٢٤\١٠\٢٠١٥
ئۆپەراسیۆنی
حەویجە
سەرکەوتنی
پرۆسەیەکی سەربازیی و شکستی پرۆسەیەکی ھەواڵگریی.

سەباح تاھیر
کەس نییە بتوانێ تانە لە پرۆسە سەربازییەکی سەرکەوتوو بدا کە ھێزە
کۆماندۆکانی ئەمەریکی و کوردی لە نێو جەرگەی دوژمنێکی دڕندە ئەنجامیان
دا.
بە ھەموو پێوەرەکان چ لە رووی پێکانی ئامانج و دەربازکردنی بارمتەکان
بە کەمترین زیان، سەرکەوتنێکی پرۆسەیەکی کتوپڕی سەربازیی زۆر گرنگ بوو.
ئەم پرۆسەیە جگە لە بەرزکردنەوەی ورەی ھێزەکانی بەرەی دژە تیرۆر،
رووخاندنی ورەی تیرۆرستانە کە ھێزەکانمان ئەگاتە ھەموو شوێنێکی دوژمن و
تیرۆریستان شوێنی پارێزراویان نییە.
بەڵام دەبێت دان بەوەش دابنێین کە ھەوڵگریی ئەم پرۆسەیە ئەگەر نەڵێین
شکست خواردوو بوو ئەوا گومانی تێدانییە سەرکەوتو نەبوو... جگە لەوەی
سەرچاوەی ھەواڵ زانیارییەکانی دروست نەبوو، گومان دووسەرەیان لێدەکرێ،
بەڵێ دووسەرەی سەرچاوەکە بە ئاشکرا دیارە، کاتێک دەردەکەوێ بارمتەکان
دیلە پێشمەرگە و کوردەکان نەبوون، بەڵکو بە پێی ھەندێک ھەواڵ بارمتەکان
بەعسیەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بن، کە لەم ماوەیەدا بە ھۆی ناکۆکیی
لەگەڵ تیرۆریستان دەستبەسەرکراون. بۆیە ئەم دەزگای ھەواڵگرییانەی
سەرپەرشتیی ئەم پرۆسەیان کردوە، چ ئەمەریکی بن یان خۆماڵی دەبێ
لێکۆڵینەوەی ورد بکەن، کە ئایا ئەم دزەکردنە و درزە لە کوێوە سەری
گرتوە، چونکە ئەگەر ئەمە راست بێ ئەوا بەعسیەکان ئەم پرۆسەیان بۆ
بەرژەوەندیی خۆیان بەکارھێناوە، ئەمەش ئیختراقێکی ھەواڵگریی مەترسیدارە؟
بۆیە بە دڵنیاییەوە پرۆسەیەکی سەربازیی سەرکەوتوو بوو بە پلەی نایاب،
وەک چۆن شکستێکی ھەواڵگریی بوو بە پلەیەکی مەترسیدار..
ماڵپهڕی
سەباح تاهیر
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|