٢٨\٨\٢٠١٥
پاراستنی گیانی
پەنابەران، لە ئەستۆی دەوڵەتانی ئەوروپایە!
مەرگی
بەکۆمەڵی نزیک بە ٥٠ پەنابەر لەنیو ڤانێکی مریشک ھەڵگردا لە خوارووی
ڤینا لەسەر ھیلی سەریعی A٤ لە ولاتی نەمسا جارێکی تر ویژادانی کۆمەڵگای
ئینسانی ڕاچلەکاند و ڕیزێک لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندن ھەوالی ئەم
مەرگەساتەیان بلاو کردەوەو وەزیری ناوخۆی نەمساش لای خۆیەوە ئەمرۆژەی
بەرۆژێکی ڕەش بۆ ولاتی نەمسا ناوزەدکرد.
تراژیدیای خنکانی ئەو پەنابەرانە لە کاتێکدایە کە تەواوی ولاتانی
ئەوروپا و وولانی بەلقان وحکومەتەکانیان سەرگەرمی کۆبوونەوە
ونەخشەدانانن بەرامبەر بەقەیرانی پەنابەری وئەو شەپۆلە گەورەیە لە
پەنابەران کە بێوێنەیە لەمیژووی دەولەتانی ئەوروپادا، بەتایبەتی بەداوی
شەری دووەمی جیھانیەوە، بەم شیوەیە سەری ھەلدابێت. بەپێ ئەو داتایەنەی
کە تا ئێستا ڕاگەیەنراوە زیاتر لە ٢ھەزار و٣٠٠ پەنابەر تەنھا لەریگای
دەریایی بە کۆمەڵ گیانیان سپاردوە وتەنھا شەمەی رابردو لاشەی ٤٠پەنابەر
لەسنورەکانی لیبیا لەدەریای سپی ناوەرستدا دەرھێنراوە، لەکۆی ٣٦٠پەنابەری
ژێر ئاوکەوتوو کە لەکەشتیەکی کونو دارزیوەدا، ڕیگای نەھامتیان
گرتۆتەبەر. ئەمە جگە لە خنکان وگیان لەدەستدانی دەیان پەنابەری تر لە
دەریای ئیجەو وگیان لەدەستدانی ٩پەنابەری دیکە لە تونیڵی نێوان
بەریتانیاو فەرەنسا..
سەرەڕای ئەم ھەموو قوربانیو تراژیدایە، بەڵام تا دێت ئامارەکانی
ڕووھێنانی بەکۆمەڵی پەنابەران لە ولاتەکانی سوریاو ئەفغانستان وعێراق
باکوری ئەفریقاوە روو لە ھەڵکشانەو تەنانەت حکومەتەکانی ولاتانی
بەلقانی ناچارکردوە ھانا بۆ یەکیتی ئەورویا بھێنن بۆ ھەنگاو ھەڵگرتنی
خێرا بەرامبەر بەم قەیرانەی بەرۆکی پێگرتوون. ئەمە جگە لە
بەرفراوانبوونەوەی ھێرشی راسیزمی وفاشیستی نۆی لە ئەلمانیای شەرقی
ودانیمارک بۆ سەرپەنابەران بە سوتاندنی ھایم وشۆینە ئامادەکراوەکان کە
ئەمنیتوئاسایشی ژیانی رۆژانەی دەیان پەنابەری خستۆ ژێر ھەڕەشەی
مەرگەوە.
دەوڵەتانی ئەوروپا بەرامبەر بە قەیرانی پەنابەری وشەپۆلی ھاتنی
پەنابەران نەک ڕێگا چارەیەکی واقعی ناخەنە بەردەم کۆمەڵگای بەشەریەوە،
بگرە ھۆکاری سەرەکین لەو کارەساتە سامناکانەی رووبەرووی ژیان و
داھاتووی پەنابەران دەبێتەوە.
ئەم دەوڵەتانە کەبەخاتری سازدانەوەی بازاری کارو سەرمایەو قازانجی
کۆمپانیاکانیانەوە وبۆ دابەشکردنەوەی دونیاو ناوچەکانی نفوزیان
کەوتونەتە بەرامبەر بەیەکەوەو سیاسەتی جەنگ و کاوڵکاری وتیرۆر وئینسان
کوژی وگەماروی ئابوری وتوندکردنەوەی کۆنەپەرستیان بەسەر کۆمەڵگاکانی
ڕۆژھەلاتو ئەفریقایادا داسەپاندووە، ژیانیان لەملیۆنەھا ئینسان
تاڵکردووەو ئەمانایان ناچار بۆ کۆچ وگرتنەبەری ڕیگای پەنابەری کردووە.
کاتێکێش ئەم ئینسانانە بۆ دۆزینەوەی ساوپەنایەکی ئارام روو لەئەوروپا
دەکەن، یاساو پۆلیس وپەلامارە ڕاسیستیەکان دەکەنە پشتێنەی ڕاگرتنی کۆچی
بەناچاری پەنابەران. ھەربۆیە ئەم دەوڵەتانە لەھەردوو سەرەوە بەرپرسیاری
یەکەمن لەژیانی ئەم پەنابەرانە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ئەوپەری ھاوخەمی لەگەل
کەسوکاری قوربانیەکانی شاحینەکەی نەمسا، حکومەتەکانی ئەوروپا بەرپرس
دەکات لەو تراژیدیا خەمناکو ترسناکانەی کە ڕۆژانە گیانی پەنابەران بە
مەرگ دەسپێرێ و ەپێچەوانە بە بەھا ئینسانیەکانو ڕێزگرتن لەمافەکانی
ئینسانی دەزانیت. ھەڵسوکەوتی ئەم دەوڵەتانە بەرامبەر پەنابەران
پێچەوانیە لەگەڵ ھەموو ئەو پێوانە نیو دەولەتیانەی کە خودی ھەرئەم
دەولەتانە بەرامبەر بەمافەکانی ئینسان ئیمزایان کردوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەوڵەتانی ئەوروپاو نەتەوە
یەکگرتوەکان بەرپرس دەکات بەرامبەربەگرتنەبەری ڕێگا چارەیەکی دەست بەجێ
و واقعی وکارساز وئینسانی بەرامبەر بەقەیرانی پەنابەری وژیانی ئەم
شەپۆلەی پەنابەران کە بەناچار ژیانی پەنابەرییان گرتۆتە بەر.ھاوکات
فیدراسیۆن داوا لە تەواوی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و ھەڵسوراوانی
داکۆ کیکار لەمافەکانی پەنابەران ویەکیتی کریکاریی وچەپ وکۆمۆنیست
وئازادیخوازان دەکات جارێکی تر پشتیوانی لەداواکاریەکانی ئەم
ناڕەزایەتی نامەیە بکەن وفشارەکانیان بۆ بە کردەوە دەرھێنانی ئەم
داواکاریانە توند بکەنەوە:
١. ڕاگرتنی بەلێشاوی دیاردەی ئاوارەیی و کۆچکردن، پیش ھەرشتێک بەندە بە
کۆتاییھێنان بە جەنگ وڕاگرتنی دەخاڵەتی سەربازی و میلیتاریزمی ئەمریکاو
غەرب لەلایەک وروسیاو چین و حکومەت و ئەوھیزو دەسەلاتانەی بەسەر ئەم
دوو بەرەیەدا دابەش بوون. پێویستە دەوڵەتانی ئەوروپا و غەرب ناچاربکرێن
بە دەستھەڵگرن لەسیاسەتی دەخالەت و پشتیوانی لەدەستەوتاقم و حکومەتە
سەرکوتگەرەکان کەخەڵکی ئەو کۆمەڵگایانەیان لەگەڵ جەنگ و پشێوی
کۆمەڵایەتی و نائارامی و برسێتی بەرەو رووکردۆتەوە.
٢. ئەو ووڵاتانەی کە ھاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا
وسعودیە نەک ھەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن، بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو
ھاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و
لێپرسینەوەیان لێبکرێت لەو بارەیەوە.
٣. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ کاروباری پەنابەران لەو وولاتانەی
لە ئیستادا لەگەل جەنگ و کێشمەکێشی سیاسی و کۆمەلایەتی بەرەو ڕون،
چالاک بکرێن بۆ بەھاناوە چوونی ئاوارەکان وپەنابەران ولەوڕێگایەوە
حکومەتەکانی ئەوروپا ناجار بکرێن بۆ داننان بە مافەکانی پەنابەران
وھاوکاری ئاوارەکان..
٤. ھەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی تەندروستیی وخۆراک و پۆشاک
وشۆینی نیشتەجی بونی گونجاو و سەلامەتی ژیانیان. بۆ ھەموو ئەو ئاوارەو
و بێخانەولانانەی بە بۆنەی جەنگی داعش و ھیزە میلیشایاکان وقاعیدەوە..
لەشۆین و ژیانی خۆیان ھەڵکەنراون بە جیا لە دین و ڕەگەزیان، لە ڕێگای
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وریکخراوە پەنابەریەکانەوە.
٥. پاراستنی ھەموو ئەوانەی بەڕێگای دەریایی وزەمینی دەگەنە سنورەکانی
ولاتانی ئەوروپاو کردنەوەی دەرگا بە رووی قوربانیاکاندا وپاراستنیان لە
ھەردەستدریژیەکی نەژاد پەرستانە وفاشیستانە.
٦. دابینکردنی ئیمکانیات و پێداویستی گونجاو بە شێوەیەکی پلاندارێژراوو
بە مەبەستی ھەرچی زووتر جێکەوتنی پەنابەر وکۆچبەران لەنیو ئەو
کۆمەڵگایانەی ھانای بۆ دەبەن و بەھرەمەند بوونیان لە ھەمووپێداویستیەکی
فەردی و کۆمەڵایەتی وئابووری بەشیوەیەکی یەکسان.
٧. بەرەسمیەت ناسینی مافی پەنابەری بۆ ھەموو ئەوانەی کە وەک پەنابەری
سیاسی بەھۆی جەنگ ودەعوای قەومی و مەزھەبی وەیان بەدەلیلی جنسی لەشۆێنی
ژیانی خۆیان ھەڵکەنراون وھاوکاریان بۆ دەستپیکردنەوەی ژیانی ئاساییان.
٨. پشتیوانیکردن لەو رێکخراو وکۆمەڵانەی کار بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی
سکولار وئازایخوازانە دەکەن لە وڵاتەکانی خۆرھەڵاتی ناوەراستدا
کەمافەکانی ئینسان و مافە فەردی و مەدەنیەکانی تیا پارێزراو بێت.
٩. حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن بۆ چەسپاندن و ڕێز گرتن لەم ماف
داواکاریانە و ودانپیدانان و پەیرەویکردنی بەشیوەکی جیھانی لە نیو خودی
ئەم دەولەتانە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی
٢٨\٨\٢٠١٥
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|