په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٩\٢٠١٠

پارتى مێژوو ئاوەژوو دەکا یان قانعى فەرد خیانەت لە مێژوو دەکا؟
- کێ تیرمان دەکات لە بیستنى هەقیقەت -


پێشڕەو حەمید  


میژوو هەمیشە خوێندنەوەى جیاوازى بۆدەکرێـت و لەهەرخوێندنەوەیەکى واقیعیانەدا بەشێک لەڕاستى وەدەردەخات و بەشێکى تریش لە گومان بەرجەستە دەکات، بەڵام ئەوەى گرنکە بۆ خوێنەر مانەوەى گومانە لەسەر چیرۆکى ڕوداوەکان وخۆبەدەستەوەنەدانێتى لە ئاست سیحرى چیرۆکەکانداو گیرانەوەى ساتە بەسەرچوەکان لەڕابردویاندا .


گۆڤارى( لڤین) لە ژمارە ( 134 ) دا لەرێگەى( قانعى فەرد ) ەوە دەڵێت "بارزانى بە ئۆڵسنى وتوە قازە محمد پیاویکى ترسنۆک بوە " یان دەلێت " ڕیوایەتێک لە لەندەن هەیە دەڵێت ئینگیلیزەکان بارزانیان هەڵفڕاند کە بێتە ئێران لەسەر ئەوەى کەکۆمارى مهابات بڕوخێنێت " ئەم قسە دەبێت هەڵوەستەى لەسەر بکرێت ؟ چونکە سەرچاوەمیژویەکان دەڵێن بارزانى بەرلەشۆرش و دامەزراندنى کۆمارى مهابات رۆشتوەتە مهابات ، کەچى چیرۆکەکەى ئۆڵسن لەزمانى قانعى فەردەوە شتێکى تر دەگێرێتەوە ؟! هەربۆیە دەبێت مێژوى دەگێرینەوە خۆمان لەگومان بپارێزین ودەبێت ئەوەبڵێن کەڕویداوە نەک ئەوە بگیڕینەوە کە تا بەئێمەگەیشتوە چەندین سات بۆروداوەکە زیادکراوەو چەندینى تریشى لێکراوەتەوە؟! ئەگەر نا تەواوى گیرانەوەکەمان گومانى زیاتر لە ڕاست بونى دروست دەکات و دەبیتە شێواندنى مێژووکە ، من قسەم لەسەرئەوەنییە بارزانى چۆن پیناسەى قازى محمد دەکات ؟ چونکە ئەوەیان عیرفانى فەرد دەلێت (ئۆڵسن ) وەهاى وت .
عیرفان قانعى فەرد قسەلەسەر مێژوویەک دەکات کەئەو تیدائامادنییە و لەئێستا دەمان باتەوە بۆ ساتێکى مێژووى کە تاگەیشتو وەتە ئیستامان دەیان سیناریۆى بۆدرەستکراوەو هەرکەسێک لەبەرژەوەندى خۆى چەند دێرێکى بۆزیاد کردوەو بەپێچەوانەیشەوە، ڕێک ئەوە راستە کە گومان دەکەم لە100ساڵى ئایندەدا کەسێک هەبیت بەم چەشنە ئێستا چى ڕویداوە وەک خۆى بیان گێرێتەوە بەبَى ئەوەى شتێکى بۆزیاد بکات ، گومانم لەهەرچى هەبێت لەوەیاندا بیگومانم کە ئەوەى میژوو دەنوسێتەوە ڕاستگۆنییە ئەگەر هەرکەسێک بێت ؟ چونکە ئەگەر نمونەیەک وەربگرین تائێستا ( پارتى ) باس لەوە دەکات کە " قازى محمد ئاڵاى کوردى داوەتە بارزانى و وەک ڕابەرى شۆڕشى کورد ناساندویەتى " کەچى ( قانعى فەرد ) دەلێت " ئەوقسەڕاست نییە " کەچى ( عەلى قازى محمد ) دەڵێت قانعى فەرد درۆدەکات و میژوى تێکداوە ؟ لەنێوان ئەم دوو گیرانەوەیەدا گومانێکى زۆر بەرجەستە دەبێت ، ئایا پارتى مێژووەکە ئاوەژو دەکاتەوە، یان قانعى فەرد خیانەت لەمیژوو دەکات ؟.


لەبەشیکى دیارەکەیدا قانعى فەرد دەڵێت " من میژوو نوسم و قسەیەکى تازەم پێیە بۆمێژوو من لەوانە نیم بەدڵى دەسەڵات بنوسمەوە " ئەو قسەیە جواترین وتەى مێژوو نوسێکە ئەگەر لەگەڵ خۆیدا ڕاستگۆبێت ؟ چونکە ئەگەر میژوو نوس بەدڵى دەسەڵات یان لایەنێکى دیارى کراو هەوڵ نەدات مێژوو بنوسێتەوە ئەوا هەرگیز مێژوو بە ئاوەژوکراوى سەردەمەکان نابرێت و کەسیش ناتوانێت خیانەت لەمیژوو بکات ، بەڵام ئاغاى فەرد وەک ئەوەى بەکەسێکى ئاڵۆز ناسراوە و گۆڤارى لڤیندا واهاى پێناسەى دەکات ، تاچەند ئەو قسەیەى لەو پەڕى ئاڵۆزیدا نەکردوە، ئەو کە " قسەیەکى تازەى پێیە بۆمێژوو " وەک خۆى دەڵێت تاچەند لەدەروەى جەبرەکانى دەسەڵات دەتوانێت میژوو وەک خۆى بگێرێتەوە ؟ئایا میژوو نوسەکانى ترى کورد چۆن لەو قسانەى قانعى فەرد دەڕوانن ،ئەوانەى لەنزیکەوە لەگەڵ بارزانى بون و ئێستا لەژیان ماون تاچەند ڕاستگۆیانە قسەیەک زیاد دەکەن بۆ قسەکانى فەرد و تاچەند بە میژوو نەناسێک ئەژمارى دەکەن ؟


پارتى و قانعى فەرد کامیان میژوو ئاوەژوو دەکەن و کامیان تائێستا ڕاستگۆیانە لەو ساتە مێژوویەى بارزانى لەگەڵ قازى محمەد و کۆمارەکەیدا ڕاستۆگۆبون ؟

 

ئایا قانعى فەرد لەبەرژەوەندى دوژمونانى کورد مێژووى یەکێک لەسەرکردەکانى کورد بەوشێوەیە دەگێرێتەوە و گومان لاى هەریەکەمان دروست دەکات یان ئەو ڕاست دەکات و پارتى هەمیشە میژووى وەک خۆى نەگیراوەتەوە ؟


پارتى کەخاوەنى میژویەکى درێژە لە کەوتن و هەستانەوەلەشۆڕش وخەباتکردن تاچەند لەوەڵامەکانیدا گومانەکانى ئێمە دەخاتە سەرقسەکانى ئاغاى قانعى فەرد و بڕوامان پێدەهێنێت کە قانعى فەرد جگەلە پیاوێکى ئاڵوز هیچى تر نییە؟


هەربۆیە دەڵێم لەهەمو شتیک بەگومانبن ،ڕەنگە گومان بمان باتەلاى هەقیقەت ، ڕەنگە هەقیقەت لەکۆتایدا ئاشنامان بکات بە چێژى گومانەکانمان ؟ چونکە ئەوەى وەک فریشتە خۆى نیشان ئەدات ڕەنگەلەهەمویان شەیتان تر بیت ، ئەوەى دەڵێت ڕاستى لاى منە ئەوە هەڵەیەکى گەورە دەکات ، ئەوانەى میژوو دەنوسنەوە سەد دەرسەد ڕاستگۆنین ، ئەوانەى دەقەنوسراوەکان دەخوێنتەوە خوێنەریکى جدى نین ، ئەوانەى واهەست دەکەن گومان دەکەن و گومانەکانیان لەجیگەى خۆیدایە دەبیت گومان لەگومانەکانین بکرێت،هەرکەسیک خیرا بکەویتە ژێر کاریگەرى دەقێک یان هەرنوسراویکى ترەوە ئەوە گەمژەترین بونەوەرى سەردەمەکەى خۆیەتى .

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید