دیداری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی کاری نۆرویژی.
ڕۆژی 17ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 06.02.2008 زاینی، سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی له‌گه‌ڵ به‌ڕیز ڕونه تۆکله سکرتێری به‌شی ئۆسڵۆی کاروباری پارتی کاری نۆرویژی، له باره‌گای پارتی ناوبراو له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه،
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێز ڕونه تۆکله به خێرهاتنی سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرا، سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش له نۆره‌ی خۆیدا سوپاسی ناوبراوی کرد بۆ پێکهێنانی ئه‌م دیداره دۆستانه‌یه‌دا، وه‌ک سه‌ره‌تایی کردنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که کورته پێناسه‌یه‌کی له‌سه‌ر بناغه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی پارتی ئاراسته‌ی ناوبراو کرد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که نزیکه‌ی 1 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کێشه‌ی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت هاته ئاراوه، له‌لایه‌ن هه‌ردو لایه‌نه‌وه تاوتۆی کرا، پاشان به‌رێز عارف باوه‌جانی له درێژه‌ی باسه‌کانی دا داوای له پارتی کاری نۆرویژی کرد، که پشتیوانی کردنیان له به خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی کورد زیاد بکه‌ن، کاک عارف ڕایگه‌یاند که خه‌باتی گه‌لی کورد خه‌باته بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی مرۆڤ چون ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی 50 ملۆینی بێ مافین، کاک عارف زیاتر تیشکی خسته سه‌ر خه‌باتی کورده‌کانی بنده‌ستی ئێران و ڕووداوه به‌رده‌وامه‌کانی ناو کوردستان، داوای له پارتی کاری نۆرویژی کرد که له ئاست ئه‌و هه‌موو پێشێلکارییانه‌دا بێده‌نگ نه‌بن.
به‌ڕێز رونه تۆکله ڕایگه‌یاند که پارتی کاری نۆرویژی هه‌رده‌م پشتیوانی له دۆزی کورد کردوه، پێشنیاره‌که‌ی ئێوه‌ش ده‌گه‌ینینه به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌تر بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانییه‌کانیان زیاتر بکه‌ن،
شایانی باسه که پارتی کاری نۆرویژی گه‌وره‌ترین پاری سیاسی وڵاتی نۆرویژن، له کۆی 18 وه‌زاره‌تدا سه‌رۆک وه‌زیر و 9 وه‌زاره‌تی گرنگی حکومه‌تیان به ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌وه یه‌که‌مین دیداری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی کاری نۆرویژی بوو، هه‌ردو به‌رێزان کاک عارف و رونه تۆکله به‌ڵێنیان به یه‌کتردا که کاری جدی بکه‌ن بۆ به هێزکردنی پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن و ته‌رکیز له‌وه کرایه‌وه که ئه‌و پێوه‌ندییه به‌رده‌وام ده‌بێت،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان 17 ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی http://www.psk2006.org/Members/psk/pskdna.jpg
|