١٤\٩\٢٠١٨
ئۆپەرێتی
گۆڤارەکانی منداڵان.

عەلی حەمەڕەشید
کۆمەڵێک منداڵ لەسەر شانۆ کە دەردەکەون، یان ھەریەکەیان گۆڤارێکی
منداڵانی پێیە،یان جلوبەرگەکانیان بە بەوێنەی بەرگی گۆڤارەکان
نەخشاون،یان بەس بەرگەکانیان لکێنراوە بە سنگ و پشتی منداڵەکانەوە و
کڵاوەکانیشیان ھەر لەو بەرگانە دروستکراون ،ئەم گۆرانییە دەڵێن:
گۆڤارەکان :
ببینن چــــــەند ڕازاوەین..........چــەپکە گوڵی ئەم ناوەین
ھــــاوڕێی گشت منداڵانین..........بۆیە وەک ئـــەوان جوانین
پڕ زانیـــاری گـــــرنگین..........بۆ تــاریکی گـــــزنگین
ڕوومــان کردە ھـــەرجێیە..........خەندە و خــــۆشی لەوێیە
نەخشاوین بە وێنەی جوان...........تا دڵخۆشببن ھەمــــووان
منداڵان: کۆمەڵێک منداڵی تر کە لە کوڕ و کچ پێکھاتوون لەملاولای
شانۆکەوە بە تێکەڵی وەستاون و ئەم گۆرانییە دەڵێن:
چــەندە جوان و دڵگیرن..........ھـــاوڕێمانن ،زۆر ژیرن
شـــادیتان پێیە کەدێن..........ھەموو دەڵێین بەخێربێن
گۆڤارەکان:
ھــاوڕێ ئازیزەکـانمان..........سوپاسی بێ پایانمــان
بۆ ئێوەی وریا و نــازدار..........منداڵانی گـوند و شــار
لەھەرکوێ پێمان دەگەن...........پێشوازیمــان لێدەکەن
منداڵەکان:
ھـەتا زیاتر بناسـرێن..........کە ئێوە چین؟ئێـوە کێن؟
دەی خــۆتان بناسـێنن..........ئێمــەی منداڵ بدوێنن
گۆڤارەکان:
ئێمەش وەک ئێوە جوانین..........گۆڤــــــاری منداڵانین
تایبەتین بە ئێوەی گوڵ..........خــۆشیتان دەخەینە دڵ
ئەوا بۆ خـــۆ ناساندن...........یەک یەک دێینە دواندن
منداڵەکان:
فەرموون ئازیزان فەرموون..........ھــاوڕێیانی پڕ ئەزموون
ئێمەی منداڵ ئامــادەین...........تەماشــای ئێوە دەکەین
یەکێک لە گۆڤارەکان بەلەنجەولار دێتە پێشەوە کە ئەویش گۆڤاری ( پەپولە)
یە و جلەکانی کۆمەڵێک پەپولەی باڵنەخشین و ڕەنگاوڕەنگی پێوەیە لەگەڵ
بەرگی گۆڤاری ( پەپولە) و دەڵێ:
منداڵە ڕۆح سوکەکــان.....نەشمیلە بچوکەکـــان
ھەتا زیـــاتر بمناسن.....وەرن وەرن بــۆ لای من
من گۆڤـارێکی شــەنگم.....ڕازاوە و ڕەنگــاوڕەنگم
بمبینن چـەند ڕەنگینم.....لای ئـێوە زۆر شـــیرینم
کێ بمکات بە ھاوڕێی خۆی....ســودی زۆرم دەبێت بۆی
مانگی جــــارێ دەردەچم.....بە دیدارتان شـــاد دەبم
پەڕەکانم نەخشـــــاون.....تیشکی زانست دەھـــاون
بە چیرۆک و ھۆنـــــراوە.....شیرینیم بە خــــۆم داوە
بمبینن لە ھــــەر جێیە.....زانیاری تـــــازەم پێیە
بمناسن ئــــــازیزانم.....پەپولەی ھــــاوڕێتانم
جوانم ،ھەروەکو خۆتان.....چونکە تایبەتم بۆتــان
گۆڤاری (جگەرگۆشەکان) دێتە پێشەوە کە وێنەی کۆمەڵێک منداڵی پێوەیە و
بەرگی گۆڤارەکەشی پێوەیە و دەڵێ:
منیش جگەرگۆشەکـــــانم.........ھەروەکو پەپولە جـــوانم
لەگەڵ ئەو و لەگەڵ ئێوەش..........ھــــاوڕێیەکی میھرەبانم
دەی بمکەن بە ھاوڕێی خۆتان..........سودی زۆرم دەبێت بۆتان
منیش جگەرگۆشەکــــــانم.......گۆڤارێکی شەنگ و جـــوانم
دەی بمکەن بە ھاوڕێی خۆتان.......سودی زۆرم دەبێت بۆتــــان
بە بابەتی جــۆرا و جــۆرم.......بە زانیـــــاری باش و زۆرم
بە چیرۆک و بە ھۆنــــراوە.......جوانیم زیاتر بە خـۆم داوە
وەکـــــــو گوڵزاری ڕازاوە......تــــا بمناسن لە گشت لاوە
ڕاھاتووم مانگی جارێک دێم.......بۆ لای ئێوەی جوان و ھاوڕێم
بە بـــابەت و زانیاری نوێم......لەگەڵتاندا بێدەنگ بدوێم
گۆڤاری (خەندە) ش دێتە پێشەوە بەپێکەنین وڕوی خۆشەوە و بەرگی گۆڤارەکەی
پێوەیە و دەڵێ:
وەکــو پەپولە و جگەرگۆشەکان..........خەندە دەخەمە سەر لێوەکانتان
ھەموو بمناسن گۆڤاری خەندەم...........ھاوڕێی ئەوان و ئێوەشم ھەردەم
ســــودێکی زۆرم ھەیە بۆ ئێوە.........بچمە لای ھەرکەس خەندەی لە لێوە
ئــازیزانم مـن گۆڤــــاری خەندەم.......ئای کە دڵخۆش و شاد و
ئاســــوودەم
ســــودێکی زۆرم ھــــەیە بـــۆ ئێوە......بچمە لای ھەرکەس خــەندەی لە
لێوە
چیرۆکی خـــۆش و ھۆنــراوەی شیرین......وێنەی ڕەنگا و ڕەنگ ڕازاوە و
ڕەنگــین
بابەتی تـــازە ی پڕ لە زانیـــاری........بۆ ئێوەی منداڵ دەکەم بە
دیـــاری
گۆڤاری (گوڵەکان) ھەموو گیانی گوڵە و وێنەی بەرگی گۆڤاری گوڵەکانیشی
پێوەیە دەڵێ:
من گۆڤاری گوڵەکــــانم..........بە بینینتان شادمــــانم
ھاوڕێی گۆڤاری پەپولە و...........خەندە و جگەرگۆشەکانم
من گۆڤاری گوڵەکانم......بە بینینتان شادمانم
وەکو ئێوە منیش جوانم......سەربڵندم ھاوڕێتانم
پڕ لە بابەت و زانیاریم......بۆ ئێوە جوانترین دیاریم
ئەو کاتانە زۆر دڵخۆشم......پڕ بە دڵ شادی دەنۆشم
کە دێم پێشوازیم لێدەکەن......لەگەڵ خۆتاندا من دەبەن
بە چالاکی و بە دەست و برد......دەمخوێننەوە جوان و ورد
(کانی) گۆڤارێکی ترە و لە شاری مھاباد دەردەچێت بۆ منداڵان بە گۆرانی
دێتە پێشەوە و دەڵێ:
من کــانی مھابـــــــادم........بە دیدارتــــان دڵشــادم
منیش وەک ھــــاوڕێکانم.......گۆڤــــــــاری منداڵانم
کە مانگـــــانە دەردەچم........ئەوەندە دڵخــــۆش دەبم
وەک گوڵی بۆنخۆش و ئاڵ........دەگــــەمە دەستی منداڵ
دەمکەن بە ھاوڕێی خۆیان........زانیاریم پێیە بۆیــــان
(سڤۆرە) ش کە گۆڤارێکی منداڵانە و لە شاری دھۆک دەردەچێت دێتە پێشەوەو
دەڵێ:
ئەز سـڤۆراپڕ ئەڤینم........بۆ زارۆکـا خوێن شیرینم
پڕ خۆشتڤی و دەلالم.......شەنگ و شۆخ و شەپالم
سەرێ ھەیڤا دیارم........بۆ ھـــــەڤالا نازدارم
ب نڤیسین و ھـــــۆزان........ب چیرۆکـــــا زارۆکان
ب وێنە و زانیــــاری.......بۆ وە دەبم دیــــاری
گۆڤــارا ســــڤۆرەمە.......بۆ وە گەلــــەک فایدەمە
@@@
گۆڤاری( منداڵی سەردەم): دێتە پێشەوە و بەرگی گۆڤارەکەی پێوەیە و دەڵێ:
منیش گۆڤـــاری منداڵی سـەردەم.....بەھـــاوڕێیەتی ئێوە ئاســـودەم
لەگەڵ گۆڤاری جوانی گوڵەکـــان.....پەپولەو خەندە و جگەرگۆشەکـان
ھەموو ھاوکار و ھاوڕێ و ھاوڕازین......خۆشی بۆ ئێوەی منداڵ دەخــوازین
منیش منداڵی ســەردەم......شیرین و لێو بەخەندەم
گۆڤــــارێکی جیاوازم......بەخـــــۆمەوە دەنازم
وەک تایبەتی کارکردن.....کە بۆتە پێناسەی من
ھـەر چیرۆکێکم تیایە.....ھی زمانی جیا جیایە
کە کــراون بە کوردی.....بە شــیرینی و بە وردی
ھــەر وێنەکانی خۆیان.....دانراوەتەوە بۆیـــــان
زانیاری تازە و سـەردەم.....پێشکەش بە منداڵ دەکەم
دڵخۆش و شــــــادمانم.....کە ھــــاوڕێی منداڵانم
گۆڤاری( زەنگ و بەنگ): کە گۆڤارێکی تری منداڵانە و لە شاری دھۆک
دەردەچێت ،دێتە پێشەوە و دەڵێ:
گۆڤارا زەنگ و بەنگم......بۆ زارۆکێن چەلەنگم
ئەزم ھاڤکار و ھەڤال......بۆ وەیێن جوان و دەلال
پڕ لە وێنە و ژ نەخشم......ئەڤینا خۆ د بەخـشم
ب چیرۆک و ھـۆزانم.....بۆ ھەمی ھــەڤالانم
منداڵێک دێتە پێشەوە و دەڵێ:
دڵمـــان پڕ لـە خۆشییە..........بۆیە ئاســـودە دیـارین
بەم ھـــاوڕێ ئـازیزانە...........زیاتر شـاد و بەختیارین
وا ئێستا ئێمــەی منداڵ..........ھاوڕێی پۆلێک گۆڤارین
گۆڤارەکان:
ئێمەی گۆڤـــار بە دیــاری........بابـــەتی نـــوێ و زانیاری
چیرۆکی بە ســـــود و خۆش........بزوێنەرێنەری ھەست و ھۆش
ھـۆنراوە و وێنـــەی ڕەنگین........دێنین بـــۆ ئێوەی شـــیرین
ھەمــــوو مانگێک بەم شێوە........دێینە دیـــــــــداری ئێوە
بە بابـــــەتی نوێوە دێین........منداڵ لە کــوێ بێ لـەوێین
منداڵێک دێتە پێشەوە و دەڵێ:
ئەی ئێوە ھەر ئەوەندەن........زانیاریمــــان پێدەدەن
ھاوڕێکانی ترتان کوان؟........بۆچی نەھاتوون ئەوان؟
گۆڤارەکان:
ئازیـــزان ئێوە ژیــــرن........دیــــارە کـــە ڕۆشنبیرن
ئێستا ھەر ئێمە ھاتووین.......ھەموومان تازە دەرچووین
ھەر کامێکمان زوو دەرچین.......لاتــــان ئامــادە دەبین
منداڵ:
حــەز دەکەم ئازیــزانم.......ناوەکــــانیان بزانــم
دەی ناوەکــــانیان بڵێن........خۆ ئەوانیش ھەر ھاوڕێن
تــا ئـەوانیش بناســین........بزانین ناوەکــــان چین
ئەوسا گۆڤارەکان یە یەکە دێنە پێشەوە و ناوی گۆڤارەکان دەڵێن کە
ماوەیەک پێش ئێستا دەردەچوون بۆ منداڵان:
گۆڤاری پەپولە :
(پێلستانک) و(جــــۆلانێ)........(تـــۆم و جیری) و (دیلانێ)
(باباگوڕگوڕ) و( گــــۆران)........لەگەڵ (مێرگی منداڵان)
گۆڤاری گوڵەکان:
(بەرخەکــەم) و (حاجیلە)............یان( شەمـامە) و ( گردیلە)
یــان (سمۆرە) و (کـــۆلارە)...........تا ئێستا ناویان دیارە
گۆڤاری زەنگ و بەنگ:
(کـــەپر) و (دنیای منداڵان).........یان (پێنووس) و (پەریستان )
(ئاگا) و(پەڕەسێلکە)و (ھەنگ )......( ئاڵەکۆک) و (شۆخ و شەنگ)
گۆڤاری کانی:
(پەلکـــــــەزێڕینە) ی ڕەنگین.......(منداڵی کـــورد)ی شــــیرین
(چریکە) ی جـــــوان و (نایە)........ (جریوە)وەتــــــان بیرنایە
گۆڤاری خەندە:
(ھەرمانگ) و (مشکە) و (تان تان).....یــــــــان (روداوی مـــنداڵان)
ئەی گۆڤـــــاری (ئەستێرە)..........یەکەم گۆڤـــــار بوو لێرە
ئا لەم بەشــــەی کوردستان..........بوو بە دیـــــاری منداڵان
گۆڤاری منداڵی سەردەم:
ئەی (کــــاروانی منداڵان).........(کەناری) و (کۆچەر)یش وان
(لالە) و( نێرگز) و( ژیــار) ........(ئاوات و ھێڤی) و (گــوڵزار)
گۆڤاری جگەرگۆشەکان:
(ھێلانــــەی منداڵان) یش..........ھــــەر بۆ منداڵ دەردەچوو
پڕ وێنەی ڕەنگــــاوڕەنگ و..........زانیاری بەکـــــەڵک بوو
ئەی (بوکەبەبــــارانە)ش........ھــەر لە ئێوەی جوان دەچوو
ھەموو گۆڤارەکان:
گڕوگـاڵی منداڵانی کورد پێشەنگ بوو
وەکو یەکەم گۆڤار کە بۆ منداڵ دەرچوو
بۆ منداڵان وەکو دیــاری چوارچرا بوو
ھی کۆمـــــاری کوردستان و پێشەوا بوو
تا ھەتـــایە لە مێژوودا ناوی دیارە
وەک کارێکی پڕ بایەخی ئەو کۆمــارە
گۆڤاری پەپولە و زەنگ و بەنگ و گوڵەکان وسڤۆرە:
ئێستا زانیتان کە چەندین گۆڤار
دەرچوون بۆ ئێوەی شیرین و نازدار
گۆڤاری منداڵی سەردەم و خەندە و کانی و جگەرگۆشەکان:
کەواتە ئێوەی ئازیز و گوڵڕوو
ئێوە دڵ پڕ لە خۆزگە و ئارەزوو
خوێندنەوەمان بکەن بە پیشە
تا سەرکەوتوو بن لە ژین ھەمیشە
ھەموو:
بۆ سەربەرزی نیشتمان ھاوکاری یەکتر دەکەین
ھەمیشە لە ھەوڵداین تا بە ئاواتمان دەگەین
گۆڤارەکان:
ئێمەش بڕیارمــان داوە بۆ خزمەتی منداڵان
بابەت و زانیاری نوێ پێشکەش بکەین بێوچان
تا ئێوە ڕۆشنبیر و ئازا و وریا و چــالاک بن
لە ئێستاوە دڵسۆز و خەمخۆری گەل و خاک بن.
___________________________________________________
تێبینیی: لەوانەیە
گۆڤاری تری منداڵان ھەبێت و من بیرم چوو بێت ، بۆیە ھەر ئازیزێک ناوی
گۆڤاری تری لابوو دەتوانێت بەم ناونیشانە بۆم بنێرێت زۆر سوپاسی دەکەم.
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|