ئۆباما و خه‌ڵاتی
ئاشتی نۆبڵ.

ئارام حه‌مه‌ساڵح
خه‌ڵاتی نۆبڵ ساڵانهلهوڵاتی نهرویژدهدرێت به‌وکه‌سانه‌ی که‌له‌بواری
زانستهسروشتییهکان یان زانسته‌مرۆییه‌کان یاخود شیعر‌و ئه‌ده‌بدا
شاکارێکی بێوێنه پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگای مرۆڤ ئه‌که‌ن، له‌هه‌مان
کاتیش‌دا بهسیاسهتڤانان و چالاکڤانانی ماڤی مرۆڤ وژنان ده‌به‌خشرێت ،خه‌ڵاتی
ئاشتی نۆبڵ ئه‌مساڵ بهرسهرۆک کۆمار به‌راک ئۆباما که‌وت ،دوێنێ قسه‌که‌ری
کۆشکی سپی وتی ؛ئه‌مڕۆ ده‌مژمێری 6ی سه‌رله‌به‌یانی ته‌له‌فۆنم بۆ سه‌رۆک
ئۆباما کرد‌و ئهوههواڵهخۆشهم پێراگه‌یاند، هه‌رهه‌مان ڕۆژ و له‌یه‌که‌م
کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا ئۆباما وتی؛( له‌ڕاستیدا ئه‌م بڕیارهسهرسامی
کردم ومن به‌سنگێکی فراوانه‌وه قبوڵی ده‌که‌م ،هیوادارم شایسته‌ی ئه‌م
خهلاتهبم و له‌ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دا جێم ببێتهوهکهپێش من ئه‌م خه‌ڵاته‌یان
وه‌رگرتووه) ، له‌ڕاستیدا پێش ئۆباماش چه‌ندین سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌داری
ئه‌مریکایی خه‌ڵاتی ئاشتی پێ به‌خشراوه له‌وانه؛ و درۆ ویڵسۆن ،
فرانکلین ڕۆزه‌ڤێڵت ، مارتن لۆسه‌ر کینگ ، هینری کیسنجه‌ر، بیڵ کلینتۆن
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆک کۆمار ئاڵ گۆر.
ئه‌م هه‌واڵه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن وکۆنسهرڤاتیڤهکانی شپرزه‌و سه‌رگه‌ردان
کرد، پرتهوبۆڵهوگازندهیان سه‌رله‌به‌ری میدیای ئه‌مریکی گرتهوهلهلایهک
سه‌رکۆنه‌ی لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیان دهکردولهلایهکیش سه‌روپۆته‌ڵاکی
ئۆبامایان ئهکوتییهوهو ئۆبامایان به‌شایسته‌ی خه‌ڵاتی ناوبراو نه‌ئه‌زانی،
ته‌نانه‌ت که‌سێک له‌نه‌یارانی ئۆباما گووتی ؛ ئۆباما یه‌ک که‌خۆی له‌دایکبوی
شاری شیکاگۆیهههتاکو ئێستا نهیتوانیوهئاشتی بۆ شیکاگۆ دابێن بکات
کهڕۆژانهکاری چه‌ته‌گه‌ری وڕاوورووت پیاوکوشتن به‌رده‌وامه تێیدا
ئیدی له‌کوێ که‌ڵکی خه‌ڵاتی ئاشتی پێوه‌یه..!! له ئۆسلۆی پێته‌ختی نه‌رویژیش
نوێنه‌ری کۆمیته‌ی نۆبڵ کاندید کردنی ئۆبامای بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی ڕاگه‌یاندو
له‌پاشکۆی ڕاگه‌یاندنه‌که‌شدا کۆبونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی سازدرا،
ژۆرنالستێک پرسیارێکی گورچکبڕی ئاراسته‌ی کابرای نوێنه‌ر کرد‌و گووتی ؛
ئۆباما هه‌تا ئێستاش ڕۆژانهههزاران سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕی
ئه‌فگانستان ئه‌کا ، ئێوهبهچ سیفه‌تێک ئۆباماتان بۆ ئه‌م خهڵاتهههڵبژارد؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی ؛ ئۆباما سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی ههڵبژێردراوهکهههتا
ئێستا به‌ئه‌نجامی گه‌یاندوون نه‌ک به‌و کارانه‌ی ئێستای، به‌هیواین له‌پاشه‌ڕۆژدا
کاری باشتریش بکا ...!! بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که‌ئۆباما نزیکه‌ی 8
مانگه ده‌ستبه‌کاره و هێشتا هیچێکی ئه‌وتۆی دیار نییهوپاشهڕۆژیش ته‌مومژاوی
ونادیاره..!!
وڵاتێکی گچکه‌ی وه‌ک نه‌رویژ که‌هیچ ئاماده‌گیه‌کی سیاسی و سه‌ربازی و
ئیکۆنۆمی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌و لیژنه‌ی
نۆبڵیش کهسهربهم وڵاتهیهحهتمهن دهکهوێتهژیرکاریگهری ئهوسیاسهتهگشتگیرهی
کهوڵاتهزلهێزهکان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن به‌دووریشی نازانم کهڕهیسی
ئۆباما وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکی ڕه‌شپێستی ئه‌مریکاو پێشینهدهستکورتی
وههژارییهکهی کاری کردبێتهسهرکۆمیتهی نۆبڵ ئهمهجگهلهکاریگهری
ئه‌و وتارهبهناوبانگهی که‌چه‌ند مانگێک به‌رله‌ئێستا له‌زانکۆی
قاهیرهخوێندییهوهکهتییدا داوای ئاشته‌وایی دونیای ئیسلام وئهمریکاوئهوروپای
کردوبانگاشهی بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی پهیوهندییهسیاسی
وئابووریه‌کانی جیهان کردهوهلهسهربناغهیهکی مرۆڤدۆستانهتربهمهرجێ
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌کی تێدابهرجهستهبێ و ڕێز له‌ته‌واوی ئایین
وبیرووبۆچون ونه‌ته‌وه‌کان بگیرێ ، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵبژاردنی ئۆباما بۆ خه‌ڵاتی
ئاشتی هێشتا زوو بوو ...!! ده‌بوو کۆمیته‌ی به‌خشه‌ری نۆبڵ چه‌ند
ساڵێکی تریش چاوه‌ڕوانی بکردایه، چونکهئۆباما هێشتا 3 ساڵ و4 مانگی
تری ماوه بۆ ته‌واوکردنی یه‌که‌م تێرمی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی...!!
به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له‌مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی خه‌ڵاتی
ئاشتی نۆبڵ بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ که‌کۆمیته‌ی نۆبڵ هه‌رگیز بێلایه‌ن نه‌بووه‌و
ڕاسته‌وخۆ که‌وتۆته‌ژێر کاریگه‌ریی سیاسه‌تی نێوده‌وله‌تی وپهیوهندییهژێربهژێرهکانهوهئهمهسهرهڕای
پهیوهندییهتایبهتییهکان و شه‌خسییه‌کان ، هه‌ر بۆ نموونهلهنهوهدهکانی
سه‌ده‌ی ڕابردوودا و له‌سه‌روبه‌ندی ڕێککه‌وتنی فه‌له‌ستین و
ئیسرائیل‌دا کۆمیته‌ی نۆبڵ خه‌ڵاتی ئاشتی بهخشییهیاسرعهرهفا ت و
ئیسحاک ڕابیین ، که‌هه‌ردووکیان ده‌ستیان سوور بوو به‌خوێنی ده‌یان ههزارڕهشوڕووتی
عه‌ره‌ب وجوولهکهو زیتر له40 ساڵ ئیدامه‌یان بهشهڕداو که‌سیان
ئاماده‌نه‌بوون سازش له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ن ....!!! جیا له‌مه‌ش له‌ساڵی
1973 دا‌و به‌ماوه‌یه‌کی کورت دوای شه‌ڕی ڤێتنام کۆمیته‌ی ناوهێنراو خه‌ڵاتی
ئاشتی بهخشییههینری کیسنجهرکهئهوکاتهوهزیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکابوو،
ئه‌م پیاوهبهئهندازیاری شه‌ڕی ڤێتنام دائه‌نرێ، ئهوشهرهی که‌سه‌دان
ههزارڤێتنامی وئه‌مریکایی تێداکوژراولهژێرزهبری لافاوی خوێندا
ڤێتنام کرا به‌دووبه‌شه‌وه،جا نازانم ئه‌م کهسانهبهچ ستانداردێک
شایانی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵن ..!! ئهمهیهوایکردووهکهزۆرکهس گومان
له‌شه‌رعییه‌تی کۆمیته‌ی به‌خشه‌رو وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتی بکه‌ن ..!!
که‌ی ڕه‌وایه مه‌دالیای ئاشتی بدرێ له‌به‌رۆکی پیاوکوژ
وشالیاروبازرگانانی شه‌ڕ..!!
له‌حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا کۆمیته‌ی نۆبڵ خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی به‌خشییه
فه‌یله‌سوف وگهورهنووسهری فه‌ڕه‌نسی ( ژان پۆڵ سارته‌ر) که سه‌ر به
قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بیی بونیاتگه‌رایی بوو، ئه‌میش مه‌ردانه
خه‌ڵاته‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌و قبوڵی نه‌کرد، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی به‌شایسته‌ی
خهلاتهکهنهدهزانی به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌بوو که‌ئه‌م کهڵهپیاوهگومانی
له‌کۆمیته‌ی نۆبڵ ده‌کرد و پێی وابوو کهئهمانهلهوئاسته دا نین که‌بتوانن
خه‌بات وبهرخوردانی فیکری وڕۆشنگه‌ری خه‌ڵکی هه‌ڵسه‌نگێنن ..!! ئه‌ز
هێڤیدارم ئه‌مجاره‌یان کۆمیته‌ی نۆبڵ به‌هه‌له‌دا نه‌چووبیت و پرێزدنت
ئۆباماش شایسته‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی بێت و بۆمان ببێت به‌فریشته‌ی زه‌مانه‌و
ئاشته‌وایی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئهروپاوئهمریکا دا سه‌قامگیربکات
....!!!!
کالیفۆرنیا - ئه‌مریکا
aramhamesalh@yahoo.com
|