٢٥\٥\٢٠١٩ پانورامای رووداوەکانی جیهان!
لێرەدا پانورامایەک پێشکەش دەکەم کە بە
خێرایی تیشک دەخەمە سەر گۆرانکاریەکانی جیهان لە چەند مانگی پێشوودا،
لەوانە:
لە دیسەمبەری ساڵی رابوردوودا خۆپێشاندان
دژی رژیمی دیکتاتۆری عومەر ئەلبەشیر دەستی پێکرد، کە ئەمە سی ساڵە
لەسەر حوکمە کەواتە لەساڵی ١٩٨٩ لەسەر تەختی دەسەڵاتە، دروشمەکان
سەرەتا نارەزایی دەربرین بوو دژی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و نرخی نان تا
دواتر پەرەی سەند و دروشمی رووخانی رژیمیان بەرز کردەوە، ئەوە بوو
وەزیری دیفاعی ئەو وڵاتە بەیانی کۆتایی هینان بە رژیمی بەشیری ڕاگەیاند
ودەسەڵات کەوتە دەست ئەنجومەنی سەربازی سودان کە دواتر پێکهاتن لەگەل
هێزی ڕاگەیاندنی ئازادی و گۆران، پێکهاتن لەسەر ماوەی گواستنەوەی
دەسەڵات کە بریتی یە لە سێ ساڵ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رێککەوتن
لەسەر پێکهینانی ئەنجومەنی سەروەری / ئەنجومەنی وەزیران / ئەنجومەنی
یاسا دانان هەروا کوک بوون لەسەر پەیمانی ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕ
لەسەراپای وڵات. شایانی باسە ئەنجومەنی سەروەری دابەش دەکری لە نێوان
ئەنجومەنی سەربازی سودان و هێزی ڕاگەیاندنی ئازادی و گۆڕان. ئەنجومەنی
وەزیرانیش لە لایەن هێزی ڕاگەیاندنی ئازادی و گۆڕان کاندیدی بۆ
هەڵدەبژیردرێ. ئەنجومەنی یاسادانانیش، رێژەی ٦٧٪ لە لایەن ئەو
هێزانەوەیە کە ئیمزایان لەسەر ڕاگەیاندنی ئازادی و گۆڕان کردووە رێژەی
لە ٣٣٪ لە لایەن هێزەکانی دیکەوەیە !
سەرۆکی جەزایر عەبدولعەزیز بوتەفلیقە تەمەنی
هەشتاو یەک ساڵە دەیویست بۆ ولایەتی پێنجەم خۆی کاندید بکا کە ماوەی
بیست ساڵە لەسەر حوکمە، بریار وابوو هەڵبژاردن لە ١٨ ئەبریل بکرێ بەڵام
خۆپێشاندان و نارەزایی لێکەوتەوەو داوای لاچوونیان کرد ! دواتر
سەرۆکێکی نوێ یان هەڵبژارد بە نێوی نورەدین بەدەوی، لەهەفتەی دوومی
رەمەزان دا خوێندکاران لە خۆپێشاندانی بەردەوامن داوای لاچوونی
پاشماوەی رژیمی بوتەفلیقەن، دروشمەکانیان دژی دەسەلاتی هەنوکەیی
جەزایرە داوای لابردن و لێپێچینەوە لە گەندەڵکارانن، هەروا داوای
دەوڵەتی مەدەنی دەکەن، دژی پەرەگرتنی روڵی سوپاو سەرۆک ئەرکانەکەیە بە
نێوی ئەحمەد قاید سالحە لە دیاریکردنی چارەنووسی پروسەی سیاسی ویرای
ئەوەش داوای دادپەروەری دەکەن و لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک دا نیین کە
بریار وایە لە ٤ ی تەمموزی ئەمساڵ بکرێ !
لە ماوەی پێشوو کودتا لە فەنزەویلا کرا و
سەرۆکی کاتی بە نێوی خوان غایدو دیاری کرد، ئەم کودتایە دژی سەرۆکی
کۆنی وڵات نیکولاس مادورووە گوایا مادورو شەرعیەتی نەماوە، دەستبەجی
ئەمەریکا ئابلوقەی ئابوری خستە سەر فەنزەویلا و پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند
بۆ سەرۆکی کاتی خوان غایدو بەرەسمی ئیعترافی پێکرد، هەروا لەلایەن
چەندین وڵاتی ئەروپیییەوە دان بەسەرۆکی نوێ نراوە !
لە ماوەی پێشوودا هەڵبژاردنی شارەوانی لە
تورکیا کرا، ئەوەی شایانی باسە پارتی گەلی کوماری بەرهەڵستکار بە
رابەری کەمال کلیتشدار ئوغڵۆ توانی لە ئیستانبول و ئەنقەرەو ئەزمیرو
بورسە هەڵبژاردن بەرێتەوە.
ئەمساڵ لەسەر دەستی هیزەکانی سوریای
دیموکرات کە پەیدەی تیایە توانرا کۆتایی بە دوا موڵگەی داعش بهێنن لە
باغوز لە کاتێک دا لە ساڵێ ٢٠١٤ داعش توانی دەوڵەتی خلافە ڕابگەیەنێ بە
قەد پانتایی بریتانیا خاکی سوریاو عیراق داگیر بکا بە پێ هەواڵی
مەرسەدی سوریا گوایا تائێستا ٢٥٠ نەفەری داعش لە باغوز خۆیان حەشار
داوە !
ئێران چی دیکە پەیگیری ریککەوتنامەی ئەتۆمی
نابێ لەبەر ئەوەی پێش ساڵێک ئەمەریکا لە ریککەوتنامەکە کشایەوەو
ئابڵوقەی ئابوری بەسەر رژیمی ئاخوندی ئێران سەپاند !
|