١٩\١٠\٢٠٢٠
پارەی زۆر وەک
ئاڵوودەبوون و نەفرەتی.

ئاکۆ محهمهد سابیر
هەمیشە قاژێک سێو بەچێژترە لای من وەک لەسێوێک. دەڵێن مشکو جرج یاسمۆرە
لە شاردنەوەدا زۆر شارەزان، مرۆڤ لە پارەشاردنەوەو کۆکردنەوەیدا هیچ
گیان لەبەرێک نایگاتێ تا ئەو ئاستەی زۆرێک لە مرۆڤ لە جیهاندا ئەوندە
سەروەتو سامان کەڵەکە دەکەن تەمەن بواریان نادات نیوەی بخۆن لەمێژووی
مرۆڤایەتیدا زۆربەی زۆری داهێنەرو زاناو فەیلە سوفو نوسەرانی خەڵکی
هەژار بوون پارەی زۆر مرۆڤ دەبەنگ دەکات.
پارە پێویستی ژیانە ، ئالوودەبون پە پارەی زۆرزۆر وا لە مرۆڤ دەکات ئەو
تەمەنەی هەیەتی لە ژیان بە چروکی و ماندووبونێکی بێ چێژ بەهەدەر بڕوات.
ئالودەبوون بەپارەی زۆر وهەڵپەی بەردەوام وا لە مرۆڤ دەکات چێژ لە
جوانیەکانی ژیان نەبێنێت و لەبیریشی دەچێتەوە کە ژیان کاتی یەو سەر
زەوی ماڵێکە بۆ جێهێشتن ئەبەدی نی یە، بۆ یە زۆر جار دەوڵەمەندەکان بە
باس کردنی مردن زوو بێزار دەبن پارەی زۆر وەک نەفرەتی بۆ سیاسی و
سەرۆکو سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،ئەم نەفرەتی یە بۆ
منداڵەکانیشیان جێ دێڵن.
دەوڵەتی سوید پارەی زۆر و داهاتی زۆری هاوڵاتیانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە
وە بە دواداچوون بۆ سەر چاوەی ئەو پارە زۆرە دەکات ، لە هاوڵاتیەکی
ئاسایی یەوە تاسیاسیەک وتەنانەت سەرۆکو سەرکردەکانیش مرۆڤ بە پارەی زۆر
فاسد دەبێت وە گەر سیاسی بێت و بەرپرسی خەڵکی بێت ئەوە کۆمەڵگەکەشی
فاسد دەکات و هەژاری دەکاتە دیاری دەستی بۆیان.
کاتێک حوسنی موبارەکی سەرۆکی میسر گیرا وتی کوڕەکانم فرویان دام ،
سەرۆکی تونس لەڕێگەی ژنە کەیەوە، قەزافی ئەوەندەی کۆکردبۆووە
سەیفوئیسلامی کوڕی بردبوی لە بیابان شاردبویەوە.
پارەو داهاتی زۆر، سەرۆک حیزب وسیاسیەکان بێحورمەت وبێڕێزدەکات لەناو
جەماوەرو خەڵكیدا هەموو دروشم خەباتو پیرۆزیان لەکەدار دەبێت بەتایبەتی
ئەو گەلانەی کێشەی هەژاری وبێ ئاوی وبێکارەبایی کەموو کوڕی زۆریان لە
مافە سەرەتایی کانی ژیاندا هەیە.
ئەو سەرۆکو سەرکردانەی دەبنە بازرگان و لە داهاتوو سامانی سروشتی
وڵاتەکەیان دزی وگزی دەکەن بۆ خۆیانو خانەوادەکانیان، دەبنە سونبلی
نەگبەتی و نەهامەتی بۆ خوارەوەی خۆیان،وەک دەڵێن گەوەر دەیرێژێت بچوک
پێیتێ دەخات.
ئیتر پیرۆزی ڕێز نامێنێت لە نێوان سەرۆکو سەرانی دەورووبەری هەموشتێک
دەبێتە پەرژەوەندی ماددی بیروباوەڕگاڵتە جاری پێدەکرێت.
لە باشوری کوردوستان نزیکەی سەد ساڵ خەڵکی بە خوێن وبەماڵو بەژیانیان
قوربانیاندا، بە ٢٦ ساڵی حکوم ڕانی ودەوڵەمەندبونی خەیاڵی سەرۆک حیز ب
مەکتەبی سیاسی و سەررکردە پیرەکانی،وە وەک چاولێکەری خۆ دەوڵەمەنکردن
لە ناو هەموو حیزبەکان لە عیلمانی یەوە بۆ ئیسلامی هاوڵاتی کوردی
گەیاندۆتە لوتکەی نا ئومێدی بێباوەڕی تا ئەو ئاستەی لە٣٠ساڵ حوکمڕانی
سەدام حوسێندا بۆ یەک جاریش کەس لە سەر شاشە تیڤی کانەوە نەگریاوە بۆ
پارەو موچەو بژێوی ژیان، هاوڵاتی کوردی کە بەماڵو سامان و گیانی بۆ
پشتیوانی خەباتی کوردایەتی هەرچی هەبوودەی بەخشی ئیستا گەشتۆتە ئاستێک
پەنا بۆ سەرکردەیەکی عەرەب دەبات ڕزگاریان کاو ژیانێکی شایستەیان بۆ
دابین بکات ، بە ئاشکرا لە شوێنە گشتیەکان جنێو بە ئاڵاو
هەمووپیرۆزیەکان دەدرێت، ئەم هاوڵاتیانەی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە،
گەمژەو نەخوێندەوار نین
ئەوەندە دەزانن کەیاسا نەبوو لێپرسینەوە نەبوو دادگای عادیلانە نەبوو
مرڤ کەدەستەڵاتوو پارە ی قۆرخ کرد گەر ڕانەگیرێت تێرناخوات ئالودەدەبێت
دەبێتە نەفرەتی.
قور ئان و کتێبە ئاسمانیەکان ویاساکانی سەر زەوی کۆکن. بەتایبەتی
ئەورووپا و وڵاتانی ئەسکەندە ناڤیا گەر بە چاوێک چاودێری هاوڵاتی خاوەن
پارەی زۆر بکەن ئەوە بەسەد چاو جاودێری داهاتی سیاسیەکانیان دەکەن و
ئابروویان دەبەن.
ماڵپهڕی ئاکۆ محهمهد
سابیر
|