به‌شداریی شاندی پاک له رێوره‌سمی به‌خاکسپاردنی خوالێخۆشبوو "محه‌مه‌د گادانی" له نۆروێژ.
رۆژی 22 فێورییه‌ی 2008 له شاری ئۆسڵۆی وڵاتی نۆروێژ رێوره‌سمی بهخالسپاردنی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د گادانی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو. بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی خوالێخۆشبوو، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌شداریی له رێوره‌سمه‌که‌دا کرا و په‌یامی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆکایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستانی به به‌ڕێز جه‌لیل گادانی گه‌یاند. هه‌روه‌ها په‌یامی کۆمیته‌ی رێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان له نۆروێژ پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رانی رێورهسمهکهکرد.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی نۆروێژ 6/ره‌شه‌مه‌ی/2707 25 فێورییه‌ی 2008
|