په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١١\٢٠١٤

ئۆجەلان ماسی ناداتە ژنان.

سەباح تاھیر    

 

وتەیەکی جوان ھەیە دەڵێت گەر دەتەوێت یارمەتیم بدەیت، رۆژانە ماسیەکەم مەدەرێ بەڵکو فێری راوە ماسیم بکە... بۆیە ئۆجەلان یان راستر بیری ئاپۆچی ژنان واپەروەردە دەکات کە بەپراکتیک ببن بە خاوەنی تەواوی مافی خۆیان وەک مرۆڤ و ھاوتای پیاو، نەک چاوەڕێی ئەوە بکات کە پیاو مافەکانی بدات یان بۆی دیاریی بکات.

‌لە راستیدا ئەوەی ئاپۆ کردی، مرۆڤایەتی بەدرێژایی مێژوو بەتەواوی تەنانەت تەواوی ئاینزاو مەزھەبەکان، ئایدۆلۆژیاکان نەیانتوانی ئەو یەکسانییەی پڕ بەپێستی مرۆڤ بوونە بە ژن و پیاوەوە فەراھەم بکەن، تاوەکو ئێستاش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەم ھەموو تواناو دەسەڵاتەی بەردەستی دەستەوەستانە لەبەردەم ئەم کارە، بەڵام زۆر بەواقعیانە ئەوە لە ریزی ئاپۆچیەکان دەبینرێت لەئەرک و ماف دا.

‌کێبێت لە ئاست ئازایەتی شەڕڤانانی یەپەژەو گەریلا ژنەکان سەرسام نەبێت و زۆر بە ئاسانی درک بەو یەکسانییە نەکات کە ئەوان بەدەستیان ھێناوە.... ئەوان وا پەروەردەکراون لەھیچ شتێک ھەست بەنایەکسانی، یان کەمتر لە وەک یەکی نەکەن، لەوێ قەوامون و بە کاڵاکردنی ژن نییە وەک ئەوەی لە ئاین و کۆمەڵگەی رۆژئاوا ھەیە، بەڵکو ژن و پیاو شانبەشانی یەکتر کارەکان رادەپەڕێنن و لە مافیشدا وەکو یەکن. بۆیە جیاوازی دەرچوونی یاسای کانتۆنەکانی رۆژئاوا لەوەدا دەبێت کە نابێتە تەنھا مەرەکەبی سەر کاغەز، بەڵکو بەتەواوەتی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە بێکەموکورتی چونکە خوێندکارانی ئاپۆ خاوەنداری لێدەکەن، یەپەژانە بەرگری لە مافەکانی خۆیان دەکەن، چۆن سینگی خۆیان کردە قەلغان. ئاواش پەروەردەکراون لەوە کەمتر رازینەبن.. ... ئاخر ئاپۆ ماسی نەدا بە ژن بەڵکو فێری راوەماسی کرد.

 

ماڵپه‌ڕی سەباح تاهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک