پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا
، به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات!
قادر ره‌شید (ئه‌بو شوان)
پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا (دی لینکه) ، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
27-09-2009 دا به‌ده‌ستهێنا. له کاتێکدا چاوه‌ڕوانی ڕێژه‌یه‌کی که‌م
ئه‌کرا ، به‌ڵام زیادتر له 12 له سه‌دی هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانیا ده‌نگیان
پێدان!
له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، لۆسار بیسکی سه‌رۆکی
پارتی چه‌پ وتی ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه‌یه که هه‌موومان ئاهه‌نگ به‌م بۆنه‌یه‌وه
بگێڕین. هه‌روه‌ها وتی به په‌رۆشه‌وه به‌رده‌وام ئه‌بین له هه‌وڵ و
تێکۆشانه‌کانماندا ، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین که چه‌پ ئه‌توانێت زۆر
گۆڕانکاریی بکات و ئیتر ئه‌بین به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی کاریگه‌ر له
پارله‌ماندا.
پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بوو به هێزی چواره‌م له
ژیانی سیاسی سه‌راپای ئه‌ڵمانیادا ، به ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه و
سنوری له سه‌دا پێنجی تێپه‌ڕاند ، ئه‌و سنوره‌ی به‌پێی ده‌ستوری وڵات
دیارییکراوه بۆ چوونه ناو پارله‌مانه‌وه.
سه‌رکه‌وتنی پارتی چه‌پ ، له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه و تا ئێستاش ،
هه‌ر مایه‌ی سه‌رنجه ، چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هیچ لایه‌نێک نه‌چووه
به‌ره‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵیدا و به بیانووی ئه‌وه‌ی که به‌شێک له ئه‌ندامانی
پێشینه‌یه‌کی "کۆمونیستیی" یان هه‌یه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
توانی زیادتر له 12 له سه‌دی ده‌نگه‌کان دابینبکات و پێشانیبدات که
هێزێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌ڵمانیادا و
ناتوانرێت زوو ، یان دره‌نگ ، حسابی بۆ نه‌کرێت.
پارتی چه‌پ ئه‌مڕۆ تواناکانی له‌پێناوی ئه‌وه‌دا خستووه‌ته‌گه‌ڕ که به
شێوه‌یه‌کی هۆشیارانه و واقیعییانه ئه‌و ڕاستییه پێشانی گه‌له‌که‌ی
بدات که ئه‌توانێت ببێت به به‌شێکی گرنگ له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و ڕاستییه‌ش ئه‌مڕۆ له هه‌ندێک له هه‌رێمه‌کانی ئه‌ڵمانیادا ده‌رکه‌وتووه
و ڕێژه‌یه‌کی زۆری ده‌نگی هاونیشتمانییانیان پێدرا ، وه‌ک له به‌رلین
، هه‌روه‌ها له براندێنبورگ که 27،2 له سه‌دی ده‌نگه‌کانیان هێنا ،
هه‌رچه‌نده پروپاگه‌نده و دژایه‌تییه‌کی زۆریش له دژیان ئه‌کرا له
لایه‌ن ڕاستڕه‌وه‌کانه‌وه و به به‌ره‌ی سور و سور ، ناوئه‌بران.
له‌دوای شکسته مه‌زنه‌که‌ی سۆشیالدیموکراته‌کان له‌م هه‌ڵبژارنه‌ی
دواییدا که نزیکه‌ی 75 ئه‌ندامی پارله‌مانیان که‌م بووه‌وه ، به‌وه‌ی
که 11،2 له سه‌دی ده‌نگه‌کانیان دۆڕاند ، ده‌نگێکی زۆر له ناویاندا
به‌رزبووه‌ته‌وه که نزیکبوونه‌وه و چوونه به‌ره‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ
پارتی چه‌پدا ، له‌بری پارتی مه‌سیحیی دیموکراتی ده‌سه‌ڵاتدار ،
پێویستییه‌کی گرنگ و مێژووییه.
به‌و بۆنه‌یه‌وه ، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی تورینگێن ، له دوای
دۆڕاندنی حیزبه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به چه‌په‌کان ، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاند ، وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک به‌رامبه‌ر به پشت‌کردنی حیزبه‌که‌ی له
چه‌په‌کان ، له هه‌ڵبژاردندا.
هه‌ر له سه‌روبه‌ندی ئه‌و دۆڕاندنه مه‌زنه‌دا و دۆڕاندنی شتاین مایه‌ر
به‌رامبه‌ر به ئه‌نجێلا مێرکل ، سۆشیالدیموکراته‌کان له‌م دواییه‌دا
ده‌سته‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی نوێیان هه‌ڵبژارد و سه‌رۆکه نوێیه لاوه‌که‌یان
ڕایگه‌یاند که له‌مه‌ودوا ئاماده‌ن له بواره هه‌مه‌جۆره‌کاندا ،
هاوکاریی له‌گه‌ڵ پارتی چه‌پدا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌وه‌یه که هێزه ڕاستڕه‌و و کۆنه‌په‌رسته‌کان
، به‌و سه‌رکه‌وتنه به‌رنامه‌ییه‌ی پارتی چه‌پ ڕاچڵه‌کیون و ترسیان
لێنیشتووه ، چونکه له ڕێژه‌یه‌کی که‌می ژێر سنوری چوونه پارله‌مانه‌وه
، گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی که 76 نوێنه‌ریان به جارێک بچێته پارله‌مانه‌وه.
پارتی چه‌پ له‌و ساڵانه‌ی دواییدا توانیویه‌تی ڕا و پاڵپشتیی جه‌ماوه‌رێکی
زۆر به لای خۆیدا ڕابکێشێت ، ئه‌ویش به دروشم و داواکارییه واقیعییه‌کانی
که له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانێکی به‌رفره‌وانی هاونیشتمانییانی که‌مده‌رامه‌ت
و به‌شخوراواندان و ئه‌ناڵێنن به ده‌ست بێکاریی ، جیاوازیی چینایه‌تی
و گرانییه‌وه. هه‌روه‌ها ناڕازییبوونیان له به‌شدارییکردنی وڵاته‌که‌یان
له په‌یمانی لیسابۆنی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و شه‌ڕی ئه‌فگانستاندا.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ، حیزبی مه‌سیحیی دیموکراتی ده‌سه‌ڵاتدار و
سۆشیالدیموکراته‌کان ، گه‌وره‌ترین ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و ئه‌ندامانیان
دۆڕاند و پارتی چه‌پ به‌گشتیی و سه‌وزه‌کانیش تا ڕاده‌یه‌ک ، براوه‌ی
سه‌ره‌کیی ئه‌و ئه‌و ژماره‌یه‌ی ده‌نگه‌کانی ئه‌وانن.
له‌م گۆڕانکارییه سه‌رنجڕاکێشه‌ره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، ناکرێت
ئاماژه بۆ ئه‌وه نه‌کرێت که پارتی چه‌پ سودی له هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانی
مێژووی پێشینانی خۆی وه‌رگرتووه و به بیروباوه‌ڕ و گیانێکی نوێوه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعه نوێیه‌که‌دا ئه‌کات و به شێوازێکی نوێ و عه‌قڵییه‌تێکی
نوێوه ، ئه‌چێته ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌وه و داکۆکیی له به‌رژه‌وه‌نده
سه‌ره‌کییه‌کانیان ئه‌کات ، هه‌ر ئه‌وه‌شه که بووه‌ته هۆی کۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره له ده‌وری به‌رنامه‌کانی.
پارتی چه‌پ ئه‌و ڕاستییه ناشارێته‌وه له‌وه‌ی که سود له بیروباوه‌ڕی
مارکسیزم وه‌رئه‌گرێت ، هه‌ر وه‌ک لۆسار بیسکی ، گریگۆر جیسی و ئۆسکار
لافۆنته‌ین ، له چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا وتوویانه: ئێمه ڕوویه‌کی زیادتر
له دیموکراتیی و مرۆڤایه‌تی سۆشیالیزم ده‌رئه‌خه‌ین و دورئه‌که‌وینه‌وه
له وشکایه‌تی فیکریی و حیزبایه‌تی ته‌سک.
هه‌روه‌ها دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی ، نه‌هێشتنی بێکاریی و ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رمایه‌داران ، ئامانجی خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌یه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ش بوو ، ئۆسکار لافۆنته‌ین که 13 ساڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی
پێشووی هه‌رێمی سارلاند بوو ، له لایه‌ن حیزبی سۆشیالدیموکراته‌کانه‌وه
، وازی له حیزبه‌که‌ی هێنا و به ژماره‌یه‌کی زۆره‌وه له ئه‌ندامانی
حیزبه‌که‌ی ، چووه ناو پارتی چه‌په‌وه.
پارتی چه‌پ له پاشماوه‌ی پارتی سۆشیالیستی یه‌کگرتوو (پارتی کۆمونیست)
دروستبووه.
له ساڵی 1989 دا و له سه‌روبه‌ندی هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت و به‌ره‌ی
سۆشیالیزم‌دا ، ڕێکخراوه‌کانی پارته‌که و کادێرانی ، توانییان کۆنگره‌یه‌کی
نائاسایی بگێڕن و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌یان به کۆمه‌ڵ له حیزب ده‌رکرد
و ناوی حیزبه‌که‌یان گۆڕی و دواجار له هاوینی ساڵی 2007 دا ناوی حیزبه‌که‌یان
گۆڕی بۆ "پارتی چه‌پ".
پارتی چه‌پ ، دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه له حیزبه‌که و قه‌واره‌ی سه‌رکردایه‌تی
و ناو و به‌رنامه و په‌یڕه‌ویدا ، ڕۆژ له دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه.
جیابوونه‌وه‌ی ئۆسکار لافۆنته‌ین له سه‌رکردایه‌تی پارتی
سۆشیالدیموکرات و چوونه ناو پارتی چه‌په‌وه به خۆی و باڵه چه‌پڕه‌وه‌که‌ی
ناو سۆشیالدیموکراته‌کانه‌وه ، ئیتر پارتی چه‌پ به هه‌ورازی سه‌رکه‌وتندا
هه‌ڵگه‌ڕا و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببن له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه جه‌ماوه‌رییه‌یان
و ده‌ربڕینی ئاوات و ئامانجه‌کانی چه‌وساوان ، بێکاران و به‌شخوراونی
گه‌له‌که‌یان ، ئه‌وا به‌پێی خه‌مڵاندنه‌کان ، هیچ دور نیه که له
ئاینده‌دا بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مڕۆ ڕاستییه‌کان ئه‌وه ده‌رئه‌خه‌ن که بوونی پارتێکی چه‌پ ،
پێویستییه‌کی بابه‌تیی و مێژووییه له وڵاتێک‌دا که سه‌رمایه‌داریی ،
گه‌نده‌ڵیی ، مشه‌خۆریی ، چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی ، بێکاریی و نادادپه‌روه‌ریی
کۆمه‌ڵایه‌تی ، باڵیان به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌کانی ژیاندا کێشاوه.
kader_a29@hotmail.com
|