په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٦\٢٠١٤

پارەی بانکی موسڵ لە لای بارزانی و نوجەیفییە.

 

      فەردا چەتین

وەرگێڕانی: رێبوار    

سەرلەسپێدەی ١٠ی حوزەیراند داعش شاری موسڵی داگیرکرد، ئەم داگیرکردنە لە ئەنجامی چواردەور گرتن و شەڕ و پێکداداندا نەهاتە ئاراوە بەڵکو خەڵک و پۆلیس و پارێزگا و سوپای عێراقی یەک فیشەکیان نەتەقاند و بەرگرییان نەکرد بۆیە داعش توانی موسڵ کۆنتڕۆڵ بکات ، لە ڕاگەیاندنی سەرەتاییەکان کە بیسترا داعش موسڵی کۆنتڕۆڵکرد دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە داعش دەستی بەسەر ٤٢٩ ملیۆن دۆلاری بانکی مەرکەزی ئەو شارە گرتووە ، لەهەمان کاتدا چاپەمەنێکانی تورک هێنایانە زمان کە داعش ڕۆبین هوود ئاسا ئەو پارەیەی بەسەر دانیشتوانی شاری موسڵدا بەخشیوەتەوە ، بەڵام هیچ کەس لە دانیشتوانی ئەم شارە نە بینییان پارە بەسەریاندا ببەخشێنرێتەوە نە بیستیشیان ، چونکە شتی وا لە ئارادا نەبوو.


ئەسیل نوجەیفیی لە هەولێر چاوی بە فەهیم تاشتەکین دەکەوێت .. سەرچاوە (ڕۆژنامەی حورییەت ..١٤ حوزەیران٢٠١٤) لە هەمانکاتدا خاتوونێک بەرپرسی دارایی موسڵ دێتە ژورەوە و بە تاشتەکین دەڵێت ( ڕەوشمان زۆر خراپە داعش لە بانکەکاندا دەستی گرت بەسەر ٥٠٠ ملیۆن دۆلاردا بەسەر خەڵکدا بەخشییەوە ) پرسیارمان لەو ڕۆژنامەوانانە کرد کە ئیدارەی شاری موسڵ بەباشی دەناسن ، بۆمان دەرکەوت کە لە موسڵ ڕێکخراوەێک نییە بەناوی ڕێکخراوی دارایی موسڵ ، هەربۆیە ئاشکرایە کە ئەو خاتوونە کارمەندی ڕێکخراوێکی لەو جۆرە نییە ، لەگەڵ یەکەم کاتژمێری داگیرکردنی شاری موسڵ ئەسیل نوجەیفیی و یاریدەدەرەکەی ڕاستەخۆ هەواڵی نەمانی ٤٢٩ ملیۆن دۆلاریان بڵاو کردەوە ، بەمەشەوە نەوەستان هێنایانە زمان کە داعش ئەم پارەیەی بەسەر خەڵکدا بەخشیوە ، بەڵام داعش ڕایگەیاند کە لە موسڵ بەهیچ شێوەیەک دەستیان بەسەر پارەیەکی لەو شێوەیەیان نەگرتووە ، هەموو بۆچون و بەدواچونەکان ئەوە نیشان ئەدەن کە نوجەیفیی پێشوتر هەواڵی هێرشی داعشی بۆسەر شارەکە پێگەیشتووە هەروەها لەم بارەیەوە ڕونکردنەوەی نوجەیفییش هەیە کە دەڵێت (ڕۆژێک پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەر موسڵ بەتەلەفون لەگەڵ بەرپرسی قۆنسوڵخانەی تورکیا ڕێزدار ئۆزتورک یڵماز قسەمکرد پێم ڕاگەیاند کە ڕەوشەکە بۆ شاری موسڵ مەترسیدارە و ئەم موسەلەیەش بگەهێنێتە ئەنقەرە) سەرچاوە (ئینتێرنێت خەبەر ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤).


نوجەیفیی پێش ئەوەی موسڵ لەلایەن داعشەوە داگیربکرێت هەواڵەکەی زانیوە و لەم بارەیەشەوە دۆستەکانی خۆی ئاگەدار کردۆتەوە ، نوجەیفییەک بزانێت کە هێرش دەکرێتە سەر موسڵ هەروەها دەشزانێت کە ئەو بڕە پارە زۆرە لە بانکی مەرکەزی شارەکەدایە ئایا ئەگونجێت کە نوجەیفیی ئەم پارەیە لەبیر بکات؟؟؟، ئەو ڕۆژنامەوانانەی شارەزایی شاری موسڵن و النجیف و بنەماڵەکەی کە باش دەناسن دەیهێننە زمان کە باوەڕ ناکەن نوجەیفیی بڕە پارەیەکی وا زۆر لە بانکی مەرکەزی لەبیر بکات تەنانەت دەیهێننە زمان کە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم بڕە پارەیە نەک لەلای داعش بەڵکو لەلای نوجەیفییە، نوجەیفیی لە تەعلیماتێکی فەرمیدا بۆ پۆلیس و دەزگا ئەمنێکان کە لە ٦ ی حوزەیانی ٢٠١٤ ناردویەتی دەردەکەوێت کە ئێستا چارەنوسی ئەو پارەیە لەکوێدایە ، ئەم تەعلیماتە کە ٤ ڕۆژ پێش هێرشەکەی داعش بۆ موسڵ ڕاگەینراوە لەلایەن دەزگا چامەنەی و ڕاگەیاندنەکانی باشورەوە جێیەکی بەرفراوانی گرتەوە ، ئەم تەعلیماتە ئەوەی دەهێنایە زمان کە بە هیچ شێوەیەک روبەڕوی هێرشەکانی داعش مەبنەوە، لەم تەعلیماتەی نوجەیفیی کە ٧ بەند بووبە موجاهید باس لە داعشەکان دەکات ، بەم شێوەیە نوجەیفیی فەرمان بە دەزگای پۆلیس و سەربازی و ئاسایشی موسڵ دەکات کە ئەگەر موجاهیدەکانی داعش هێرشیان هێنا روبەڕویان مەبنەوە هەروەها پێیان دەڵێت کە لەکاتی هێرشکردنی داعشدا بە فەرماندەکان دەڵێت تەلەفون بەکار نەهێنن و ماشێن و تەقەمەنییە سەربازێکان لەدوای خۆیان بەجێبهێڵن ، نوجەیفیی لەهەمان تەعلیماتتا دەیهێنێتە زمان کە هەموو گرێبەستە بازرگانێکان بسوتێنن بەم شێوەیە بەڵگەکانی ناو بانکی مەرکەزی موسڵ کە باس لە خاوەن پارەکان و چۆنییەتی خەرجێتی دەکات دەسوتێنن ، نوجەیفیی ئەو شەوەی کە بۆ بەیانێکەی هێرشەکەی داعش هاتە ئاراوە بە خۆی ٤٢٩ میۆن دۆلارەوە بەرەو دهۆک قوچاندی، بەرپرسیارانی باشوری کوردستان ئاگەداری هەموو ئەم کەینوبەینە بوون ، ئەم پارەیە ڕاستەخۆ پەیوەندی بە نوجەیفییەوە هەیە کە زوو زوو ڕەخنەی لە مالکی دەگرت و بەشان و باڵی بەرپرسیارانی باشوردا هەڵیدەدا ، بەڵگەیەکی زۆر هەیە کە ئەم پارەیە نەک بەدستی داعشەوە بەڵکو لەلای نوجەیفییە ، رونکردنەوەکانی نوجەیفیی بە ڕاست و دروستانە لەقەلەم نادرێت چونکە خەڵکی هەرێمەکە رابوردی ئەم بنەماڵەیە لەمەڕ نزیکایەتیان لەگەڵ دەسەڵاتدا باش دەزانێت ، بنەماڵەی نوجەیفیی یەکێکە لە بنەماڵە ناودارەکانی عێراق ، براکەی نوجەیفیی ئوسامە نوجەیفیی لە سەردەمی سەددامدا ماوەی ١٢ ساڵ وەزیری پیشەسازی بوو ، نوجەیفیی خۆی لەساڵی ٢٠١٠ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو ، ئوسامە نوجەیفیی برای ئەسیل نوجەیفیی هەفتەیەک پێش هێرشەکەی داعش بۆسەر موسڵ لە ئەنقەرە چاوی بە ئەردۆغان دەکەوێت و هەفتەیەک دوای هێرشەکەی سەر موسڵیش لە هەولێر چاوی بە مەسعود بارزانی کەوتووە ، ئایا ئامانجی ئەم دیدارانە پێتان وانییە کە پەیوەندی بە ٤٢٩ ملیۆن دۆلارەکەی بانکەکەی موسڵەوە نەبێت؟؟؟؟


ماڵپه‌ڕی رێبوار

 

_________________________________

هەموو بابەتەکان دەربارەی ''داعش'' لێرە ببینە:

www.emrro.com/dosyeydahish.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک