په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٢\٢٠٢١

پاڵ مەنێن خۆم دەڕۆم.. بەرەو تۆڕی سەرمایەداریی جیهانیی!


عەبدوڕەحمان محەمەد  

 

کاتێک، کێشمەکێش و بەربەرەکانیەکان ڕوو لە ھەڵکێشان دەبن، کاتێک ناتوانین پێناسەی شوێنی خۆمان لە کۆمەڵگادا بکەین، کاتێک کەسمان لە کەسمان تێناگەین، ھەریەکەمان، تۆپەکە فڕێ دەدەینە مەیدانی ئەوی ترەووە و تاوانباری دەکەین، دەیان دابەشبوون و ھێڵ و گرایش و گروپمان لێ دروست دەبێت!، لە کاتێکدا، ھەموومان ھەمان دەرد و نەخۆشی و کێشەمان ھەیە، ھەمان ئامانج و ھیوامان ھەیە، با بزانین ئەو داوی جاڵجاڵۆکەیە کە بۆمان چنراووە و خەریکن زیاتر داووەکانی بە ھێز دەکەن لە لایەن خاوەن بانق و سندوقی سندوقی دراویی جیھانی و سەرمایەدارە ناوخۆیەکان، چونکە پێووەی بووینە، بەڵام جار جارێک، خەریکە خۆمانی لێ ڕزگار دەکەین و ھەر لە ھەوڵداین، نموونەش ئەو ڕێپێوان و مانگرتنانەیی کە سەرتاپایی عێراقی گرتۆتەووە بە کوردستانیشەووە. زۆر جار لە سەر جادەین، دەزانین شتێک، کارێک، ئێمەی ھێناووەتە سەر شەقامەکان، بەڵام زۆر شارەزایی سەرچاوەی کێشەکە نین و نازانین کێیە و چۆنە و دەبێت چی بکرێت؟


نامەوێت زۆر پێشەکی دوور و درێژ دانێم، چونکە مرۆڤی ئەم سەردەمە، حەزی لە کورت و پوختە! بۆیە پێویستیشە لە ھەمان کاتدا، بزانین چی دەگوزەرێت لە دەوروو بەرمان، کەمێک بە داتا و ژمارە ، چونکە ئەو کاتە بەرچاو ڕۆشنییەکی زیاترمان پێ دەبەخشێت و پرۆژە و کارەکانی داھاتوومان بە بەرنامەتر دەبێت، ھیوادارم ھاوڕێ و ئازیزانم کەڵکی لێ وەربگرن.


تا ئێستاش، لە عێراقدا کۆمەڵێک یاسا و پشتگیری لە چەشنی پسوولەی خۆراک و دیاریکردنی نرخی شتومەک لە بازاڕدا بووونی ھەیە، کە ئەمەش تا ڕادەیەک شیرازەی کۆمەڵگای ڕاگرتووە، بە تایبەتی چین و تووێژە دەست کوورت و ھەژارەکانی خوارەووەی کۆمەڵگا، کە لایەنی کەمی فرسەتی مانەووەیانی بە زیندوێتی لە ژیاندا پاراستووە، سەرباری بەدخۆراکی و کۆمەڵێک نەخۆشی بە ھۆی جێگەی نیشتەجێبوونی نەگونجاوەووە، بۆیە ئەم پشتگیری و یارمەتییانە، بۆ تایکۆنەکانی یا ملیاردێر و خاوەن بانقەکان نامۆیە بە ناوچەکە و دەبێت، ئەوانیش بێنە ژێر بار و یاسای نیولیبریالیزمی یا بازاڕی ئازادی ئابووری جیھانەووە.


بە پێی ئامارەکان کە لایەن کۆمەڵیک ئابووریناسی عێراقیەووە ئامادەکراون، پێمان دەڵین، چی دەگوزەرێت! قەرزەکانی سەر عێراق تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ ،١٠٠ سەد تریلیۆن دینار بووە(١ یەک تریلیۆن=ملیۆن*ملیۆن)، ئەم قەرزانەش ٦٦ شەستو شەش تریلیۆن قەرزی ناوخۆ و ٣٤ سی و چوار تریلیۆن قەرزی دەرەکی بووە، وە ھەروەھا پێشبینی دەکرێت کە ئەم قەرزانە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بگاتە ١٤٠ سەد و چل تریلیۆن دینار، کە ئەمە بە شێوەیەکی تر ئەم قەرزانە دەکاتە، ٪٦٥ کۆی بەرھەمھێنانی ناوخۆ!( مانای ئەوەیە، کە ٪٦٥ داھاتەکەت دەچێت بۆ ئەو قەرزانە، تۆ ٪٣٥ لەم داھەتەی ناوخۆت بۆ مایەووە) کە ئەم ڕێژەیە زۆر مەترسیدارە لە ئابووریدا، بۆیە سەدان کێشە بە دوایی خۆیدا دێنێت.


ئەو ڕێژەی سەرەووە، کە ٪٦٥ بوو، مانای ئەوەیە کە لە بووجەی گشتی یا نیشتمانی، ئابووری عێراق کورتی ھێناوە و دەبێت پڕ بکرێتەوە بە قەرز، کەواتە کەوتیووینەتە نێوو ئۆقیانووسێک لە قەرز، وەک لە سەرەووە باسمان کرد قەرزەکان ، ناوخۆیی و دەرەکی ھەیە، لە کاتێکدا، ٥ پێنج تریلیۆن دیناری قەرزی سندوقی دراوی جیھانیە.


لە سەروووی ئەمانەشەووە نەوەستاووە، وەزارەتی دارایی عێراقی، لە پەیوەندیدان لە گەڵ سندوقی دراووی نێودەوڵەتی بۆ قەرزێکی خێرای ٦ شەش ملیار دۆلاری(قەرزی خێرا، ئەو نرخەی یا ئەو سووەیی کە لە سەری دەدرێت لە قەرزی درێژخایەن زیاترە!)، بە پێی یاسا، وەزارەتی دارایی ڕێگەپێدراو نیە لە قەرزکردن، دەبێت لە پێویستیەکانی بووجەی نیشتمانیدا داوابکرێت، بۆیە دەبێت لە پەرلەمانی عێراقی پەسەند بکرێت.


لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەووە؛ ھۆکارەکانی پشت پلانەکانی وەزارەتی دارایی بۆ دەست بردن بۆ قەرز کردن؟ زۆر جار بە کارێکی بە ئەنقەست دەردەکەوێت لە پێناو ئەوەی عێراق پەلکێشکا یا بە زۆر پەیوەستی بکات بە سندوقی دراویی جیھانیەووە، بۆ ئازادکردنی بازاڕ و بە تایبەتی کردنی ئەو پرۆژانەی کە تا ئێستاس گشتین و لە ژێر دەستی دەوڵەتدایە، ئەمەش ڕێگا خۆش دەکات بۆ کۆمپانیا جیھانیەکان کە سەرمایەکانیان لە عێراقدا وەگەڕ بخەن و شتێک نەمێنێت بە ناوی پسولەی خۆراک و دیاری کردنی نرخ، ئەمەش بە مانایەکی تر دەکاتە، بەستنەوەی عێراق بە تۆڕی سەرمایەداری جیھانیەووە. ڕوون و ئاشکرایە، کە ئەم قەرزانە، لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتیەوە، بانکە ئەوروپیەکان، بانکی جیھانییەوە، کۆمەڵێک سەرمایەداری ناوخۆووە وەرگیراوون، ئەم خاوەن قەرزانە، گروپ و کۆمەڵەی زۆر بە ھێزن، بگرە خاوەن چەکی قورس و فڕۆکەن تا دەگاتە چەکی ئەتۆم، بۆیە، دەبێت لە کاتی خۆیدا و بڕیی داواکراوی پێ بدرێتەووە، بۆیە پەیوەندی نێوان ئەم دەزگا داراییە زەبەلاحانە و دەسەڵاتە ئەقلیمی و ناوچەیەکان ھاوسەنگ نین، بەڵکوو زۆر جار ئەم دەسەڵاتانە لەم ناوەندە دارایی و ئابووریە نێودەوڵەتیانەووە ئاڕاستە دەکرێن و ڕەوتی کار و چالاکیەکانیان و بگرە ئایدۆلۆجی دەسەڵاتەکانیشیان دیاری دەکرێن.


دڕک و چڕنوووکی ئەم دەزگایانە، لە گیانی خەڵکی بەشمەینەت گیر بووە، بۆیە دەنگە ناڕازیەکان و ھاوارە تاساوەکان، ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدان، ئێستا خەڵکی عێراق کوردستان بە کردەوە، لە نێو ئەو دۆزەخەدا دەژیێن، کە بەرئەنجامی قەرز و گەندەڵیە، بۆ ئەو ھەموو جەنگەی کە کراوە لە جەنگی عێراق_ئێران و جەنگی کوەیت و جەنگە ناوخۆیەکان، جەنگی سەدەیەک دژ بە کورد و شەڕی داعش! جەنگی کورد بە کورد.

 

 

١٠\٢\٢٠٢١
ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان محه‌مه‌د


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک