به‌شداریی شاندی پاک له دانیشتنێک له‌گه‌ڵ پارلمانتارانی هوله‌ند.
رۆژی 29.2.2008 له شاری ده‌نهاخی وڵاتی هوله‌ند، له نێو پارلمانی ئه‌و وڵاته دانیشتنێک بۆ 2 پارلمانتاری هوله‌ندی سازکرا که بڕیاره "مینۆمێنتێک بۆ ئه‌نفال" له هوله‌ند سازبکه‌ن. له دانیشتنه‌که‌دا که به‌شێک له حیزبه کوردستانییه‌کان و کۆڕ و کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان به‌شدار بوون، له لایان هه‌ردوو پارلمانتاره‌وه، باسێکی چڕ له‌مه‌ڕ دانانی ئه‌و مێنۆمێنته کرا که بڕیاره بۆ "ئه‌نفال" دروسبکرێ. هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانی دروسکردنی ئه‌و مینۆمێنته هه‌ڵبژێردراو و یه‌کێک له‌وان خاتوو شیلان دۆسکی ئه‌ندامی چالاکی رێکخراوی ژنان بوو. شایانی باسه، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتوو له هه‌ڤاڵان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا و که‌ماڵ که‌ریمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هوله‌ندی پارتی ئازادیی کوردستان به‌شدارییان له دانیشتنه‌که‌دا کرد. له درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا شاندی پارتی ئازادیی کوردستان چاویان به خاتوو شیلان دۆسکی که‌وت و ئاماده‌یی PAK یان بۆ هه‌رجۆره هاوکارییه‌ک له دروسکردنی مینۆمێنته‌که‌دا، پێڕاگه‌یاند. له لایه‌کی دیکه‌وه، چاویان به هه‌ردوو پارلمانتاری هوله‌ندی که‌وت و سوپاس و پێزانینی خۆیان له‌مه‌ڕ بیرۆکه‌ی دروسکردنی مێنۆمێنتێک بۆ ئه‌نفال، ده‌ربڕی.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند 11 ڕه‌شه‌مه‌ی 2707 1 مارسی 2008
Holland Committee Kurdistan Freedom Party www.pazadik.com + org Mobil:0031616372119
|