاقه‌تم
نییه بنووم،ئه‌و کیسه‌ڵه‌ش ده‌یه‌وێت گره‌وه‌ی ژیانی به من ته‌واوبکات،که‌خۆم
ژیانی خۆمپێ ته‌واو نابێت.
ماڵپه‌ڕی غه‌مگین بۆڵی
|