٥\١٢\٢٠٢٢
پـارکی کـارزان و
هـاوڕێـکانی.

رەزا سـاڵح
لە
نـزیـکی شارێـکی باشـووری کوردسـتانـدا، زەوییـەکی بەیـاری گـەورە
هـەبـوو. پێش ئەوەی بکرێت بە پارک، لەناو ئەم زەوییـەدا، تـاقـە
دارگـوێـزێکی قـەد ئەستوور و بەرز هەبـوو. ساڵانە بەرێکی زۆری دەگـرت.
سێـبەرێکی فـێنک و خۆشی هەبـوو. منـداڵان و گەورەکانیش لە بەرەکـەیان
دەخـوارد و لە سـێـبەرەکەیـدا دادەنـیـشـتـن. منـداڵان پەتیـان بـە
لـقـە نـزمـەکـانی دارگوێـزەکەوە دەبـەست و جـۆلانێـیان دەکـرد. بـە
دەیان چـۆلەکە و بـاڵـنـدەی تـر لەسـەریـدا دەنیـشـتـنەوە و پشـوویـان
دەدا، هـەنـدێـکـیان شـەوان لەسـەر لـقـەکانیـدا دەمـانەوە
ودەنـووسـتن.
منـداڵان دارگـوێزەکەیان زۆر خۆشدەویست، لە هـاویناندا بە مەسینە
ئاوایـان دەهـێنا و دیـانـکـردە ژێـری، بـۆ ئـەوەی تـویـنی نەنـبێـت.
لە نزیک دارگـوێزەکەدا، گابەردێکی زەبـەلاحی بنکە پانی لوس و رەق
هـەبـو. نـزیکەی سێ مەتـر بـەرز بـوو. هـاوڕێـتی نێـوان دارگـوێـزەکە و
بەردەکە زۆر خۆشبوو. رۆژانە پێـکەوە گـفتـوگـۆیـان دەکـرد. بەیـانی
رۆژێــک:
دارگـوێـزەکە: بەیـانیـت بـاش بەردەگـەورەی هـاوڕێی جـوان شــیریـنـم.
بەردەکـە: ژیـانـت باش دارگـوێـزی هـاوڕێی دڵسـۆزم و خـۆشـەویـسـتـم.
دارگـوێـزەکە: هـاوڕێ گیـان، وا هـەسـت دەکـەم کە ئەمـڕۆ
دڵـتـەنـگـیـت!
بەردەکـە: بیـر لە بەدبەختی خۆم دەکەمەوە کە بەردم.. ئێمەی بەرد هـیچ
سـوودێکمان بۆ مـرۆڤ نیـیە. خـۆزگە منیـش دارێـکی سـەوز یـان
کـانیـیەکی ئـاو شـیریـن بـومـایە.
دارگـوێـزەکە ـ دڵی بەردەکەی دایەوە: وا مەڵێ هـاوڕێ گیـان. ئێوەی
بەرد، سوودێـکی زۆرتـان بـۆ مـرۆڤ هـەبـوە و هـەیە. رەنـگە لە
سـوودەکـانی ئێـمە زیاتـربـن. هـەردەم هـیوادار و گـەشـبـیـنبـە و خـەم
مـەخـۆ.
رۆژێـک سـەرۆکی شارەوانی و لـیژنـەیەکی ئەنـدازیـاری باخچـەکان، هـاتن
و سەیـری ئـەو زەوییـەیـان کـرد. بـڕیـاریـان دا کە بـیـکەن بە
پـارکـێـکی جـوان بـۆ شـارەکەیـان. بڕیاری ئەوەشیان دا، کە دارگوێزەکە
و بەردە گەورەکە لە شـوێنی خۆیانـدا بهـێڵـنەوە.
بە ڕێـکەوت پەیـکەرتـاشـێکی ناسراوی شـارەکە، لـەو کاتـەدا لەوێ بـوو،
پێـشـنیاری ئـەوەی کـرد مـۆڵـەتـی بـدەنێ، کە لـەو بـەردە رەق و
زەبـەلاحـە پـەیـکەرێـکی جـوان دروسـت بـکات.
شارەوانی بە پێـشنیاری پەیکەرتاشەکە رازی بـوو، بـڕیاریان دا پارەی
پێویستیشی بۆ تەرخـان بـکەن.
دوای سێ هەفـتە نەخشەی پرۆژەی پارکەکە ئامادەکرا و دەستکـرا بە
جـێبەجێکـردنی کـارەکـانی. لە پـێشـا دەستکـرا بە تـەخـتکـردن و بە
رێـکـخـستـنی زەویـیـەکە. ئینجـا رێـگایەکی قـيرتـاوکـراو و ئـاو و
کـارەبـایـان بـۆ راکـێشـا. دیـواری شـوورەی دەوری زەوییـەکەشیان
دروسـت کرد. جۆرەهـا نەمـامی دار و گوڵی رەنـگاوڕەنگی نـاوازە و
چـیمەنی نەرمیـان لـێێ روانـد. حەوزێـکی ئـاوی گەورەشـیـان لـێێ دروسـت
کـرد، کە چەنـد ئـاوفـشـقـێـنـێک ئـاویان بۆ نـاوەڕاستی حەوزەکە
هەڵـدەدا. چـەنـد دیکـۆرێکی قـەشـەنـگ و سـەرنـج راکـێـشـیان
لەنـاویـدا دروسـت کـرد. شـوێنـێکی تـایبـەتیـشـیان بـۆ منـداڵان لـێی
دروسـتکـرد.
پەیکەرتاشەکەش رۆژی پێنج کاتـژمێر، خەرێکی تاشین و هەڵکـۆڵـینی بەردەکە
بـوو.
رۆژانەش لە دوای کارکردن، چـادرێکی گەورەی بەسەر بەرداکەدا دەدا، تا بۆ
رۆژی کـردنەوەی پـارکـەکە ئـاشکـرابێـت، کە پەیـکەری چ کەسایەتـیـیەکی
دروستکـردووە.
دوای دوو سـاڵی کارکـردنی بـێ دابـڕان، پـارکـەکە و پـەیـکەرەکـەش
تەواوبـون. ئـەم مـژدەیە لە تەلەفـزیـۆنەکـانـدا بڵاوکـرایەوە.
کاتـژمـێری چـواری ئێـوارەی رۆژی پێـش جـەژنی نـەورۆز و سەری ساڵی
تـازەی کوردی بـۆ کـردنەوەی پـارکـەکە دیـاری کـرا. هـاتـنـیـش بـۆ
هـەمـووان بـوو.
لە کاتـژمێری چـواری ئێـوارەی رۆژی پێـش نـەورۆز، پارێـزگـار و سەرۆکی
شارەوانی و ئەنـدازیـارانی پارکەکە و پەیکەرتـاشەکە و خەڵکـییەکی زۆر،
لە گەورە و لە منداڵان، کـە بـە زۆری جلـوبـەرگی تـازە و جـوانی
کـوردییـان لەبـەردابـوو، لەبـەردەم دەروازەی پارکەکەدا کۆبوونەوە. بە
پەرۆشەوە چاوەڕێی کردنەوەی دەروازەی پارکەکەیان دەکرد.
دەرگـای پارکـەکە کرایـەوە، لە لایەن کچـۆلـەیـەک و کاکەلـەیەک، کە کـچ
و کـوڕی دوو پـێـشـمەرگـەی شـەهـیـدی قـارەمـانـن، لـە دوو لاوە بە
مـەقـەس شـریـتی کـردنـەوەی پـارکەکـەیان بـڕی. بـو بە چـەپـڵەڕیـزان و
هـەڵهـەڵـەلـێـدان. کە پارێـزگـار و سـەرۆکی شارەوانی و
پـەیـکەرتـاشەکە، پـێکەوە پـەتی پـەردەی سـەر پەیکەرەکەیـان راکـێـشا و
لایان بـرد. بـریـتـیە لە پـەیــکەری چـوار منـداڵی جـوانـەمـەرگی
کوردمـان، پـەیـکەری هـونەرمـەنـدانی شـەهـیـد (کـارزان و
هـاوڕێـکانی). هـەمـوو خـەڵـکـییەکە، بە جـوانی پەیــکەرەکـە و بـە
پـارکـە زۆر جـوان و قـەشــەنـگەکـە زۆر سـەرسـام بـوون. کـە بە
گـوڵـزاری گـوڵ هـەمەڕەنـگە و دیـمەن و دیکـۆری زۆر سەرنجـڕاکـێـش
رازاوەتـەوە. هـەر لـەوێـدا ئـاگـری نـەورۆز کـرایـەوە و بـو بە
هـەڵـپـەڕکێ. پـێکـەوەش سـروودی "ئـەم رۆژی سـاڵی تـازەیە نـەورۆزە
هـاتەوە"یـان چـڕی. هـەر لەوێـشـدا بـە دەنـگی هـەمـووان، نـاوی
پـارکـەکەیـان نا (پـارکی کـارزان و هـاوڕێـکـانی).
پارێـزگـار، میـدالیـای رێـزلێنان و پێـزانیـنی لە مـلی پەیکەرتـاشەکە
و ئەنـدازیـارەکان و هـەمـوو ئـەو کـرێـکارانـەش کـرد، کە لە
دروسـتکـردنی پـارکـەکەدا کـاریـان کـردبـوو.
لـەو رۆژەوە، رۆژانـە بـە سـەدان کـەسی شـارەکە و شـارەکـانی تـری
کـوردسـتان بـۆ پشـوودان و دڵخـۆشی و وێنـەگـرتـن. سـەردانی ئـەم
پـارکە دەکـەن و یـادی کـارزان و هـاوڕێـکانیـان دەکـەنـەوە.
دارگـوێـزەکـە: رۆژ بـاش هـاوڕێی خـۆشــەویـستـم. ئـەم جـوانی و
رێـزلـێـنانـەت لێ پیـرۆزبـێت. ئێستاش هـەر دڵـتەنگـیـت و خـۆت بە
بەدبـەخـت و بێ سوود دەزانیـت؟
پەیکەرە بەردینـەکە: ژیانت بـاش هـاوڕێی دڵسـۆزم. ئـێستا زۆر دڵخـۆشـم
و خـۆم بە بەختەوەر دەزانـم. دەبـینم رۆژانە بە سەدان منـداڵان و
گـەورەکان، دێـن و لە جـوانی مـن و تـۆ دەڕوانـن و بـە زەردەخـەنـەوە
وێـنـەی یـادگـاری لەگـەڵـمـانـدا دەگـرن.
سوپـاس بـۆ تـۆی هـاوڕێی خۆشـەویسـتم، کە
هـیوا و گەشـبینـیـت خـستە دڵـمەوە.
٢٠٢٢ - نەرویج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|