پارێزگاری هه‌ولێر
ده‌بێته لویسی
14ی فه‌ره‌نسی.

قادر نادر
ناکرێت
ره‌خنه‌کانمان هه‌ر له‌چوارچیوه‌ی نه‌بونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و
شه‌فافیه‌ت له‌بودجه‌و و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی له‌ده‌سه‌لات بخولێته‌وه
، چونکه ئه‌م ده‌سه‌لاته له زۆر بواری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی تریش
خاوه‌نی بێ ئه‌ژماری هه‌ڵه‌و تاوانه . هه‌ربۆیه چرنهکردنهوهی ره‌خنه‌کان
له‌لایه‌ن ده‌نگه جیاواز و ڕکابه‌ره‌کانی له شکستی گه‌رانه‌وه‌ی
ناوچه ته‌عریبکراوه‌کان بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان ، تیرۆری ژنان به‌ناوی
ناموس په‌رستی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ، گرنگی نه‌دانی به‌که‌یسی کۆمه‌لکوژی
کوردان ، مانه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رپرسی فایلدار له‌نیو چه‌قی بڕیاڕه هه‌ستیاره
نه‌ته‌وه‌یه‌کان ، خزمه‌ت نه‌کردنی لاوان ومنالان و بواری ته‌ندورستی و
نه‌بونی یاسا له‌سه‌ر به‌رپرسان .... هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه و ئهومافهشمان
پێ ده‌دات که بروانامه‌ی ده‌نگی نوێ و جیا و گۆران ، وابهسادهیی له‌یه‌خه‌ی
هیچ گروپ ولایه‌نێک نه‌ده‌ین .
بونی شوێنه‌وار له‌نێو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، یه‌کێک له پێوه‌ره‌کانی
مافی ده‌وڵه‌ت بونت پێده‌به‌خشێت ، وه گرنگی پێدانی و پاراستنی ،ئاستی
هوشیاری نه‌ته‌وه ودهسهلاتهکه ده‌سه‌لمێنێ ، کورد شوێنه‌وارێکی
زۆری هه‌یه به‌لام ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان گرنگیان پێ نه‌داوه‌و
ولێیان تێکداوین ، وه ده‌سه‌لاتی باشوری کوردستانیش ، هه‌مان ڕێچکه‌ی
داگیرکه‌رانیان گرته به‌ر .
له ولاتانی ئه‌ورپی ته‌نانه‌ت له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستیش ،شوێنه‌واره
مێژویه‌کان ،گرنگی تایبه‌تی پێ ده‌درێت . ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پایته‌خته‌کانی
ولاتانی ئه‌وڕپی کردبێت ته‌نانه‌ت به شێک له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌لاتی وه‌ک
لوبنان و سوریا و تورکیا ش . هه‌ست ده‌که‌یت ، شوێنه‌واره مێژویه‌کان
، به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌ره‌کانه‌ی له‌چه‌قی شارن ، له‌سه‌ر شێوازی خۆی و
به‌هه‌مان که‌ره‌سه ، نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه . که ئه‌گه‌ر نمونه‌ی
ولاتی سوێد وه‌ربگرین ،له سه‌نته‌ری پایته‌خته‌که‌ی گه‌ره‌کێک هه‌یه
به‌ناوی ( گاملا ستان ) واتا شاری کۆن ، که‌زۆر له‌هاوشێوه‌ی گه‌ره‌که‌کانی
ته‌عجیل و خانه‌قای هه‌ولێر ده‌چێت ، که‌مێژوی ستۆکهۆلم بۆ که‌متر له
750 سال ده‌گه‌رێته‌وه ، که‌چی به شێوازی خۆی نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه و
ئه‌مڕۆ بۆته یه‌کێک له شوێنه گه‌شتیاره‌کانی ئه‌م ولاته . ئه‌مه
باس له‌وه‌ش ناکه‌ین یه‌کیک له‌تاوانه‌کانی ئه‌م ولاته ده‌ستکاریکردنی
بچوکترین شوێنه‌واری مێژویێتی ، که ئه‌گه‌ر ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه‌کیش
بێت .
له‌ماوه‌ی رابردو ڕێزدار عهبدورهقیب یوسف ، که‌هاوکات راوێژکاری سه‌رۆکی
حکومه‌تی کوردستان بۆ شوێنه‌وارو که‌له‌پوری کورده ، له رۆژنامه‌کان
، چه‌ندین کاری تێکدانی شوێنه‌واری به‌ده‌ستی پارێزگاری هه‌ولێر( نه‌وزاد
هادی ) وه‌ک قه‌لای عه‌وێنه و پاشماوه‌ی قه‌لای رواندزو کۆشکی پاشای
کۆره له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی تورکی وبه‌ره‌زامه‌ندی ئه‌و ، بهبهلگهو
زانیاری ورده‌وه بلاوکردۆته‌وه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌کات
، که‌سه‌ره‌تای ماسته‌ر پلان ، پیلانی تێکدانی سه‌رجه‌م شاره کۆنه‌کانی
هه‌ولێر له ئارادابوه .
سه‌ره‌نجام له ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه به‌بریاری پاڕێزگاری هه‌ولێر
نزیک به 35 خان‌و له یه‌کێک له‌گه‌ره‌که کۆنه‌کانی ئه‌م شاره (ته‌عجیل
) تێکدا ، به هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌پێی پیلانی ماسته‌ر پلان پێویستی به
شه‌قام وپردێکه .
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌ندێ پرسیار ئاراسته‌ی پاڕیزگاری هه‌ولێر بکه‌ین
،ئایا له‌ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر کام شوێنه‌وارناس ره‌زامه‌ندی نیشان
داوه ، که گه‌ره‌که مێژویه‌کان یان خانوه‌کانی تێک بدرێت؟ ده‌کرێت
کۆپی ئه‌م واژویهمان بۆ بلاو بکه‌نه‌وه ؟ ئایا خان‌و وگه‌ره‌که‌کانی ،
ته‌عجیل و خانه‌قا وعارهبان و جوله‌که ،له‌سه‌ر هه‌مان شێواز و ته‌مه‌ن
و دروستبونی خانوه‌کانی ئێستای قه‌ڵا دروست نه‌بوه ؟ ئایا ده‌کرێت هه‌ولێر
به شیکی ئه‌ورپا ئاسا بێت ،که‌چی سه‌نته‌ری شار‌و گه‌ره‌که مێژویه‌کانی،
که‌لاوه و نۆژه‌ن نه‌کرێته‌وه ،برواشتان پێ بکه‌ین که ئێوه له‌گه‌ل
خه‌مه‌کانی شار ده‌ژین ؟ ئایا به ئاگادارکردنه‌وه‌ی ناوه‌نده جیهانیهکان
له تێکدانی ئه‌م خانوانه ، پارێزگار رۆلی ناساندنی گه‌لی کورد له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک
دواکه‌وتو نابینێت ورسوای کێشه‌که‌شی ناکات ؟ دواین پرسیاریش ئه‌گه‌ر
له نهوزای هادی بپرسین ، له‌چه‌ند ڕۆژی رابردو له‌شاری هه‌ولێر
کۆنفرانسێک بۆ په‌ره‌پێدانی قه‌ڵا ساز کرا ، رای زۆرینه‌ی شوێنه‌وار
ناسان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوه ، که ئه‌م گه‌ره‌ک و خانوانه ده‌ستکاری
وتێک بدڕیت یان پێچه‌وانه‌وه‌که‌ی بپارێزرێ و نۆژه‌ن بکرێته‌وه ؟ تێ
ناگه‌م ئێوه له‌سه‌روی یاسا‌و رای شوێنهوارناسانن؟ ،یان لویسی 14 نوێی
فه‌ره‌نسین له‌کوردستان به‌م هاوکێشه‌یه ره‌فتار ده‌که‌ن (ئه‌من ده‌وله‌تم
ودهولهتیش خۆمم )!؟ .
|