٢٤\٤\٢٠١٢
پاڵپشتیی لە خۆپێشاندەرانی شاری بۆکان دەکەین.
دەنگ و تووڕەیی و ناڕەزایی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ناڕەزایی و رق و
تووڕەیی خۆپێشاندەرانی گەلی قارەمان و کۆڵنەدەری کوردمان لە شاری(
بۆکان)ی تێکۆشەرمان لە رۆژھەڵاتی کوردستانی شیرینمان .
ئێمە وەکو کۆمەڵەی منداڵانی کورد لە وڵاتی نەرویج .. زۆر بە تۆندی
شەرمەزار و پرۆتستۆی تاوانی رفاندنی منداڵان و لاوانی کوردمان لە شاری
بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەکەین .. تاوانی رفاندن و کوشتنی کچە
خوێندکاری کوردمان خوشکە (سومەیە فەیزوڵڵاپوور) لە شاری بۆکان ..
تاوانێکی ئاسایی نییە.. بەڵکو ئەمە تاوانێکی نەخشە بۆ داڕێژراوە..
تاوانێکە دژ بە مافەکانی منداڵان .. مەبەست و نیازێکی گڵاویان لە
ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەوەنانە ھەیە .. تاوانێکە دوورە لە ھەموو
بەھایەکی رەوشتی و مرۆڤایەتی.. پەڵەیەکی رەش و قێزەوەی شەرمەزاریشە بە
نێو چەوانی ئاخووندەکانی رژێمی کۆماری سێدارەی ئیسلامییەوە.. بێگومان
ھەموو کوردێک ئەوە دەزانێت کە مەبەستی رژێمی شۆڤێنی ئێرانی لەم
تاوانانە چییە و.. ئەو بێ رەوشت و دڕندانەش کێن کە جێبەجێیان دەکەن و ،
چ لایەنێکێش ئاراستەیان دەکەن و نەقیزەیان لێ دەدەن.
ئەگەر رژێمی ستەمکاری ئێران پێان وایە ، کە بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە
کارە قێزەوەنە بەد ڕەوشتییانە.. دەتوانن کۆڵ بە گەلەکەمان بدەن و ڵە
خەبات و تێکۆشانمان ساردمان بکەنەوە.. ئەوە بێ مێشک و خەیاڵ خاون..
چونکە بە پێچەوانەوی نیازگڵاوی ئەوانەوە ئەم تاوانانە رق ئەستوورتر و
سوورتر و گڕترمان دەکەن لە تێکۆشان و وچان نەدان بۆ ھێنانەدی مافە
رەواکانی گەلە ستەمدیدەکەمان.
ئاخووندەکانی ئێران، ناتوانن بە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقین،
بمان تۆقێنن و لە تێکۆشاندا ساردمان بکەنەوە. رژێمی ئێران دەیەوێت باری
ناھەموار و شڵەژاوی ناوخۆیی و بێزاری گەلانی ئیران و.. شکستیھێنانی
سیاسەتی دەرەوەی و دابڕانی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی .. بە سەرقاڵ کردنی
گەلانی ئێران بە کێشەی لاوەکی و ناوخۆیی دروستکراوەوە .. جەماوەری داخ
لە دڵ سەرقاڵ و موفتەلا بکا.. جامی تاوانەکانیان دەرھەق بە گەلانی
ئێران بە گشتی و بە ھەقی گەلی کوردمان لە رۆژھەڵاتی کوردستاندا بە
تایبەتی .. پڕ بووە و لێی دەڕژێ.
ئیمە بەرپرسیارێتی ئەم تاوانانە دەخەینە ئەستۆی کاربەدەست و
دەسەڵاتدارانی رژێمی سەرکوتکەر و کۆنەپەرستانی کۆماری سێدارە.. داوایان
لێ دەکەین کە بەزووترین کات تاوانباربارەکان و کوشتیاری ( سومەیە
فەیزوڵڵاپوور ) بدۆزنەوە و بە سزای رەوای خۆیانیان بگەیەنێن و چیتریش
منداڵان و لاوانی کوردمان لە شاری بۆکان یا ھەر شارێکی تری رۆژھەڵاتی
کوردستاندا ، نەتۆقێنن و دڵەڕاوکێ نەخەنە دڵی دایکان و باوکانی
کوردمانەوە.. ئەمانەی دەیکەن کاری نامەردان و مایەپووچبووانە .. ئەگینا
بێ دەنگ بوون و پۆشینی ئەو تاوانە ئەوە دەگەیەنێت کە دەستی خۆیانی
تێدایە.. ئەگەرچی ئێە دڵنیاین کە دەستی رژێمی لە گەڵدایە و.. چ
مبەستێکیشیان ھەیە.. با باش ئەوەش بزانن کە دەستی تۆڵەسەندنەوەی
گەلەکەمان درێژە و ، ئەستەمە کە بەکرێگیراوەکانی ئەنجامدەرانی ئەم
تاوانانە وەک بەرزەکی بانان بە وشکی بۆی دەرچن.
خۆمان بە ھاوبەش و پرسەبار و دڵتەنگی ، خانەوادەی خوشکی
چوانەمەرکراومان ( سومەیە) دەزانین.. دەستخۆشیش لە خۆپێشاندەرانی گەلی
کوردمان لە شاری بۆکان دەکەین .. دڵنیابن کە بە تەنھا نین و ، ھەموو
کوردێکی کوردستانپەروەر لە ھەر بستێکی کوردستانی شیرینماندا بن ، یا
لەھەر وڵاتانی ھەندەران بن .. بە گەورە و بچووکمانەوە لە گەڵتانین و
ھاودەنگ و ھاوناڕەزاییتانین.
مردن و رسوایی و شەرمەزاری بۆ داگیرکەرانی کوردستان.. کە دوژمنانی
ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و ئاشتی و یەکسانی و مرۆڤایەتین.
کۆمەڵەی منداڵانی کورد - نەرویـج
|