١\٣\٢٠١١
ئۆپۆزیسیۆن له
کوردستان ، بانێکه و دوو هه‌وا!

تابلۆ حه‌سه‌ن
گه‌ر یه‌کێک له‌داواکاریه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن دابینکردنی ئازادی بێت له‌کوردستاندا،
ئه‌وا ڕاستیه‌که‌ی داواکاریه‌کی جوانه، که‌سیش به‌وداواکارییه
ناتوانێت بڵێت نا، چونکه مرۆڤ که وتی نا بۆ ئازادی که‌واته ده‌ڵێت
به‌ڵی بۆ دیکتاتۆری، له‌ڕاستیشدا خودی دیکتاتۆریش دانبه‌وه‌دا نا‌نێت
که‌دیکتاتۆره، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر تۆ به‌دیکتاتۆرێک بڵێیت تۆ
دیکتاتۆریت ئه‌وێ یان ئازادی بێ یه‌ک و دوو ئازادی هه‌ڵئه‌بژێرێت له‌کاتێکدا
خۆی دکتاتۆره‌و بکوژی ئازادیه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ی ده‌رباره‌ی ئازادی ئه‌یڵێن له‌هه‌مانکاتدا ئه‌توانین
له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیش بیڵێین، ئه‌وانه‌ی نوقمی ناو ده‌ریای گه‌نده‌ڵین گه‌ر
بێت و بیاندوێنی له تۆ باشتر باسی گه‌نده‌ڵی ئه‌که‌ن وناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕن،
ئا له‌م جه‌ده‌له‌دا حه‌قیقه‌ت جوانه‌مه‌رگ ئه‌بێت.
زۆر به ئاسانی ده‌توانین نمونه‌ی به‌ردبارانی که‌سێکی وه‌کو فه‌رهاد
پیرباڵ بکه‌ین به نمونه بۆ قسه‌کانمان، که‌سانێک که‌سواری
خۆپیشاندانی خه‌ڵک بوون له‌شاری سلێمانی خۆشه‌ویستدا ئه‌وان هه‌ر به
ناهه‌ق دێن وبه‌ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه قسه‌ده‌که‌ن، فیشه‌کی قه‌ستکوژ
ده‌نێن به‌جه‌سته‌ی هه‌قیقه‌تدا، خۆپیشاندانه‌کان له‌پێکهاته‌ی خۆی
خاڵی ده‌که‌ن، فرسه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌ناو ده‌به‌ن،
چونکه له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌یڵێ ڕێک پێکهاتووه
له‌ڕاستیه‌کی ڕووت وقوت.
جه‌ماوه‌ر ده‌ڵێ:
به‌ڵێ گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و پێویستی به‌قه‌ڵاچۆکردنه وه‌کو چۆن ڤایرۆسی
تاعون و کولێرا قه‌ڵاچۆ ئه‌کرێ.
جه‌ماوه‌ر ده‌ڵێ:
خزم خزمێنه هه‌یه له دامه‌زراندندا .
به‌ڕاستیش وایه هه‌ر زۆر هه‌یه هیچ خیلافی نیه له‌ڕاستیدا، دانا
وزانا توڕ ده‌درێن له‌پێچ وپه‌نا،
ئاواته‌کانیان ده‌ڕوا به‌ره‌و فه‌نا، له به‌رامبه‌ردا به‌خزم وخوێشیان
ده‌به‌خشرێت وه‌زیفه وزه‌وی وبینا.
جه‌ماوه‌ر ده‌ڵێ :
سه‌ودا مه‌که‌ن له‌سه‌ر که‌رکوک ، کێشه‌که مه‌ده‌نه ده‌ست مه‌حسوبێکی
سووک، دوژمن وه‌ک که‌ڵه‌شێر لێمان ده‌دا ده‌نوک، وریا بن که‌رکوک بکه‌ن
به بووک، بیهێننه‌وه کوردستان به‌بێ به‌ربووک .
گه‌نده‌ڵانی ناو حیزبه‌کان، ئه‌وانه‌ی غه‌میان نیه جگه له‌پڕکردنی
گیرفان ، له ئاستی داخوازیه‌کان دانیشتون کت و مت، زمانحاڵیشیان ده‌ڵێ
گیرفانم پڕبێت که‌رکوک فت .
ئه‌ما ئپۆزسیۆن ؛
به دووزمان یه‌ک له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، ئه‌ویتریان له‌ژوورێکی
داخراو به فافۆن، خه‌ریکی گه‌مه‌یکی سیاسیین ، له‌سیاسه‌تیشدا زۆر
ناشیین ، له‌لایه‌ک ده‌ڵێن ئێمه نوێنه‌ری جه‌ماوه‌رین، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر وه‌ک پیاڵه وسه‌ماوه‌رین، بۆ سووتاندنی ئاواته‌کانتان ماری
دوو سه‌رین، قوڕ به‌سه‌ر جه‌ماوه‌رێک که‌سه‌رسامه له‌نێوان کۆمه‌ڵێک
بوده‌ڵه وکۆمه‌ڵێک گه‌نده ڵی خاوه‌ن خامه، گه‌نده‌ڵ تێده‌کۆشێ بۆ باخه‌ڵ
، بوده‌ڵ هه‌ڵپه‌ده‌کات خاک ببه‌خشێ به‌دوژمنی ئاژه‌ڵ، کاتێک
ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێته نوێنه‌ری گه‌لی کورد ده‌بێ به دوو‌چاوی ساغه‌وه
سه‌یری ئه‌و لافیتانه بکات که له حه‌ویجه‌ی ته‌عریبکراودا داوای ده‌رکردنی
کورد ده‌که‌ن له‌که‌رکوک .
ئه‌رێ بۆ له‌ئێوه نه‌مانبیست ورته‌یه‌ک یان وشه‌یه‌ک یان گرته‌یه‌ک له‌ئاستی
کێشه‌سه‌رکیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، یان ئه‌وانه‌له‌لای ئێوه‌هیچ
واتایه‌ک نابه‌خشێت، کاتێک تۆ ده‌ڵێی من نوێنه‌ری جه‌ماوه‌رم، جه‌ماوه‌ریش
داوای ئازادی ڕاده‌ربرێن ده‌کات ئه‌ی بۆ به‌ده‌ستێکی پۆڵایین داتانه‌سه‌ر
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێک ناوی فه‌رهاد پیرباڵه‌که‌هێشتا نه‌تانزانی چی ده‌ڵێت،
ئه‌رێ به‌ڕاست کێ بوو یه‌که‌م جار به‌و جه‌ماوه‌ره‌ی سلێمانی وت گێره‌شێووێن؟؟
خۆ زاکیره‌ی جه‌ماوه‌ر کوون نه‌بووه، خۆتان به‌وانتان وت گێره‌شێوێن
هه‌ر خۆتان ڕۆژ تا ئێواره خه‌ڵکی هان ده‌ده‌ن ده‌ڵێن ئه‌ی جه‌ماوه‌ر
ده‌سه‌ڵات به‌ئێوه‌ده‌ڵێت گێره‌شێوێنن !!
ئه‌رێ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ده‌بێت چه‌ند فه‌رهاد
پیرباڵ له‌خاکی کوردستان ده‌رپه‌رێنن !؟
ئه‌ی ئێوه نه بوون له‌به‌یاننامه‌ی یه‌که‌می خۆتاندا فه‌رموتان ئه‌وانه‌ی
که خۆپیشاندان ده‌که‌ن گێره‌شێوێنن ونوێنه‌ری ئێمه نین، ئه‌رێ خوشک
وبراینه چیه ئه‌و دوو فاقیه ، یان کورد وته‌نی ، بانێکه‌و دوو هه‌وا
!؟
سبه‌ی ئه‌گه‌ر بوون به‌ده‌سه‌ڵات له‌سه‌دا هه‌فتای میلله‌ت چیلێده‌که‌ن
، ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان دا به‌پارتی و یه‌کێتی !؟
ده‌ست هه‌ڵگرن له‌بنه‌قاقای جه‌ماوه‌ر، خوێنی ئه‌وانه‌ش مه‌که‌ن به‌سه‌ر
خوێنی ڕژاوه‌ی چه‌ن ساڵه‌ی شه‌ڕی براکوژیتان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو وته‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری کوردستانین کاتێک بازرگانه‌کانی
سیاسه‌ت داواکاریه‌کانیان بۆگه‌ن ناکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی
تابلۆ حه‌سه‌ن
|