په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

پارێزەرانی عارەب و کلتوری پێڵاو.

  
تاریق نامیق حەسەن


ڕەش بەختیمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت کە رۆژ لەدوای ڕۆژ سەیر و سەمەرە دەبینین ، بە دبەختی کورد لەوەدایە هیچ کام لە دراوسێکانی میللەتی پێشکەوتنخواز نین و لافی زۆریش لێدەدەن .


زۆر سەیر بوو لام کەوا کلتوری پێڵاو دوای ڕووخانی سەدامیش هەر لەکارە کاتێ کەناڵی جەزیرە هەواڵەکەی بە شانازییەوە نووسیبوو کە ڕۆژنامەنووسێک جووتە پێڵاوەکەی خۆی گرتۆتە بۆش لەوە سەرسامتر بووم کاتێ هەواڵێکی تری نووسی کەوا کەناڵی بەغدادیە دیفاع لەو ڕۆژنامەنووسە دەکات ، ئای رۆژگارێکی سەیرە، خۆ ئەو ڕۆژنامەنووسە دروستکراوە دەیتوانی بە پرسیارێک لەو هەزار پرسیارە پەنهانانە هەموو گێتی بهەژێنێ بەڵام ئەمە دەلالەت لەوە دەکات کە وڵاتی عێراق ئێستاش لە قۆناغی بەرەڵاییدایە و هەڵسوکەوتی مرۆڤەکانیش دروستکراوە و موسەییەرە لەلایەن دەسەڵاتەوە هەر وەکو کاتی سەدام بەڵام بە ئاراستەیەکی تر .


با هەموو ئەمانە ناویان شێتی وبێ مانایی بێ یان هەر شتێکی تر کەناوی دەنێن ، بەڵام لەهەموو خەتەرناکتر ئەوەیە کە 100 پارێزەر لەپاڵەپەسکێن بۆ بەرگری کردن لەو ڕۆژنامەنووسەی کە حورمەت و ڕێزی هەموو داب و نەریت و یاسا و رێسایەکی ولات و دونیا و مرۆڤایەتی شکاندوە ، دەبوا هەموو داوای سزادانی قورسیان بکردایە لەبەر ئەو بەد ڕەوشتییەی بەرامبەر بە وڵات و حورمەت شکاندنی هاوڵاتیان و ناوزڕاندنی گەڵانی عێراق کردویەتی .


سەدان هەزار قوربانی و ئیعداماتی عەرەب و شیعە لە کاتی سەدام و تەقینەوەکان و شەری مەزهەبی و تایەفی کەس نەبوو دیفاع لە قوربانیان و خەونەکان و دوا ڕۆژییان بکات ئێستا عارەب سەد پارێزەری بە یەک جار هەیە دیفاع لەو کەسە دەکات کە ئەو کارەی کردوە، ئەم هەموو قارەمانە بۆ دیفاعێک لەفەلەستین ناکەن.


ئەوە ڕووداوێکی سادە نییە ، ئەوە زەنگێکی خەتەرە پێش هەموو کەس دەبێ سەرکردەکانی کورد لێی بە ئاگابن لە دیاریکردنی چارەنووسی میللەت لەگەڵ ئەو میللەتانەی زۆرینەیەکی ڕەهایان لەگەڵ کلتوری سەقەتە ئەو میللەتانەی ( پێڵاو لەجیاتی پارێزگاری لەپێیەکانیان بۆ حورمەت شکاندن بەکار دێنن و سێکس بۆ ئەتک کردنی میللەتان و یاسا و رێساکان بۆ بەرژەوەندی و دەستکەوتی خۆیان بەکار دەبەن ).


پێویستە پاڵپشتی لەڕۆژنامەنووسی راستەقینە و خاوەن ئەزموون بکرێ نەک ئەوانەی لە برسا و لە بێ کەسابەتی و خزم خزمێنە کراون بە ڕۆژنامەنووس و بەرپرس لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، چونکە ئەم بوارە ئاستی ڕۆشنبیری و کلتوری و پێشکەوتن دەردەخات رەنگە هەندێ جاریش فاوڵ بدرێ لە کاری ئەو کابرا عەرەبە قەباحەت تر بێ ، بۆیە با باوەش بۆ ڕۆژنامەنووسی ڕاستەقینە بکرێتەوە و ئەوانیش بەشداربکرێن لە جوانکردنی وڵات با پاکسازی بکەین ئێمەش نەبا ڕۆژێک لەبرسا مردوویەکی بە ڕۆژنامەنووس بوو ڕەفتارێکی دزێو ئەنجام بدات .


100 کەس لە پارێزەرانی عارەب ڕێژەیەکی زۆرە کە چینێکن بە ڕۆشنبیر دادەنرێن کلتور و بۆچوونی راستەقینەی خۆیان خستە ڕوو کە کلتوری پێڵاوە بە پاڵپشتی کردنیان لەو ڕەفتارە.


پێویستە ڕۆژنامەنووسان هەڵوێستیان بەرامبەر بەو کارە دزێوە ڕاگەیێنن و ڕێگا نەدەن بە ناوی ڕۆژنامەنووسییەوە کاری وا بکرێ.


کەناڵەکانی جێی گومان هەق نییە لە هەرێم مۆڵەت بدرێن چونکە زۆربەی نوسینگەکانیان کاری ڕۆژنامەنووسی ناکەن وەکو ئەوەی لە نوسینگەی کەناڵێک لە شارێکی هەرێم ڕوویدا .
 

 

tariqnamiq@yahoo.com