په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

پاڕێزگاری هه‌ولێر تاوانێکی به‌به‌ڵگه‌وه‌ لێ ‌ئاشکرا ده‌کرێت ،که‌چی به‌رده‌وامیشه‌.

 قادر نادر  

 

ئاستی ڕۆشنبیری ونه‌ته‌وه‌یی هه‌ر که‌س و گروپێک ، به‌نده‌ به‌ داکۆکیکردنی له‌سه‌ر کۆمه‌لێک په‌روه‌ند و لایه‌نه‌وه‌  ، وه‌ک هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگا و  هه‌وڵدان بۆ جوانکردنی سیسته‌می ده‌سه‌لات ، که‌دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی بێنێته‌ ئاراوه‌  یان خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وایی  ،پارستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ،  داکۆکی ‌کردن   له‌ قوربانیانی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه و هه‌ول ‌دان   بۆ زیندانی و رسواکردنی جه‌لادان و هاوکارانی  ، داکۆکی  ‌کردن له‌مێژوو شوێنه‌واری نه‌ته‌وه که‌ت  بکه‌یت....... . هه‌ر که‌س و گروپێک  له‌ده‌سه‌لات یان ئۆپزسیۆن  ،  ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه‌ی له‌بواری پراکتیک  جێ به‌جی نه‌کرد، باهه‌ر دروشمی بریقه‌داری نه‌ته‌وه‌یی له‌ باره‌گا و سه‌رمینبه‌ره‌کانی تێڤی و نوسینه‌  ‌ده‌رزه‌نه‌کان ده‌رببرێت وبنوسێت، شێخ ڕه‌زای تاله‌بانی گوته‌نی وه‌ی شیڕ.

 

یه‌کێک له‌ و خالانه‌ی که‌مافی نیشتمان و  مه‌رجی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وایه‌تیت  پێ ده‌به‌خشرێت  ، پێویسته‌ مێژوو که‌له‌پور شوێنه‌وارێکی جیات له‌چاو  نه‌ته‌وه‌کانی تر هه‌بێت   . که‌ئێمه‌ له‌م بواره‌دا زۆر ده‌وله‌مه‌ند ین ،   به‌ڵام  به‌داخه‌وه‌  ده‌وله‌ته‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌مان پێ نه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌.

 

 سه‌باره‌ت به هه‌ولدانی هه‌ندێ به‌رپرس ،  به‌تایبه‌تی له‌شاری هه‌ولێر،  بۆ تێکدانی هه‌ندێ  گه‌ره‌ک و شوێنه‌واری ،یه‌کێک له‌شاره‌ هه‌ره‌کۆنه‌کانی جیهان ( هه‌ولێر ) ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر  هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی راگه‌یاندن ، له‌زۆر مالپه‌ر وڕۆژنامه‌و گۆڤاری کوردی ،  به‌شێوازی جۆراو جۆر له‌ بابه‌ت ، که‌مپین ، ناره‌زایه‌تی هاته‌ ئاراوه‌ . ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی راگه‌یاندن تاراده‌یه‌ک کاریگه‌ری دروست کرد ، له‌سه‌ر هه‌لدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌کی تری مافیابونی پۆلێ به‌ر‌پرسی کورد ، که‌به‌ڕۆژی روناک جه‌سته‌یه‌ک له‌ خاکی نیشتمان ده‌فرۆشێت و تێک ده‌دات  . وه‌ک پیشه‌ی به‌رده‌وامیش ، ده‌سه‌لات  وه‌ڵام داینه‌وه‌ ( ئه‌مه‌ راست نیه‌ ، ئامانج جوانکردنی شاری هه‌ولێره‌ ، گه‌ره‌که‌ کۆنه‌کان تێک نادرێت ، له‌ژێره‌وه‌ش دور له‌ راگه‌یاندنی  میدیاکان  پارێزگار و گروپه‌که‌ی  له‌چه‌ندین شوێن ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردوه‌ ،  که‌  ده‌ستێک  له‌پشت ئه‌و هه‌لمه‌ته‌  هه‌یه‌  ، وه‌ئاماژه‌یان به‌به‌رپرسێک کردوه‌ ، که‌ گوایه‌ هانمان ده‌دات ، له‌کاتێکدا خۆزیا  ئه‌م به‌رپرسه‌ له‌م ڕوه‌وه‌  ئه‌و هه‌لوێست و بوێریه‌ی هه‌بێت ؟‌ .

 

ئه‌گه‌ر چی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ راگه‌یاندنه‌ی که‌ بۆ پاراستنی شوێنه‌وار و نه‌فرۆشتنی ئه‌نجام درا.  تاراده‌یه‌ک کۆمه‌لگای هوشیار کرده‌وه‌و وبه‌رپرسانی وه‌ ئاگا هێناوه‌ ، که‌ئه‌وسه‌رده‌میان به‌ سه‌رچوو ‌ به‌ئاره‌زوی خۆیان ولات و خاکه‌که‌ی بکڕن و بفرۆشن ، وه‌ میدیای کوردیش یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره‌ ره‌خنه‌‌کانی شوێنه‌واریشی  گرته‌وه‌ . وه‌ پاشه‌که‌شه‌یه‌کی باش به و پڕۆژه‌ مه‌ترسیداره‌ هات  ، به‌لام هه‌مو کات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ، سه‌رله‌نوێ سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌ . ئه‌مه‌ به‌نده‌ به‌ئاستی کاردانه‌وه‌ی خه‌لک  به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که‌ خاوه‌ن که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تین و دۆلار و ده‌سه‌لات نه‌ ده‌نگیان کپ و نه‌وشه‌کانیان له‌ڕۆژنامه‌و مالپه‌ره‌کان پێ ون ده‌کات.

 

راستی مه‌ترسیه‌کانی ئێمه‌  و پیلانه‌ مه‌ترسیداره‌که‌ی پارێزگاری هه‌ولێر وهه‌ندێ به‌رپرسی پشت په‌رده‌ ، که‌ده‌یانه‌وییست زۆربه‌ی گه‌ره‌که‌ کۆنه‌کانی  شاری هه‌ولێر  وێران بکه‌ن ، تا پڕۆژه‌ ئابوریه‌کانی خۆیان له‌ ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر جێبه‌جێ بکه‌ن ، شوێنه‌وار ناسی کورد  د. عه‌بدوره‌قیب یوسف که‌ هاوکات راوێژکاری  شوێنه‌وارو که‌له‌پوری شارستانی  سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستانیشه‌ ،  له‌ ژماره‌کانی  383،384،85 له‌ ڕۆژنامه‌ی میدیا ، بوێرانه‌ ، به‌به‌لگه‌و دوکۆمێنت و زانیاری ورده‌وه‌ ، ‌  په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌لماڵی ‌ و ئیمڕۆ به‌هێزترین دۆکۆمێنتی زیندوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی که‌به‌نیازبون ئه‌نجامی بده‌ن . پرسیاری سه‌ره‌کی ‌ئێستا  ئه‌وه‌یه‌ ، ئایا ئه‌م ڕاوێژکاره‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تیش ده‌ستێکی له‌پشته‌ !؟ ئایا تاکه‌ی هزرتان له‌وه‌ تێده‌په‌ریت و تێ ده‌گه‌ن ، که‌خه‌لک خاک و نیشتماکه‌نه‌کی خۆش ده‌ویت  ،بۆیه‌ شه‌ری  کاره‌ قێزه‌وه‌ن و پڕۆژه‌ مه‌ترسیداره‌کانتان ده‌کات !؟ ئایا تاکه‌ی هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌ن  ، که‌ ئێستا خه‌لکی کوردستان له‌گۆران دایه‌ و چیتر بوارتان پێ نادات ، وه‌ک کۆیله‌ سه‌یری بکه‌ن وخۆمان و خاکمان به‌ئاره‌زوی خۆتان بکرن و بفرۆشن ؟ ئایا تاکه‌ی واز له‌و قه‌وانه‌ سواوه‌ دۆراوه‌تان ناهێنین . ئه‌مه‌ ده‌ستێکی له‌پشته‌ دژی ئاوه‌داکردنه‌وه‌یه‌ !؟

.

 ئاخر ئه‌و پیلانه‌ ژه‌هراویه‌ی ئێوه‌ ده‌یکه‌ن ( تێکدانی شووێنه‌وار ) به‌ عس  به‌هه‌موو فاشیه‌ت و دژایه‌تیه‌ی بۆ کورد ئه‌نجامی نه‌دا ؟

 

 من تێناگه‌م ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ ئاوادانی وجوانکاریه‌ ،  ئه‌ی بۆ ئه‌و گه‌ره‌که‌ هه‌ژاره‌ مێژویانه‌ی شاری هه‌ولێر ( ته‌عجیل و خانه‌قا و سه‌عدوناوه‌و گه‌ره‌کی عه‌ره‌بان و جوله‌که‌  ..... ، به‌ شیوازی مێژویی خۆی ، نۆژه‌ن ناکه‌نه‌وه‌ ؟ ئاخر ئه‌مه‌ باشترین به‌لگه‌یه‌ که‌ ئامانجی ئێوه‌ جوانکردنی هه‌ولێر و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌  نیه‌ ؟ له‌کام ولات و ده‌سه‌لات رویداوه‌ ، گه‌ره‌که‌ شوێنه‌واره‌کان   ‌له‌سه‌نته‌ری شار بێت وه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌ک بروخێت ، که‌چی ده‌مه‌تر له‌ملاتری ئه‌هرامی فه‌رعونی و شه‌قامی ئه‌وڕپی  دروست بکرێت ؟

 

ڕیزدار عه‌بدوره‌قیب  نه‌ک په‌رده‌ی له‌سه‌ر پیلانی وێرانکردنی گه‌ره‌که‌ کۆنه‌کان هه‌لداوه‌ته‌وه‌،  به‌لکو ئاماژه‌ی به‌ تێکدانی چه‌ندین  شوێنه‌واری گه‌له‌که‌مان له‌ژێر ده‌ستی پارێزگاری هه‌ولێر و جێگره‌که‌ی کردوه‌ ،  وه‌ک قه‌لای عه‌وێنه‌ له‌سالی 2004 وه‌ تێکدانی قه‌لای رواندز و کۆشکی پاشای سۆران له‌سالی 2007 . وه‌له‌دواین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی میدیا ئاماژه‌ به‌ بڕیارێکی مه‌ترسیداری پارێزگای هه‌ولێر ده‌کات  ،که‌به‌نیازه‌ 31 خانوی کۆن له‌گه‌ره‌کی (ته‌عجیل )‌ که‌ گه‌ره‌کێکی شوێنه‌واری کورده‌ ته‌خت بکات تا پردێک و شه‌قامێک  بۆجوانکردنی ماسته‌ر وێرانی هه‌ولێر به‌هێز بکات  ؟

 

ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ پارێزگار بلێین، ئه‌وه‌ی وای کردوه‌ که‌ یاداشت و تاوانی  شوێنه‌وار تێکدان له‌کوردستان به‌ گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ زیاتر له‌ 3600 ڕیکخراوی جیهانی نه‌نێرین ،  ته‌نیا ئامانج ئه‌وه بوه‌ ‌ ، ‌ بوارێکتان پێبدرێتێ ئه‌و پڕۆژه‌ مه‌ترسیداره‌تان بوه‌ستێنن وه‌سیمای ده‌سه‌لاتی کوردیش لای  ئه‌و هه‌موو ڕیکخراو جیهانه‌ ناشیرین نه‌که‌ین .   چونکه ئه‌وان ‌ نازانن چ پارێزگار  و  به‌رپرسانێکی دواکه‌وتوی کورد  له‌بواری شوێنه‌واردا  هه‌یه‌ . ئه‌گه‌رنا هه‌موی ئاماده‌یه‌ و  یه‌ک پلی ئمێله‌ و به‌ 15 ده‌قیقه‌ هه‌موی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ . سه‌رۆکی حکومه‌تیش با هه‌ر له‌رۆژنامه‌کان بێ به‌لگه‌ بلێت ڕۆژنامه‌نوسان ده‌ستێکی ده‌ره‌کی له‌پشتیانه‌ . ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت بلێم ، تێکدانی شوێنه‌وار خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یه‌ ، هه‌ر که‌سێک ئه‌نجامی بدا ت و وه‌ به‌پێی یاساکانی کۆنی ( ڕژێمی به‌عس) سزای له‌سیداره‌دانی له‌سه‌ربوو  .  به‌لام له‌ژێر ده‌ستی ئێوه‌  به‌ڕۆژی روناک شوێنه‌وار له‌دوای شوینه‌وار تێکده‌درێت وه‌ ئاگادر ده‌کرێنه‌وه‌ ،  که‌چی نه‌ک  هه‌ر یاسا ولێکۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌ن ،  به‌لکو وه‌ک منالێکی به‌ناز په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن!؟  ئه‌رێ به‌راست ئه‌ی ئێمه‌ش مافمان نیه‌ پێت بێژین ئه‌وه‌ پیلانێکی هه‌رێمیه‌ که‌ شوێنه‌وار و مێژوی باوک باپیران  و نه‌ته‌وه‌که‌مان وێران ده‌که‌ن!؟  مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دڵی داگیرکه‌ر و دوژمنانی کورد خۆش نه‌کات؟  . دلنیام هه‌زار جار دلنیام ، ڕۆژگارێک دێت   زوبێت  یان دره‌نگ ،  پۆلێ به‌رپرس له‌سه‌ر دزین و تێکدانی شوینه‌واری ئه‌م گه‌له‌ یان له‌ناو قه‌فه‌سی دادگا  ده‌یانبینمه‌وه‌ یان وه‌ک هیرباکۆس  و مه‌لای خه‌تێ  و مشیری حه‌مه‌ ناویان به‌پێنوسی   مێژونوسه‌ ره‌سه‌نه‌کان  له‌مێژودا   تۆمار ده‌کرێت.

 

بۆ زانیاری زیاترله‌م باره‌وه‌ ،سه‌یری ئه‌م 4 لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن ،  که‌ڕیزدار عه‌بدوره‌قیب یوسف ، به‌به‌لگه‌و زانیاری ورده‌وه‌ ،  په‌رده‌ له‌سه‌ر تاوانه‌کانی کۆن و ئێستای پاریزگاری هه‌ولێر  له‌سه‌ر تێکدانی شوێنه‌واره‌ میژویه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه‌:

 

http://www.yndk.com/archive/folders/2009/m383/m383-14-15.pdf

 http://www.yndk.com/archive/folders/2009/m384/m384-14-15.pdf

 http://www.yndk.com/m385/m385-14-15.pdf

 http://www.yndk.com/m389/m389-12-13.pdf