١٣\٦\٢٠١١
پارێزگاری سلێمانی
رێگه له خۆپیشاندانی فیدراسیۆن ده‌گرێ و
لقی کوردستانی فیدراسیۆنیش سازدانی کۆنگره‌یه‌کی
رۆژنامه‌وانی راده‌گه‌یه‌نێ.
١-
پارێزگاری سلێمانی سه‌ر
به حکومه‌تی هه‌رێم، رێگه
به خۆپیشاندانی فیدراسیۆن نادا تا فریای
په‌نابه‌ران بکه‌وێ.
سلێمانی 12-6-2011:
ئامانج عه‌بدولا به‌رپرسی لقی کوردستانی
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران بهسکرتاریتی فیدراسیۆنی راگه‌یاند"دوای ئه‌وه‌ی
داوای موله‌تی خۆپیشاندانمانکرد له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی
عیراقی به‌مه‌به‌ستی پشتگیری‌کردن له‌داواکاریه‌کانی په‌نابه‌ران، به‌لام
به‌داخه‌وه بهکیتابی ره‌سمی داواکه‌یان ره‌تکردینه‌وه و رێگه‌مان
ناده‌ن فریای په‌نابه‌ران بکه‌وین که هه‌ره‌شه‌ی ناردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره"
ئامانج ئه‌وه‌شی ووت" کیتابه‌که ئه‌وه‌شی تیا هاتووه: گوایه له‌به‌ر
پاراستنی ئه‌منیتی گشتی و روونه‌دانی هیچ زیانێک به‌مافی گشتی"
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌ره‌تکردنه‌وه‌ی موله‌تی
خۆپیشاندان له‌لایه‌ن پاریزگاری سلێمانیوه ووتی"به‌هانه‌یه‌که بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی
هه‌موو جۆره خۆپیشاندانێک و خۆنواندێکی خه‌ڵکی کوردستان بۆ داوای مافه‌کانیان
و پیچهوانهشه به یاسای خۆپیشاندانی حکومه‌تی عیراقی وهه‌روه‌ها ئه‌و
واقعیتهش ده‌خاته روو که هه‌ڵکشانی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان به‌روویی (یاسای خۆپیشاندان) به‌رهه‌قه"
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت"رێگانه‌دان به‌خۆپیشاندانی فیدراسیۆن بۆ
فریاری که‌وتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی فه‌رمانی دیپۆرتکردنه‌وه‌یان دراوه
له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپاوه هیچ به‌ڵگه‌و شک‌و گۆمانێک
ناهێلێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به‌شدارو
هاوکاری ئه‌و ئیتفاقیانه ده‌کات که حکومه‌تی عیراقی بهژیانو ئایندهی
په‌نابه‌رانه‌وه ئیمزایان لێداوه، به‌ڵگه‌یه‌کیشه بۆ هاورای حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران"
له‌لایه‌کی تره‌وه عه‌لی یه‌کێک لهپهنابهرهگیراوهکان له‌که‌مپی
کامسفیلد هاوس ووتی"ئێمه وه‌لامی دانشکینمان به وه‌فدی حکومه‌تی
عیراقی دایه‌وه که‌مه‌به‌ستی دلنیابوون له‌عیراقی بوونی ئێمه، له‌لایه‌ن
حکومه‌تی به‌ریتانیاوه هینرابوون بۆ سه‌ردانی گرتووخانه‌کان، تا حکومه‌تی
به‌ریتانیا دڵنیابکهن که ئێمه عیراقیین. بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتمان بکه‌نه‌وه
بۆ به‌غدا. له‌لایه‌ن به‌رپرسی گرتووخانه‌کان ئاگادارکراینه‌وه بچین
وه‌فدی حکومه‌تی عیراقی ببینین به‌ڵام ئێمه نه‌ک هه‌ر ئاماده‌نه‌بووین
بیانبیینین به‌ڵکو به مانگرتن وه‌ڵامان دانه‌وه، ناچار ئه‌وانیش بهپهلهکهمپهکهیان
چۆڵکرد"
عه‌لی ئه‌وه‌شی ووت" ئێمه له‌ریگای فیدراسیۆنه‌وه به‌ناوی 24 په‌نابه‌ری
کورد‌و 13 په‌نابه‌ری ئه‌فغانیه‌وه نامه‌مان بۆ دادگای ئه‌وروپا بۆ
مافه‌کانی مرۆڤ‌و سه‌رجه‌م رێکخراو جیهانیهکان ناردوه، سه‌باره‌ت به
نامنی عیراق‌و ئه‌فغانستان و دژ به دیپۆرتکردنه‌وه‌مان بۆ به‌غدا،
پشتیوانیمان لێبکه‌ن"
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌مانگرتنی ئه‌و 24 پهنابهرهکورده
ووتی"ئێمه داوامان له‌و په‌نابه‌رانه کرد مانگرتن له‌خواردن بشکێنن
چونکه رێگایه‌کی نادروسته ئازاری جه‌سته‌ی خۆیان بده‌ن، به‌ڵکو
شیوازی ناره‌زایه‌تی تر هه‌ڵبژیرن، که ئه‌ویش یه‌کگرتووی ومل نه‌دانه
به‌چاوپێکه‌وتنی وه‌فدی حکومه‌تی عیراقی. خۆشبه‌ختانه په‌نابه‌ران،
مانگرتنه‌که‌یان شکاند‌و به‌و شیوه‌یه‌ش پلانی چه‌په‌لی حکومه‌تی عیراقی
به‌شکستدا کێشرا"
له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ڵمه‌ت یه‌کێک له په‌نابه‌ره گیراوه‌کان
ووتی"حکومه‌تی عیراقی چیدهویت له‌ئێمه؟ چ دوژمنایه‌تیه‌کیان هه‌یه
له‌گه‌ل په‌نابه‌ران، شه‌رمه بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رێگای بێده‌نگیان
هه‌لبژاردوه به‌رامبه‌ر به‌و سوکایه‌تیانه‌ی به‌کورده‌کانی ناوچه
جێناکۆکێکان به‌رێوه‌ده‌بریت "
جۆرج لاڤینده‌ر چالاکه‌وانی مه‌یدانی په‌نابه‌ری و هه‌ڵسوراوی
فیدراسیۆن ووتی"راگه‌یاندنی 20 رۆژه‌ی که‌مپینی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی، له پشتیوانیه‌کی بێ‌وچان به‌هره‌مه‌ند بوو له‌لایه‌ن
رێکخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانی و سه‌ندیکای کریکاریێکان، ته‌نانه‌ت چه‌ند
ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیاو ئه‌وروپامان ئاگادارکردوته‌وه دژ به‌دیپۆرتی
په‌نابه‌ران بۆ به‌غدا"
٢- ئاگادارى بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی.
له درێژه‌ى که‌مپینی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی بۆ داکۆکی له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران، لقی
کوردستانی فیدراسیۆن کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی بۆ( ئامانج
عه‌بدولا) به‌رپرسی
لقی فیدراسیۆن ساز ده‌کا، له‌ژێر ناوى " رێگه‌گرتنی پارێزگاری سلێمانی
له چالاکی بۆ پشتیوانی له په‌نابه‌رانی زیندانی له به‌ریتانیا" له‌م
کۆنگره‌یه‌دا تیشک ده‌خریته سه‌ر بارودۆخی په‌نابه‌رانی زیندانی که
مانیان له‌خواردن گرت، دژ به ناردنه‌وه‌یان به‌زۆره ملێ بۆ به‌غداو،
ئه‌و رێگهگریانهی پێکیهنرا له سازدانی خۆپیشاندانی فیدراسیۆن له‌به‌رده‌م
نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عیراقی، له پێناو پشتیوانی و فریا که‌وتنی په‌نابه‌ران
و رزگارکردنیان له‌هه‌ره‌شه‌ی دیپۆرت.. هاتنتان مایه‌ى خۆشحاڵیمانه.
شوێن: هۆڵی که‌لتووری
ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری له عه‌قاری
- سلێمانى نزیک مزگه‌وتی نالی.
رۆژ و کات: سێشه‌م
به‌روارى14-6-2011 - کاتژمێر 10تا 11 به‌یانی
به کاتى هاوینه.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
ئاری جه‌لال به ژماره‌ی07707524343 و به‌ختیاری
عومه‌ر به ژماره‌ی 07709424949
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|