٧\٦\٢٠١٠
پارلەمانتاری
هۆڵەندی هاری ڤان بۆمڵ: گەشبینم کوردەکان لە نۆی مانگ دەنگم پێ دەدەن.

سازدانی: عەلی مەحمود
عهلی مهحمود:
سەرەتا ئەگەر خۆت بناسێنیت ؟.
هاری
ڤان بۆمڵ: ساڵی 1998 ەوە ئەنجامی پارلەمانی هۆڵەندیم و بەرپرسی
مەلەفی دەرەوەم لە پارلەمانی هۆڵەندی .کاری من ئەوەیە کە داکۆکی بکەم
لە مافی مرۆڤ و یارمەتی ئەو گەلانە بدەم کە چەوساوەن ،لە بەر ئەوەش
دەبینن زۆر جار بۆ مافی کورد هەوڵە دەم و هەوڵم داوەو لە داهاتووشدا
هەوڵە دەم و بەردەوام دەبم لێی ،بە هەمان شێوە بۆ گەلانی تیبت و ملوک و
....هتد.
عهلی مهحمود: زۆر جار دەبینین لە
چالاکیەکانی کورداندا ئامادەن ،ئایا ئەو ئامادەییەی بەڕێزت وەک خۆتە
یان وەک پارتەکەتە ؟؟.
هاری ڤان بۆمڵ: هەموو چالاکیەک کە من
ئەنجامی دەدەم بە ناوی پارتی سۆسیالستەوەیە SP،کە ئەو کاتەی دەڕۆم بۆ
نەورۆز ،بە ناوی پارتەکەمەوە دێم ،کە ئەو کاتەی لە پارلەمانی هۆڵەندی
پرسیار دەکەین یان داکۆکی لە مافەکانی کوردەکەین ،ئەوە بە ناوی
پارتەکەمەوە دەیکەم ،هەموو پارتەکەم لە پشت کێشەی کوردەوەیە ،لە بەر
ئەوەش دەبینین زۆر کورد هەیە لایەنگرمانە . زۆر هەوڵە دەین و هیوامان
ئەوەیە لە ماوەی نزیکی داهاتوو بتوانین سەرکەوین لە درووستکردنی
مۆنمێنتێک بۆ ئەنفال و هەڵەبجە ،ئەمە لە باوەڕەوەیە نەک بانگەشەی
هەڵبژاردن.
عهلی مهحمود: چۆن دوا ڕۆژی کێشەی کورد
دەبینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ؟،هەروەها ئایا باوەڕت بەوە هەیە جالیەی
کوردی لە دەرەوە دەتوانێت کارێک بۆ دۆزی کورد بکەن لە هاندەران ؟.
هاری ڤان بۆمڵ: کورد لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر مافەکانی خۆیان بە دەست دەهێنن ،لە
تورکیا دەبینین بۆ هاتنە ناو یەکێتی ئەوروپا زۆر هاوکار دەبێت لە
چارەسەری کێشەی کوردا ،لە سوریا ئەبینین بە هێواشی پرۆسەکە گۆڕانکاری
بە سەردا دێت ،لە ئێران سەختترین شێوەیەتی چونکە وڵاتەکە تەواو داخراوە
.من لە ناو پارلەمانی هۆلەندیەوە خۆم و پارتەکەم هەموو توانای خۆمان
دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو پێشەوە
بەرین بە باشی.نموونە ئیمە داوامان کرد هۆڵەندا کۆنسوڵگەری تەواو لە
هەولێر بکاتەوە نەک ئەوەی ئێستا هەیە ،هەروەها ئێمە پشتیوانی پڕۆژەی
چارەسەری کێشەی کوردی باکوورین لە پارلەمانی ئەوروپا.
عهلی مهحمود: لە کۆنفرانسێکی نێو
نەتەوەیی لە سەر مادەی 140 لە پارلەمانی ئەوروپا ئامادە بوون ،هۆی
ئامادە بوونتان چی بوو؟،بە ڕای ئێوە ئەم شێوە کۆنفرانسانە دۆزی کورد
دەباتە پێشەوە ؟.
هاری ڤان بۆمڵ: وەکو دەزانن ئێس پەی
SPلایەنێک بوو لە ڕێکخەرانی ئەو کۆنفرانسە ،من لەو کۆنفرانسە وەک
بەڕێوەبەرێک ئامادە بووم ،ئەم جۆرە کۆنفرانسانە کە مەسەلەی کورد لەسەر
بنچینە ئەجیندای یەکێتی ئەوروپا دەباتە پێشەوە زۆر گرنگە ،هیوادارم ئەو
شێوە کۆنفرانسانە بەردەوام بێت لە کوردستانیش ئەگەر کرا کارێکی
باشە.ئەگەر کاتم هەبێت خوازیارم لە کوردستان بێت یان ئەوروپا بەشداری
بکەم لێیان .
پ:ئایا جالیەی کوردی لە هۆڵەندا باش خۆیان ڕێک خستووە ؟،چۆن دەتوانن
باشتر ڕێک بخەن؟.
وەڵام :لە هۆڵەندا زۆر کورد هەیە و خۆیان ڕێک خستووەو خاوەند بیروڕای
جیاوازن ،زۆر باش دەبێت لە پاڵ ئەو ڕێکخراوانە ڕێکخراوێکی سەرانسەری
پێک بهێنن وەک چەترێک لە ژێریا کۆببنەوە .ئەگەر کارێکی وا بکەن پێگەی
کورد لە هۆڵەندا کاریگەر تر دەکەن .
عهلی مهحمود: ئێس پەی SPئێستا ،25
کورسی هەیە ،وەلێ لە ڕاپرسییەکانەوە ئەوە دەرە کەوێت ئێس پەی نزیک
نیوەی کورسییەکانی لەم هەڵبژاردنە لە دەستە دات ،ئەمە هۆی چییە ؟.
هاری ڤان بۆمڵ: ئێمە ئێستاش سزای ئەو
دەدەین کاتی خۆی نەچووینە ناو حکوومەتەوە کە لە ڕابردوو پێک هات ،ئێمە
زۆر ویستمان بوو بەشداری کابینە بکەین بەڵام سی دەی ئا نەیویست لە گەڵ
دوو پارتی چەپ بچێتە حکوومەتەوە ،لە بەر ئەوە بینیمان پارتێکی بچووکی
کریستانیان هەڵبژارد،ئێستاش ئێوە چەپ گەورە بکەن و دەنگی پێ بدەن گرنگە
لە بەر ئەوە داواکارم دەنگ بە پارتەکەم بدەن .
عهلی مهحمود: ئایا ئێوە ئەگەر ئەمجارە
بوار هەبێت دەچنە ناو حکوومەتەوە یان جارێ ناوێرن بەشداری هیچ
کابینیەیەک بکەن ؟.
هاری ڤان بۆمڵ: ئێمە هەموو شتێک دەکەین
بۆ ئەوەی ئەنجامی باش بە دەست بهینین و بچینە ناو کابینەی داهاتوەوە
،ئێمەش بە هەموو شێوەیەک ئامادەین کاندیدای باش و کارامەمان هەیە بۆ
پۆستی وزارەت ،بەرنامەی پارتەکەشمان بەرنامەیەکی سەرکەوتووە بۆ
بەڕێوەبردنی هۆڵندا لە سایەیدا .لە بەرنامەماندایە مرۆڤ لە 65 ساڵی
خانەنشین ببێت ،یان داهاتی زۆر بۆ خوێندن و تەندرووستی و بیمە دابین
بکرێت ،ئەگەر بە دەستمان بێت هێزەکانمان لە ئەفغانستان بکێشینەوەو
سیاسەتی خۆشمان وا بگونجێنین سەر بەخۆ بین لە سیاسەتی ئامەریکا
،هیوادارین لە داهاتوو لە گەڵ پارتی کار و چەپی سەوز حکوومەتی چەپ پێک
بهێنین .
عهلی مهحمود: تۆ کەسێکی ناسراوی لە ناو
کوردەکان ، ئایا باوەڕت وایە کوردەکان لە هەڵبژاردنی 9 مانگ دەنگت پێ
بدەن ؟.
هاری ڤان بۆمڵ: ئاساییە و باوەڕم وایە
،بێگومان بە هەموو هیوایەکەوە خوازیارم کوردەکان دەنگم بدەنێ و دەمدەنێ
.گرنگترین کار ئەوەیە بڕۆن لە 9 ی مانگ دەنگ بدەن ،بە ئێمەش نەتان دا
،بە لایەنە چەپەکانی دیکەی بدەن .
عهلی مهحمود محهمهد
|