١٨\١١\٢٠١٠
ئۆختاپووسی دراوی
جیهانی به‌ره‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی جیهان و کۆنتڕۆڵی مرۆڤایه‌تی
دە‌ڕوا!!

ئەیوب رەحمانی
پێشه‌کی
بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسمان بناسین!
چه‌ند ساڵانێکه شه‌به‌حێک باڵی به سه‌ر هه‌موو جیهاندا کێشاوه، له
پێشه‌وه وڵاتانی هه‌ژار و پاشانیش هه‌موو وڵاتانی پێشکه‌وتوو و ده‌سمایه‌دار،که
پێی ده‌ڵێن قه‌یرانی قه‌رز! کۆبوونه‌وه‌ی جی بیست که ماوه‌یه‌کی کورت
پێش ئێستا له پێته‌ختی کوره‌ی باشور گیرا، کۆبوونه‌وه‌ی ئاپێک (نه
ئۆپێک) که به دوا جی بیست له پێته‌ختی ژاپۆن چه‌ند ڕۆژ پێش گیرا، سه‌ردانه
کتوپڕه‌کانی باراک ئۆباما بۆ وڵاتانی پیشه‌سازی ئاسیایی، کۆبوونه‌وه‌کانی
ئه‌م دواییانه‌ی پاڕله‌مانی ئوروپا له پێته‌ختی بلژیک بۆ چاره سه‌ری
قه‌یرانه‌کانی یونان و ئیڕله‌ند و وڵاتانی شینگێن به گشتی، هه‌موو ئه‌مانه
ئه‌و شه‌به‌حی قه‌رزه‌ن که جیهانی تووشی قه‌یرانێکی ئابوری گه‌وره
کردووه، که من له‌م نووسراوه‌یه‌دا حه‌ول ده‌ده‌م، نه‌ک وه‌ک
ئابوریزانێک، به‌ڵکو ته‌نیا وه‌ک تاکێک که به دوا سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قه‌یرانانه‌وه
ده‌گه‌ڕێم، کۆمه‌ڵه زانیاری و هۆکارگه‌لێک، بدۆزمه‌وه و کۆیان بکه‌مه‌وه
و ڕای خۆمی له سه‌ر بنووسم. که‌واته ئه‌م نووسراوه ئه‌گه‌ر چی باسی
دراو یا پوڵ ده‌کات به‌ڵام باسێکی ئابوری نیه. هاوکات کۆمه‌ڵێک زانیاری
له‌م وتاره‌دا هه‌ن که نه‌ک هه‌مووی به‌ڵکو به‌شێکی زۆری له کتێبه‌کاندا
نین و ئه‌گه‌ریش هه‌بن زۆر به زه‌حمه‌ت په‌یدا ده‌بن. هه‌موو که‌س خۆی
له‌و باسه نادات، بۆ ئه‌وه‌ی له عورف و عاده‌ت و نه‌ریتی ڕۆژانه و
له ئه‌و شتانه‌ی که هه‌مووان قه‌بووڵیانه دور ئه‌که‌وێته‌وه و هه‌ندێک
که‌س به تێئۆری ته‌وته‌ئه (تئوری توگئه) ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام ماوه‌یه‌که
خه‌ڵکانێک و ته‌نانه‌ت مرۆڤگه‌لی زانا له ئوروپا شوێنی ئه‌م باسانه
به وردی ئه‌گرن و لێیان ده‌کۆڵنه‌وه. له ئوروپا خه‌ڵکانێک دراو و سه‌رمایه‌کانیان
له بانکه‌کان دێننه ده‌ر و زێر ئه‌کڕن و پاشه‌که‌وتی ده‌که‌ن و بۆ
نمونه ئه‌مساڵ له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له وڵاتی ئاڵمان نرخی زێڕ زۆر
چووه سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆر که‌وتبوونه بازاڕه‌کان بۆ
کڕینی زێڕ. هه‌ندێکیش که‌وتوونه‌ته ناو چۆمه‌کان و وه‌ک کۆن به دوا
کۆکردنه‌وه‌ی زێڕه‌وه‌ن. ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسن، پێم وایه کاری باش
ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ش زیاترتان بۆ
ده‌ر ده‌که‌وێت، سیسته‌می ئابوری جیهان به‌ره‌و داڕمان ئه‌ڕوات و ها کا
له پڕ دراوی کاغه‌ز ئیعتیباری نه‌ما یا خۆ هێنده داشکا که به کیلۆ
کڕین و فڕۆشتنی پێ بکرێت!!
بابه‌تێکی دیکه که حه‌ز ده‌که‌م له‌م پێشه‌کییه‌دا به کورتی باسی
بکه‌م، ئه‌مه‌یه که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له گه‌ڵ دۆستێکی ئاڵمانیم،
که مرۆڤێکی زانا و ئاکادێمیکه، له‌م جۆره باس و مه‌شاجرانه‌مان ده‌کرد،
که ئه‌و باسی کێشه و هه‌را و هوریای به‌ینی ئێران و ئیسڕائیلی هێنایه
پێش و پێی وا بوو که "ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته زۆر دۆستن پێکه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ر دوویان له‌و هه‌ڕه‌شه له یه‌ک کردنانه‌دایه. ئه‌یووت بۆ ئه‌وه‌ی
که ئه‌گه‌ر له ئێران کێشه‌ی ناوخۆیی بۆ نمونه نه‌ته‌وه‌کان به
تایبه‌ت کورد بێته ئاراوه، ده‌وڵه‌ت به سانایی به به‌هانه‌ی سه‌ر به
جووله‌که بوونی ئه‌و دۆزه سه‌رکووتی بکات و له ئیسڕائیلیش عه‌ره‌به
ناڕازییه‌کان چ فه‌له‌ستینی و چ لوبنانی به ناوی سه‌ر به ئێران بوون
سه‌رکووت بکرێن". ئایین درووست کراوه بۆ ده‌سته‌مۆ کردنی خه‌ڵک، بۆ ئه‌وه‌ی
له کاتی خۆیدا که‌ڵکییان لێ وه‌ربگیرێت. ئه‌گه‌ر ئێران کورد به
هاوکاری جووله‌که بناسێنێت، زۆر به ئاسانی ئه‌توانێت موسوڵمانه‌کان
له دژی کوردان به‌سیج بکات و له ئیسڕائیلیش ئه‌توانرێت خه‌ڵکی جووله‌که
به ناوی پاراستنی ئایینه‌که‌یان له دژی موسوڵمانان هان بدرێن و ئه‌م
فوڕمووله بۆ ئایینه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر ده‌خوات!
که‌واته ڕێی تێ ئه‌چێت که ده‌وڵه‌تی (سابیتی) ئێران و ئیسڕائیل دۆه‌ستن.
دیاره حکومه‌ته‌کان دوو ده‌وڵه‌تیان هه‌یه، ده‌وڵه‌تی سابیت و
ماندگار و ده‌وڵه‌تی مووه‌قه‌ت و کاتیی. ده‌وڵه‌تی کاتیی حیزبه‌کان به‌ڕێوه‌ی
ده‌به‌ن و هه‌ر جاره و حیزبێک دێته سه‌ره‌وه و ده‌نگه‌کان ئه‌باته‌وه
یا به فێڵ و ته‌ڵه‌که ئه‌بێته سوارکاری مه‌یدان و هێز و ده‌سه‌ڵات
ئه‌گرێته ده‌ست، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سابیت سیاسه‌ته‌کان و ستڕاتێژییه‌کان
دیاری ئه‌کات و ئه‌مێنێته‌وه. سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه و ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی
سابیت دیاری ده‌کات که له گه‌ڵ کێ دۆستایه‌تی به ئاشکرا بکرێت و له
گه‌ڵ کێ به نهێنی، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌کان چ به ئاشکرا بێت
و چ به نهێنی، قه‌ت ناپسێت و دایم به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت له کاتی
پێکه‌وه شه‌ڕ کردندا کاتێک که به دوا چاره‌سه‌ریدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی
له حه‌ینی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاشتیش دابین بکه‌ن! ئه‌م
باسه به جۆرێک له جۆره‌کان په‌یوه‌ندی به وتاره‌که‌وه هه‌یه،
بۆیه هێناومه‌ته گۆڕ و ئێستاش ئێوه و وتاره‌که.
سه‌رهه‌ڵدانی دراو به کورتی.
وه‌ک ئه‌زانین، په‌یدا بوونی دراو (پوڵ یا پاره) یه‌کێک له ده‌سکه‌وته
مه‌زنه‌کانی مرۆڤایه‌تی بوو که له باری ئاسانکارییه‌وه خزمه‌تێکی
زۆر گه‌وره‌ی به مرۆڤایه‌تی کردووه و سیسته‌می ئاڵوگۆڕ یا فارس وته‌نی
داد و ستدی له کۆڵ مرۆڤایه‌تی کرده‌وه. تا پێش په‌یدا بوونی دراو
مرۆڤ ده‌بوو بۆ به‌ڕێوه بردنی ژیانی و په‌یداکردنی پێداویستییه‌کانی
بۆ نمونه خه‌یار و ته‌ماته و سه‌وزه له بری کاسه و گۆزه و که‌ل و
په‌لی دیکه بگۆڕێته‌وه و گامێش له بری هێستر و هتد بگۆڕێته‌وه و ئه‌م
سه‌ر ئێشانه به په‌یدابوونی دراو ورده ورده له کۆڵ مرۆڤ بوونه‌وه.
مرۆڤ توانیی دواتر به هۆی دراوه‌وه نرخ به پێی ڕاده‌ی کار له‌سه‌ر
کردن و تێچوون بۆ که‌ل و په‌ل و شتوومه‌ک و ته‌نانه‌ت حه‌قده‌ست دیاری
بکات و جیهان که ئه‌مڕۆکه به دێهاتی جیهان پێناسه ئه‌کرێت، ئه‌و
کات هه‌نگاوێک بچووکتر بکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤ ئه‌وجار به
ساناییتر ده‌یتوانی له شارۆچکه و گووندێکه‌وه بۆ شارۆچکه و
گووندێکی دیکه بگوازێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌ڕ و ماڵات و زه‌وی
و خانووه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ببات. ئه‌مانه ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌ره‌تاکانی
په‌یدا بوونی دراو بوون که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌وت سه‌ده پێش زایینی
مه‌سیح و به‌ملاوه‌تره‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه مێژووناسیانه‌وه
که ئێستا له به‌ر ده‌ستدان یه‌که‌م جار لیدییه‌کان فکره‌ی دراویان لا
دروست بووه و دراویان به کار هێناوه. لیدییه‌کان له سه‌رده‌می
ماده‌کاندا و له سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی که ئه‌مڕۆ ڕۆژئاوای تورکیای پێ ده‌ڵێن
ژیاون. (دیاره لیدییه‌کان تورک نه‌بوون، چوونکه تورک هه‌مووی هه‌زار
ساڵه له تورکییه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ژین.) ئه‌و کات ماده‌کان هێرش ده‌به‌نه
سه‌ر لیدییه‌کان و به هۆی گیرانی خۆره‌وه له ڕۆژی شه‌ڕدا هه‌ر دوولا
ده‌ست له شه‌ڕ هه‌ڵده‌گرن و په‌یمانێکی ئاشتی ده‌به‌ستن به‌ڵام پاش
نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ماده‌کان، هه‌خامه‌نه‌شییه‌کان (فارسه‌کانی ئه‌مڕۆ)
هێرشیان ده‌که‌نه سه‌ر و وڵاتیان داگیر ده‌که‌ن. لیدییه‌کان بێ ده‌سه‌ڵات
ده‌کرێن به‌ڵام هزری دراو هه‌ر له مێشکیاندا ئه‌مێنێته‌وه و دواتر په‌ره‌ی
پێ ده‌ده‌ن و پاشتر ده‌سه‌ڵاته‌کان هزره‌که ئه‌گوێزنه‌وه و ئه‌یگرنه
ده‌ست خۆیان، چوونکه هه‌ست به وزه و هێز و نرخی دراو ده‌که‌ن.
پاشان دراو ده‌بێته جێگای مشت و مڕ بۆ ده‌ست پێ ڕاگه‌یشتنی و په‌یدا
کردن و تمووحی دراو و زێڕی زیاتر بوو به هۆی شه‌ڕه گه‌وره‌کان و له‌شکر
کێشان بۆ هۆز و قه‌بیله و شاره دووره‌کان و داگیر کاری و په‌یدا
بوونی ئیمپێڕاتۆریه مه‌زنه‌کان و ئه‌مانه‌ش هه‌ر ئه‌وکات بوونه هۆی
په‌یدابوونی هزری ده‌ست به‌سه‌را گرتنی هه‌موو جیهان. که دواتر دێمه‌وه
سه‌ری!
دراوی ئه‌مڕۆ و سیسته‌می نوێی بانکی.
هزری ده‌ست به‌سرا گرتنی جیهان هه‌میشه مه‌شغه‌له‌ی ئیمپێڕاتۆره‌کان،
ئاینه‌کان، ده‌سه‌ڵاتداران و ته‌نانه‌ت مرۆڤه ڤیزیۆنه‌ره‌کان و
خووڵقێنه‌ران و هه‌ندێک له زانایانیش بووه. هه‌ر ئه‌م هزره‌ش بووه‌ته
هۆی شه‌ڕه گه‌وره‌کان بۆ په‌ره پێدانی پێمپێڕاتۆریه‌کان و
کۆلۆنیالیزم و وه‌ک له سه‌ده‌ی ڕابردووش‌دا واته سه‌ده‌ی بیستمدا
دیتمان، شه‌ڕه گه‌وره جیهانییه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌می لێبۆته‌وه.
شه‌ڕه‌کان پاش ئه‌وه‌ی که ئاکامێکی ئه‌وتۆیان لێ نه‌که‌وتۆته‌وه
بێجگه له هه‌ژاری و کاولکاری و ماڵوێرانی و کوشتن و بڕین و بڵاوبوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشینه‌کان، پاش ماوه‌یه‌ک به شکستی ئه‌م لایه‌ن یا خۆ ئه‌و لایه‌ن
و یا به به‌ستنی په‌یمانی ئاشتی و یا کاپیتۆلاسیۆنی لایه‌نێکیان
کۆتای‌یان پێ هاتووه، به‌ڵام هزری ده‌سه‌ڵات به سه‌ر هه‌موو جیهاندا و
به سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا هه‌رگیز دانه‌مرکاوه و هه‌ر ده‌م له
لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه وه‌ک ژیله‌مۆیه‌ک داگیرساوه و زلهێزه‌کان
دایمه زیره‌کترین پسپۆڕانی خۆیانیان بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و
بابه‌ته به کار گرتووه. ئه‌مه بۆ ئه‌وان شاڕه‌گی پێشکه‌وتنه‌کانی
داهاتوویان بووه و بۆیه قه‌ت لێی خافڵ نه‌بوونه، به‌ڵام پرسیاری
گرنگ ئه‌مه‌یه که ئایا زلهێزه‌کان تێیدا سه‌رکه‌توو بوون یا نا و ئه‌گه‌ر
سه‌رکه‌توو بوون تا چ ڕاده‌یه‌ک؟
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له کاتێکدا که ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان، له سه‌رو
هه‌موویانه‌وه ئه‌مریکا و ئه‌وجار باقی وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان بۆ
بردنه پێشی سیاسه‌ت و ستڕاتێژییه گرنگه‌کانی خۆیان و له پێش هه‌موویاندا
هزری ده‌ست به سه‌را گرتنی جیهان که‌وتبوونه کێبه‌رکێ بۆ دروست کردنی
به هێزترین چه‌که‌کان و له‌وانه چه‌کی ناوه‌کی و هه‌روه‌ها که‌ره‌سته
و ئامێره زۆر پێشکه‌وتووه‌کانی شه‌ڕ و داڕشتنی پلان و به‌رنامه بۆ شه‌ڕه
گرنگه‌کانی داهاتوو، له‌م لاوه و به نهێنی کۆمه‌ڵێک مرۆڤی زیره‌ک و
خاوه‌ن زێڕ و زیوه‌ر و سه‌رمایه و ئاڵماس و خاوه‌نی بانکه بچووکه‌کان،
که‌وتبوونه خۆ و هزری بانکی جیهانی دراو یا سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی
دراویان داڕشتبوو و پاش به کرده‌وه کردنی ئه‌م کاره‌یان ئه‌وجار
سیسته‌می نوێی بانکییان خستبووه ڕێ که به سیسته‌می به‌هره‌ی به‌هره
و یا دانی قه‌رزی به به‌هره کاری ده‌کرد. واته ئیده‌ی دانی قه‌رزگه‌لی
زۆر و که‌ڵان به هه‌ر ده‌وڵه‌ت یا کارخانه‌یه‌ک که توانای دانه‌وه‌ی
قه‌رزه‌که‌ی به به‌هره‌وه هه‌بێت. له سه‌ره‌تادا ئه‌م هزره، دامه‌زرانی
سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو، که به ناوی یارمه‌تیدانی وڵاتانی هه‌ژار
به خه‌ڵک ناسێندرا، به هزرێکی ئینسانی و باش و هاوکات کاپیتالیستی ده‌زانرا
و زۆر له‌و وڵاتانه‌ی که ده‌یانویست پڕۆژه‌کانی ناوخۆییان به‌رنه پێش
و پێویستیان به دراو بوو، هاتن و قه‌رزییان له‌و سندووقه نێونه‌ته‌وه‌ییه
وه‌رگرت به شه‌رتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که به قازانجه‌وه یا به به‌هره‌وه.
تا ئێره مه‌علوومه که بانکی جیهانی پاره‌ی ده‌دا به ده‌وڵه‌ته‌کان
و به‌هره‌ی وه‌رده‌گرت و ئه‌مه هه‌موو ده‌یانزانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
زۆر که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌مه بوو که بانک ئه‌و هه‌موو قه‌رز و کرێدیته‌ی
خۆ به زێڕ یا به ئاڵماس به که‌س نه‌ده‌دا، به‌ڵکو له ڕێگای ژماره
و ڕه‌قه‌مه‌وه ده‌یدا، بۆ نمونه ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک ئێران یا ئه‌لجه‌زایر
داوای سه‌د میلیارد دۆلاری بکردایه، چاویان لێده‌کرد بزانن وه‌زعی
داهاتی نه‌وت و گازی چۆنه و ئه‌وجار بۆ ته‌زمینی گه‌ڕانه‌وه‌ی "قه‌رزه‌که‌یان"
هه‌ندێک قه‌راردادیان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ست و کۆمه‌ڵێک پاڵاوگه و چاڵه نه‌وتیان
له بری قه‌رزه‌که ده‌خسته گره‌وی قه‌رزه دراوه‌که و ئه‌وجا سه‌د
میلیاردیان به‌س ڕه‌قه‌م ده‌دا به‌و وڵاته و نه‌ک زێڕ و نه‌ک ئه‌ڵماس
و نه‌ک که‌ل و په‌ل. ئه‌وان له بری ئه‌و پاره که ته‌نیا به ڕه‌قه‌م
داویانه چه‌ند ده‌ڕسه‌دێکیش به‌هره‌یان ده‌خسته سه‌ر و ئه‌وجار نه‌وت
و گازی هه‌رزانیشیان له بری ده‌برده ده‌ره‌وه، واته ته‌نیا له بری
سه‌د میلیارد ڕه‌قه‌می خاڵی، ده‌یان سه‌د میلیاردیان نه‌وت و گاز ده‌برده
ده‌ره‌وه و به ده‌یان قاتیش ده‌یانفڕۆشته‌وه و ته‌نیا دڵخۆشییه‌ک که
ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی قه‌رزه‌که‌ی وه‌رگرتبوو هه‌یبوو، ئه‌وه بوو که سه‌د
میلیارد قه‌رزه ڕه‌قه‌مییه‌که‌ی بانک به بانک ده‌گه‌ڕا و ئیعتیباری
پێ‌درابوو له لایه‌ن هه‌موو بانکه گه‌وره‌کانی ژێر نفووز و ده‌سه‌ڵاتی
سندووقی نێو نه‌ته‌وه‌یی دراوه‌وه. ئا به‌م شێوه و له توێی ده‌یان
ساڵدا زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌ژار و که‌م داهات و "گه‌مژه" بوونه قه‌رزداری
بانکی جیهانی و بانکی جیهانیش ته‌نیا به ڕه‌قه‌م و حیساب و به که‌ڵک
وه‌رگرتن له سیسته‌می نوێی بانکی واته به‌هره‌ی به‌هره، بوو به
خاوه‌نی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاتانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
پێی قه‌رزدارن و له‌به‌ر خاڵی بوونه‌وه‌ی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌ی زه‌خیره
ئه‌رزییه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانیان ناتوانن له ئاست سندووقی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
ڕابووه‌ستن چوونکه گیرۆده یا موعتادی قه‌رزن، ئه‌گینا قه‌رزیان لێ
ده‌بڕی و ده‌وڵه‌تیش به بێ پاره و دراو هیچ نیه و وه‌ک دیتمان
هاوینی ئه‌مساڵی 2010 ده‌وڵه‌تی یونان ته‌قریبه‌ن ئیعتیبارێکی نه‌ما و
نیزیک بوو بڕووخێت و وڵات بکه‌وێته ده‌ست خه‌ڵکی یونانه‌وه و هه‌رج و
مه‌رج پێک بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی یونان ورده ورده ئیتر حه‌قده‌ستی
کارمه‌نده‌کانی خۆیشی نه‌ده‌ما بیدات، بۆیه ئه‌و سندووقه به وه‌رگرتنی
کۆمه‌ڵێک ئیمتیازی دیکه له یونان، دیسانه‌وه به‌شێک دراوی کاغه‌ز و
به‌شێکیش ته‌نیا ڕه‌قه‌می ئیعتیباریی خسته‌وه ئیختیار ده‌وڵه‌تی یونان،
بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له سه‌ر پێ ڕاگرێته‌وه. ئه‌م قه‌رزه نوێیه‌ی یونان
ئه‌گه‌ر چی له کورت ماوه‌دا ئه‌و ده‌وڵه‌ته له سه‌ر پێ ڕاده‌گرێته‌وه،
به‌ڵام یونانی قه‌رزدارتر و نابوودتر له جاران کردۆته‌وه و وڵاتانی
ئوروپایی ئه‌ندامانی شینگێن که یونانیش هه‌ر له خۆیانه، له حه‌ولدان
وێڕای بانکی جیهانی، ئه‌وانیش یارمه‌تی یونان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک
هه‌ستێته‌وه سه‌ر پێی خۆی، به‌ڵام گرفته‌که ئه‌مه‌یه که ئه‌م
وڵاتانه خۆیشیان هه‌ر وه‌ک یونان به سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌رزدارن
و بۆ نمونه هه‌ر ئێستا ئیڕله‌ند وا خه‌ریکه وه‌ک یونانی به سه‌ر بێت
و له کۆبوونه‌وه‌کانی وڵاتانی جی بیست که له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی
ڕابردوو له سێئۆلی پێته‌ختی کوره‌ی باشوور گرتیان، باسی ئه‌وه بوو که
چلۆن ئیرله‌ند ڕزگار بکه‌ن. وڵاتانی ئیسپانیا و پورتوگال و ته‌نانه‌ت
ئیتالیاش هه‌ر وه‌زعییان باش نیه و ته‌نانه‌ت وڵاتی ئاڵمان که
وڵاتێکی گه‌وری پێشه‌سازی و پێشکه‌وتوو و ده‌وڵه‌مه‌نده و زۆر له حه‌ولی
ئه‌وه‌دا بوو یونان نه‌که‌وێت، خۆیشی هه‌ر ئێستاکه یه‌ک و نیو بیلیۆن
یۆڕۆ واته هه‌زار و پێنجسه‌د میلیارد یۆڕۆ به بانکی جیهانی قه‌رزداره
که به‌هره‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و قه‌رزه چل میلیارد یۆڕۆیه و ساڵی ئه‌مه‌نده‌ی
به‌هره سه‌ر ده‌چێت و پسپۆڕانی ئاڵمانی هه‌ر له ئێستاوه زه‌نگی هه‌ڕه‌شه
یان (خه‌ته‌ریان) لێداوه و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئاوا بڕواته پێش ئاڵمان
تا ده ساڵی‌تر به‌رگه ناگرێت و وه‌ک یونانی لێ دێت و هه‌ر له ئێستاوه
له هه‌وڵی ڕێفۆرم و چاکسازی دراو و سیسته‌می نوێی بانکیدان و پێیان
وایه ئه‌و سیسته‌می به‌هره‌ی به‌هره ئه‌بێت چاکسازی تێدا بکرێت و یا
هه‌ڵبگیرێت. ئه‌گه‌ر چی هیچ ده‌وڵه‌تێک ناتوانێت به تاقی ته‌نیا زه‌خت
بۆ سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی بێنێت که سیستمه‌که‌ی هه‌ڵبگرێت یا هه‌ڵی
بووه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یان ده‌وڵه‌ت زه‌ختی بۆ بێنن و
داوای لێ بکه‌ن، ڕه‌نگه هه‌وڵی چاکسازی بدات! پسپۆڕانی ئاڵمانی ده‌ڵێن
ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا که بانکه‌کان ده‌یانه‌وێت ئاڵمان بگرنه ده‌ست
خۆیان، ته‌نیا زانیاری خه‌ڵک به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که بزانن چ داهاتوویه‌کی
کۆیلایه‌تی چاوه‌ڕوانیانه و ئه‌وان واته خه‌ڵک ئه‌بێت هه‌موو بزانن
که له ئه‌گه‌ری نیزیک بوونه‌وه‌ی وه‌ها حاڵه‌تێکدا، ته‌نیا یه‌ک ڕێگا
و به‌س ئه‌م ڕێگایه هه‌یه بۆ ڕزگار بوونی وڵاته‌کانیان له چنگ بانک
و ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که هه‌موو به یه‌ک ڕا بچنه بانکه‌کان و دراوه‌کانیان
بێننه ده‌ر، واته سندووقه‌کانی بانک خاڵی ده‌بێته‌وه و ئیتر بانک
ناتوانێت به دراو و پوڵی خه‌ڵک هیچ ڕه‌قه‌مێک کرێدیتی ڕه‌قه‌میی خاڵی
به که‌س بدات و ئه‌وجار ئه‌وه بانکه‌کانن که وه‌رشکسته ده‌بن و نه‌ک
ده‌وڵه‌ت یا وڵاته‌که‌یان و به‌م شێوه ڕزگاریان ده‌بێت و بۆیه شاره‌زایان
و ناڕازییان له‌و وه‌زعه هه‌ر له ئێستاوه خه‌ڵک له‌م زانیاریانه
ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه.
ڕه‌نگه زۆر که‌س پێیان وابێت که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له پشت سندووقی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌یه، منیش هه‌ر وام ئه‌زانی، به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی
زیاتری بابه‌ته‌که بۆم ده‌رکه‌وت که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاش بۆخۆی هه‌ر
یه‌کێکه له قه‌رزدارانی ئه‌و سندووقه و هه‌ر ئێستاکه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا
12000000000000دۆلار واته دوازده هه‌زار میلیارد دۆلار به‌و سندووقه
قه‌رزداره و ڕۆژانه‌ش 3 میلیارد دۆلار به‌هره‌ی سه‌ر ده‌چێت که ده‌کاته
ساڵی هه‌زار و سه‌د میلیارد به‌هره و هه‌تا به‌هره‌ش زیاتر ده‌بێت، ئه‌وجار
به‌هره‌ی به‌هره‌که‌ش زیاتر ده‌بێت و ڕه‌نگه پاش ده ساڵی دیکه بکاته
ڕۆژی چوار میلیارد به‌هره!! دوازده هه‌زار میلیارد قه‌رز بۆ ده‌وڵه‌تێکی
وه‌کو ئه‌مریکا که‌م نییه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ئه‌مساڵ بۆ دانی ته‌نیا
حه‌وتسه‌د میلیارد به بانکه بچکۆله‌کان بۆ هاتنه ده‌ر له قه‌یران
زۆر هه‌راسان ببوو، که ئه‌مه هێشتا ناکاته هه‌زار میلیاردیش، له
حاڵێکدا دوازده هه‌زار میلیارد قه‌رزداره و ڕۆژانه‌ش سێ میلیاردی له
ئێستادا به‌هره سه‌ر ده‌چێت، بۆیه ئه‌مریکا ئه‌مڕۆکه له هه‌میشه
قه‌رزدارتر و وه‌رشکسته تره. وه‌ک ده‌بینین سه‌رۆکی ئه‌مریکا باڕاک
ئۆباما له‌م ڕۆژانه‌دا که من خه‌ریکی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌م، سه‌ردانی
ئاسیا و به تایبه‌ت چین و مالێزی کرد و له کۆبوونه‌وه‌ی جی بیستیش و
ئاپێکیشدا داوای یارمه‌تی له چین و ئاڵمان کرد. چین ئێستا له‌م قه‌یران
و ڕکوده ئابورییه‌ی ئه‌مریکادا ئه‌و به یه‌که‌م هێزی ئابوری جیهان
پێناسه ئه‌کرێت. به هه‌ر حاڵ ئه‌مریکا ته‌نیا بازوویه‌کی نیزامییه
که هه‌ر له پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانییه‌وه بۆخۆی ڕۆڵی پۆلیسی
جیهانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و هه‌ر ئه‌ویش بوو که به ده‌می جۆرج بووشی
باوک، چه‌مکی "نه‌زمی نوێی جیهانی" هێنایه ئاراوه، هه‌ر ئه‌و نه‌زمه‌ی
که سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی به ته‌مایه‌تی، واته له هه‌موو جیهاندا
و به سه‌ر هه‌موو جیهاندا تاقه یه‌ک ده‌سه‌ڵات، یه‌ک دیسیپلین، یه‌ک
ئایین، یه‌ک حکومه‌ت، یه‌ک پۆلیس و هتد له به‌ر چاو گیراوه بۆ
داهاتووی زه‌وی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سینه‌مای هۆلیوود به دروست
کردنی فیلمگه‌لی تایبه‌تی خراوه‌ته ئاماده کردنی زێهنییه‌تی خه‌ڵکانی
جیهان بۆ سه‌ر خستن و قه‌بووڵ کردنی ئه‌و هزره و ئاماده کردنیان بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته.
شیکردنه‌وه‌ی زیاتر بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر.
وه‌ک وترا سیسته‌می دراوی نوێ هه‌موو که‌سی قه‌رزداری خۆی کردووه، هه‌ر
له تاکه‌کانی مرۆڤه‌وه بگره هه‌تا ده‌وڵه‌ته‌کان و کارخانه‌کان و
هیدیکه‌ش. بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌ی که دراو به سیسته‌می نوێ و ئه‌مڕۆیی
و له‌و کاته‌دا که هه‌موو که‌س به بانک قه‌رزدارن، چلۆن کار ده‌کات و
چلۆن قازانج و به‌هره په‌یدا ده‌کات، زۆر ڕێگا بۆ تێگه‌یشتنی هه‌یه
که من هه‌وڵ ده‌ده‌م سێ (3) دانه‌یان لێره باس بکه‌م. یه‌که‌میان
چیرۆکێکه که به زمانێکی زۆر ساکار شێوه‌ی به‌هره‌مان پێ نیشان ده‌دات،
دیاره وه‌ک وتم ئه‌مه ته‌نیا چیرۆکه و هه‌ڵبه‌ستراوه و ڕاستی نیه،
به‌ڵام شێوه کارکردێکی ساکاری ڕابیته‌ی پوڵ و به‌هره و ڕه‌قه‌می
خاڵیی ئیعتیباریی بانکمان نیشان ده‌دات!
چیرۆکه‌که ئاوا ده‌سپێده‌کات: ڕۆژێک کابرایه‌کی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و
خاوه‌ن پاره (تۆ بخوێنه‌ره‌وه بانک) ئه‌چێت بۆ شارۆچکه‌یه‌ک که خه‌ڵکه‌که‌ی
هه‌مووی به هۆی بارودۆخی سیسته‌می نوێی دراو به یه‌کتر قه‌رزدارن و
له به‌ر ئه‌وه‌ی پاره نییه هه‌موو شتیان به ئه‌مانه‌ت و قه‌رز به
یه‌کتر داوه. کابرای خاوه‌ن پوڵ هه‌ر که ده‌گاته ناو شار له پێش هه‌موو
کارێک‌دا بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که سه‌ره‌تا شوێنی حه‌وانه‌وه و حه‌سانه‌وه
و دووش و خه‌و دیاری بکات و ئه‌وجار وه‌دوا کاره‌کانی بکه‌وێت. چاوی به
هۆتێلێک ئه‌که‌وێت و ئه‌چێته ژوور و خاوه‌ن هوتێل به هۆی قه‌رزداری و
بێ پوڵی بۆخۆی به ته‌نیا هوتێل به ڕێوه ده‌بات و هیچ کرێکاری نیه،
بۆیه به‌ره‌و پیری موشته‌ری خاوه‌ن پاره ئه‌ڕوات و به‌خێرهاتنی ده‌کات
و خاوه‌ن پاره به په‌له ئه‌ڵێت ژوورێکی باش و خاوێنم به هه‌موو
ئیمکاناته‌وه به‌رێ بۆ ئه‌مشه‌و. خاوه‌ن هوتێل خێرا ئه‌ڵێت ئه‌کاته
دوو سه‌د یۆڕۆ و خاوه‌ن پاره دووسه‌د یۆڕۆی ئه‌داتێ و کلیلی لێ وه‌رده‌گرێت
و ئه‌ڕوات بۆ ژووره‌که‌ی. خاوه‌ن هوتێل که قه‌رزداره خێرا ئه‌ڕواته
خوار بۆ دووکانی ژێر هۆتێله‌که‌ی دووسه‌د یۆڕۆکه ئه‌دات به خاوه‌ن
دووکانه‌که و ئه‌ڵێت ئه‌وا قه‌رزی من و تۆ پاک بوو، واته قه‌رزه‌که‌ی
ئه‌داته‌وه. خاوه‌ن دووکانیش که هه‌روه‌تر به خاوه‌ن ئه‌نبار قه‌رزداره
خێرا ئه‌ڕوات و دووسه‌د یۆڕۆکه ئه‌دات و قه‌رزه‌که‌ی یا به‌شێک له قه‌رزه‌که‌ی
پاک ده‌کاته‌وه. خاوه‌ن ئه‌نباریش هه‌روه‌تر خێرا ئه‌ڕوات بۆ لای ئاشه‌وان
و به‌شێک له قه‌رزه‌که‌ی پاک ئه‌کاته‌وه و ئیتر ئه‌م دووسه‌د یۆڕۆیه
هه‌روا ده‌ست به ده‌ست ئه‌ڕوات هه‌تا ئه‌گاته ده‌ست کۆچه‌رێک و کۆچه‌ریش
قه‌رزه‌که‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه و خێرا ئه‌ڕوات بۆ هۆتێل و داوای لێبوردن
ده‌کات که قه‌رزه‌که‌ی به هوتێل وه‌دوا که‌وتووه و ئه‌مه‌ش دووسه‌د
یۆڕۆ با به‌شێک له قه‌رزه‌که‌م پاک بێته‌وه و به‌م جۆره دووسه‌ده‌که
ئه‌گاته‌وه ده‌ست خاوه‌ن هوتێل و له‌م کاته‌دا کابرای ده‌وڵه‌مه‌ندی
خاوه‌ن پاره له ژووری هوتێله‌که دێته ده‌ره‌وه و ئه‌ڵێت نه ژووره‌که‌م
به دڵه و نه هوتێله‌که، زۆر پیس و بێ ئاوه، ئه‌ڕۆم بۆ شوێنێکی
دیکه. خاوه‌ن هوتێلیش دووسه‌د یۆڕۆکه که گه‌یووه‌ته‌وه ده‌ست خۆی
ئه‌داته‌وه به کابرا و ماڵئاوایی لێ ده‌کات و خاوه‌ن پوڵ (بانک)
دووسه‌ده‌که ئه‌خاته گیرفانی و ئه‌ڕوات.
لێره‌دا چیرۆکه‌که کۆتایی دێت، به‌و دووسه‌د یۆڕۆیه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک
قه‌رزه‌کانی خۆیان پاک کرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بچێته گیرفانی
هیچکامێکیانه‌وه. دیاره مه‌به‌ستێکی زۆر گرنگ له‌م چیرۆکه‌دایه و ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که دراو یا پوڵ خۆی خۆ به خۆ کار ده‌کات و خۆی قازانج و به‌هره
په‌یدا ده‌کات و نه‌ک هێزی کار. له سیسته‌می نوێی دراودا کاری تاکی
مرۆڤ به‌هره‌ی نیه، ته‌نیا خۆ به‌خێو کردنه و به کارکردن قازانج په‌یدا
نابێت، به‌ڵکو له‌م سیسته‌مه نوێیه‌دا ته‌نیا پوڵ، پوڵ په‌یدا ده‌کات
و ئه‌ویش له ڕێگای سوود و به‌هره‌ی پوڵ خۆیه‌وه، ئه‌و شته‌ی که ده‌ڵێن
له ئیسلامدا حه‌رامه، به‌ڵام هه‌موو سیسته‌مه بانکییه ئیسلامییه‌کانیش
وێڕای بانکه ڕۆژئاواییه‌کان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن!
نمونه‌ی دووهه‌م حسێب کردنی به‌هره‌ی (7%) له سه‌د هه‌زار دولاره، که
چلۆن ئه‌و سه‌د هه‌زاره کار ده‌کات و خۆبه‌خۆ زیاد ئه‌کات، به بێ ئه‌وه‌ی
که‌س ده‌ستی تێوه‌ربدات، جا ئه‌م نمونه ئه‌توانن بۆ میلیارده‌کان، که
ده‌وڵه‌ته‌کان له سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراوی وه‌ر ده‌گرن، حیساب
بکه‌ن و ته‌نیا سیفره‌کانیان پێ زیاد بکه‌ن:
ته‌نیا
به‌هره‌ی حه‌وت له سه‌دیی ده ساڵی سه‌د هه‌زار ده‌کاته 96.720 دۆلار،
واته هه‌ر که‌س سه‌د هه‌زار له بانکێک وه‌بگرێت و بانک حه‌وت ده‌ڕسه‌د
به‌هره‌ی سه‌ر بخات، پاش ده ساڵان ئه‌بێ قه‌رزداره‌که سه‌د و نه‌وه‌د
و شه‌ش هه‌زار و حه‌وتسه‌دوبیست دۆلار بداته‌وه به بانک (196.720)
واته پاش ده ساڵان نیزیکه‌ی دو قات ده‌بێته‌وه و ئه‌مه وه‌ک له‌و
جه‌دوه‌لی وێنه‌ییه‌دا ئه‌یبینن، پاش سه‌د ساڵان ته‌نیا به‌هره‌ی ئه‌و
سه‌د هه‌زاره ده‌کاته (86.771.630) نیزیکه‌ی هه‌شتا و حه‌وت میلیۆن
دۆلار. بانکی ناوه‌ندی جیهان یا سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو هه‌ر له
پاش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانییه‌وه ده‌ستی کردووه به‌م شێوه کاسپی و قه‌رز
دان به ده‌وڵه‌ته‌کان و ئێستا پاش نیزیکه‌ی نه‌وه‌د (90) ساڵ هه‌موو
جیهان به‌و بانکه قه‌رزداره و وه‌ک له سه‌ره‌وه نمونه‌ی ئێران و جه‌زایر
و بردنی نه‌وت و گازم باس کرد، داهاتی ئه‌و سندووقه به ده‌یان و سه‌دان
قات زیاتر بووه له‌و قه‌رزه‌ی که به ده‌وڵه‌ته‌کانی داوه. تازه خۆ
ئه‌و به زۆری ڕه‌قه‌می ئیعتیباریی ده‌دات و نه‌ک زێڕ یا شتی قیمه‌ت
دار. پسپۆڕان باس له‌وه ده‌که‌ن که بانکه‌کان و به تایبه‌ت بانکی
جیهانی له‌و بڕه ڕه‌قه‌مه ئیعتیبارییه‌ی که وه‌ک قه‌رز ده‌یداته ئه‌م
و ئه‌و، بانک ته‌نیا ده له سه‌دی ئه‌و میقداره‌ی زێڕ یا ئه‌ڵماس و
شتی قیمه‌تیی له پاشه‌که‌وت یا زه‌خیره‌ی خۆیدا هه‌یه، باقیه‌که‌ی ته‌نیا
ڕه‌قه‌می خاڵییه ئه‌یدا و ئیعتیباری جیهانی پێ ئه‌دات، که چلۆنایه‌تی
ئه‌و کارکرده ئه‌گه‌ر چی من یه‌ک تۆزقاڵی لێ تێ ده‌گه‌م به‌ڵام به
گشتی له سه‌وادی من به ده‌ره و پێویسته پسپۆڕان و زانایانی ئه‌و
بواره له سه‌ری بدوێن. ئه‌وه‌نده‌ی من لێی بزانم، به‌م شێوه‌یه کار
ده‌کات: بانک پاره بۆ خه‌ڵک هه‌ڵده‌گرێت و ته‌نانه‌ت له حسێبه په‌س
ئه‌ندازه‌کاندا به‌هره‌ش به خه‌ڵک ئه‌دات. ئه‌گه‌ر یه‌ک میلیۆن نه‌فه‌ر
خه‌ڵک بۆ نمونه له بانکێک حسێب بکه‌نه‌وه، پاره‌کانیان که‌م یا زۆر
له‌وێ داده‌نێن، جا ئه‌مه بێجگه له پاره‌ی کڕین و فڕۆشتنه‌کان که
له بانکه‌کان ده‌مێننه‌وه، چوونکه بانک سه‌دان جۆر مه‌عامه‌له ده‌کات
به دراو و پاره. دراوی ئه‌م یه‌ک میلیۆن خه‌ڵکه و دارایی بانکیش خۆی
هه‌ر هه‌موو بێجگه له ده ده‌ڕسه‌دی که له زه‌خیره‌ی بانک ئه‌مێنێته‌وه،
باقی له سه‌دا نه‌وه‌ده‌که‌ی به قه‌رز به خه‌ڵکی دیکه ئه‌درێت که
پێویستیان به قه‌رز یا ڕه‌هنه، خانوو یا ماشین و کارخانه و شیرکه‌ت
ده‌کرن. واته بانک هه‌م به دراو و پوڵی خه‌ڵک کاسبی ده‌کات و هه‌میش
به ڕه‌قه‌می خاڵی، خۆ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌و یه‌ک میلیۆن خه‌ڵکه بچن
له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پاره‌کانیان له بانک ڕاکێشنه ده‌ره‌وه، بانک
ئه‌بێت دایبخات، چوونکه ته‌نیا ده ده‌ڕسه‌دی هه‌موو ئه‌و پاره‌ی به
قه‌رزی داوه له بانکدا هه‌یه و ئه‌مه هه‌ر به‌شی که‌متر له سه‌د
هه‌زار نه‌فه‌ر خه‌ڵک ده‌کات. بانک به‌وه بردوویه‌تییه‌وه که خه‌ڵک
هه‌موو ناچن پاره ده‌ر بێنن و مه‌عامه‌له‌کانیشی ته‌نیا به که‌م
کردنه‌وه و زیاد کردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌می ئه‌م و ئه‌و ده‌کات، یه‌کێک بیست
هه‌زار قه‌رز وه‌رده‌گرێت، ڕه‌قه‌مێکی بیست هه‌زاری له سه‌ر حیسابه‌که‌ی
زیاد ده‌که‌ن. ((خۆ که‌س قه‌رز وه‌رناگرێت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌که ده‌ر
بێنێت و له ماڵه‌وه بیشارێته‌وه، به‌ڵکو خێرا ئه‌یدا به‌و شته‌ی که
پێویستیی پێی هه‌یه و ئه‌وه‌ش هر بانک بۆی ده‌کات و ئه‌وجار هه‌وڵ ئه‌دات
زوو قه‌رزه‌که‌ی بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌که‌ی که‌متر بێت.)) بانک
بیسته‌که له حسێبی ئه‌م که‌م ده‌کاته‌وه و به حسێبی یه‌کی دی که
شتی لێکڕدراوه زیاد ده‌کات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ش ده‌ر بێنێت و
به ده‌ست خه‌رجی کات، دووکانه‌کان ئێواره پاره‌که ده‌خه‌نه‌وه بانک.
یا نمونه‌ی دیکه یه‌کێک ده هه‌زار قه‌رزداره، ده هه‌زار ڕه‌قه‌م له
حیسابه‌که‌ی که‌م ده‌که‌نه‌وه، هه‌مووی ته‌نیا به ئه‌له‌کتڕۆنیک و
حیساب و ڕه‌قه‌م. ئیتر بانک بۆخۆی به دراوی خه‌ڵک و به ڕه‌قه‌می
خاڵی به‌هره وه‌ر ده‌گرێت و سه‌دان مه‌عامه‌له‌ی گه‌وره و چکۆله به
دراوی خه‌ڵک ئه‌کات و به‌م شێوه بانک پاش 50 ساڵ له هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه
ده‌وڵه‌مه‌ندتره! وه‌ک وتم ئه‌مه به زمانێکی ساده و ئه‌وه‌نده‌ی من
تێی بگه‌م، به‌ڵام پسپۆڕان زیاتر له ورده‌کارییه‌کانی ده‌زانن!
بێڕتۆڵت بڕێشت شاعیر و ڕوناکبیری شۆڕشگێڕی ئاڵمانی وتوویه، ته‌نیا
مرۆڤگه‌لی گه‌مژه و ئه‌حمه‌ق ده‌چن بانک ئه‌بڕن، مرۆڤی زیره‌ک بانک
نابڕن، ده‌چن بانک دائه‌مه‌زرێنن!
نمونه‌ی سێهه‌م: باسێکی نیوه زانستییه که ته‌واو و ده‌قیق نییه، به‌ڵام
بۆ ئه‌وه‌ی هێزی به‌هره باشتر بناسرێت، که‌سانێک هاتوون لێکیان داوه‌ته‌وه
که ئه‌گه‌ر گریمان (به فه‌ڕزی مه‌سال) باوکی عیسای پێغه‌مبه‌ر ئه‌وکات
که عیسا له دایک بووه (دیاره عیسا گووایه باوکی نه‌بووه) حسێبێکی
په‌س ئه‌ندازی بۆ عیسا بکردایه‌ته‌وه به 5% به‌هره‌وه، وه ئه‌و کات
باوکیی ته‌نیا یه‌ک سێنتی (با بڵێین یه‌ک سێنتی دۆلار)ی بۆ دابنایه و
عیساش ئه‌و حسێبه‌ی هه‌ر دانه‌خستبایه و تا ساڵی 2000 حسێبه‌که
مابایه، پاش دوو هه‌زار ساڵان به پێی ئه‌و سیسته‌می به‌هره‌ی
بانکییه ئه‌و یه‌ک سێنته ئاوای لێ ده‌هات:
0.01 * 1.05 ˆ 2000 =
23.911.022.000.000.000.000.000.000.000.000.000.000.000 $
واته ئه‌و یه‌ک سێنته‌ی عیسا پاش دووهه‌زار ساڵان ده‌یکرده نیزیکه‌ی
24 سیکستیلیارد دۆلار (24 Sixtilirade). جا ئیتر بۆخۆتان لێکی بده‌نه‌وه
که چۆن له نه‌وه‌د ساڵی ڕابردوودا بانکی جیهانی بووه به خاوه‌نی
نیوه‌ی زۆرتری ده‌وڵه‌تان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی جیهان و ئه‌م ڕه‌وه‌نده
له داهاتوودا به‌ره‌و کوێ ئه‌مانبات؟
خاوه‌نی سه‌ره‌کی و حه‌قیقیی دراو کێیه؟
پسپۆڕانی بواری دارایی و دراو باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که به پێی سیسته‌می
نوێی دراو، که هه‌ندێک که‌س پێیان وایه فکره‌که‌ی له‌گه‌ڵ هزری
بازاڕی ئازاد په‌یدا بووه به‌ڵام دواتر به کرده‌وه کراوه، هه‌موو
که‌س به بانک قه‌رزداره و یا ئه‌وه‌ی که ئه‌وه بانکه که خاوه‌ن
پاره‌یه و نه‌ک ده‌وڵه‌ته‌کان و ده‌وڵه‌ته ده‌سمایه‌دارییه‌کانی
جیهان له به‌ینی 120% تا 200% به بانکه‌کان قه‌رزدارن. بۆ نمونه
وڵاتی ژاپۆن یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که له بیست ساڵ پێش ئێستاوه قه‌رزداری
بانکه و ئێستا زیاترین قه‌رزداری ده‌وڵه‌تیی به بانک، ده‌وڵه‌تی
ژاپۆنه که قه‌رزی ئه‌و له سه‌دا دووسه‌ده، به‌ڵام وڵاتانی پیشه‌سازی
و مۆدێڕنی وه‌ک ئاڵمان و فه‌ڕانسه و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و
هیدیکه‌ش وه‌ک باسی کرا قه‌رزداری بانکن که که‌مترین ڕاده‌ی ئه‌و قه‌رزداریانه
گوایه 120% ده‌ڕسه‌ده و هی ئاڵمانه. ده‌وڵه‌ته‌کان وا نیشان ده‌درێن
که گوایه پوڵ له ده‌ست ئه‌واندایه، ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌م
شته له مێژه وا نه‌ماوه و وه‌ک باسی کرا خاوه‌ن پوڵ بانکه‌کان و له
سه‌روو هه‌موویانه‌وه بانکی جیهانیه. ده‌وڵه‌ته‌کان ته‌نیا پارێزه‌ری
پوڵ و له چاپ ده‌ری پوڵن و به ئیراده‌ی بانک کار ده‌که‌ن و هه‌ڵده‌سووڕێن
و ئاڵ و گۆڕیان پێ ده‌کرێت. ده‌وڵه‌ته‌کان ته‌نیا نیگابان و پاسه‌وانی
پوڵ و دراون و ڕاسپێردراو و به‌رپرسن له‌مه‌ڕ کۆنتڕۆڵ کردنی خه‌ڵکانی
وڵاته‌که‌یان، وه یاسا پێک دێنن و له ئه‌ساسدا ده‌وڵه‌ته‌کان ته‌نیا
هێزی سه‌رکوتگه‌ر و یا حاڵه‌تی پۆلیسیی بۆرۆکڕات و نیزامی‌یان هه‌یه که
به کار ده‌هێنرێن و بۆ کاره‌کانیشیان مواجب و بوودجه‌که‌یان له بانک
وه‌رده‌گرن. وێڕای ئه‌مانه ده‌وڵه‌ته‌کان کۆمه‌ڵێکیش داهاتی ناوخۆییان
هه‌یه وه‌ک ماڵیاته‌کان و به گشتی داهات و ئه‌خخازیی و باجگیرییه
ده‌وڵه‌تیه‌کان و هیدیکه که ده‌چنه سه‌ر بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌شێکی
زۆریشی خه‌رجی ئاوه‌دانی و جاده و بان سازیه‌کان ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام
به گشتی خاوه‌نی سه‌ره‌کی پوڵ یا به واتایه‌کی دیکه ئه‌وه‌ی پوڵی هه‌یه
بانکه و نه‌ک ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که کێ له پشت بانکه‌وه‌یه و
کێ خاوه‌نی بانکه، ئیتر ئه‌چێته خانه‌ی تێئۆری ته‌وته‌ئه و هه‌ر که‌سه
و یه‌کێک ناو ده‌بات یان گرووپێک و یا ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناو لێ ده‌نێت
و دیار نیه که کامیان ڕاسته. هه‌ندێک فڕای ماوڕێڕه‌کان و کۆمه‌ڵێک
بیڵدێربێڕگه‌کان و هه‌ندێک فڕیماسیۆنێڕه‌کان و هه‌ندێک ڕاکفلێره‌کان و
هه‌ندێک سه‌هیۆنیزم و کۆمه‌ڵێک پادیشا و مه‌له‌که‌کان و کۆمه‌ڵێک ده‌ڵێن
دانیشتوانی دوورگه یا جه‌زیره‌ی کێمن ئایلانس و هه‌ندێک بوونه‌وه‌ره
فه‌زاییه‌کان و هه‌ندێک ئایینی یه‌هوود و مه‌سیح و هیدیکه ده‌که‌نه
خاوه‌ن بانک و که‌سانێکیش تێکهه‌ڵکێشێک له هه‌موویان ده‌که‌نه خاوه‌نی
بانک که گۆیا گرووپێکیان هه‌یه به ناوی ڕاوند ته‌یبڵ واته مێزی
بازنه‌یی. ئه‌مانه هێشتا له گوومانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه و ته‌نیا
خاوه‌ن یا خاوه‌نانی بانکی جیهانی خۆیان سه‌ر له ڕاستیی ئه‌و ڕازه ده‌ر
دێنن. کتێبێک هه‌یه به به‌رگێکی سوور و نووسه‌رێکی خوازراو که له
ئوروپا مه‌منووعه، من چوارد ساڵ پێش ئێستا که‌وته به‌ر ده‌ستم، به‌ڵام
ئه‌وکات زمانی ئاڵمانیم زۆر کول بوو نه‌متوانی بیخوێنمه‌وه و به داخه‌وه
کۆپییه‌کیشم لێ هه‌ڵنه‌گرت. نووسه‌ری شاراوه له‌و کتێبه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی
من بیستبێتم، به ناو هێنان و به به‌ڵگه‌ی حاشا لێنه‌کراوه‌وه ناوی
25 که‌س ده‌بات که خاوه‌نانی بانکی جیهانی و سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یین
و وتوویه هه‌ر ئه‌وانه‌شن که پلان و ته‌رح و به‌رنامه‌ی شه‌ڕه‌کانی
جیهان، قه‌یرانه‌کانی جیهان، نه‌خۆشینه ئێپیدێمیه‌کانی جیهان، کاره‌ساته
به زاهیر سرووشتییه‌کانی جیهان و زۆر شتی دیکه داده‌ڕێژن، به داخه‌وه
ناوی کتێبه‌که‌شم له بیر نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌بێت شتێک بێت وه‌ک، کێن
ئه‌وانه‌ی جیهان هه‌ڵده‌سووڕێنن، یا شتێکی له‌و بابه‌ته!
که‌سانێک باسه‌که زۆر قووڵتر ده‌بینن و هزری پێک هاتنی بانکی جیهانی (من
پێم وایه مه‌به‌ستیان هزری ده‌سه‌ڵاتداری جیهان بێت) ئه‌گێڕنه‌وه بۆ
ده‌سه‌ڵاتی فیڕعه‌ونه‌کانی میسر و پاشان موسای پێغه‌مبری جووله‌که‌کان
و ته‌نانه‌ت بناخه‌که‌ی په‌یوه‌ند ده‌ده‌نه‌وه به داوودی ناسراو به
پێغه‌مبه‌ر و سه‌رهه‌ڵدانی کتێبه ئاینیه‌کانیش وه‌ک زه‌بووڕ و ته‌وڕات
و پاشانیش ئینجیل و قوڕئان هه‌موو په‌یوه‌ند ئه‌ده‌نه‌وه به یه‌ک مه‌به‌ست،
به ده‌سته‌وه گرتنی جیهان، ئالووده کردن و گرفتار کردنی خه‌ڵکه‌کان
و مرۆڤایه‌تی به خورافات و ئاینه‌کان بۆ مه‌شغووڵ کردنیان به‌و شتانه‌وه!
هه‌ندێکیش په‌یوه‌ندی ده‌ده‌نه‌وه به ئاشوورییه‌کان و پێیان وایه که
ئاشوورییه‌کان به دوای شکستیان له مێزۆپۆتامیا به ده‌ستی ماده‌کان،
ئیتر له‌و ناوچانه ده‌ر ده‌کرێن یا هه‌ڵدێن و ئیتر ئه‌وانیش به‌ره‌و
سه‌روو و ناوه‌ڕاستی ئوروپا ده‌ڕۆن و چوون زیره‌ک ده‌بن و بیریش له
تۆڵه ده‌که‌نه‌وه بناخه‌ی وه‌ها شتێک (به‌هره) دائه‌مه‌زرێنن بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌م تۆڵه‌ی خۆیان کردبێته‌وه و هه‌میش جیهان به ده‌سته‌وه بگرن. که
ئه‌م به ده‌سته‌وه گرتنی جیهانه وا ئه‌مڕۆکه خه‌ریکه دێته دی و
کۆنتڕۆڵی جیهان و خه‌ڵکانی جیهان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ به هۆی ئامێره
نوێکان و له سایه‌ی تۆڕی جیهانی ئینتێڕنێته‌وه ئاسانتر و ساکارتر ده‌بێته‌وه.
خارج له باسه‌که من بۆخۆم که ئه‌م تێئۆری ته‌وته‌ئانه ده‌بیستم، ده‌که‌ومه
ئه‌م خه‌یاڵاته‌وه که تۆ بڵه‌ی ئه‌وه ئه‌و تۆڵه نه‌بێت که له
کوردی ده‌که‌نه‌وه؟ چوونکه کوردان و زمانه ڕه‌سه‌ن و کۆنه‌کانی
کوردی به نه‌وه‌ی نوێی ماده‌کان ناسراون و کوردیش ئه‌م هه‌موو زوڵم و
زۆره‌ی لێ چووه و لێی ده‌چێت و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه که که‌س
چاوی به‌وه هه‌ڵ نایات که ده‌وڵه‌تی ببێت! تۆ بڵه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی
بانکی جیهانی له پشت له‌ت کردنی کوردستان و تۆڵه له‌م نه‌ته‌وه نه‌بن؟
مرۆڤ نازانێت بڵێ چی، به‌ڵام زۆر ئاشکرایه که به زاهیر کوردستان به
ده‌ستی زلهێزه‌کان له لۆزان دابه‌ش و له‌ت له‌ت کرا و ئێستا ئیتر
گرفتی کورد هێند ئاڵۆز بووه که ته‌قریبه‌ن له ئیراده‌ی کورد خۆیدا
نه‌ماوه و مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌تیان کرد دووباره ئیراده
بکه‌ن و کورد ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت که له‌و حاڵه‌ته‌شدا ده‌وڵه‌تێکی
وابه‌سته و هه‌ڵبه‌ته قه‌رزداریش ده‌بێت، وه‌ک زۆر ده‌وڵه‌تی دیکه‌ی
ناوچه‌که. هه‌ر ئه‌و ئیراده‌یه‌ش بوو که ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلی له
فلستین سه‌قامگیر کرد و تا ئه‌مڕۆش ئه‌یپارێزێت.
ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن، هێنڕی فۆڕد که خۆی به یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی
بانکی جیهانی له ناو فۆڕده‌کاندا ناوی هه‌یه، وتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر خه‌ڵک
هه‌مووی بیزانیبایه که پوڵ یا دراو چیه و به‌هره چۆن کار ده‌کات،
هه‌ر سبه‌ینێ له هه‌موو کوێ شۆڕش به‌رپا ده‌بوو."
مایر ئامشێڵ ڕۆتشیڵد ئه‌ڵێت: "له جیهاندا حه‌وت عه‌جایه‌بی جیهانی سه‌بت
کراوه که یه‌کیان هێره‌مه‌کانی میسره، ئه‌و ده‌ڵێت هه‌شته‌مین په‌دیده‌ی
عه‌جایه‌بی جیهان سیسته‌می به‌هره‌ی به‌هره‌یه که بانکی جیهانی که‌ڵکی
لێ وه‌رده‌گرێت".
که‌سانێکیش ده‌پرسن که بۆچی ئابوریزانێکی وه‌کو سیلڤیۆ گێسێل که ڕه‌خنه‌گری
به‌هره‌ی به‌هره بووه له هیچ کوێ ناوی نیه و ته‌نانه‌ت خوێنده‌وارانی
بواری ئابوریش به ده‌گمه‌ن ناوی ده‌زانن؟
هه‌ندێک که‌س ده‌پرسن بۆ کتێبه به ناوبانگه‌که‌ی خاتوو هێلێنا
پێتڕۆڤنا بلاڤاتسکی که خاتوونێکی ڕووسی ئاڵمانییه، به ناوی (The
Secret Doctrine) ناوی نیه و زۆر که‌م په‌یدا ئه‌بێت؟
بێجگه له‌مانه کۆمه‌ڵێک ناو هه‌ن که ڕاسته و خۆ یا ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان
به‌و تێئۆریانه‌وه هه‌یه که نیوه ونن، بۆ نمونه: جۆن دیکسۆن،
ژنڕاڵ ئاڵبێڕت پایک، سێسیل جۆن ڕۆدس، جۆن ڕۆسکین، ئاڕتور جێیمس باتفوڕ،
بێنیامین کرێم خاوه‌نی شێڕ ئینتێڕناسیۆناڵ و زۆر که‌سانی دیکه. هاوکات
گوومان له سه‌ر که‌سانی نوێ که پێیان زیاد بوون هه‌یه وه‌کو، جۆرج
بووشه‌کان و کلینتۆن و تۆنی بلێڕ و ته‌نانه‌ت گورباچۆڤ و هی دیکه‌ش که
که‌م و زۆر سه‌رپه‌رشتیار یا سه‌رۆکی ڕێکخراوێکی جیهانیی سه‌ر به
سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یین. گورباچۆڤ سه‌رپه‌رشتیاری ڕێکخراوه‌یه‌کی
جیهانی به ناو ژینگه پارێزی ده‌کات و تۆنی بلێر له ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناویندا خراوه‌ته گه‌ڕ و کلینتۆن و بووشی باوک زۆر کاری به ناو "مرۆڤپارێزانه"
خراوه‌ته ئه‌ستۆیان و هتد!
ئه‌گه‌ر ئه‌م تێئۆرییانه ڕاست بن، که من پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌موویشیان
ڕاست نه‌بن، ئه‌وا هه‌ندێک ڕاستییان هه‌ر تێدایه، ئه‌وا ئه‌بێ بڵێین
که بانکی جیهانی که هه‌مووان پێی قه‌رزدارن، ئیتر به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕوات
که جیهان به ته‌واوی بگرێته ژێر چه‌پۆکی خۆی و ئاواته له مێژینه‌که‌ی
بێته دیی. هه‌ندێک ده‌ڵێن ساڵی 2012 جیهان تێک ئه‌چێت، که پێشتر له‌مباره‌وه
شتم نووسیوه، به‌ڵام هه‌ندێکیش ده‌ڵێن نه‌خێر له ساڵی 2012دا شه‌ڕێکی
حه‌وت ساڵه که تا 2019 به‌ر ده‌وام ده‌بێت ده‌ست پێ ده‌کات و گوایه
هێلێنا ئه‌و خاتوونه ڕووسییه که له سه‌ره‌وه باسم کرد، له کتێبه
ونه‌که‌یدا، سیکرێت دۆکترین، باسی ئه‌مه‌ی به شێوه‌ی پێش وتن کردووه،
چه‌نده ڕاسته نازانم و چه‌نده‌ش ڕووده‌دات ئه‌ویش نازانم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ڕوو بدات ئه‌وا ئیتر ئه‌مه شه‌ڕی نیهایی بانکی جیهانیه بۆ کردنی هه‌موو
جیهان به خه‌ڵکه‌کانییه‌وه به یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ئایین. دیاره
ئه‌بێت له‌و شه‌ڕه حه‌وت ساڵه‌دا که دیاره به چه‌ک و چۆڵی ناوه‌کی
و مۆدێڕن و نوێ و هاوکات به کار هێنانی ڕۆبۆته‌کان له شه‌ڕه‌کاندا و
شه‌ڕی سایبێری ده‌کرێت، ئیتر خه‌ساره‌تی گیانی مرۆڤه‌کان، بێجگه له
کاولکاری، ده‌یان ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ڕه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانی
بێت، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم کۆتایی مرۆڤایه‌تی یا خۆ ته‌نیا مانه‌وه‌ی چه‌ند
میلیۆن که‌سێک و ئه‌مانه‌ش ئه‌بنه خاوه‌نی هه‌موو زه‌وی بۆخۆیان!!
لێره مرۆڤ ئه‌که‌وێته بیری فیلمه‌کانی هۆلیوود که واده‌رده‌که‌ون که
به مه‌به‌ست و له ڕووی ئه‌م تێئۆری ته‌وته‌ئاناوه دروست کرابن، ئه‌گه‌ر
چی هۆلیوود ئه‌گه‌ر خۆیشی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستکردی بانکی جیهانی نه‌بێت ئه‌وا
له سه‌دا سه‌د ناتوانێت وابه‌سته یا گیرۆده به بانکی جیهانی و
سندووقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت.
له‌م ڕوانگانه‌وه داهاتوو چلۆن پێش بینی ده‌کرێت؟
ئه‌گه‌ر له ئێران و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه ئه‌م باسه بکه‌مه‌وه،
وادیاره که شه‌ڕه جنێو و شه‌ڕه ده‌ندووکه‌کانی کۆماری ئیسلامی و هه‌ڕه‌شه
و گووڕه‌شه‌کانی ئه‌و له ئیسڕائیل و ئه‌وانی دیکه و هه‌روه‌ها
پێداگری ئه‌وان له‌مه‌ڕ وزه‌ی ناوه‌کی به بێ هۆ نییه و حه‌تمه‌ن ئه‌وان
که ده‌وڵه‌تن شتێکی لێ ده‌زانن. ئه‌گه‌ر چاوێک له تلویزیۆنه‌کانی
کۆماری ئیسلامی بکه‌ین، ده‌بینین که ڕۆژ نیه کۆماری ئیسلامی وتارێک
یا چه‌ند وتار و وتووێژ له دژی ئیسڕائیل و ئه‌مریکا نه‌خوێندرێته‌وه
و ئه‌مانه بێجگه له قسه‌کانی سه‌رۆککۆماره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی له
دژی ئیسڕائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا! ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕانه‌ی داهاتوو که
پێش بینی ده‌کرێن ڕاست بن و ڕوو بده‌ن، ئه‌وا ئایین و ئایدیۆلۆژییه‌کان
خۆیان له مه‌ترسیدا ده‌بینن و له سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌وه
موسوڵمانه‌کان و ئه‌مڕۆکه‌ش سه‌رکه‌شترین ئیسلامییه‌کان ده‌وڵه‌تی
کۆماری ئیسلامی ئێران و حیزبه توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به ئه‌و وه‌ک
حیزبووڵا و حه‌ماس و کۆتله‌ی سه‌در و زۆری دیکه له جیهانن که خۆیان
بۆ وه‌ها شه‌ڕگه‌لێک ئاماده کردووه. شیعه‌کان ده‌ڵێن مه‌هدی دێته‌وه
و مه‌سیحییه‌کان ده‌ڵێن عیسا دێته‌وه و سوونه‌ش که باوه‌ڕی به
ئاخرزه‌مانه! دیاره من تاڵیبان و ئه‌لقاعیده ناخه‌مه ناو
کاتێگۆریی ئێران و ئه‌وانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مان خۆیان به‌شێکن
له پلان و ته‌رح و به‌رنامه‌کان و ئه‌جیر کراون بۆ کردنی ئه‌و کاره
قێزه‌ونانه‌ی وا ده‌یکه‌ن و ئه‌و به‌ره‌ی تێرۆریزمه که گوایا ئه‌وانن،
ته‌نیا ڕۆڵه له ناوچه‌که ده‌یگێڕن و هیچی دیکه و ڕووداوه
تێرۆریستیه‌کان که ئه‌وان ده‌یانگرنه ئه‌ستۆ، ته‌نیا پێیان سپێردراوه
که بیگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌گیا ئه‌و کردوه‌وانه له شوێنی دیکه‌وه و به
پلان و به‌رنامه‌ی داڕێژراوی دیکه‌وه، داده‌ڕێژرێن، ئه‌گه‌ر چی جار و
بار و تاک و ترووک که‌سانێکی ئه‌قیده‌تی په‌یدا ده‌بن کاری خۆکووژی بکه‌ن،
یا له ئه‌فغانستان و لێره و له‌وێ جار و بار شه‌ڕ له دژی هێزه
داگیرکه‌ره‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆر تاک و ترووکن! ئه‌وه‌تا له ئێراق
کرده‌وه‌ی خۆکووژی که پێشتر هه‌موو ڕۆژه بوو ئێستا ته‌قریبه‌ن نه‌ماوه،
یانی ئه‌بێت بڵه‌ین که‌س باوه‌ڕی به ئیسلام نه‌ما و ئیتر که‌س به ته‌ما
نییه بچێته به‌هه‌شت؟ ئه‌ی بۆ ئه‌گه‌ر پێشتر گوایه ڕۆژی یه‌ک دووکه‌س،
که ناویشیان مه‌علووم نه‌بوو، چالاکی ئینتیحاری و خۆکووژییان ده‌کرد،
له پڕ که‌س نه‌ما، بیجگه له جار و بار بۆمبێک که لێره و له‌وێ هه‌ڵده‌تۆقێت
و ئه‌ویش به دڵنییایه‌وه زۆربه‌یان له ڕێگای دووره‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێن
و ئه‌ته‌قێندرێن؟
ڕوانگه‌ی چه‌په ئۆڕتۆدۆکسه‌کان (له هه‌موو
جیهان) چۆن هه‌ڵسه‌نگێنین؟
من پێم وایه که چه‌په‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه له خۆڕا و به هه‌ڵه
و له ڕووی تێ نه‌گه‌یشتنه‌وه هزری لیبڕالیزم و ده‌وڵه‌ته‌کانیان به
ناوی ده‌سمایه‌داری و ئه‌مانه کردۆته دوژمنی خۆیان، له حاڵێکدا که
له پشت هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه ئوختاپووسی بانکی جیهانی و دراوی جیهانی
ڕاوه‌ستاوه که نایبینن، یا نابیندرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی
بیسته‌میشدا شتێک به ناوی سه‌رمایه‌داری هه‌بووه، ئێستا هه‌موویان قه‌رزداری
بانکی جیهانین، سه‌یری ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری ژاپۆن بکه‌ن که دووسه‌د
ده‌ڕسه‌د قه‌رزداری سندووقی نێو نه‌ته‌وه‌ییه و یا ده‌وڵه‌ته
ئوروپییه‌کان که له سه‌ره‌وه باسم کردن. ده‌وڵه‌ته‌کان وه‌ک وترا ئه‌مڕۆکه
ته‌نیا فه‌رمانبه‌رن و سه‌رۆکه‌کانیشیان ته‌نیا مۆره‌ن که ده‌یان هێنن
و ده‌یانبه‌ن و ئه‌یانگۆڕن، به‌ڵام به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان سابیته و
هه‌ر ئه‌وه‌یه که پێشتر بووه و دواتریش هه‌ر وا ده‌مێنێت به
ئاڵووگۆڕێکی سه‌لیقه‌یی بچکۆله، (دیاره قسه‌م له شۆڕش و ئینقلاب
نییه که هه‌موو شتێک ئه‌گۆڕێت)! خه‌ڵکانیش ده‌چن ده‌نگ ده‌ده‌ن،
دیاره ده‌نگه‌کانیان ڕه‌نگه ئه‌م مۆره یا ئه‌و مۆره هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام
وه‌ک وترا پاشان هیچ ناگۆڕێت، ته‌نیا سه‌لیقه‌کان ده‌گۆڕێن. ئایا چه‌په‌کان
قه‌رز و قۆڵه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کان و گیرۆده بوونیان به بانکی جیهانی
نابینن؟ ئایا نایبینن ئه‌مساڵ چی به سه‌ر یوناندا هات؟ ئایا پێیان
وایه که ئه‌وه ده‌وڵه‌تی ئۆباما بوو که حه‌وت سه‌د میلیارد دۆلاری
دا به بانکه‌کان که له‌و قه‌یرانه‌ی که ده‌سکردی بانکی جیهانی خۆی
بوو، ڕزگاریان بێت، یا نه‌خێر بانکی جیهانی بوو که هه‌موو بانکه
بچکۆله‌کان پێی قه‌رزدارن، ئه‌و ئۆلتیماتۆمه‌ی خووڵقاند و خۆیشی به
شێوه‌ی کاتی ڕزگاری کرد و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکای به خۆی قه‌رزدارتر کرد؟
ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که وه‌ک وترا هه‌موو دامه‌زراوه و
ڕێکخراوه جیهانیه‌کان، بانکی جیهانی دایمه‌زراندوون و نا ڕاسته و خۆ
له باری مادییه‌وه ته‌ئمینیان ده‌کات و له پشتی په‌رده‌وه ڕێکخراوه‌ی
سیاسین تا بێ لایه‌ن. ڕێکخراوه‌کانی وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،
بێهداشتی جیهانی، ژینگه‌ی جیهانی، یونیسێف و ئابوری جیهانی و هیدیکه،
هه‌ر هه‌موویان ئه‌و بانکه دایمه‌زراندوون و هه‌ر به پلان و به‌رنامه‌ی
ئه‌و هه‌ڵده‌سووڕێن و له جیهاندا له کوێ بۆیان دیاری بکرێت چالاک ده‌بن.
ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌خۆشییه ئێپیده‌مییانه‌ی که هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک
سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، وه‌کوو شێتیی مانگا، گریپه‌ی باڵنده و به‌راز، سارس
و زۆری دیکه و ئه‌مڕۆژانه‌ش نه‌خۆشی کلۆرا له هائیتی، ئه‌مانه هه‌موو
ئولتیماتۆمن به ده‌وڵه‌ته‌کان که بانکی جیهانی وه‌ڕێیان ده‌خات و ئه‌ویش
له ڕێگای ڕێکخراوه جیهانییه‌کانه‌وه که دایمه‌زراندوون بۆ نمونه
ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی یا ڕێکخراوی کۆنتڕۆڵی ستانداردی جیهان و
هیدیکه! هه‌ر دوێنێکه له هائیتی خه‌ڵک له دژی بڵاوکردنه‌وه‌ی به
ئه‌نقه‌ستی نه‌خۆشی کلۆرا له ڕێگای هێزه نیزامییه کڵاو شینه‌کانی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، که به ئه‌ڕته‌شی پاراستنی
ئاشتی ناسێندراون، خه‌ڵک ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و هێزه به ناو ئاشتیپارێزانه‌یان له هائیتی کرد و ئه‌وان به
هۆکاری بڵاو کردنه‌وه‌ی ڤیرووسی کلۆرا ده‌زانن. که‌سانێک باسی فلۆڕ ده‌که‌ن
که ئه‌و ڕێکخراوه‌ی به ناو ستانداڕد کردنی خوارده‌مه‌نی به ناوی
ستانداڕد کردن ده‌یانڕێژنه ناو خواردنه‌وه، بۆ نه‌خۆش کردنی خه‌ڵک.
یا خۆ ئه‌و کاره‌ساته سرووشتییانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن هه‌ندێک که‌س ده‌یانخه‌نه
ئه‌ستۆی بانکی جیهانی و ئه‌ڵێن هه‌موو به پیلان ڕوو ده‌ده‌ن و له ئه‌سڵدا
سرووشتی نین، به‌ڵکو پێکهێندراون بۆ که‌متر کردنه‌وه و کۆنتڕۆڵی ڕاده‌ی
حه‌شیمه‌تی جیهان و که‌مکردنه‌وه هه‌ژاره‌کان له جیهان، له ڕێگای
کووشتنیانه‌وه، بۆیه ئه‌و کاره‌ساته گه‌ورانه له وڵاتانی هه‌ژار
ڕوو ده‌ده‌ن و ئه‌وان ئامێر و په‌دیده‌ی هاڕڕپ به تاوانبار و خووڵقێنه‌ری
ئه‌م کاره‌ساتانه ده‌زانن! ته‌نانه‌ت خه‌ڵاتی نۆبێلیش هه‌ر به سیاسی
ئه‌زانرێت و له کوێ پێیان خۆش بێت کێشه‌یه‌ک یا که‌سایه‌تییه‌ک به‌رز
بکه‌نه‌وه، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ ده‌به‌خشن!
هه‌موو ئه‌م باس و تێئۆرییانه له ئینتێڕنێت و له یوتیوب هه‌ن، بۆ ئه‌و
که‌سانه‌ی که بیان هه‌وێت خوێندنه‌وه‌یان بۆ بکه‌ن و ئه‌مانه وته و
قسه‌ی منی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه نین، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه له
گووگڵ وشه کلیلییه‌کانی وه‌ک هاڕپ و سکرێت و پوڵ و ته‌وته‌ئه و بانکی
جیهانی و سیسته‌می دراو و هه‌زارانی دیکه بنوسرێت، زانیاری له باره‌یانه‌وه
زۆر و بۆرن و پێویسته ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له‌م سه‌ر ئێشانه‌یه بۆخۆیان
وه‌دووی که‌ون و زانیاری په‌یدا کردن ئه‌مڕۆکه له ئاو خواردنه‌وه
ساکارتره، به‌و شه‌رته‌ی که لانی که‌م یه‌کێک له زمانه گرنگه‌کانی
جیهان، ئینگلیسی، ئاڵمانی، فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی و هیدیکه بزانن!
ماوه‌ته‌وه بڵێم که کارڵ مارکس زۆر باش تێ گه‌یشت که به‌هره چۆن هه‌ڵ
ده‌سووڕێت، به‌ڵام فریا نه‌که‌وت دامه‌زرانی بانکی جیهانی و سندووقی
نێونه‌ته‌وه‌یی دراو ببینێت و ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت، ئه‌وه‌ی مارکس ڕه‌خنه‌ی
لێ گرت و له سه‌ری نووسی، ته‌نیا به‌هره‌ی کاری زیاده‌ی کرێکاران بوو
که کارخانه‌کان به‌و کاره زیاده‌ی که له هێزی کرێکارانی هه‌رزانی
ده‌کێشنه‌وه، به‌هره وه‌رده‌گرن. ڕه‌خنه‌ی له چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ به
ده‌ستی مرۆڤ گرت و کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی پێ ناساندین و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
خسته ڕۆژه‌ڤه‌وه. به دڵنییایه‌وه ئه‌گه‌ر کاڕڵ مارکس مابایه، ئیتر
باسی به‌هره‌ی زیاده‌ی کاری نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو له‌م سه‌رده‌مه‌دا له
سه‌ر به‌هره‌ی به‌هره و سیسته‌می نوێی بانکی تێئۆری داده‌ڕشت، دیاره
ئه‌گه‌ر بۆخۆیشی به مرور نه‌بوویایه به ته‌ره‌فداری سیسته‌می نوێ وه‌ک
گورباچۆڤ! دیاره به پێی زه‌مان و ئاڵوگۆڕی جێ و مه‌کان و پێشکه‌وتنه‌کانی
تێکنۆلۆژی و هتد ئێمه‌ش خۆشمان گۆڕاوین، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له هه‌ر سه‌رده‌م
و شوێن و مه‌کانێکدا، هه‌ر وه‌ک ئه‌و سه‌رده‌م و شوێن و مه‌کانه بیر
ده‌کاته‌وه، به‌ڵام که جێگا و شوێنی گۆڕا و زانستی گۆڕا، ئه‌ویش ئه‌گۆڕێت،
خۆمان دیمان و مارکس‌یش بمایه ئێستا وه‌ک ئه‌وکات بیری نه‌ده‌کرده‌وه،
یا لانیکه‌م زۆر له تێئۆرییه کۆنه‌کانی خۆی بۆ هی ئه‌مڕۆ نه‌ده‌زانی
و ڕه‌تی ده‌کردنه‌وه و مۆری ئێکسپایه‌ڕ و به سه‌ر چووی لێده‌دان! ئه‌مه
لۆژیکی ئه‌مڕۆیه و به که‌ڵکی ئه‌مڕۆ دێت، ده ساڵی تر زۆر شت ئه‌گۆڕێن،
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت، ئه‌وا ئه‌وانیش، واته ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌ی
داهاتووش ئه‌بینین! گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ بۆ ئاڵ و گۆڕ ئاماده بێت و نه‌ک
چه‌ق ببه‌ستێت و قسه‌ی پیاو هه‌ر یه‌ک بێت و تا کۆتایی ته‌مه‌نی هه‌ر
ئه‌وه بێت که له لاوی‌دا بووه. له وڵاتانی پێشکه‌وتوو ده‌ڵێن، ئه‌بێت
مرۆڤ فلێکسیبڵ بێت له هه‌موو بوارێکی تێئۆری و کرده‌وه‌دا، واته
ئینعیتافی هه‌بێت (انعگاف پژیر)، چوونکه مرۆڤ ڕۆژی دوایی زیاتر ده‌زانێت
و هه‌ر سبه‌ینێش ئه‌بێت خۆی ئاپده‌یت بکاته‌وه و ئه‌بێت بگۆڕێت، ئه‌گینا
وه‌دوا ئه‌که‌وێت له ئاڵ و گۆڕه‌کانی جیهان! ئێمه‌ی کورد به تاک و به
گشت تا چه‌نده گرنگیمان به‌م ئاپده‌یته ڕۆژانه‌ی خۆمان داوه؟ هه‌رگیز
بیرمان لێ کردۆته‌وه؟ دیاره ئێمه وا فێر بووین که ئاڵ و گۆڕ و
گۆڕان گوایه عه‌یبه!
25ی خه‌زه‌ڵوه‌ر(8)ی
2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|