ئۆباما له‌به‌ر
ئابووریی و شکستیه‌کانی بۆش،
گه‌یشته کۆشکی
سپی و ناشزانرێ گۆچانی ئه‌فسوونیی پێیه یان.....

مه‌هدی کاوانی
بانگێشه‌کانی ئۆباما چ له‌کاتی پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن ، چ له‌کاتی
بردنه‌وه‌ی لهههلبژاردنهکان،چ ئێستای که‌چووه‌ته
کۆشکی سپی، زۆرانێکیان ده‌چنه
خانه‌ی پێچه‌وانه‌ی بانگێشه‌کانی هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ری جۆرج ده‌بلیو
بۆش.
جۆرج ده‌بلیو بۆش گرنگی دانی به
له‌ناوبردنی تیڕۆڕ کردبووه یه‌کێ له
ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی، ئۆباما ده‌ڵێ
ئابووریی و ڕزگاربوونمان له‌و قه‌یڕانه سه‌خته
ئابوورییه به
یه‌کی له ئه‌رکه
سه‌ره‌کیه‌کانمان داده‌نێین.
بۆش ده‌یگۆت بۆ پاراستنی ئه‌مه‌ریکا ده‌چینه ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانمان
و له‌وێنده‌ر تیڕۆڕ ده‌به‌زێنین. ئۆباما ده‌ڵێ ده‌بێ پشوویه‌کی درێژمان
له‌دژی تیڕۆڕ هه‌بێ و مه‌سه‌له‌که‌ش هی ڕۆژێک و دوو ڕۆژ
نییه.
بۆش ده‌یگۆت ته‌نیا بۆخۆمان و لێدانی جه‌زره‌به‌ی سه‌ربازیی
تیڕۆڕ له‌ناوده‌به‌ین. ئۆباما ده‌ڵێ دیارده‌ی له‌ناوبردنی تیڕۆڕ ده‌که‌ینه
جیهانی و به‌پێکه‌وه‌یی ئه‌و کاره
ده‌که‌ین.
بۆش ده‌یگۆت دهچینهڕۆژههڵاتی ناوین و سیسته‌مه
سیاسیه دیکتاتۆر
و تۆتۆلیتارهکان به‌قازانجی ته‌عه‌دودی سیاسی و پیاده‌کردنی
دیموکراتی ده‌گۆڕین. ئۆباما ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌و حکومه‌تانه
خه‌یاری وتووێژ له به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ردولامان به‌کار دێنین.
بۆش ده‌یگۆت ده‌بێ له‌ڕێگای سیسته‌می به‌کار هێنانی هێزو خۆ فه‌رزکردنی
چه‌کداری کۆنتڕۆڵی خۆمان به‌جیهان بێڵینه‌وه. ئۆبامهدهڵێ له‌ڕێگای
پاراستنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان ئه‌و کارهئهنجام ده‌ده‌ین .
بۆش ده‌یویست بهتاکجهمسهی ئه‌مه‌ریکا و شهڕاکهتایهتی نه‌کردن
کاره‌کان به‌ڕێوه‌ببا. ئۆبامهدهڵێ هه‌لسوڕانی کاری جیهانی بهشهڕاکهتی
ده‌که‌ین.
سیاسه‌ته‌کانی بۆش دوورکهوتنهوهبوو لهروسیاو چیین و تا ڕاده‌یه‌کیش
له‌ئه‌وروپا. ئۆبامهدهڵێ خۆمان لهڕووسیاو چین و ئه‌وروپا نزیک ده‌که‌ینه‌وه‌و
به‌پێکه‌وه‌یی کاره‌کان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین.
جۆرج دهبلیوبۆش گه‌ر شکستی نههێنابایهبهنیاز بوو وێستگه‌کانی تری
شه‌ڕکردن بۆ ئێران و سوریا‌و شوێنی تر بگوازێته‌وه، که‌بڕیاری کشانه‌وه‌شی
له‌ساڵێ ١٩١١ داوه له‌عیڕاق، به‌شه‌هه‌ره‌زۆره‌که‌ی له‌به‌ر شکستهێنان
و پاڵه‌په‌ستۆی لایهنهعهرهبهکانی عیڕاق و بانگێشهچڕو پڕه‌کانی
ئۆباما‌و پارتی دیموکراتی ئه‌مه‌ریکی و ئی تر بوو. ئۆبا هه‌ر لهسهرهتاوهلهدژی
شه‌ڕی عیڕاق ده‌نگی دا‌و له‌هێرشی پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنیش گوتی کاری
ههرهبهپهلهم بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمانه، له‌عیڕاق و یه‌که‌م وته‌ی
ئاخاوتنیشی له‌مه‌ڕاسیمی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به‌وه‌ده‌ست پێ کرد که‌له‌ماوه‌ی
دیاری کراو یان پێشتریش واتهپێش ١٩١١ هێزه‌کانمان له‌عیڕاق دهکشێنینهوهو
ته‌رکیز ده‌که‌ینه‌سه‌ر خه‌تی ئه‌فگانستان .
جۆرج ده‌بلیو بۆش به‌بیانۆی چه‌کی نه‌وه‌وی ئێران ، هه‌موو هه‌وڵدانه‌کانی
بۆ ئه‌و شوێنهدهبرد که‌ئێران و سوریا دوو بنکه‌ی تیڕۆڕستینه. ئۆبامهدهڵێ
ده‌بێ ئێران و سوریا بخرێنه‌ناو پڕۆسیسی سیاسی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی
ناوچه‌که‌و ئه‌گه‌ر ئێرانیش واز له‌دروست کردنی چه‌کی نه‌وه‌وی بێنێ ئه‌وا
ئێمهپهیوهندیهکانمان له‌گه‌ڵێ باش ده‌که‌ین.
بۆش ده‌یگۆت ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان نه‌بێت دوژمنمانه. ئۆبامهدهڵی ئه‌وانه‌ی
ده‌یانه‌وێ خه‌یاری ئاشتی هه‌لبژێرن له‌جیاتی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌و
دوژمنایه‌تی کردنیان دۆقه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و لاپه‌ره‌یه‌کی نوێی
دۆستانهلهبهرژهوهندی هه‌موو لایه‌کمان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه.
بۆش شه‌ڕی لوبنان و غه‌زه‌ی بهئیسڕایلیهکان کرد‌و لهڕێگهیهوهتا
بڵێیت خه‌یاری ئاشتی لهناوچهکهدوور خسته‌وه. ئۆبامهدهڵێ ئیسرایل
دۆستمانه، به‌ڵام فه‌له‌ستینیه‌کانیش دوژمنمان نینه‌و ده‌بێ
تواناکانمان بۆ ئهوهوهگهر خه‌ین که‌ئه‌و دوو نهتهوهیهبهئاشتی
له‌ته‌ک یهکهوهبژین.
بۆش له‌ناو ئه‌و هه‌موو نارهزاییهجیهانی و عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌دژی
گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ و نایاسییدا که‌چی هه‌ر گوێشی پێ نه‌ده‌دا .
ئۆبامهلهکاتی پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن و یه‌که‌م ئاخاوتنی ئێستای دا
ده‌ڵێ ئه‌و گرتوو خانهیهههڵدهگرم و یه‌که‌م بریاری سه‌رۆکایه‌تیشی
هه‌لگرتنی ئه‌و گرتوخانهیهبوو که‌نابێ ساڵێک زیاتر تێپه‌ڕێنێ و
گوتیشی ده‌بێ هه‌موو گرتووخانهنهێنیهکانی تری ئه‌مه‌ریکا لهههرشوێنێکهوهو
وڵاتانی تری جیهانبێت هه‌لگیرێت.
له‌سه‌ر مه‌له‌فی کورد‌و ڕێکخستنی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عیڕاق ،
بۆش ده‌یه‌ویست پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر- هاملتۆنی جێمس بیکه‌ر جێ به‌جێ بکا
به‌وه‌ی کهعیڕاق له‌سه‌ر فیدڕالیزمی پاریزگاکان و به‌هێزکردنی سه‌نته‌ر
سه‌رله‌نوێ دابمه‌زرێنێته‌وه. که‌چی دیموکراته‌کان بۆ دوا جار له‌سه‌ر
پێشنیاری جۆزیف بایدن پڕۆژه‌گه‌لی تریان هێنایهپێشهوهو پڕۆژه‌که‌ش
به‌ناوی بایدنهوهبوو و خۆی لهوهدهدیتهوهکهعیڕاق بۆ سێ هه‌رێمی
شیعه‌و سوننه‌و کوردی دابمهزرێتهوهو تیایا لۆکاله‌کان به‌هێز بکرێن
و سهنتهرییش لاواز بێ. ئێستاکه‌ش له‌و بهڕێوهبهرایهتیهنوێیهجۆزیف
بایدن له‌ناو مه‌رکه‌زی بڕیاردانهکهدهکاتهجێگری ئۆبامه.
دیارهجیاوازیهکانی ئۆبامهو بۆش گه‌لێ له‌وه‌زیاترن به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ
به‌رقه‌رار کردنی سیاسه‌ته‌کانیان له‌ناو وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو
ئه‌و بابه‌ته‌ی منیش ناتوانێ ، شوێن بۆ هه‌مووانیان بکاته‌وه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ماوهتهوهئایا ئۆبامهدهتوانێ له‌ناو ئه‌و قهیرانهسهختهجیهانیهو
ته‌نگ و چه‌له‌مه‌کانی به‌تایبه‌تی هی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهسهرکهوتوانهکارهکان
ئه‌نجام بدات که‌ڕاگه‌یاندنی جیهانی بهوهباسی لێوه‌ده‌که‌ن که‌ده‌بێ
ئۆباما گۆچانی سحری به‌ده‌سته‌وه‌بێت ئه‌گه‌ر نا چۆن ده‌توانێ به‌سه‌ر
ئه‌و هه‌موو کۆسپ و تهگهرانهزاڵ بێت.
من له‌و بابه‌ته‌م هه‌تا پێم بکرێ، بێ لایهنانهلێکۆلینهوهی خۆم ده‌که‌م
و تیایا زۆر لهخاڵهیارمهتیدهرهکان و ئاسته‌نگه‌کان ده‌خه‌مه‌ڕوو و
ئه‌وه‌ی دهمێنێتهوهکهخوێنهری به‌ڕێز و پسپۆر‌و شاره‌زایانی سیاسی
ڕای خۆیان و تێڕوانین و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی له‌سه‌ر بده‌ن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بڵێین لیکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ستیاری وه‌ها وا ئاسان نیه‌به‌و بابه‌ته‌ی
من و ده‌یانی تریش بتگهیهنێتهئهو ده‌رئه‌نجامه‌ی که‌بڕیار بده‌ی
کاخوانه‌کینی گۆچانهسحریهکهی ئۆباما ، ده‌بێ به‌واقیع یان بهخهیاڵاوی
له‌شوێن خۆی ده‌مێنێته‌وه.
- ئۆبامه ته‌نیا به‌ده‌نگی ڕه‌شپێسته‌کان ، نهگهیێنرایهناو کۆشکی
سپی به‌لکو ده‌توانم بڵێم به‌پله‌ی یه‌که‌م ده‌نگی پێست سپیه‌کان به‌تایبه‌تی
جیلی گه‌نج ئه‌ویان گهیاندهکۆشکی سپی . له‌حاله‌تی وه‌هادا له‌شوێن
خۆیه‌تی ئه‌وه‌بڵێین کهوڵاتهیهکگرتووهکانی ئه‌مه‌ریکا له‌و ڕۆ بهولاوهبهرهو
قۆناغیکی تر ده‌یه‌وێ بهڕێوهبڕوا ئه‌ویش خۆی لهوهببینێتهوهکهتێکهڵاوی
ڕه‌نگ شوینی جیاوازی بگرێته‌وه. په‌ڕه‌گرتنی وه‌هاش زیاتر پابهندهبهگۆڕینی
زه‌ینی خه‌لکه‌که‌ی به‌ره‌و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان نه‌ک لێک جوودا
کردنه‌وه‌یان . به‌قه‌ناعه‌تی خۆمهوهدریژهپێدانی کاری وه‌ها،
مێژوویه‌کی پڕشنگدار بۆ له‌مه‌و دوا بۆ وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
تۆمار ده‌کاو و کارتیکردنهکانیشی بهخیرا ده‌گوازرێته‌وه‌بۆ هه‌موو
جیهان کهلهڕێگایهوهچیتر خهلکهکهلهسهر جیاوازی ره‌گ و زمان و
..... دژایه‌تی یه‌کتر نه‌که‌ن. ئیمهئهگهر له‌و خاڵهوهبێینهسهر
مه‌هامه‌کانی ئۆبامهگهڵێ خالی پۆزه‌تیڤمان لێی ده‌ست ده‌که‌وی که‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان
به‌ڕه‌ش پێست و سپی پێستهوهلهپشت ئۆباما بن بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی بهسهرکهوتوانهڕاپهڕێنی
. واتهخهونهکانی ئهبراماو مارتن لۆپر له‌سه‌ده‌ی ٢١ و ده‌سه‌ڵاتی
٤٤ همین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی و یه‌که‌م ڕهشپێستهوهبهئهنجام بگات.
- خه‌لکی ئه‌مه‌ریکی زیاتر به‌پۆزه‌تیڤ دهڕابوردو توانای ئۆباما‌و
پڕۆژهگهلیهخێرخوازهکانی و ماندوو نه‌بوون و دلسۆزی لهههلسوڕاندنی
کاره‌کانی ده‌ڕوانن . کهواتهلێرهشهوهئهوهخاڵێکی گرنگه‌بۆ سه‌رکه‌وتنی
ئۆباما . چونکهقسهیهک هه‌یه‌وه‌ک بگوتری سه‌رکرده‌کان له‌کاتی
پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن و کهبوونهسهرۆکیش قسه‌یه‌کی
تر به‌ڵام ئۆباما وه‌ک ڕابووردوو ی و قسه‌کانی ئێستای وا پێ ده‌چێ که‌ڕاستگۆ
بێت له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌ربڕینه‌کانی.
- خه‌لکی ئه‌مه‌ریکا کهدامهزراوهسهرمایهدارهبهرزهکان، پشکی گه‌وره‌یان
هه‌بوو بۆ به‌سه‌رخستنی ئۆبامهو دهرچووانهکهشی به‌شه‌هه‌ره‌زۆره‌که‌ی
بۆ ئه‌وه‌بوو که‌ئه‌وه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش به‌شه‌ڕ دۆڕاندویه‌تی ، ده‌بێ
ئۆبامهبهئاشتی پڕبکاته‌وه. لێره‌دا خاڵی نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤیش له‌سه‌ر
ئه‌دای دوا ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما به‌ده‌ر ده‌که‌وێ . زۆربه ، به‌هه‌موو
توێژهکۆمهڵایهتیهلهیهک جیاوازه‌کان له‌ڕووی بهرژهوهندهوهدهنگیان
داوهتهئۆباماو ئه‌مه‌ی دوایش چۆنچۆنی ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو بهرژهوهندهجیاوازانهلهگهل
یه‌کتر تێک هه‌ڵکێشێ. کهدامهزراوهسهرمایهداریهکان ده‌نگیان بهئۆبامهداوهزۆرهکهی
له‌به‌ر ئهوهوهیهکهڕزگاریان کات له‌و قهیڕانهسهختهئابوورییهجیهانیه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی لیکۆلهرهوهسیاسی و ئابووریی ناسان و ئه‌وانه‌ی
پسپۆرن له‌و بوارانه، به‌شی هه‌ره‌زۆری ڕاگهیهندنهکانیان له‌و
شوێنانهدهگیرسێتهوهکهسیستهمی سیاسی داهاتووی جیهانی زیاتر به‌ره‌و
ئه‌و ئاقارهخۆی ڕێک دهخاتهوهکهمالئاوایی له‌سه‌ر مایه‌داری بکات
یان ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێت نابێت بۆ له‌مه‌و دوا باڵاده‌ستی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
به‌تایبه‌تی ده‌سته‌ی باڵای دارایی کۆنتڕۆڵی چالاکیهمرۆڤایهتیهجیهانیهکان
بکات . ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی تێڕوانینی وه‌هادا بڕوانینهگۆچانهسحریهکهی
ئۆباما ، کاردانه‌وه‌کان وه‌ها ناکهونهوهکه ده‌سته‌ی باڵای دارایی
ئه‌مه‌ریکی به‌کارو کاردانه‌وه‌کانی ئۆبامهڕازی بن . ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌که‌ی
گۆلدن بڕاونی به‌ریتانیش که‌ئه‌وروپا پیی ڕازیه و له‌دوا جاردا سه‌رمایه‌دارانی
ئه‌مه‌ریکاش به‌ناچاری قبوڵی بکه‌ن وه‌ک بگوترێ زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه،
ئه‌مه‌یان قسه‌و باسێکی تره. ناوه‌رۆکی پڕۆژه‌که‌ی گۆلدن بڕاونیش خۆی
لهوهدهبینێتهوهکهبۆ له‌مه‌و دوا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی هه‌وڵی ئهوهبدری
که‌ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر چالاکیهمرۆڤایهتیهکان
به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریی که‌م بکرێتهوهواتهدهوڵهتیش له‌به‌ڕێوه‌بردنی
چالاکیهئابوورییهکان به‌لایه‌نی که‌م به‌قه‌ده‌ر ده‌سه‌ڵاتی
دامازراوهئابوورییهتایبهتیهکانیان هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وله‌تیش
له‌حاله‌تی وه‌هادا نهکهوێتهخانهی داکۆکی کردن لهسهرمایهداران ،
به‌لکو زیاتر خۆی لهوهوهببینێتهوهکهچاودێر بێت به‌سه‌ر ده‌زگا سه‌رمایه‌داره‌کان
تاوهکینی کاره‌کانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتهوهبێت. ئا لێرهوهوهرچهرخانی
سه‌رکه‌وتن و ژێر که‌وتنی ئۆباما له‌کاره‌کانی به‌ده‌رده‌که‌وێ . ئه‌گه‌ر
لوتکه‌ی دارایی ئه‌مه‌ریکا پشتی بگرن و بڵێن وه‌ک ئه‌وروپا ئاسا قبوڵ
ده‌که‌ین و با زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه،به‌قازانج حیسێبه، له‌و
حاله‌ته‌دا ئۆباما له‌کاره‌کانی سه‌ر ده‌که‌وی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گیر‌و
گرفتی بۆ بێننه‌وه، له‌و حاله‌ته‌دا لهوانهیهمهسهلهیهکی تر بکه‌وێته‌وه.
به‌ڵام لێره‌ش به‌حوکمی ئه‌وه‌ی کهپشتیوانانی ئۆباما زۆرن و ته‌جاوزی
ده‌سته‌ی سه‌رمایه‌داری کردووه‌و دابه‌زیوه‌ته بۆ ناو چینهههژارو
مام ناوه‌ندیه‌کان ، له‌حاله‌تی وه‌هادا ڕهنگهئهگهر ئۆباما کاره‌کانی
هه‌مووشی به‌ویستی ئه‌و ده‌سته‌ی باڵای دارایی یه نه‌که‌وێته‌وه، بهدوایهوهکێشهیهکی
وا قورسی بۆ نهنێنرێتهوه.
- پارتی دیموکراتی ئه‌مه‌ریکی وێڕای ئه‌وه‌ی سهرۆکهکهلهخۆیانه،
زۆربه‌شن له‌هه‌ردوو مه‌جلسی نوێنه‌رایه‌تی و مه‌جلسی پیران. له‌حاله‌تی
وه‌هادا ئۆباما ئه‌گه‌ر پارته‌که‌ی خۆی له‌دژی نه‌وه‌ستێته‌وه، به‌ئاسانی
ده‌توانێ هه‌ر بڕیار گه‌لێک تێپه‌ڕێنێ ، به‌دوایه‌وه کێشه‌ی بۆ نه‌که‌وێته‌وه.
- شکسته‌کانی جۆرج ده‌بلیو بۆش له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاق و
نه‌توانینی بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی کێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرایل و مانه‌وه‌ی
کێشه‌ی نه‌وه‌وی ئێران به‌بێ چاره‌سه‌رکردن شانبه‌شانی ئه‌و قهیڕانهسهختهئابوورییهجیهانیهکهئهمهریکایهکان
تا زۆر ڕادهلهچاوی بۆشی ده‌بینن. ئهمانهلهلایهک و جیلی نوێش له‌لایه‌کی
تر کهلهههلبژاردنهکان به‌ده‌رکه‌وت که‌زۆر به‌فراوانی ده‌نگیان بۆ
ئۆباما دا. ئه‌و هۆکارانهزهمینهیکیان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع
خولقاندوه‌و توێژه‌ره‌وه‌و لیکۆلهرهوهسیاسیهکانیش زۆر قسه‌ی پێوه‌ده‌که‌ن
که‌ئه‌و جیلهنوێیهبهههموو ره‌نگه‌کانیان و خۆشه‌ویستیان بۆ ئۆبامه
مه‌ترسیه‌کی ههرهگهورهبۆ ئایندهی پارتی کۆماری دروست بکات کهکهتا
کاتێکی زۆرهوهخولی هه‌لبژاردنه‌کان نهبهنهوهو لهڕێگهیهوهئهو
زهمینهیهبڕهخسێ که‌ئۆباما پشتگیری به‌هێزی ئه‌مه‌ریکیه‌کانی تا
ماوه‌یه‌کی زۆر بۆ مسۆگه‌ر بکرێ. به‌ڵام لێره‌ش خاڵی نێگه‌تیڤ له‌دژی
ئۆباما له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به‌ده‌ر ده‌خا. جۆرج ده‌بلیو بۆش له‌ڕێگای هه‌ردوو شه‌ڕی ئه‌فگانستان و
عیڕاق و ئه‌و شکستیانهی کهپێیهوهلێی کهوتوونهتهوهلهگهڵ ئه‌و
دوو لێدانهسهختانهی ئیسرایل له‌ژێرخانی لوبنان و هه‌رێمی غه‌زه. لهڕێگهیانهوهتا
بڵێیت توندڕه‌وی ئاینی و قاعیده‌و به‌رز بوونه‌ته‌وه‌و لهڕێگهشیانهوهپێگهی
ئهمهرکاو سومعه‌یان له‌ئاستی ناوچهکهدابهزینێکی زۆری به‌خۆوه‌گرتووه.
حاله‌تی وه‌هاش بمانه‌وی نه‌مانه‌وی بۆ ساڕ‌ێژ کردنی ئه‌و هه‌موو برینهقۆڵانهکهبۆش
به‌ئانقه‌ست و بێ ئانقه‌ست دروستی کردوون به‌هۆیانه‌وه ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیهنوێیهی
ئه‌مه‌ریکی تووشی هیلاک ده‌کات .
- پێم وایهدرێژ کردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ناتۆ بۆ ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات که‌ده‌سه‌ڵاتی
بۆش پیاده‌ی ده‌کرد، لهڕێگهیهوهحالهتی دوور کردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
ڕووسیا دروست کردبوو نه‌ک له‌یه‌ک نزیک بوونه‌وه. جا نازانیین ئۆباماش
له‌و ڕووهوهههمان سیاسه‌ت درێژهپێ ده‌دات یان جۆرێکی تر. ههلبهتهلهحالهتی
دریژه‌پێدانی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ ده‌که‌وێته‌وه‌و دهبێتهئاستهنگێکی
تری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
- گه‌شه‌کردنی ئابووریی چینیش کهبوهتهسێیهمین به‌هێزترینی ئابووریی
جیهانی له‌گه‌ل هه‌ستانه‌وه‌ی ڕووسی و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ئابووریی
هیندستان ، له‌ڕێگه‌یانه‌وه، حاله‌تێکی نوێی جیهانی دهخولقێندرێ که‌بۆ
له‌مه‌و دوا جیهان به‌ره‌و فره‌جه‌مسه‌ری بڕوات . ئه‌و پرسیاره‌ی کهلێرهوهپێویستهبکرێ،
ئایا ئه‌مه‌ریکیه‌کان یان به‌ڕوونتر بلێین ده‌سته‌ی باڵای داراییان ئه‌و
به‌ره‌و پێشهوهچوونانهقبوڵ ده‌که‌ن یان ته‌گه‌ره‌ی بۆ ده‌نێنه‌وه.
- ئه‌وه‌ی تاوه‌کو ئێستا له‌ئه‌جندای ئۆباما دهخویندرێتهوهئهوهیهکهدهبێ
بۆ له‌مه‌و دوا ئه‌مه‌ریکا ئاگای له‌خۆی و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی خۆی بێت
نه‌ک به‌و فراوانیهپڕکێشی وڵاتانی جیهانی و کۆنتڕۆڵ کردنیان بکات . وا
به‌ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و پێی وابێ ئه‌مه‌ریکا خۆی نه‌کات بهکوێخوا به‌سه‌ر
هه‌موو جیهان که‌قازانجی لێ ناکا به‌لکو ده‌بێ وڵاتی خۆی بباتهپێشهوهو
گیروگرفتهسیاسی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆی بکاتهمههامی یه‌که‌م
و کێشهجیهانیهکانیش به‌پێکه‌وه‌یی چاره‌سه‌ر بکات . هه‌ر بۆیهشهبهقهناعهتی
خۆم گرتنهڕێی ڕێوشوینی وه‌ها ئه‌و زهمینهیهدهسازێنی کهگۆچانه ئه‌فسوونییه‌که‌ی
ئۆباما ببیته واقیع.
٢٢/١/٢٠٠٩
mahdikawani@yahoo.co.uk
|