پارله‌مانی فینله‌ند یاسای کاری بێگاریی په‌سند کرد .
سۆران زه‌کی
سه‌ندیکای کرێکاران و کارمه‌ندانی به‌شی ته‌ندرووستی و کۆمه‌ڵایه‌تی فینله‌ند (تێهو)، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش خاوه‌نکار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تری ئاگادار کردبووه‌وه، که ئه‌گه‌ر له دوادانیشتنه‌کانی ڕۆژانی کۆتایی هه‌فته‌دا نه‌گه‌نه ئه‌نجامێکی خوازراو و خاوه‌نکار ئاماده نه‌بێت وه‌ک پێویسته موچه‌ی په‌رستاران زیاد بکات، دووشه‌ممه‌ی ئاینده و له یه‌که‌م هه‌نگاودا 12000 په‌رستار و کارمه‌ندی ئه‌ندامی ئه‌و سه‌ندیکایه گرێبه‌ستی کاره‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و له دووشه‌ممه‌وه ناچنه‌وه سه‌ر کار.
ده‌موده‌زگای ده‌وڵه‌تی فینله‌ند بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستارانی وه‌گیانهاتوو به زه‌بری یاسا پاشه‌کشه پێ بکات و ڕێگه بگرێت له "دانسپیبوونه‌وه‌ی" کرێکارانی به‌شه‌کانی تریش، به جۆرێک که‌وته خۆ که وا پێده‌چوو بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاندبێت. ئه‌وه بوو که سه‌رکۆمار سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پارلمان له دانیشتنی نائاسایی 16/11/2007 ی دا کاری تۆبزیکاریی په‌رستارانی په‌سند کرد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگارییه‌کانیش به په‌له‌پڕوزه که‌وتنه خۆ تا ئه‌گه‌ر به زێده‌کاریی ڕۆژانی کۆتایی هه‌فته‌ش بووبێت، ده‌ستوورنامه‌ی چوونه‌وه سه‌رکار بگه‌یه‌ننه ده‌ستی هه‌موو ئه‌و په‌رستارانه‌ی به‌ڵێنییان داوه له دووشه‌ممه‌وه نه‌چنه‌وه سه‌ر کار.
به پێی پێنجه‌مین ڕاپرسی کاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی (ئولێ) که له ڕۆژی په‌سندکرانی یاساکه‌دا ئه‌نجام درا، له سه‌دا 62ی هاووڵاتیانی فینله‌ند دژ به په‌سندکرانی ئه‌و یاسایه بوون. ئه‌مه له حاڵێکدایه که له هه‌فته‌گه‌لی ڕابردوودا ته‌وژمی بانگه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وامی دژی په‌رستاران له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و شاره‌وانییه‌کانه‌وه بۆ به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی له ئارادا بووه.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی لایه‌نه چه‌پ و ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته، ده‌وڵه‌تی دێموکراتیکی فینله‌ند یاسای کاری زۆره‌ملی له دژی په‌رستاران په‌سند کرد. یاسایه‌ک که نامرۆڤانه‌یه و تا ڕۆژی په‌سندکرانیشی کارێکی نایاسایی بوو. بێگومان ده‌وڵه‌تی کاپیتالیستی فینله‌ند به‌م بڕیاره‌ی، له بواری یاساییدا چه‌ندین به‌رزه هه‌نگاو پاشه‌کشه به چینی کرێکار ده‌کات بۆ ده‌سبه‌رداربوون له مافه هه‌ره سه‌ره‌تایی و دێموکراتیکه‌کانی. ئاخر مافی مانگرتن و ڕێکخراوبوون و ئیمزاکردن و پاشگه‌زبوونه‌وه له گرێبه‌ستی ئیمزاکراو له‌و مافه سه‌ره‌تاییانه‌ن، که زه‌وتکردنیان کرێکار ده‌کاته کۆیله‌کارێکی ڕوباتی و خودی نووسین و ئیمزاکردنی گرێبه‌ستێکی فۆرماڵیته‌ش هیچ مانایه‌کی نامێنێت.
تا کاتی نووسینی ئه‌م ده‌قه وتووێژی سه‌ندیکای (تێهو) و نوێنه‌ری خاوه‌نکار و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر زیادکردنی موچه‌ی په‌رستاران و کارمه‌ندانی به‌شی ته‌ندرووستی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر به‌رده‌وامه و ئاکامێکی نه‌بووه. ڕێگایه‌کی پشتگیری له داخوازییه‌کانی په‌رستاران ئه‌وه‌یه که له ڕیگه‌ی سایتی (تێهو) ئه‌و تۆماره ئیمزا بکه‌ین:
http://www.tehy.fi/viestinta/tahdon_tukea_tehylaisia بۆ ئه‌م کاره هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه، که له بۆشایی یه‌که‌مدا ناوی خۆت بنووسیت و له بۆشاییه‌که‌ی تردا شوێنی ژیانت.
17/11/2007
|